گه‌ریلا تۆ چاوه‌کانمی….. حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
ئه‌م له‌شکره ئه‌م سووپایه
وێرانکه‌ره تاڵانبهره
ئه‌م له‌شکره ئه‌م سووپایه
به‌خوێن مه‌سته
ته‌نها ڕه‌نگی خۆی ده‌بینێ
ته‌نها ده‌نگی خۆی ده‌بیستێ
ته‌نها بوونی خۆی مه‌به‌سته
ئه‌م له‌شکره ئه‌م سووپایه
دوژمنی جوانی و ئازادیی و عه‌شق و خوایه
ده‌ستی به‌خوێنی کورد سووره
مێژووی کوشتن و تاوانه
وا ئه‌مجاره‌ش هاتۆته‌وه
نغرۆیکات ئه‌م کوردستانه
خه‌ونی کورد پڕکات له مارو
کڕنۆش به چیاکان بێنێ
دۆزه‌خ بۆ گه‌ریلا داخاو
به هاری کورد هه‌ڵوه‌رێنێ
ئۆخه‌ی سووپای غه‌درو تاوان
ئه‌مجاره‌ش شکاو نه‌یتوانی
گڕنۆش به چیاکان بێنێ
گه‌ریلا تۆ چاوه‌کانمی.
گه‌ریلا به‌فر له گۆکهوت
که‌چی تۆ هه‌روا به پێوه‌ی
گه‌ریلا زریان وه‌ستاوه
که‌چی تۆ هه‌روا به‌ڕێوه‌ی
سوید
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
تێبینی : ئه‌م چه‌ند دێره ناکرێت وه‌ک شیعر بخوێنرێته‌وه ته‌نها ده‌ربڕینی هه‌ست وخۆشه‌ویستی منه بۆگهریلاو دڵخۆشبوونم به لوت شکاندنی ئه‌رته‌شی تورک.