
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی كه‌ناڵی KNN
من له‌قسه‌یه‌كی نووسه‌رو روناكبیر مه‌ریوان وریا قانعه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م ، كه ده‌ڵێ ” ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆپی حیزبه‌كانی تر بێت ، ئه‌وا جاڕی مردنی خۆی ئه‌دات ” له‌م رۆژانه‌دا په‌یامنێری KNN له كه‌ركوك په‌یوه‌ندی پێمه‌وه كرد كه راپۆرتێكی له‌سه‌ر هه‌وڵی چه‌ند براده‌رێك له‌سلێمانی بۆ دامه‌زراندنی سه‌ندیكایه‌كی رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ بكات ، من هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ هیچ كه‌ناڵێك نیه و ههرمهسهلهیهك رووبه‌ڕووی من بكرێته‌وه ، به‌پێی توانا قسه‌ی خۆم ده‌كه‌م له‌كاتێكدا ئه‌وان قسه‌ی منیان له‌لا گرنگ بێت ، ئه‌و په‌یوه‌ندیه كرا منیش قسه‌ی خۆم به‌م شێوه‌یه كرد ، سه‌ره‌تا من ئه‌و هه‌وڵه‌م پێباشه ، به‌ڵام به‌مه‌رجێ ناكرێ ئه‌و هه‌وڵه ته‌ناه له‌چوارچێوه‌ی شارێكدا قه‌تیس بكرێت و پێشتر كه‌س ئاگادار نه‌كرێته‌وه ، ده‌بوو ئه‌و برادارانه بۆ بهرفراوبوونی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێشتر قسه‌یان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسه سه‌ربه‌خۆكانی هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك بكرادایهو هیچ نه‌بێ پێشتر دانیشتنێك له‌و باره‌یه‌وه بكرایه ، ده‌نا ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن به بڕوای من نان و پیازخواردنه به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه ، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌وڵدان بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی له‌و جۆره ناكرێ ته‌نها له‌سلێمانیه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت ، من تێناگه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و براده‌رانه بیریان له‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌كردووه‌ته‌وه یا خود به‌رده‌وام ئه‌وانیش وه‌ك سیاسه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌وان لهبهرزیدابن و ئێمه‌ش له‌ژێری ژێره‌وه ، ئه‌وا ئه‌وه‌ی د. مه‌ریوان وریا قانع وتویه‌تی رێك وایه ، ئه‌م دۆخه‌ی ئێمه‌ی كوردی پێدا تێده‌په‌ڕین به‌ئازادو حیزبیه‌وه ، دۆخێكه عه‌قڵی ئێمه‌ی تووشی جۆرێك له‌نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وی دی كردووه ، ته‌نانه‌ت بۆ كه‌مپینی بێده‌نگ نابینیش ئه‌و براده‌رانه پێشتر قسه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كرد و یه‌كسه‌ر كه‌مپینه‌كه‌یان راگه‌یاند ، ئه‌وه‌ی له‌شاره‌كانی تریش كرا ته‌نها بۆ پشتگیری كردن له‌وان و ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووكه سه‌رده‌شت عوسمانی جوانه‌مه‌رگی تیا شه‌هید كرا ، ئه‌مه‌یان ده‌خه‌ینه لاوه ، من له KNN و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ئێوه قسه‌ی جیاوازتان قبوڵ نیه ، ئیتر ئۆپۆزیسیۆن بوون یانی چی ؟ ، له‌هه‌موو دونیادا ئۆپۆزیسیۆن بوون له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌بوونی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت ، ئێوه خۆتان سه‌دان جار وتوتانه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یان دیدو روئیای سیاسی و رۆشنبیریی جیاواز هه‌یه ، ئه‌مه‌مان قبوڵه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه له‌ئۆپۆزیسیۆن بوون ده‌خات و ده‌تانخاته ریزی هه‌مان عه‌قلییه‌تی حیزبه‌كانی تره‌وه ، ئه‌وه‌یه ئێوه‌ش ته‌نها به‌قسه ئۆپۆزیسیۆنن و نه‌تانتوانیوه مسقاڵهزهڕیهك گۆڕانكاریی به‌سه‌ر عه‌قلییه‌تی كه‌سه‌كانی ناو بزوتنهوهكهتانادا بكه‌ن و بۆ خه‌ڵكی كوردستانی بسه‌ڵمێنن كه ئۆپۆزسیۆن بوون و سه‌رهه‌ڵدانی ئاكامی نه‌بوونی بیروڕای جیاواز سه‌ری هه‌ڵدا ، باشه خۆ هه‌ر ئێوه بوون له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م ماوه‌یه‌دا كهمپینێكتان بۆ ئِازادی راده‌ربڕین راگهیاندو دونیایه‌ك خه‌ڵكتان هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌كانی كوردستان ، ئه‌ی ده‌كرێ من قسه‌یه‌كی جیاوازم هه‌بێت و ئێوه‌ش راپۆرته‌كه‌ی پهیامنێیرهكهی خۆتان بڵاو نهكهوه گوایه قسه‌كانی ئێمه‌تان به‌دڵ نیه ، بۆچی ئێوه ده‌تانه‌وێ به‌قسه‌ی ئێوه بڵێین و بنووسین ، ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنی KNN بۆ ئۆپۆزیسیۆن بوون به‌م مه‌نتیقه‌یه ، ئه‌وا قوڕی دونیا به‌سه‌ر كورد ، من نازانم ئه‌مه تێگه‌یشتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه بۆ ئۆپۆزیسیۆن بوون یا خود ته‌نها تێگه‌یشتنی كه‌ناڵی KNN ، ئه‌گه‌ر به‌م مه‌نتیقه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیدو بیروڕای جیاواز بكرێت ، ئه‌وا ” ئاش له‌خه‌یاڵێك و ئاشه‌وان له‌خه‌یاڵێك ” چونكه براده‌رانی كه‌ناڵی KNN به په‌یامنێره‌كه‌ی خۆیان وتووه ئه‌م راپۆرته دانابه‌زێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دڵی ئه‌وان قسه‌مان نه‌كردووه ، من پێكه‌نینم به‌م جۆره عه‌قلییه‌ته دی ، له‌وه ئه‌چێ ئه‌و براده‌رانه‌ی KNN ئۆپۆزیسیۆن بوون ته‌نها به‌م شێوه‌یه ته‌فسیر بكه‌ن كه ده‌بی هه‌موو قسه‌یه‌ك دژی ده‌سه‌ڵات بێت ، من له كه‌سه‌كانی نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌پرسم ئایا به‌جیدی ئێوه به‌م مه‌نتقه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه رازین ، یانی ناكرێ كه‌س قسه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكی تر هه‌بێت و رایه‌كی جیاوازی هه‌بێ ، ئیوه ته‌فسیری چی بۆ ئه‌م جۆره عه‌قلییه‌ته ده‌كه‌ن ، ئه‌ی هاوار به‌ڕێزان ئێوه هه‌موو قسه‌یه‌كتان له‌سه‌ر گۆڕینی عه‌قلییه‌تی حیزبی كوردی و سستمی سیاسی كوردیه ، باشه ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه ده‌یكات چ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات هه‌یه ، من هه‌ستده‌كه‌م ماوه‌یه‌كه كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات ره‌فزم ده‌كه‌ن و قبوڵیان نیه من له‌و كه‌ناڵانه‌وه قسه بكه‌م ، باشه ئه‌وا زانیمان ده‌سه‌ڵات به‌و عه‌قلییه‌ته كار ده‌كات ، باشه خۆ ئێوه ناوتان له‌خۆتان ناوه ئۆپۆزیسیۆن و به‌ناوه داكۆكی له‌رای جیاواز ده‌كه‌ن ، باشه بۆ نابێ من رایه‌كی جیاوازم له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و براده‌ره به‌ڕێزانه هه‌بێ ، من كاتی خۆی وتارێكم نووسی و تیایدا باسم له‌وه كرد له‌م قۆناغه‌دا باوه‌ڕم به‌گۆڕان له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌قڵی كوردی نیه ، له‌م وتاره‌مدا هه‌ندێك دوودڵبووم و پێموابوو ده‌كه‌ومه هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من باسم كرد رێك واده‌رچوو ، سه‌یره خۆتان داواتان كردووه راپۆرتێك له‌وباره‌یه‌وه بكرێت ، كه‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌كانی من و له‌تیف فاتیح فه‌ره‌جتان به‌دڵ نه‌بووه ، راپۆرته‌كه‌تان ره‌تكردووه‌ته‌وه ، من به‌و پێیه‌ی چه‌ند جارێك له‌كه‌ناڵی knn قسه‌م كردووه ، خه‌ڵكی ساده‌و سیاسیه نه‌خوێنده‌واره‌كان وای ته‌فسیر ده‌كه‌ن كه من سه‌ربه بزوتنهوهب گۆڕان بم ، بۆیه چه‌ندجارێك وتوومه زۆر ئاساییه ئه‌م قسه‌نه خه‌ڵكی ساده و سیاسی نه‌خوێنده‌وار بیكه‌ن ، به‌ڵام ئاسایی نیه خه‌ڵكی رۆشنبیر‌و خوێنده‌وار ئه‌م ته‌فسیره‌ی بۆ رۆشنبیر هه‌بێ ، ئه‌مه به‌و مانایه نیه خوانه‌خواسته من خۆم به‌رۆشنبیر بزانم ، نه‌خێر ته‌نها ته‌فسیره‌كه‌م وایه ، بۆیهناكرێ كه‌سانێك كه‌ناڵێكی ئاسمانی ئۆپۆزیسیۆن ببه‌نه‌ڕێوه به‌م مه‌نتیقه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و دیدی جیاواز بكه‌ن ، له‌كاتێكدا ئێوه قسه‌ی زۆرتان له‌سه‌ر تووتی بوونی رۆژنامه‌نووسه حیزبیه‌كان هه‌یه ، ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه به‌ر له‌هه‌ر كه‌سێك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كه‌ناڵی knn باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن ئه‌وا مهسداقییهت له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و جیاوازییهكهشتان له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی دی ته‌نها رهنگهكهتانه و هیچی تر ،من پێم‌خۆش بوو ئه‌م وتاره بۆ رۆژنامه‌ی ” رۆژنامه ” بنێرم ، به‌ڵام پێشتر ئه‌م هه‌وڵه‌م داوه و كارێكی له‌و شێوه‌یه‌م كرد بڵاویان نه‌كرده‌وه ، پاشان ئه‌وان ئه‌و راپۆرته‌یان بڵاو نه‌كرده‌وه ، تۆ بڵێی ئه‌م بابته بڵاو بكه‌نه‌وه ؟ ئه‌مه وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه پێیان باش بوو وتاره‌كه‌م بۆ رۆژنامه‌ی رۆژنامه بناردایه .
داناعه‌سكه‌ر
dana_ak97@yahoo.com