ئه‌وه منم…… ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
روخسه‌ت له ناڵینه‌كانم ده‌خوازم‌و هه‌ردێمه‌وه بۆلات
مه‌ره‌كه‌بی ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌م له ئاست ناڵینا دائه‌چڵه‌كێ…
هه‌ر خه‌ون ده‌بینم‌و قفڵا ئه‌درێ
هه‌ر چاو ده‌كه‌مه‌وه‌و ماندووبوونی تیا ئه‌چه‌قێ…
هه‌ر ده‌ست بۆ ژیان راده‌گرم‌و
پێناسه‌ی مه‌رگم پێ ده‌ڵێ…
ئه‌و پێ‌ی وتم:- تۆ نه‌وتوانی دڵێك به‌ده‌ست بهێنی…
ئیتر بۆ پرسیار ده‌كه‌یت؟!
من وتم:- دڵا ئه‌شێ پیاوێك بێ له‌قه‌ڕنی به‌رد،
بچێته‌وه سه‌ر كاڵفامی…!
ئه‌شێ باخچه‌یه‌كی پیربێ، بچێته‌وه سه‌ر بێده‌نگی…
ئه‌شێ دڵۆپێك شیعربێ، بچێته‌وه سه‌ر ته‌نهایی…
ئه‌شێ خاك‌و خۆڵی نیشتمان بێ،
كه به‌گه‌وره‌یی ده‌چینه‌وه مناڵدانی…!!
لێ گه‌ڕێ له‌دڵا.. من هه‌موو ئومێدیك
به‌ناو داڵانه نسرمه‌كانی ته‌نیایی به‌ناو ژووره مه‌كربازه‌كانی ته‌نیایی
وه‌ك كتێبێك موتاڵا ده‌كه‌م،
به‌ڵام كه‌ده‌بینم نه‌وڕه‌سێك خۆی ئینتیحار ده‌كا،
به‌ده‌ریا ده‌ڵێم گه‌ر عاشق بویتایه،
له‌سه‌ر شه‌پۆله‌كانت نه‌ده‌نوسرا،
هه‌موو مه‌خلوقێك قه‌رزاره به‌خنكان…
كه كۆترێك ده‌بینم شاباڵی خۆی هه‌ڵده‌كه‌نێ،
به‌هه‌موو مناره‌ی مزگه‌وته‌كان ده‌ڵێم:- ئێوه چۆن دڵێكتان هه‌بوو،
هه‌موو شتێكی ده‌بینی بێجگه له‌خوا…!
كه كه‌نارییه‌ك ده‌بینم گه‌روی خۆی ده‌قرتێنێ،
به‌هه‌موو دره‌خته‌كان ده‌ڵێم:- ئه‌گه‌ر عاشق بونایه
قه‌فه‌س چۆن ده‌بوویه ناسنامه‌ی چڵتان…؟!
* * *
ئه‌م هه‌موو ناڵینه له‌ژێر پێستما سه‌ما ده‌كا،
بۆیه ده‌جه‌نگم، بۆیه ئیره‌یم باڵده‌گرێ…
ده‌ڵێم وه‌ره بۆلام، با له‌م یارییه جوانه‌دا
كه‌پێ‌ی ده‌ڵێن عیشق نه‌ودۆڕێنم
ئاخركه‌ی عیشق براوه بووه؟!
عیشق گه‌مه‌یه‌كه مناڵانه گه‌ر نه‌ڕوخێ،
مناڵی له‌زه‌تێكه له‌بار ئه‌چێ…
ئاگرێكه گه‌ر كڵپه‌كانی نه‌بنه تۆز،
له‌سه‌ر له‌پی ئاوا بۆ ئه‌به‌د ده‌خه‌وێ…
په‌پووله‌یه‌كه گه‌ر بیه‌وێ براوه‌بێ، چرا ده‌یكوژێ…
گوڵێكه گه‌ربیه‌وێ تاسه‌ر گه‌شاوه‌بێ،
له‌سه‌ر شانی(با) ته‌رمی خۆی ده‌بینێ…!!
من به‌م هه‌موو قوڵی ناڵینه‌وه به‌رده‌بمه‌وه‌و
به‌ڕوخسته‌كانی شه‌ڕه‌وه دێمه‌وه بۆلات…
مه‌ڕۆ… به‌لای جۆگه‌یه‌كی پیریدا مه‌ڕۆ،
كه ئاوێكی ته‌مه‌ڵی تیا خه‌وتووه…
ئاخر جۆگه‌ی پیرو ئاوی ته‌مه‌ڵا
گه‌مه‌یه‌كیان پێ نییه بۆ ئاشتی‌و شه‌ڕ…
به‌لای ترپه‌ی دڵی دره‌ختێكا مه‌ڕۆ،
نیوه‌ڕۆیه‌كی تیایه پڕه له‌دوو دڵی…
ئاخر ترپه‌ی دڵی دره‌خت‌و نیوه‌ڕۆ
ئاوێنه‌ی هیچ شه‌ڕێكیان پێ نییه،
بۆ ئارایشت بوونی ئاشتی…!
به‌لای كانییه‌كی جرپندا مه‌ڕۆ،
كه‌زیخ‌و چه‌وه هاره‌كانی ده‌وباته‌وه،
بۆلای سه‌تڵێك سه‌راب…
ئاخر كانی جرپن‌و سه‌تڵێك سه‌راب
ناوه‌ندی هێڵێكیان نییه نه‌شه‌ڕ، نه‌ئاشتی…!!
ته‌سلیم به به‌من ته‌سلیم من ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش بم
ماڵێكت بۆ ئاوه‌دان ده‌كه‌م،
پڕبێ له‌هه‌نسكی هه‌ور،
چونكه گریانی هه‌ور یانی:- سه‌رپۆشی چه‌م‌و كانی‌و
پشتوێنی جۆگه‌له…
پڕبێ له‌جریوه‌ی باڵا،
چونكه رژانی باڵ یانی ئاسمانی دارستان‌و
شنه‌ی باو وته‌ی هه‌تاو…
پڕبێ له‌توحفه‌ی ئینجانه
چونكه رۆحی ئینجانه یانی فه‌رموده‌ی گوڵا،
له‌كه‌ناره‌كانی به‌هارستان‌و
له ئاستانه‌ی باران…
ئه‌ی گه‌مه جوانه‌كه ئه‌وه‌منم روخسه‌ت،
له‌هه‌موو شه‌ڕه‌كانم ده‌خوازم‌و
هه‌ردێمه‌وه بۆلات…
* * *
من گه‌ره‌كمه روخسه‌ت له‌ناڵین وه‌رگرم‌و
ئه‌ندێشه‌یه‌ك وێناكه‌م…
نه‌چێته‌وه سه‌ر ژماره‌ی حوزن‌و
ناڵین جگه‌ره‌ی عومرم نه‌كێشێ…
كه‌چی له‌دوایین ئه‌ندێشه‌دا هه‌ر ده‌چمه‌وه،
سه‌ر كه‌ڕه‌تی حوزن‌و ده‌رزه‌نێك ناڵین…
یه‌كه‌م ناڵین:- له‌كاتێكدا(با) مه‌له ده‌كا،
له‌گه‌وجی گه‌رده‌لوولا،
له‌گه‌رووی شمشاڵه‌وه ناڵین شه‌پۆل ئه‌دا…
پێم وت:- ئه‌م قه‌تره‌ی ناڵینه له‌قوڵایی چ ئاسمانێكه‌وه‌و
له‌باوه‌شی چ خاچێكدا به‌رده‌بێته‌وه…
شمشاڵا وتی:- له‌مه‌زراكانی سه‌مه‌رقه‌نده‌وه،
ئه‌وكات كچه قامیشێك بووم،
ته‌یمور له‌نگ هات‌و روتی كردمه‌وه‌و
جه‌سته‌ی ئه‌نفال كردم‌و
ماڵه مۆره‌كانی كچێنیمی به‌تاڵان برد‌و
به‌بستێك له‌كفری شمشێره‌كه‌ی،
قیژه‌ی رۆحمی قرتاند…
ئه‌وه سه‌ربورده‌ی ناڵینمه، ناڵین…!!
دووه‌م ناڵین:- چ یاسای جه‌نگه‌ڵێكه په‌نجه‌ره ده‌ناڵێنێ
ئه‌وه سه‌فه‌ری عیشقێكی ناكامه،
ناخودا ئه‌شێ ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه شاژنه دره‌ختێك بووبێ،
میراتی مردن هه‌ڵی پاچیبێ…
له‌وه‌ئه‌چێ هێلانه‌ی چۆله‌كه‌یه‌كی هه‌تیو،
له‌هه‌ناویا جێمابێ،
یان چه‌هچه‌هه‌ی بولبولێكی حه‌زین،
له‌ده‌ماریا رۆچووبێ…
بۆیه ده‌چێته‌وه سه‌ر ناڵین…!!
سێیه‌م ناڵین: وای له‌سوری لێوی شاتوو،
له گه‌ردنی زه‌ردی هه‌رمێ
له‌شاڵه ره‌شه‌كه‌ی سه‌رشانی ترێ‌و
له‌پێڵاوه دڕاوه‌كانی هه‌نارو
له‌ستیانه نارنجییه‌كه‌ی قه‌یسی‌و
له‌كوڵمه سورو سپیه‌كانی سێ‌و…
گوێم له‌چرپه‌یانه ده‌ناڵێنن…
وه‌ك ناڵینی لێوی شاتوو كه به‌ده‌ست
دارلاسیكی مناڵێكی چه‌تونه‌وه ده‌بورێته‌وه…
وه‌ك ناڵینی هه‌ناوی هه‌رمێ كه به‌ده‌ست خانمێكی عیلم بازه‌وه،
ده‌چێته‌وه سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی مره‌با…
وه‌ك ناڵینی پیاسه‌ی ترێ كه له‌سه‌حرای كوپه‌ڵه‌یه‌كدا،
رێ ده‌رناكاو ده‌چێته‌وه سه‌ر سه‌فه‌ری وه‌رین…
وه‌ك ناڵینی هه‌ناسه‌ی هه‌نار،
به‌نوكته‌ی چه‌قۆیه‌كی شه‌هوه‌تبازه‌وه،
ده‌چێته‌وه سه‌ر كڕیوه‌ی خوێن…
وه‌ك ناڵینی ستیانه نارنجییه‌كه‌ی قه‌یسی،
له‌كۆلانی گوشینا، ئه‌وه‌نده فاتیحه له‌یه‌خه‌ی ئه‌درێ
هه‌تا ده‌گاته عیشوه عه‌یاره‌كانی نانه‌قه‌یسی…!
وه‌ك ناڵینی له‌رزوتای سێ‌و كه دائه‌چڵه‌كێ،
ئه‌وه‌نده گوناهی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه،
چۆڵا ده‌بێت له‌ته‌ماشاو
زرم ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر مه‌رگا..!!
چواره‌م ناڵین:- له‌ته‌نكترین جوانییاو له‌شیفۆنترین بارانا
پاركێك جریوه ده‌چێته‌وه سه‌ر ئافاتی ناڵین
له‌و شوێنه‌ی گه‌ڵای دره‌خت هه‌ناسه‌ی ته‌نگه‌و
ئیشتیهای ئاو زبرترین تراویلكه
له‌وكاته‌ی خه‌یاڵی باڵا قاقره‌و
نه‌شئه‌ی فڕین پیاده…!!
پێنجه‌م ناڵین:- چ ته‌سلیمی ناڵینێكه چراچاوی ده‌چێته‌خه‌و
ئه‌وه ئیحای عیرفانێكه به‌ناڵینه‌وه تاریكی ده‌جوێ…
تا دڵۆپه‌ی رووناكی له‌خه‌ڵوه‌تا پیر نه‌بێ،
تا مه‌رحه‌مه‌تی ده‌سته‌كانی،
له‌نزایه‌كی ئاوییدا باوێشك نه‌دا…!
شه‌شه‌م ناڵین:- چ ده‌هشه‌تی ناڵینێكه
ئێواره‌یه‌كی بچووك سه‌رم لێ ئه‌داو
له‌وێڕا به‌لووتی حه‌په‌سانه‌وه، شوشه‌ی زه‌رده‌په‌ڕ ده‌شكێ‌و
به‌باڵه‌فڕی بیستنه‌وه مانگ، له‌سه‌ر به‌رماڵی
تریفه‌وه نوێژ ده‌كاو
به‌ده‌زووله‌یه‌ك بینینه‌وه، عه‌تری خوا بۆنده‌كه‌م‌و
به‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی شه‌لیشه‌وه، شیعر ده‌منووسێ…!!
حه‌وته‌م ناڵین:- شه‌ڕ ئاوێنه‌یه‌كی كه‌ڕوڵاڵه ئاوس به‌دۆڕان
من هه‌ر ته‌ماشای ده‌كه‌م،
رۆحم رۆژووی ناشكێنێ
من هه‌ر ته‌ماشای ده‌كه‌م،
ئیعرابی گریانێك ناكا
كه مناڵیم ئومێدی بووكه شووشه‌یه‌ك خواردی،
كه گه‌نجیم له‌ته‌نیایدا راكشا…!!
هه‌شته‌م ناڵین:- پروشه فرمێسكی په‌یكه‌ره‌كه‌ی ئۆسكار وایڵده
كه‌دای له‌په‌ڕه‌سێلكه‌یه‌كی كۆچه‌ری،
قریوه‌ی ته‌ڕبونێك له‌چه‌تری باڵه‌كانییه‌وه نه‌ڕووشا،
وه‌لێ دڵی دلۆڤانی خوساندو
ده‌قیقه له‌ته‌كانی ته‌مه‌نی،
بۆهه‌ر نه‌دارێك كرده كانی هه‌ڵقوڵاوی خۆشه‌ویستی
له‌ڕێی ئه‌و ناڵینه‌وه ته‌ریقه‌تی شه‌هید بوونی هه‌ڵبژاردو
زمڕوت‌و یاقوتی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی،
كرده لێوڕێژی ژیان…!!
نۆیه‌م ناڵین:- هه‌یبه‌تی هاوارێكه، پڕه له‌ده‌مه‌داسی پرسیار
چ نمایشی ناڵینێكه،
گه‌ر دیوار به‌پێوه له‌دایك نه‌ده‌بوو
بوونی زیندان چ مانایه‌كی ده‌بوو؟؟
گه‌ر هه‌مووكات حه‌وشه‌ی ئاسمان مانگه‌شه‌وبێ
ئیتر تاریكی له‌كوێ بنوێ؟
گه‌ر باران‌و تیشك هاوسێ نه‌بوونایه،
رێگه‌وبانی دره‌خت ده‌كه‌وته كوێ؟
گه‌ر ئاژاوه‌ی ئاو ته‌رمی خۆی نه‌ناشتایه
دوگمه سه‌وزه‌كانی چیمه‌ن،
له‌كوێ واز ده‌بوون و
له‌به‌ر هاژه‌ی ئۆرگازما چۆن راده‌كشان؟!
ده‌یه‌م ناڵین:- ده‌ستم پڕه له‌قاقایه‌كی تاڵا‌و
گه‌رووم ماسكه به‌دووكه‌ڵی ئه‌نفال
ئه‌نفال مێخه‌كی لادێیه‌ك بوو
ته‌جرید له‌ڕه‌ونه‌قی ره‌نگ‌و
هه‌ناسه‌سوار به‌كوشتنی ئینجانه‌یه‌ك…
جۆلانه‌ی مناڵێك بوو
ته‌جرید له‌ئاسه‌واری گڕوگاڵا‌و
له‌ئاخه‌لێوه‌ی لای لایه…
ئه‌نفال سه‌عاتی مه‌چه‌كی كچێك بوو…
ته‌جرید له‌هاتوچۆی چركه،
كاڵبوونه‌وه له‌هه‌ژانی ده‌قیقه…!
درزی په‌چه‌ی ژنێك بوو
پڕ له‌شه‌ره‌فی قامچی‌و
ته‌جرید له‌هه‌موو قوڵپێكی جوانی
كه گۆران بووه دیلی…!!
ئه‌نفال چاویلكه‌ی لاوێك بوو
تژی له‌حه‌په‌ی حه‌جاج‌و
ته‌جرید له‌ناسنامه‌ی خوا…
گۆچانی پیره‌مێردێك بوو
سیخناخ له‌فه‌توای ریش‌و شمشێر،
ته‌جرید به‌سه‌ر گوزشته!
یانزه‌یه‌م ناڵین:- چ كاره‌ساته بیرمان
بیری په‌پوله پایزه‌یه‌ك بێ بۆعاتیفه
چ ئینقیلابی ناڵینێكه،
ره‌نگمان له په‌پووله پایزه بكا…
په‌پووله پایزه وێڵگه‌رده له عیشقا‌و
ده‌چێته‌وه سه‌ر عیشقی نه‌زۆكی(با)
دوانزه‌یه‌م ناڵین:- حه‌قیقه‌ت كه‌ی روانینی هه‌نگاوه‌كانی
بۆ ژووانی مۆمێك ده‌چێت؟
كه هه‌رده‌م هێشووه گومانێك،
به‌دیواری ئاسمانه‌وه ده‌له‌وه‌ڕێت…
ئه‌ی ئاسمان له‌جلیوه‌ی ناڵینه‌وه
ئه‌ستێره بكه‌ره سه‌رین‌و
مانگ به‌دۆشه‌ك…
با تاریكی له‌باوه‌شتا فێری ئه‌وه‌بێ
مه‌تاره‌یه‌ك تیشك بخوا…!!
* * *
نازانم چۆن نه‌مردم له‌تاو ژماره‌كانی ناڵین‌و
له‌دوێنێ‌ی نیشتمان كه‌تووشبوو به‌عه‌سكه‌رتاری‌و
له ئه‌مڕۆی نیشتمان كه نه‌خۆشه به‌تیراویی تیرۆر…
ئه‌وه‌منم له‌هه‌موو ناڵینه‌كان ده‌بوورم‌و
هه‌ردێمه‌وه بۆلات…
ئه‌ی گه‌مه جوانه‌كه، ئه‌ی عیشق…
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆلات‌و به‌لاستیكی عاتیفه،
هه‌موو ناڵینه‌كانم ده‌سڕم‌و
ماڵێكت بۆ چێده‌كه‌م، تێكه‌ڵا بێ له‌شه‌ڕو ئاشتی…
با یاری مناڵان‌و كڵپه‌ی ئاگرو
جه‌به‌روتی ئاو گوێیان لێ نه‌بێ،
چونكه ئه‌گه‌ر دڵیشیان هه‌بێ،
هیچ له‌عاتیفه‌و عیشق تێ ناگه‌ن…
باچراو گوڵا‌و په‌پووله‌و شه‌مه نه‌فه‌ره‌كانی(با)
به‌چرپه‌كانی عیشق نه‌زانن،
چونكه عیشق ره‌ها نییه له‌لایان…
با جۆگه‌ی پێخاوس‌و نیوه‌ڕۆی راڕا
پرسیار نه‌كه‌ن له‌عیشق
چونكه عیشق دڵی خوایه، ته‌فسیر ناكرێ…
با(كانی) چرپن‌و سه‌تڵێك سه‌راب
ئاوڕنه‌ده‌نه‌وه له‌عیشق
چونكه عیشق شه‌ڕێكی به‌رده‌وامه‌و
ئاشتی پێشه‌كی بۆ ده‌نووسێ!!
ئه‌ی گه‌مه جوانه‌كه، ئه‌ی عیشق…
ئه‌وه منم رۆحێكم هه‌یه له‌موناجات
روخسه‌ت له‌ناڵینه‌كانم ده‌خوازم‌و
هه‌ردێمه‌وه بۆلات…!!