
گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری و كورتكردنه‌وه‌ی زمانی كاره‌كته‌ره‌كان
گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری و كورتكردنه‌وه‌ی زمانی كاره‌كته‌ره‌كان
له‌رۆمانی ” ده‌ستنووسی فه‌قێكان ” ی نه‌جات نوری
داناعه‌سكه‌ر
dana_ak97@yahoo.com
به‌شێكی زۆری ئه‌ده‌بیاتت و به‌تایبه‌تی چیرۆك و رۆمانی دونیا ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌دبی ریالیستیدا نووسراون ، كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی ئێمه‌وه هه‌یه ، له‌بنه‌ڕه‌تدا كاریگه‌ری ئه‌م جۆره رۆمانانه زۆرن ، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان ، ململانێی دونیای ئه‌ده‌بیات و ئاراسته ئایدیۆلۆجی و فیكرییه‌كان ، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می سستمی ماركسستی و ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری و نه‌ته‌وایه‌تیدا .به‌و ئێهی ئێمه‌ش به‌شێكین له‌و هاوكێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه ، بۆیه به‌گشتی ئه‌ده‌بی ریالیستی كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر پێكهاته ئه‌ده‌بییه‌كانی ئێمه‌شه‌وه هه‌بووه ، ئه‌م دۆحه‌ی نووسین ئێستاشی پێوه‌بێ له‌به‌شێكی زۆری ئه‌ده‌بیاتی دونیادا كاریگه‌ری خۆی هه‌یه ، به‌ڵام له‌هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنگه‌ریی دونیا ئاراسته‌یه‌كی جیاوازی گرته‌به‌ر ، به‌تایبه‌تی رۆمان ، ئه‌ویش نووسین له به‌شێوازی واقیعی سیحریی به‌تایبه‌تی لای نووسه‌رانی ئه‌مریكای لاتین و فه‌ره‌نسا وئه‌ڵمانیا ، كه‌م و زۆر به‌وپێیه‌ی ئه‌ده‌بیات و رۆشنبیریی ئێمه لهژێركایگهریی رۆشنبیریی عه‌ره‌بیدا بوو ، توانیمان سوود له‌وه‌رگێڕانی به‌شێك له‌و ده‌قه سه‌ركه‌وتوانه وه‌ربگرین، شان به‌شانی ئه‌مه‌ش نووسه‌رانی كوردیش توانیان هه‌ندێ له‌و دهقانهمان بۆ وه‌رگێڕنه سه‌ر زمانی خۆمان ……