خه‌ج و سیامه‌ند …. مارف عومه‌ر گوڵ
خه‌ج عاشقی سیامه‌ندێ
له كانیی به‌ر ماڵانێ ڕا
چه‌پكێ وه‌نه‌وش به‌ده‌سته‌وه
كهدهیڕوانی ، شووره‌ی ئه‌وین
رێگه‌ی لیێان ده‌به‌سته‌وه .
سیامه‌ندیش عه‌شقی خه‌جێ
له‌وبه‌ری دێ ،
له چیمه‌ن و له دامێنی گوڵاڵاندا
لهوبههاره ،
له باوه‌شی مێرگ و زه‌مه‌ند ، نواڵاندا .
په‌نجه ئاوێزانی زوڵف و
چاو یه‌كتری ده‌خوێنده‌وه
هه‌ناسه تێكه‌ڵی یه‌كدی و
عه‌شق عه‌شقی ده‌سه‌نده‌وه .
****
خه‌جۆ به‌ژن كه‌ڵه‌گه‌ت
شان له‌ژێر گه‌ڵای پرچدا
سه‌رده‌سته‌ی باڵا به‌رزان
له دارستانی كچدا .
سیامه‌ند ئازا‌و جه‌سور
خه‌ج له گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات
به هه‌ڵپه‌و هاواره‌وه
روو له سیپانێ ده‌كات .
دیاره قه‌ده‌ر وا ده‌ڵێ
له ژینا ره‌نجێكی سه‌خت
نه‌یاران ده‌یشێوێنن
ته‌خت وتاراجی به‌خت .
گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت
نیاز‌و مرازی دڵه
ئاوێته بوونی مه‌به‌ست
تێكه‌ڵبوونی دوو دڵه .
ده‌بێته گوڵ و دره‌خت
ئیتر جوانیه‌كه‌ی ژیان
به روودا ده‌شنێته‌وه
بۆ خۆشبه‌ختیی دڵداران .
***
له ڕێ و لا ڕێ وه ، له حه‌وشه‌و هه‌یوان
له شانشین و په‌نجه‌ره‌ی ماڵێ
خه‌ج ده‌یڕوانیه ده‌ورو ده‌ری خۆی
به هه‌ڵپه‌و په‌رۆش وێڵی هه‌واڵێ .
سیامه‌ند عه‌وداڵ ، به خه‌م و مشوور
داخواز ، داخوازی ویستێكی ره‌وا
چ‌بكا چوار ده‌وری ناحه‌ز گرتوێتی
ناچار هاواری بۆ كه‌ژان ده‌با .
له زۆردار یاخی رێی گفتی نه‌ما
چ‌بكا گفتوگۆ‌و داخوازیی و به‌ڵێن
له رووی ناحه‌زا گشتیان به با چوون
رێگا، یه‌ك رێ یه چی ده‌ڵێن بڵێن .
سیامه‌ند خه‌م و خه‌فه‌ت نایگرێ
چیاش سه‌ر به ته‌م ، بناری ، روبار
خه‌جۆش له ده‌ستی زوڵما قه‌تیسه
سه‌دای هه‌ردوكیان ده‌بێته هاوار .
——
سیامه‌ند :
ئه‌وه هی منه ئه‌و ده‌سته ناسك و جوانه
ئه‌وه هی منه ئه‌و دڵه ساف و نیانه
ئه‌وه هی منه ئه‌و باڵای شلك و شێواوه
ئه‌وه هی منه ئه‌و پرچه نه‌رم و په‌خشانه.
هه‌ر منم كۆنه برینم هاتۆته‌وه سوێ
هه‌ر منم دانه‌ی ئه‌سرینم ریزی به‌ستووه
هه‌ر منم له رهوهزو رێ و بانا به ئازار
گورج وگۆڵ ، ئه‌سپی حهژمهتم ، رێگه‌ی گرتووه
كۆرس :
هۆ سیامه‌ند ، هۆ خه‌جۆ گیان
وا ده‌نگێك دێ ، وا دوو ده‌نگ دێ
وا چه‌ند ده‌نگێك پێكه‌وه دێن
بۆ خوێنی تۆ‌و بۆ گه‌ردنی خه‌ج ده‌گه‌ڕێن .
سیامه‌ند:
چۆن ده‌ستتان ده‌چێته خوێنی من
من له گه‌ڵ ئێوه‌دا
پردێكمان نه‌كێشا بۆ گه‌شتی زه‌مین ؟
خه‌ج :
چۆن ده‌ستتان ده‌چێته ژینی من
من له گه‌ڵ ئێوه‌دا
باخێكمان ئاو نه‌دا بۆ به‌هاری ژین ؟
خه‌ج و سیامه‌ند ( پێكه‌وه ) :
ئه‌ی كه‌ی مرۆڤ ئه‌م ژیانه
ئه‌كاته باخێكی ره‌نگاو ڕه‌نگ
ئه‌ی كه‌ی مرۆڤ هه‌راو زه‌نای ئه‌م جێ و بانه
ئه‌كاته جیهانێكی بێده‌نگ ؟
كۆرس :
ئه‌وه هه‌ر ئێوه‌ن له مردنا بن یاخود له ژیان
ئه‌وه هه‌ر ئێوه‌ن دارا و نه‌دارا خاوه‌نی ئه‌وین
ئه‌وه هه‌ر ئێوه‌ن به سیپانهوه یا له زه‌ندۆڵان
ئه‌وه هه‌ر ئێوه‌ن له گه‌رمه‌ی گرین ، ده‌م به پێكه‌نین .
سیامه‌ند :
سه‌ره‌تای پایزێ
من و تۆ هه‌ردووكمان پێكه‌وه بوینه ئازیزێ .
سه‌ره‌تای زستانێ
سه‌رتاپای ئه‌م ده‌ورو به‌ره به‌فره بارانێ .
سه‌ره‌تای به‌هارێ
من و تۆ بوینه خاوه‌نی قه‌ول و قه‌رارێ .
بۆ ئێمه ئه‌مجاره
وا كاتی راپهرٍاندنی قه‌ول و قه‌راره .
وا پوشپهرٍ نزیكه
كاتێكه ، رێگه‌ی سه‌فه‌رمان سه‌خت و باریكه .
به شاخ و هه‌ورازدا
هه‌ڵزنان بێ تهگبیرنابێ به ماهوڕازدا .
خه‌ج :
دڵ به كه‌سه‌ره
ژیان بۆ ئێمه پڕ ده‌ردی سه‌ره
چه‌ند پڕ له غه‌مه چ گهرداوێكه
چه‌ند پڕ له ئێشه له ناكاوێكه .
سیامه‌ند :
په‌رێشان مه‌به
هه‌ر زه‌ینی خۆمه رێگهزانمه
به تاریكییش بێ
هه‌ر روحی خۆمه به قوربانمه
دڵ به‌غه‌م مه‌به سه‌غڵه‌تیی ناوێ
دوای هه‌موو شه‌وێك هه‌ڵدێ هه‌تاوێ .
كَورس :
هۆ سیامه‌ند گیان
ئهمانهتێكمان وا به تۆ سپارد
روو له ساراكهن یا له چیاكان
مه‌چنه كوێستانێ بێ ڕا و ته‌گبیران
بێ گفت و پلان نه‌چنه هه‌ڵدێران
ره‌شماڵێك هه‌ڵده‌ن له كێلهسیپان
ده‌وری سوره‌گوڵ ، ڕێگه‌ی بۆ شار بێ
ڕێ دوور بێ و نزیك ، ههورازو نشێو
روو له هه‌واری ئازیز‌و یار بێ .
سلێمانی / 2008 – 2009