بۆچی کورد لۆبی نییه…؟
بیرمه‌ندانی ئایدیالیست، هه‌میشه جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که پێویسته له‌سه‌ر خه‌ڵک هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تایبه‌ت به خۆیان قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بکه‌ن و ڕه‌واج به‌بیرو هه‌ستێک بده‌ن که سوودو قازانجی هه‌مووانی تێدایه. ئه‌م بۆچوونه گه‌رچی ڕواڵه‌ته‌که‌ی جوان و مرۆڤدۆستانه‌یه، به‌ڵام له واقیعدا ئاڵۆز‌و ته‌مومژاوییه‌و هیچکات نه ته‌تبیق کراوه‌و نه‌ده‌شکرێت. و ئه‌وه‌ی که له یه‌ک کاتدا هه‌م سوودی تاک یان به‌ش، و هه‌میش سوودی کۆمه‌ڵ یان گشتی تێدایه هاوکێشه‌بوون و دیتنه‌وه‌ی ئه‌و میکانیزمانه‌یه له‌ڕێگای سیاسه‌ته‌وه که‌تا ئه‌و ئاسته‌ی له‌توانادایه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان ڕه‌چاوبکات و پارسه‌نگه‌کان ڕابگرێت. پارته سیاسییه‌کان، ساندیکاو کۆمه‌ڵه‌و گروپه جۆرجهجۆره پیشه‌یی و فه‌رهه‌نگی و مه‌زهه‌بیه‌کان… هه‌موو بۆئه‌وه دامه‌زراون تا داکۆکی له‌و خه‌ڵکه بکه‌ن که‌ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییان ده‌کات. ئه‌وه‌ش که پێی ده‌گوترێت لۆبی ، به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه.
لۆبی، لە سەدەی حەڤدەهەمی زاینی لە ئینگلستان پەیدا بوو. ئەو سەردەمە خەڵک بۆ دیتن و سکاڵاکردن و ڕادەربڕین لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ڕاڕەو،و ساڵۆنەکانی ساختومانی ئەنجومەن کە پێی دەگوترا لۆبی خڕدەبوونەوەو ڕادەوەستان. ئەمە بەرەبەرە وای لێهات هەرکات ئاماژەیان بەو خەڵکە بکردایە دەیانگوت ئەوخەڵکەی لۆبی، واتا ئەو خەڵکەی لەڕاڕەوەکانن. ئیتر لەمەوە لۆبی بوو بە چەمکێکی تایبەت کە واتای تری بەخۆیەوە گرت. لە ساڵی ١٨٣٠بەملاوە بەشێوازێکی فەرمی ناوی لۆبی بەسەر ئەو خەڵکەدا بڕدراو چەمکی لۆبیش چووە نا فەرهەنگی سیاسییەوە.١
بەڵام دیرۆکی لۆبی بەواتای فراوانی خۆی و بەم شێوازەی ئەمڕۆیی دەگەڕێتەوە، ساڵانی دوای کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی له ویلایەتە یەککگرتووەکانی ئەمەریکاو به‌تایبه‌تیش له واشینتۆن. و ئەمڕۆ به‌و گروپه خاوه‌ن نفوزانه ده‌گوترێت کە به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان کاریگه‌ری و گوشار له‌سه‌ر حکومه‌ت و یاسادانه‌ران دروست بکه‌ن که‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وان نه‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌و ڕه‌چاوی بکات. و زۆرترینی ئه‌و گروپانه‌ش سامانداران و خاوه‌ن کۆمپانیا گه‌وه‌ره‌کانی بازرگانی و به‌رهه‌مهێنانن.
لە لێکۆڵینەوەیەکدا کا ساڵی ٢٠٠٧ ئەنجامدراوە، نیشاندەدات کە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٥ تەنیا لە واشنتۆن ژمارەی ئەوانەی سەرگەرمی کاری لۆبیگەریین لە ١٦ هەزار کەسەوە گەیشتۆتە ٣٤هەزار واتا پتر لەدوو بەرابەر. و دەستکەوتی ساڵانەی هەندێک لە ئەندامە چالاکەکانی ئەو لۆبیانە ٣٠٠،٠٠٠ دۆلار تێپەڕدەکات.٢
لە ناو لۆبیگەراندا کەسایەتی زۆر ناسراو دەبینرێن. و لە ١٩٨ ئەندامی کۆنگرێس لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٥، نزیک بەنیوە واتا٨٥ کەس وازیان لەکاری دەوڵەتی هێناوەو خەریکی کاری لۆبیگەرین.٣
به‌ڵام ئەمڕۆ ئه‌و گروپانه به‌رفراوانتر بوونه‌وه‌و چه‌ندان شێوازی تریان بهخۆوهگرتووە. وه‌ک لۆبی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان که‌ئه‌مڕۆ به‌ناوبانگترین ئه‌مانه لۆبی جووله‌که، ئه‌رمه‌نی، و کۆباییەکانن. هه‌روا ئه‌مڕۆ ئیتر لۆبی ته‌نیا به ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سنووردار نابێت. به‌ڵکو په‌ل ده‌هاوێژێت بۆ شوێنه‌کانی تری جیهان، به‌تایبه‌تیش ئه‌وروپا.
لە ئەوروپا، کاری لۆبیگەریی بە پێشنیازی پەرلەمانی فیدرالی ئەلمانیا، کۆمەڵێک یاسا‌و پرەنسیپی بۆ هاتنی لۆبی بۆ ناو پەرلەمانی ئەوروپا دیاریی کردووە. لەوانە: لۆبی، پێشتر دەبێ خۆی ناونووس بکات و ڕەچاوی کۆمەڵێک ڕێسا‌و ڕێگاوشووێن بکات. ئەو ڕێگاو شووێنانەش زۆرتر بە مەبەستی شەفافیەت و پێش‌گرتن لەدزی و گەندەڵییە. و فۆرمۆلی ناونووسیش لە سایتی پەرلەمانی ئەوروپادا هەیە.
ئەمڕۆ نزیکەی ٣،٠٠٠ لۆبی لەپەرلەمانی ئەوروپادا خۆی ناونووسکردووە. ناودارترین ئەو لۆبیانە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبیلسازی، وزە، گواستنەوەو باربەریی…٤
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکیشه که پرسی لۆبی کوردی له ناو سیاسهتمهدارو ڕۆشنبیراندا بۆته بابه‌تی گفتوگۆ‌و لێکۆڵینه‌وه. و هه‌ندێک جار تا ئه‌و ئاسته ڕۆیشتووه که بڕیاردراوه یان داواکراوه که بڕیاربدرێت لۆبی کورد دروست بکرێت. به‌ڵام ئاخۆ بۆچی تا ئێستا لۆبی کورد دروست نه‌بووه..؟و ئایا چۆن له‌داهاتوودا ده‌توانێ دروست ببێت.؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره سه‌ره‌تا زۆر به‌ساده‌یی ده‌بێ ئه‌وه بڵێین که لۆبی به‌بڕیار دروست نابێت. و ئەگەر بڕیار ڕۆڵیشی هەبێت ئەوە تەنیا کاتێک دەبێت کەفاکتەرەکان ئامادەبن و ئەوکاتە بڕیار دەتوانێ لە خستنەگەڕی ئەو فاکتەرانە ڕۆڵ ببینێت. دروست بوونی لۆبی پێویستی به تێپه‌ڕاندنی پرۆسه‌یه‌که. که دروستبوونی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش دیسان پێویستی به‌چه‌ند فاکته‌ری خۆی هه‌یه. له‌مانه:
یه‌که‌م: فاکته‌ری دیرۆکی: ئه‌گه‌ر به‌راوردێک له نێوان کورد‌و ئه‌و کهمهنهتهوهییانهدا بکه‌ین که‌له ڕۆژئاوادا لۆبیان هه‌یه، ده‌بینین ئه‌وان هه‌موو به‌پرۆسه‌یه‌کی دیرۆکیدا تێپه‌ڕیون، که کورد پێیدا تێنه‌په‌ڕیوه. به‌واتایه‌کی دیکه فاکته‌رێکی بابه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خساندوون که‌ببن به به‌شێک له‌و کۆمه‌ڵگایانه. یان به‌شێوازێکی دیکه‌و ڕوونتر بڵێین کورد له‌ڕۆژئاوادا، له‌چاو که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تر، هه‌بوونێکی یه‌کجار نوێی هەیه. ئهوههبوونهش نه‌ک وه‌ک به‌شێک له‌و کۆمه‌ڵگایانه که له‌ناویاندا بازرگان و ساماندارو سیاسهتمهدارو زانا‌و پسپۆڕ…هتد هه‌بن. به‌ڵکو وه‌ک په‌نابه‌ر. ئیتر چه‌مکی په‌نابه‌ریش چه‌ندان چه‌مکی تری وه‌ک: نامۆ، دابڕاو، بێکار، هه‌ژار، دواکه‌وتوو… له‌خۆی ده‌گرێت.
دیرۆکی هه‌بوونی کوردان له‌ڕۆژئاوادا چه‌ند ده‌هه‌یه‌ک ده‌بێت. گه‌رچی ماوه‌ی چه‌ند ده‌هه زۆر که‌مه بۆ ئه‌وه‌ی باس له هه‌بوونی لۆبییه‌ک بکه‌ین، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و ماوه‌یه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه ببنه به‌شێک له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که تیایدا ده‌ژین. زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کوردانی ڕۆژئاوا له ڕووی یاساییه‌وه هاوڵاتی ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ن و خاوه‌نی ته‌واوی ئه‌و ئه‌رک و مافانه‌ن که هه‌ر هاوڵاتییه‌ک هه‌یه‌تی و ئیتر په‌نابه‌ر نین. که‌چی کوردان هه‌رخۆیان به‌په‌نابه‌ر ده‌زانن. هه‌میشه واده‌زانن به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌و وڵاتانه‌ن و دره‌نگ یان زوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ، ته‌واوی پرۆژه‌و پلانیان بۆ داهاتوویه‌کی وه‌هایه. و به‌واتایه‌کی تر تا ئێستا تێکه‌ڵ به‌ژیانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه نه‌بوون. به‌ڵکو دابڕاو، و دووره‌په‌رێز… که‌ته‌نانه‌ت ساده‌ترین شتێک که زمانه فێرنابن و پێیانوایه که شتێکی وا پێویست نییه. ههربەمجۆره له ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیش دابڕاون. دیارە بیرکردنەوە لەگەڕانەوە بۆ وڵات و هەستی ئینتما بۆ نیشتمانی دایک، پیرۆز‌و ڕەوایە. بەڵام ئەگەر کوردان بخوازن لە ڕۆژئاوادا قورسایی و کاریگەرییەکیان هەبێت و خزمەتێک بەنەتەوەو وڵاتی دایکیان بکەن، دەبێ لەگۆشەگیریی و دوورەپەرێزی خۆدەربازکەن و بێ ئەوەی نیشتمان و نەتەوەکەی خۆیان لەبیر بکەن ئاوێتەی ژیانی کۆمەڵگاکانی ڕۆژئاوابن.
دووه‌م: فاکته‌ری ئابووریی.! گه‌وره‌ترین و کاریگه‌رترین لۆبی هه‌میشه کۆمپانیا بازرگانییه‌کان و سامانداران و به‌گشتی نێوه‌نده ئابوورییه‌کان بوون. بۆ نموونه گه‌وره‌ترین لۆبی له‌ئه‌مه‌ریکا، کۆمپانیاکانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه. هه‌موو ده‌زانین و به‌رده‌وام ده‌بیستین که‌ساڵانه چه‌ندان ڕووداوی گه‌وره‌و بچووک له‌شوێنه جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌مه‌ریکادا ڕووده‌دات که له‌وێدا زۆر به‌ئاسانی چه‌ک به‌کاردێت و چه‌ندان قوربانی لێده‌که‌وێته‌وه. یه‌کێک له‌هۆکاره بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئه‌مه‌ش زۆر به‌ساده‌یی ئه‌وه‌یه که یاسا له‌ئه‌مه‌ریکادا ڕێگا به‌کڕین و فرۆشتنی چه‌ک له‌بازاڕدا ده‌دات و هه‌رکه‌س به‌ئاسانی و به‌پاره‌یه‌کی که‌م ده‌توانێ ببێت به خاوه‌نی چه‌ک و زۆرجار ده‌که‌وێته ده‌ست منداڵان و مێرمنداڵان و شێت و نه‌خۆشه ده‌رونییه‌کان. بۆیه هه‌رکات سیاسه‌تمه‌داران دوای ڕوودانی کێشەیه‌ک که چه‌ندان قوربانی لێ ده‌که‌وێته‌وه به‌ڵێن ده‌ده‌ن کهسنوورێک بۆ کڕین و فرۆشتنی چه‌ک دابنێن، ده‌ستبه‌جێ لۆبی ده‌که‌وێته کار بۆ پێش‌گرتن له‌بڕیارێکی واو ده‌بینین پاش ماوه‌یه‌کی کورت بێده‌نگه‌ی لێده‌کرێت. هه‌روا ئه‌م لۆبییه ته‌نانه‌ت کاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆپڕچه‌ککردنی ئه‌مه‌ریکاو له‌ڕێگای دیپلۆماسیشه‌وه له‌سه‌ر وڵاتانی جۆربه‌جۆریش هه‌یه بۆ گه‌رم ڕاگرتنی بازاڕی چه‌کفرۆشتن.
ته‌واوی لۆبییه‌کانی تریش که‌م تازۆر خاوه‌نی توانای به‌رچاوی ئابووریین و ئه‌مه یه‌کێکه له‌و که‌ناڵه گرنگانه‌ی که لۆبی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی سوودی لێ وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه به‌و واتایه‌یه که ئه‌گه‌ر کوردیش بخوازێ ببێته خاوه‌ن لۆبی، ئه‌وه پێویسته کوردانی ڕۆژئاوا بکه‌ونه بارودۆخێکه‌وه که چه‌ندان کۆمپانیای زه‌به‌لاحیان بکه‌وێته به‌رده‌ست و ساماندارو ملیاردێری گه‌وره‌گه‌وره‌یان لێ په‌یدا بێت. ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ک گوتمان نه به‌خواست و ئاره‌زوو، و نه به‌بڕیاری هیچ پارت و ده‌سه‌ڵاتێک ده‌بێت. به‌ڵکو پرۆسیه‌که دیرۆک به‌دیده‌هێنێت که‌خۆی له‌خۆیدا په‌یوه‌سته‌ی چه‌ندان فاکته‌ری تری ئاڵۆزه. که‌بۆ کوردان جارێ ئه‌مه زۆر دووره. هەروا بۆ لۆبییەکیش کەتەنیا کاری سیاسەت دەکات و پەیوەندی بەهیچ چالاکییەکی ئابووریشەوە نیە دیسان پێویستە سەرچاوەیەکی باشی دارایی بۆ وەگەڕخستنی کارەکانی و بژێوی کادرە چالاکەکانی لەبەردەستدا بێت.
سێیه‌م: فاکته‌ری سیاسی: لۆبی کاریگه‌ریی خۆی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، ڕاپه‌ڕاندن، و دادوه‌ریی چڕده‌کاته‌وه.
لۆبی له‌هه‌ڵبژارنه‌کاندا، ڕاسته‌وڕاست خۆی وه‌ک لۆبی نیشان نادات. به‌ڵام بانگاشه بۆ ئه‌و پاڵێوراوانه ده‌کات که‌ده‌کرێ له‌داهاتوودا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وان بپارێزێت. یانیش سه‌وداو مامه‌ڵه دێته ئاراوه. واتا مه‌رجی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌کرێته پاڵپشتی و ده‌نگپێدان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
لۆبی له‌ڕاستیدا ته‌نیا له‌سیسته‌می دیموکراسیدا ده‌توانێ بوونی هه‌بێت. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌بوونی لۆبی و کاروچالاکی و کاریگه‌رییه‌کانی، جارهەیە دژی بنه‌ماکانی دیموکراسییه. چونکه هێزێکه گەرچی بە گشتی هەبوونێکی یاسایی هەیە بەڵام زۆرجار کار‌و چالاکییەکانی لهدهرهوهوی یاسادا کاریگه‌ریی خۆیان ده‌نوێنن. و جار هه‌یه تائه‌و جێگایه ده‌ڕوات که ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی بخاته ژێر گوشاره‌وه‌و کاتێک نه‌توانرا ئه‌م کاره ڕاسته‌وڕاست ئه‌نجام بدرێت به ناوی ڕای گشتییه‌وه ده‌کرێت و مه‌شروعییه‌تی پێده‌به‌خشرێت. بۆخۆشی واتا لۆبی ئه‌و هێزه دیار‌و ئاشکرایه نییه که لێپرسینه‌وه‌و یاسا بیگرێته‌وه. چونکه له‌بناغه‌وه بریتی نییه له حزب، یان ڕێکخراوێکی سیاسی. به‌ڵام ده‌کرێ حزب یان ڕیکخراوی جۆراوجۆر به‌شێک بن لهلۆبییهک.
لۆبی وه‌ک حزب، خوازیاری به‌ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵات نییه. هه‌ربۆیه ناچار نییه ڕووی خۆی وه‌ک حزبێکی سیاسی ئاشکرا بکات و بێته ناو جیهانی سیاسه‌ته‌وه. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا کاری لۆبی به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان هه‌ر درووست‌کردنی کاریگه‌رییه له‌سه‌ر سیاسه‌ت.
ئەوەی لە ئەمەریکا سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەڕێژێت وەزارەتی دەرەوە نییە بەڵکو لۆبی جوولەکەیە. ساڵی ٢٠٠٧ دوو نووسەر بە ناوەکانی ژان میر شایمەر، و ستیفان والت کتێبێکیان لەژێر ناوی: (لۆبی ئیسرائیل و سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا) نووسی و بڵاوکردەوە کە هەڵڵایەکی گەورەی نایەوە. لەو کتێبەدا نووسەران بەبەڵگەی حاشا هەڵنەگر دەیسەلمێنن کە لۆبی جوولەکە هێندە کاریگەرە کە ئەمەریکا بەرژەوەندییەکانی خۆی لەسەر ئاستی دەرەوە قوربانی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دەکات و سیاسەتی ئەمەریکا لە پەیوەندی لەگەڵ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەتەواوی بەرەو ئەو ئاقارە دەڕوات کە لۆبی جوولەکە دەیخوازێت.
هەروا لەو کتێبەدا هاتووە کە لۆبی جوولەکە لە ئەمەریکا بەتەواوی بوارەکانی ڕاگەیاندن و ئەکادیمی و نێوەندەکانی لێکۆڵینەوەو توێژینەوەی ستراتیژی کۆنترۆڵ کردووەو بەئاسانی تۆمەتی (دژەجوولەکە) بە هەرکەسێکەوە دەلکێنرێت کەدژی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل کاربکات. یان تەنانەت ڕەخنەبگرێت.٥
بەڵام بۆ درووست‌کردنی لۆبییەکی بەهێز سەرەڕای ئەو فاکتەرە بابەتیانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردن چەندان فاکتەری تری خودیش هەن کە هەبوونییان هێندەگرنگن کە بەبێ بەدیهاتنیان مەحاڵە لۆبی دروست ببێت. لەوانەش:
یەکەم: ڕێکخستن. واتا لۆبی دەبێت، ڕێکخراو بێت. و خاوەنی نێوەندێک بێت کە شێوازەکانی کارکردن و درووست‌کردنی هەماهەنگی لەناو تەواوی لق و رێکخراو و تاکەکانی سەر بەو لۆبیەن دیاری بکات.
دووەم: لۆبی دەبێ لەسەرووی پارت و دەوڵەت و مەزهەب و ئایدیۆلۆژیاوە بێت. ئەمە بەو واتایەیە کە خەڵکانی خاوەن بیر‌و باوەڕی جیاواز دەتوانن لە لۆبیەکدا جێگایان ببێتەوەو لەبڕیاردان و کارکردن و نواندنی چالاکیدا فەرمان لەدەرەوەی خۆیان وەرنەگرن و ئامانجە ستراتیژیەکان پتر لەبەرچاوبگیرێن.
سێێەم: دیفاع لەئامانجێکی دیاریکراو بکات. ئەو ئامانجەش بەرژەوەندی گشتی و چارەنووسسازی کوردە. و بەواتایەکی دیکە دیفاع لە ئاسایشی نەتەوەیی، خاک، ناسنامە، و مرۆڤی کورد، لەهەرشوێنێک بێت بکات. و خۆ بەکێشە ناوخۆییەکانەوە خەریک نەکات.
چوارەم: ژمارە. گەرچی ژمارەی زۆری و کەمی دەتوانێ ڕۆڵ بگێڕێت، بەڵام ئەمە بەتەنیا ناتوانێ ببێتە فاکتەرێک بۆ هەبوونی لۆبییەکی بەهێز.
لە ئەمەریکا ژمارەی عەرەب و موسوڵمانان لە هی جوولەکەو ئەرمەنی زۆرترە، کەچی تا ئێستا نەیانتوانیوە لۆبیەکی وا دروست بکەن کە لەئاستی کاریگەریی ئەو لۆبیانەی تردا بێت. یەکێک لەهۆکارەکانی سەرنەکەوتنیشیان پەرتبوون و ڕێکنەکەوتن تەنانەت لەسەر دەستنیشانکردنی یەکەمین ڕۆژی ڕەمەزان.
بە پێی ئامارێکی ساڵی ٢٠٠٠ ژمارەی موسوڵمانان لە ئەمەریکا دەگاتە پتر لە هەشت ملیۆن٦، هی عەرەب کە لەناویاندا سێ چوارەمیان مەسیحین دەگاتە سێ ملیۆن و نیو٧. کەچی ژمارەی جوولەکە لە سێ ملیۆن و ئەرمەنی لە ملیۆن و نیوێک تێپەڕناکات٨
پێنجەم: خاڵێکی گرنگی تر کە لەکاریی لۆبیگەریدا پێویستی بە ئاماژەپێکردنە، پرسی هەڤاڵبەندییە. کەهەروەک بوارەکانی تری سیاسەت لەکاتی هاوبەشبوونی بەرژەوەندییەکاندا چەند لۆبی سوود لە هێزو توانای یەکتر وەردەگرن. بۆنموونە لۆبی ئەرمەنی لەبەرانبەر لۆبی جوولەکەدا هێندە مەزن نییە بەڵام توانیویەتی بەباشی قورسایی لۆبی جوولەکە بخاتە پاڵ هێزی خۆی. ڕێکەوت نییە کە هەرکات نێوانی تورکیا‌و ئیسرائیل تاریکی تێ دەکەوێت پرسی کێشەی ئەرمەنیەکان بەگوڕوتینێکی زۆرترەرە لە دامودەزگاکانی ڕۆژئاوادا دێتەوە ناوناوان و هەرکات پەیوەندییەکە ئاسایی دەبێتەوە باسکردن لەو کێشەیەش ئارام دەبێتەوە. کوردیش کە خاوەنی لۆبی تایبەت بەخۆی و ژمارەیەکی هێندەزۆر نییە لەهەندەران، دەتوانێ هەوڵبدات میکانیزمی نزیککەوتنەوەو هەڤاڵبەندی لەگەڵ لۆبی جۆربەجۆر ببینێتەوە کە ئەمڕۆ نزیک ترین لۆبییەک لەکورد دەتوانێ لۆبی ئەرمەنی بێت.
سەرچاوەو پەراوێزەکان:
١- ماشااللە رزمی، لوبی و لوبیگری (بحثی راجع بە فحالیت در روابط بین الملل) مارس ٢٠١٠- پاریس
٢- هەمان سەرچاوە.
٣- بڕوانە:
Ralph Dannheisser- America.gov
گفت‌وگو شنو با جهان-٢٨- می-٢٠٠٥
٤- ماشااللە رزمی، سەرچاوەی پێشوو.
٥- بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانە:
The ISRAEL LOBBY AND US.FOREIGN POLICY.
John J.Mearsheimer AND Stephen Walt-August 2007
٦- ولید بدران. المسلمون المنسیون BBC.ARABIC.COM ٢١-اکتوبر-٢٠٠٤
٧- رضوی عمار. هل من دور حربی فی انتخابات امریکا- تقریر واشنطن- ٢٨-٤-٢٠١٠
٨- هاکوب ابریلیان. جماعات الضغط الارمنیە فی العالم، خصائصها و اهدافها. AZD-HYE البوابە لارمنیە فی الشرق الاوسط