وڕێنه شیعربَك به‌ده‌م ( تا ) وه
تا نه‌وه‌رێی چرۆ ناكه‌ی
تا سه‌وزنه‌بی گوڵ ناگری
تا گوڵا نه‌گری به‌ر ناده‌ی
تا نه‌گرێی زه‌رده له‌سه‌ر لێوت ناڕوێ
تا نه‌ڕوێی,مه‌نزڵێ نادۆزیته‌وه بۆ پشوودان
تا به گڕی عه‌شق نه‌برژێی
سێبه‌ر ناكه‌ی بۆ باڵنده غه‌مگینه‌كان
عه‌زیزه‌كه‌م
من له سووتانا ئه‌پشكوێم ,نما ئه‌كه‌م
ئه‌وه‌تانێ
به‌ده‌م له‌رزی ئه‌م هه‌ناسه ساردییه‌وه
به‌ده‌م (تا)وه شیعرم ئه‌پژێ
ئه‌ی نامینی , چ پیره‌دارێكی سه‌رسه‌ختم
چه‌ن شه‌یدام
چۆن له‌م وه‌رزی خه‌زانه‌دا چرۆ ئه‌كه‌م
له ته‌وقی سه‌ر تا نووكی پێ ,
په‌ل و پۆم سه‌وز ئه‌چێته‌وه
بڕوانه چۆن
له‌م گه‌رمیانی ڕه‌شپۆشه‌دا
سپی سپی هه‌ڵگه‌ڕاوم
ئه‌لێی لۆكه‌ی نێو چنگ و ده‌ستی هه‌للاجم
وه‌خته گوڵ گوڵ شیی ببمه‌وه ,
ئه‌شێ ڕۆژێ وه‌ك به‌فری كه‌ل
به ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی شیرینه‌وه بتوێمه‌وه
به‌م گشت تان و پۆی زامه‌وه
جار نا جارێ
چۆن وه‌ك هه‌نار
هه‌نارێكی سینه‌قڵشتی نازه‌نین
له ناو ده‌می نوكته‌یه‌كا
قاقا ئه‌ڕژێم و له پڕا گرد ئه‌بمه‌وه !!!
ئه‌و شه‌وانه ,ئایه‌تی غه‌در ده‌ور ئه‌كه‌یته‌وه
به چ نه‌وعێ مه‌ڵاشووم تامی ژه‌هره گرێ
چه‌ن بێپه‌روا
بۆ كوڵی گریانت باوه‌شم ئه‌كه‌مه‌وه و ….
زه‌نگۆڵ زه‌نگۆڵ
هه‌ڵوه‌ریم
ده‌نك ده‌نك
له كۆشتا
گلێر ئه‌بمه‌وه
ئه‌ی نامبینی ؟!
ئه‌ی نامبینی ؟!
حه‌مه سه‌عید كه‌لاری