هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌تاڵه‌بانی, كۆتایی‌دوڕیانه‌كه‌ی‌بزوتنه‌وه‌ی‌گۆڕان!
هه‌موو ئه‌و پێداهه‌ڵدانانه‌ی كه‌نوسه‌رانی لایه‌نگرو ده‌روبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆكشانه‌وه‌ی له‌ئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كان، خستیانه سه‌رلاپه‌ره‌ی ڕۆژنامه وسایته‌كان، ناتوانێ ئه‌و ڕاستیه بشارێته‌وه كه‌فه‌لسه‌فه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، له‌بنه‌ڕته‌وه بۆ خۆ ده‌ربازكردن بوو له‌ده‌نگدان به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ سه‌رۆك كۆماری عیراق. سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌به‌ئاشكرا ده‌یان جار ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه‌ئاماده نیین ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بده‌ن و له‌ولاشه‌وه نه‌یان ده‌توانی هه‌ر له‌سه‌رتاوه پشت له‌ئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كان بكه‌ن وبه‌شداری تێدانه‌كه‌ن، به‌پێویست مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان به‌تاڵه‌بانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌به‌رده‌م دوڕیانێكدا ڕاگرت، كه‌له‌قوناغی یه‌كه‌مدا به‌كشانه‌وه له ئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كان گه‌یشت.
ئه‌گه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م قوناغه‌دا هه‌وڵێكی زۆری دا بۆئه‌وه‌ی هه‌م ده‌نگنه‌دان به‌تاڵه‌بانی و هه‌م كشانه‌وه‌كه‌شی به‌سیاسی بكاته‌وه و بیپێچێته باسی ئه‌وه‌ی ” پۆست بۆئێمه گرنگ نییه وئێمه به‌دوای ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كانه‌وه‌ین له‌به‌غدا”، به‌لام له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك زیاتر به‌رامبه‌ر به‌ڕابردووی خۆی شتێكی تری نه‌دا به‌ده‌سته‌وه.. بنه‌ماو چوارچێوه‌ی ئه‌م تۆڵه كردنه‌وه‌یه‌ش ڕیشه‌ی له‌و كێشمه‌كێش وشه‌ڕه‌دا داكوتیوه كه‌به‌دوای جیابوونه‌وه‌ی گروپی نه‌وشیروان مسته‌فا و ئه‌و بارگرژیه‌ی كه‌له‌نێو ڕیزه‌كانی یه‌كیتیدا هاته‌كایه‌وه وسه‌ره‌نجام مامه‌ڵه‌ی تاڵه‌بانی ونانبڕاوكردن وده‌ركردنی لایه‌نگرانی گۆڕان، له‌سه‌رده‌مانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ڕقوكینه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی وله‌پێشیانه‌وه شه‌خسی تاڵه‌بانی پێكهێنا. وه‌ك وتراویشه بۆدامركانه‌وه‌ی هه‌ر ڕق‌و كینه‌یه‌ك، تۆڵه‌كردنه‌وه پێویسته. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌له ناوه‌ڕۆكدا هه‌ڵگری هه‌مان چوارچێوه‌ی سیاسی وبه‌رنامه‌و ئایدیۆلۆژیای بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی كورده، ڕه‌خنه‌و سیاسه‌ته پێچه‌وانه‌كانی له‌ژێر هه‌رناوێكدا بێت به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌لات وحزبه پێكهێنه‌ره‌كانی ناتوانێ له‌گله‌یی و گازنده‌یه‌كی پوچی سیاسی تێپه‌ڕێ. به‌لام كشانه‌وه له ئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كان كۆتایی به‌و دووڕیانه نه‌هێنا كه‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌مه‌ڕ ده‌نگدان وه‌یا ده‌نگ نه‌دانه‌وه به‌تاڵه‌بانی ڕاگرتبوو، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رلمانی عێراق و هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و خۆكاندید كردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی، جارێكی تر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌خه‌ی به‌لیستی گۆڕان گرته‌وه وكێشه‌كه‌ی برده قوناغێكی تره‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵویسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م قوناغه‌دا ڕۆشنتر بناسین و گوێ بیستی پڕوپاگه‌نده چاوه‌شه‌كاریه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بین، باشتره له‌زمانی سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یانه‌وه كه بۆ سایتی سبه‌ی دواوه ڕاستییه‌كان بخه‌ینه‌ڕوو: شۆڕش حاجی سه‌رۆكی لیستی فراكسیۆنی گۆڕان، له‌وه‌لامی ئه‌و هه‌واڵه‌دا كه‌ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندن بلاویان كردۆته‌وه و گۆایه فراكسیۆنی گۆڕان دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان به‌جێنه‌هێشتوه‌و ده‌نگیانداوه به‌تاڵه‌بانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ” داوه.. ده‌لیت:
“فراكسیۆنی گۆڕان له‌به‌غدا بۆ داكۆكی كردن له‌پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێسته، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ده‌نگدانێك كه‌یاسا رێگای پێداوین نهێنی بێت، ئه‌وا هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ئازاده‌و مافی خۆیه‌تی ده‌نگ به‌كێ ده‌دات، نه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ته‌نانه‌ت هاوڕێكانیشمان مافی ئه‌وه به‌خۆیان ناده‌ن كه‌بپرسن ده‌نگت به‌كێ داوه؟! ( به‌راستی پره‌نسیپێكی عه‌جیبه)” . هه‌روه‌ها حاجی له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌لیت: ” له‌دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا، فراكسیۆنی گۆڕان له‌نێوان دوڕیانێكدا بو، یان ده‌بو له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا بچێته ده‌ره‌وه‌و هاوده‌نگی ئه‌و داواكارییانه‌ی ئه‌وان بێت كه‌هه‌ندێكیان دژی داخوازییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مانه، یان له‌په‌رله‌ماندا بمێنێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌شمان هه‌ڵبژارد و به‌و شێوه‌یه‌ش نیسابی قانونی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان تێكنه‌چو، پرۆسه‌كه‌ش كۆتایی هات. به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری عێراق، ئه‌گه‌ر نیسابی قانونی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌ئاستی پێویستدا نه‌بێت، ئه‌وكاته‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان ئه‌نجام نادرێت و دانیشتنه‌كه‌دوا ده‌خرێت،(فراكسیۆنی گۆڕان)یش به‌هه‌ڵوێستی مانه‌وه‌یان له‌نێو دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا توانیان بۆشایی یاسایی له‌عێراقدا كۆتایی پێبهێنن.”. ( هێڵه‌كانی ژیر رسته‌كان و ووشه‌ی ناوكه‌وانه‌كان هی منن)
له‌م قسانه‌ی شۆڕش حاجی دا وێرای ئه‌وه‌ی ئیحراجیه‌كی سیاسی كه‌یه‌خه‌ی به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردوه، ئاشكرا ده‌كا، هاوكات چه‌ند ڕاستی له‌مه‌ر ده‌نگدان و موشاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی به‌سه‌رۆك كۆمار به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه كه‌ڕاسته‌وخۆ پێچهوانه‌یه به‌ئیدعاكانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌رامبه‌ر به ده‌نگ نه‌دان به‌تاڵه‌بانی ڕای گه‌یاندووه:
یه‌كه‌م: حاجی به‌ڕۆشنی دان ده‌نێت به‌دوڕیانێك كه ڕووبه‌ڕووی گۆڕان بۆته‌وه، دووه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌ر “پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان” نه‌چونه‌ته پاڵ لیستی عه‌لاوی وهۆڵی په‌رلمانیان له‌كاتی ده‌نگدان به‌تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار جێنه‌هێشتووه!!. سێهه‌م: مانه‌وه‌یان له‌هۆڵی په‌رلماندا كۆمه‌كی كرده‌وه به‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی ئاماده‌بوونی ئه‌ندام په‌رلمانه‌كان “نه‌سابی قانونی” به‌ده‌ست بهێنێ و به‌م هۆیه‌شه‌وه په‌رلمانی عێراقی توانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه به‌تاڵه‌بانی تێپه‌ڕێنی!!.
ئێمه نازانین ئه‌ندامانی لیستی گۆڕان به‌نێهنی ده‌نگیان به‌تاڵه‌بانی داوه یان نا، به‌لام خودی ئه‌وه‌ی كه‌لیستی گۆڕان له‌هۆڵی په‌رلماندا ماونه‌ته‌وه و په‌رلمانیش توانیویه‌تی نه‌سابی قانونی به‌ده‌ست بهێنێ و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی نه‌مێنێ. به‌كرده‌وه‌ی لیستی گۆڕان ده‌خاته مه‌وقعی كۆمه‌ك و یارمه‌تی دان به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانیه‌وه. به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و هه‌ڵویست و داژایه‌تی كردنه و ئه‌و هه‌موو ته‌بلیغاتانه‌ی كه‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌قوناغی پێكهاتنی ئئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كانه‌وه له‌مه‌ڕ ده‌نگدانه‌وه به‌تاڵه‌بانی خستیانه ڕێ بوچ و به‌درۆ ده‌خاته‌وه. ئاخر ئه‌مه چ سیاسه‌تێكه جگه‌له تۆله‌كردنه‌وه‌یه‌كی كوێرانه و ناسیاسی. به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ك له‌ئیئتلافی لیسته كوردستانیه‌كان ده‌كشێیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌تاڵه‌بانی نه‌ده‌یت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له هۆڵی په‌رلمانیشدا ده‌مێنیته‌وه بۆئه‌وه‌ی په‌رلمانی عێراقی ڕێژه‌ی قانونی به‌ده‌ستبهێنێ تابتوانێ تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێته‌وه! ئایا ئه‌مه بێپره‌نسیپی سیاسی و درۆكردن له‌گه‌ڵ خه‌لك و چاو به‌ست كردنیان نییه؟ یان ئایا ئه‌مه‌ده‌نگدانێکی ته‌واو نییه‌به‌تاڵه‌بانی؟ ئایا ئیتر جێگایه‌ک بۆ ته‌بلیغاتی ئه‌وه‌ی که‌ڕۆژانه‌دووپاتی ده‌که‌نه‌وه، له‌مه‌ڕ “پرسه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان” ده‌هێڵێته‌وه؟
ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌بزوتنه‌وه‌ی گۆران وه‌ك باڵێك له‌ناسیونالیزمی كورد كه‌له‌ماهیه‌تدا هه‌ڵگری هه‌مان به‌رنامه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی برژوازی كورد ووچینه داراكانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی هه‌ڵگرتووه، سونه‌تی یاری كردن به‌سیاسه‌ت و بێپڕه‌نسیپی و چاوه‌شه كردنی خه‌ڵك یه‌كێك له‌بنه‌ماكانیه‌تی بۆ گرتنی هه‌ر هه‌ڵوێستێكی سیاسی. گۆڕان وه‌ك هه‌ربه‌شێكی تری بۆرژوازی كورد كه‌به‌شداری كردنی له‌حكومه‌تی عێراقدا كردۆته ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی قازانجه‌كانی خۆی، قاچی له‌سه‌ر هه‌مان ستراتیژ‌و چوارچێوه‌ی سیاسی “موشاره‌كه‌كردن” له‌ده‌وڵه‌تی عیراقدا داچه‌قیوه و هیچ جیاوازیه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌كانی یه‌كیتی وپارتیدا نییه هه‌ربۆیه ناڕه‌زایه‌تی وڕه‌خنه‌كانی له‌م حزبانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی وده‌سه‌لاته‌كه‌ی به‌یه‌ك ئیحراجی سیاسی ده‌گۆڕێ و ناتوانێ به‌قه‌د سه‌ره ده‌رزیه‌ك له‌ڕوانگه‌ی قازانجه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی وزه‌حمه‌تكێشی كوردستانه‌وه هه‌ڵوێست بگرێ.
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆپۆستی سه‌رۆك كۆمار، كوتایی دوڕیانێكی سیاسی بوو كه‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕوبه‌ڕووی بوه‌بوه. به‌لام بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌فریوی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌یان خواردووه و بۆ ئه‌وانه‌شی كه چاوی ئومێدیان له‌به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌كانی بڕیوه، هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی و هه‌ڵوێستێك كه گۆڕان نواندی ئه‌و ده‌رسه ده‌داته ده‌ست كه‌باس كردن له”پرسی نه‌ته‌وه‌یی وئه‌ركه نیشتمانیه‌كان” به‌لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه شتێكی زیاتر نییه له‌هه‌ڵخه‌له‌تاندنی خه‌ڵك ومانه‌وه‌یان به‌دیاری هه‌لمومه‌رجی ئێستاوه كه‌ناسیونالیزم تیا ده‌سه‌لاتداره. ده‌رسێك كه‌ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نێته ئه‌و باوه‌ڕی كه ئیتر بۆخۆیان وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بێنه‌مه‌یدانه‌وه وفریوی هیچ لایه‌نیكی ناسیونالیستی نه‌خۆن و له‌ده‌وری خواسته چینه‌یه‌تیه‌كانی كۆمۆنیزمی كرێكاری و كریكران وزه‌حمه‌تكێشان كۆبنه‌وه و بۆ هه‌تا هه‌تایه ئایدیۆلۆژیا‌و سیاسه‌ت وبه‌رنامه‌ی بۆرژوازی وناسیونالیزمی كورد به‌هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه توڕ هه‌ڵبده‌ن وبه‌پێچه‌وانه‌ی باشكردنی ژیانی ئێستا‌و داهاتووی خۆیانی بزانن.
14/11/2010
خه‌سره‌و سایه
Saya.xasraw@yahoo.co.uk