
نووسین،وه‌ك نووسین …..عومه‌ر جه‌لال
ئایا نووسه‌ر ده‌توانێت نووسین فه‌رامۆش بكات؟بۆ زۆر كه‌س نووسین وه‌ك به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان وایه وئه‌گه‌ری فه‌رامۆشكردنی ئه‌سته‌مه,هه‌ندێ جار دووركه‌وتنه‌وه له‌نووسین و دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆی وه‌ك گه‌ڕانه‌وه وایه له‌گۆڕستان ,ئیدی خوێنه‌ر ناچارت ده‌كات جوداتر بنووسیت له‌وه‌ی پێشتر نووسیوته, خودی نووسین جۆرێكه له‌ژیان كردن له نێوان مه‌رگ و ژیان یان سرووتی نووسین زۆر په‌یوه‌سته به نێوه‌ندی هه‌ست و نه‌سته‌وه.
هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه مرۆڤ نووسینی زانیووه,به‌ڵام به‌فۆرمی جودا له‌و پیتانه‌ی هه‌نووكه پێی ده‌نووسین ,هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ره‌تاوه نووسین هێما بووه بۆ گوزارشت و گه‌یشتن به‌وی دی ,تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت.
ئه‌گه‌ر چی (ماركیز) چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی نه‌خۆشی( كانسه‌ر)ه‌وه ده‌ناڵێنێت به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی نووسین دووریبكاتهوه, به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له‌و دۆخه‌دا رۆمانی(یاده‌وه‌ریی سۆزانییه غه‌مباره‌كانم)ی خوێنه‌رانی تووشی ئه‌و شۆكهكرد كه نه‌خۆشی نه‌یتوانیووه رێگربێت له نووسینی ,نووسین لای ئه‌و خووهكی رۆژانه نییه نه‌توانێت لێ هه‌ڵبێت وه‌لێ بووه‌ته پێوێستی رۆژانه‌ی وه‌ك ئاو و هه‌وا,بێ نووسین لای ئه‌و ناتوانێ درێژه به ژیان بدات ,ته‌نانه‌ت به‌رۆژنامه‌ی (ئهلتیبۆ)ی راگه‌یاندووه كهتهنیا شتێك لێی دڵنیایه نووسین و نووسینه.
له‌هه‌مان كاتدا پار ساڵ رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی كاریكاتۆرێكی (ماركیز)ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه نووسیویه‌تی به‌ناوی ماركیزه‌وه(ئایا ده‌وه‌ستم له نووسین؟ئایا ده‌تانه‌وێت رۆژه‌كانی ته‌مه‌نم به‌سه‌ر به‌رم به خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی (سه‌د ساڵ له ته‌نیایی).
(بۆرخیس)یش ئه‌گه‌ر چی له‌نیوه‌ی ته‌مه‌نی دا تووشی نابینایی دێت به‌ڵام هه‌ر له‌نووسین واز ناهێنێت هه‌ر خۆی ده‌نووسێت (ناتوانم واز له‌نووسین بێنم).
(بڵند حه‌یده‌ری ) شاعیری عێراقی به‌ره‌گه‌ز كورد له‌ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابووردودا به‌بریارێكی ته‌واوه به‌ڵێن ده‌دات نووسین فه‌رامۆش بكات و ده‌نووسێت
(من هیچم پێنه‌ماوه بۆ نووسین و هه‌سته‌كه‌م ئه‌و شتانه‌م وتووه و له‌توانامدا نه‌ماوه) به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی كه‌متر له‌ساڵێك تێپه‌ر ده‌كات و دواتر ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌نووسین ,جیاوازتر ده‌نووسێت به‌تایبه‌ت له‌و دوو دیوانه شیعرییه‌ی كه بڵاویده‌كاته‌وه.
له‌م وێنانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌گه‌ینه ده‌ره‌نجامێك ,ئایا نووسینیش وه‌ك هه‌ر خووهكی دی نییه كه مرۆڤ چووه ئه‌و دۆخه‌وه ئیدی نه‌توانێت نووسین فه‌رامۆش بكات ئه‌گه‌ر مه‌رگیش نزیك بێت لێوه‌ی ؟ ئه‌شێ ئه‌مه ته‌نیا بۆ نووسه‌ره جیدییه‌كان بێت ئه‌گینا هه‌رگیز نووسه‌ری ساده و ئاسایی ناتوانێت به‌رده‌وامبێت و توانای هه‌ڵكردنی نابێت له‌ته‌ك نووسین,خودی نووسین پرۆسه‌یه‌كی ته‌واوكاری مرۆڤانه‌یه هه‌ر كه‌س به‌و رێگایه‌دا رۆیشت ئه‌سته‌مه فه‌رامۆشكردنی و دوور كه‌وتنه‌وه له‌و دۆخه هه‌ستیاره.
ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی نووسین به‌شێك بێت له هه‌ڵبژاردنی خودی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ,ئه‌وه فه‌رامۆشكردنی ئه‌و ئازادییه‌ت نامێنێت,ئازاد بوون له‌نووسین وه‌ك نا نووسین پرۆسه‌یه‌كی سانایه ,ئه‌وه‌ی كه سانا نییه نووسینه وه‌ك نووسین ,ئیدی خوو گرتن به نووسینه‌وه بێت یان یاده‌وه‌ریی خوێنه‌ر و ئه‌و دۆخه سرووته هه‌ستیاره بێت تێیدا ده‌ژیت.
(عه‌بدولقادر ئه‌لجه‌نابی) له دیمانه‌یه‌كی سوریالیدا له(سه‌عدی یوسف)ی شاعیر ده‌پرسێت بۆ ده‌نووسیت ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت:له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگاكان درێژن.
هه‌ڵبه‌ت نووسین وه‌ك نووسین بۆ درێژه‌دان به‌ژیان و به‌رده‌وامیی و جوانتر كردنی ژیانه و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و به‌رپرسیارییه گه‌وره‌یه كه‌وه‌ك درووستكردنی خانووه‌ك وایه پایه‌كانی ژووره‌كانی به‌كه‌ڵكی ژیان بێت و دوور بێت له رووخان,به‌مانایه‌كی دی نووسین وه‌ك نووسین پێویستی به‌ئه‌ندازه سازییه‌ك و هه‌وڵدانێكی رۆحیی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نووسین بمێنێته‌وه مه‌رگ تێپه‌ر بكات و به‌مه‌رگی نووسه‌ره‌كه‌ی كۆتای به‌ناوی خودی نووسه‌ر نه‌یات.
(رۆلان بارت) لای وایه ده‌بێت هه‌میشه جیاوازی بكه‌ین له‌نێوان قسه‌كردن و نووسین,ئه‌وه نووسینه كه نووسه‌ره‌كه‌ی ناتوانێت فه‌رامۆشی بكات هه‌تا نه‌گاته كۆتایی ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی و خزمه‌تێكی مرۆیی و هه‌وڵدان بۆ ئاوێته‌بوون به‌خوێنه‌ر .
نووسین وه‌ك ئه‌و په‌یامه‌ی كه خودی نووسه‌ر پراكتیزه‌ی ده‌كات مه‌رجه ته‌نیا بۆ خودی خۆی نووسه‌ر نه‌بێت ,به‌ڵكو ئه‌و په‌یامبه‌ری خوێنه‌ره و ده‌بێت خوێنه‌ر ناچاربكات به نووسینه‌كانی كاریگه‌ری مانه‌وه له زیهنی ئه‌ودا درووستبكات و له‌هه‌مان كاتدا نووسه‌ر ئه‌گه‌ر بیه‌وێت وه‌ك نووسه‌ر بوونی هه‌بێت گرنگ نییه به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه له نووسینی پێشووت تێپه‌ر بكه‌یت ئه‌گه‌رنا ئه‌و كات فه‌رامۆشكردنی نووسین باشترین هه‌نگاوه كه خودی نووسه‌ر بیكات.
ژێده‌ر:
www.daralhayat.com
www.elaph.com\culure
*له‌هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردستانی نوێ ژماره 709 ی 25\11\2010 بڵاوبووه‌ته‌وه