
ڕێگاكان ده‌چنه‌وه عه‌ده‌م
1-
تۆ هه‌موو به‌یانیه‌ك دێیت
ته‌ڕم ده‌كه‌یت
له هه‌ناسه‌ی خۆت
پڕ ده‌بم له تۆ
لێوان لێو ده‌بم له عیشق
2-
نامه‌یه‌كم
به پاسارییه‌ك سپارد
تا ته‌ڕ ده‌بێ له باران
به گڕ تر ده‌بێ له سوتان
تا تێر ده‌بێ له ماچی هه‌ور
به لێزمه ده‌بارێته
هه‌گبه‌ی تینوی چاوه‌ڕوانیت
3-
له‌نێو خۆمدا
له بوونی خۆم به گومانم
هه‌ر چه‌ند
به‌دوای خۆم ده‌گه‌ڕێم
گشت ڕێگاكان
ده‌مبه‌نه‌وه عه‌ده‌م
4-
ماوه‌یه‌ك بوو
له سه‌حرای زه‌ردی خه‌زان
له چاوه‌ڕوانی دابووم
ببووره…
كه تۆ هاتی
من ژوانم له‌گه‌ڵ نیشتیمان هه‌بوو
5-
ئه‌گه‌ر (با)
باڵی له زریان نه‌با
هه‌رگیز نه‌یده‌توانی
ماڵی قه‌قنه‌س
وێران بكا…
6-
شه‌وانه
دێمه‌وه به‌ر ده‌رگای منداڵیم
له نێو پێلوی چاوی
كوڕه بچوكه‌كه‌م
خۆم ده‌بینم
7-
هه‌موو به‌یانیه‌ك
له‌ژێر ترافیكلایتێكی
شه‌قامێكی شاره‌كه‌م
له نێو په‌نجه زه‌ردو سیسهكانی
مناڵێكی سه‌رما بردوو
له‌گه‌ڵ په‌ڕه‌كانی
قوتویه‌ك كلینس
هه‌ڵده‌وه‌رێم
8-
له نێو تۆدا
خۆم ده‌بینم
له‌نێو هه‌موو سهرابێكیش تۆ
كه‌چی له پڕ
خۆم وون ده‌كه‌م
9-
كه هاتیه‌وه
له‌بیر نه‌كه‌ی
چونكه به‌ڵێنت پێ دا بووم
هه‌ر له‌و شوێنه‌ی یه‌كه‌م دیدار
یه‌كمان بینی
له‌وێ به‌یه‌ك
شاد ده‌بینه‌وه
هه‌ر له‌وێشدا
به ماچ
یه‌كتر ده‌گرینه‌وه….
سه‌رهه‌نگ خامۆش