ئینته‌رنێت ئاوا مێشکی مناڵه‌کانمان ئه‌گۆڕێت
ئینته‌رنێت ئاوا مێشکی مناڵه‌کانمان ئه‌گۆڕێت
له‌ئه‌ڵمانییه‌وه: یاسین بانیخێڵانی
گه‌نجه‌کان ئه‌مڕۆ زیاتر کاته‌کانیان به به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت،ته‌له‌فزیۆن و هاندییه‌وه له‌بری وانه‌ی قوتابخانه به‌سه‌ر ده‌به‌ن. پرۆفیسۆر مانفرێد شپیتسه‌ر (52)، که ناسراوترین توێژه‌ری مێشکه له ئه‌ڵمانیا، ئه‌و ساڵانێکه توێژینه‌وه له ڕووی هه‌ڵکشانی به‌کاربه‌رانی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن مناڵانه‌وه ده‌کات.
ڕۆژنامه‌ی بیلد گه‌شت به شپیتسه‌ر له (ئه‌نجومه‌نی ئاینده‌ی فرانکفورت) له هوتێل دو ڕۆما. گه‌وره ڕۆژنامه‌نووسان گفتوگۆیان بوو له‌سه‌ر ئاینده‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری له ئینته‌رنێت.
بیلد: له چ ته‌مه‌نێکه‌وه مناڵه‌که‌م ده‌توانێت بچێته سه‌ر ئینته‌رنێت؟
شپیتسه‌ر: مناڵ له‌خوار ته‌مه‌نی سێ ساڵییه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆی نییه له‌به‌رده‌م شاشه‌یه‌کدا دا‌نیشێت. له‌به‌رده‌م شاشه‌دا مناڵ له واقیعێکی سه‌پێنراودا ده‌ژی. له‌ڕاستیدا مناڵی پێویستی به‌گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنه، هه‌موو هه‌سته‌کان خوازیاری ئه‌مه‌ن. ئه‌مه له‌به‌رده‌م شاشه‌دا نییه. به‌ڵام مناڵی سه‌رو سێ ساڵ ده‌توانێت له‌به‌رده‌م شاشه‌دا فێرببێت.
بیلد: چۆن ئینته‌رنێت مه‌غز (ده‌ماغ) ی مناڵ ده‌گۆڕێت؟.
شپیتسه‌ر: دۆزینه‌وه‌ی جیهان له‌ڕێگای ماوسه‌وه، به‌شێکه له مه‌غز، که به‌رپرسه له چالاکییه جوڵه‌ییه‌کان، تا ئێستاش به‌کارناهێرێت، جگه له سێ یه‌کێک نه‌بێت. کاتێک مناڵ به ته‌نها له‌سه‌ر تۆڕ فێرببێت، خاو بیرده‌کاته‌وه، زۆر خراپ ته‌رکیز ده‌کات، ئینته‌رنێت به‌کارهێنان به زوویی مناڵ گه‌مژه ده‌کات.
بیلد: به‌بێ په‌یوه‌ندی به ئینته‌رنێته‌وه مناڵه‌کان قوتابخانه له‌ده‌ستناده‌ن؟.
شپیتسه‌ر: نه‌خێر. مناڵه‌کان پێش هه‌موو شتێک پێویستیان به فیربوون و زانسته، پێش ئه‌وه‌ی بتوانن به درووستی ئینته‌رنێت به‌کاربهێنن. ئه‌م زانسته میدیای چاپکراو و پێگه‌یاندنی مامۆستای باش ده‌بێت دایکان و باوکان هه‌یانبێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه نامۆدێرنه، به‌ڵام درووسته.
بیلد: چه‌نێک ئه‌توانن ئینته‌رنێت به‌کاربهێنن؟
شپیتسه‌ر: وانه‌کان ڕۆژانه چوارکاتژمێر ده‌خایه‌نن. گه‌نجه‌کان نزیکه‌ی پێنج کاتژمێرونیو له‌به‌رده‌م شاشه‌دا به‌سه‌رده‌به‌ن، ئه‌مه ڕێژه‌یه‌کی ڕاست نییه.
بیلد: بۆ؟
شپیتسه‌ر: له پاش قوتابخانه مناڵه‌کان پێویستیان به پشووه، ده‌بێت سه‌رخه‌وێک بشکێنن، له‌م کاته‌دا ئه‌وه‌ی له وانه‌کان فێری بوون له مێشکیان ده‌چه‌سپێت. ئه‌و مناڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ دوای قوتابخانه ڕۆشته ئینته‌رنێت، یاری پله‌یسته‌یشن یان سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌کات، مێشکی ئه‌و شتانه له‌بیرده‌کات پێشتر فێری بوون.
سه‌رچاوه
ڕۆژنامه‌ی بیلد
www.bild.de