نامەیەكی كراوە بۆ فڕۆكە… پەسار
بڕیارم دا
هیچی تر خۆشم نەوێی
تۆ
هەرگیز ناتوانی
وەكو باڵندە
باڵەكانت لێك بدەیت و بفڕیت
تۆ جگە لە پارچە ئاسنێك
چیتر نیت
لە گۆڕەپانێكدا
بە فەرمانی فڕۆكەوانێك
هەڵدەفڕی و دادەبەزی،
ئەی فرۆكە
تۆ زۆر گوناحی
بەقەد ئەوەی
هەناسەی منت ونكرد
و گوناحت كردم
تۆ چەندە عاشقی
ئاسمان بیت
بە قەد من
عەشقت نەكردووە
لەگەڵ ئەو كچەی
لە هەر چركەیەكدا
دووجار هەناسەم بوو
بە ئەمانەتەوە هەناسەكەم
دا دەست تۆ،
تۆش زۆر بێ رەحمانە
ئەوت لە وڵاتێكی تر ونكرد،
بیرت چوو!؟
ئەی بۆ گەشتیارەكانی ترت
گەڕاندەوە باوەشی عاشقەكانیان
هەموویان بەدەم ماچكردنی یەكترەوە
سەمایان دەكرد
منیش بە كارتێكی بەتالی پێنج دۆلاریەوە
بۆ ئەو وەستابووم،
تۆ بە شەرمەزاریەوە
روت لە زەوی كرد و
توانای سەیركردنی
چاوە پڕ لە گوناحەكانم نەبوو
تێبینی: هەركەسێك خۆشەویستەكەی فڕۆكە، نەیگەڕاندۆتەوە
لە خوارەوە ناوی خۆی بنووسێت و واژویەك بكات…..
Pasar_pna@yahoo.com
نامەیەكی كراوە بۆ فڕۆكە… پەسار
بڕیارم دا
هیچی تر خۆشم نەوێی
تۆ
هەرگیز ناتوانی
وەكو باڵندە
باڵەكانت لێك بدەیت و بفڕیت
تۆ جگە لە پارچە ئاسنێك
چیتر نیت
لە گۆڕەپانێكدا
بە فەرمانی فڕۆكەوانێك
هەڵدەفڕی و دادەبەزی،
ئەی فرۆكە
تۆ زۆر گوناحی
بەقەد ئەوەی
هەناسەی منت ونكرد
و گوناحت كردم
تۆ چەندە عاشقی
ئاسمان بیت
بە قەد من
عەشقت نەكردووە
لەگەڵ ئەو كچەی
لە هەر چركەیەكدا
دووجار هەناسەم بوو
بە ئەمانەتەوە هەناسەكەم
دا دەست تۆ،
تۆش زۆر بێ رەحمانە
ئەوت لە وڵاتێكی تر ونكرد،
بیرت چوو!؟
ئەی بۆ گەشتیارەكانی ترت
گەڕاندەوە باوەشی عاشقەكانیان
هەموویان بەدەم ماچكردنی یەكترەوە
سەمایان دەكرد
منیش بە كارتێكی بەتالی پێنج دۆلاریەوە
بۆ ئەو وەستابووم،
تۆ بە شەرمەزاریەوە
روت لە زەوی كرد و
توانای سەیركردنی
چاوە پڕ لە گوناحەكانم نەبوو
تێبینی: هەركەسێك خۆشەویستەكەی فڕۆكە، نەیگەڕاندۆتەوە
لە خوارەوە ناوی خۆی بنووسێت و واژویەك بكات…..
Pasar_pna@yahoo.com