![زه‌وی پیربووه، یان دڵی من ؟ زه‌وی پیربووه، یان دڵی من ؟](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/aliPenjweny_287939984.jpg)
زه‌وی پیربووه، یان دڵی من ؟
زه‌وی كه‌ی هات ؟
له كوێوه هات ؟
له‌كه‌یه‌وه، ده‌ستی به‌ڕۆشتن كردوه؟
ده‌زانم به‌خوێن ده‌ستی پێكردوه، به‌ڵام نازانم
یه‌كه‌م دڵۆپه‌خوێن ناوی چی بوو؟
گه‌ر، له ئاسمان بهربویتهوهو كه‌وتویته خواره‌وه
بۆچی شۆختێكت تێنهبوهو ده‌می برینێكتم بۆ نادۆزرێته‌وه؟
من نازانم ئه‌م هه‌موو خوێنه، لهكویێتهوه، ده‌تكێ ؟
به‌ئاسته‌م ده‌می زامێكتم بۆ ده‌رخه
تا دلمَت تیادا بنێژم
ئه‌و هه‌موو ڕێگه‌یه‌م بڕی، كه‌چی ئێستا
وه‌ك گڵۆڵه خوریه‌كه‌ی دایكم گڵۆڵه بووم و
سۆراخی ڕێگا له .. با .. ده‌كه‌م
ڕێگایه‌ك نا، بمباته‌وه، ناو تۆ
ڕێگایه‌ك تا، له‌تۆ هه‌ڵبێم
ئاخر تا، له‌تۆ هه‌ڵنه‌یه‌م چۆن ده‌توانم
به‌یانی ببینم، له‌سه‌ر كانییه‌ك دانیشتوه‌و ده‌موچاوی
به‌ئاوی مردن ده‌شوات
زۆر زۆر ده‌مێكه ده‌ڕوانم
كه‌چی هه‌رگیز نه‌متوانیوه ببینم
گه‌ر وانیه، بۆچی ناتوانم
وێنه‌ی گوڵێك به‌ئه‌مانه‌ته‌وه، بگه‌یه‌نم ؟
گه‌ر وانیه، بۆچی، كه‌وه‌كو كوێر خۆم ده‌كێشم به‌ده‌رگای ژوره‌كه‌مدا
وا ده‌زانم، خۆم كێشاوه، بهدهرگاكانی ئه‌و په‌ڕی دنیادا
له‌كه‌یه‌وه بیرت لێده‌كه‌مه‌وه ؟
له‌كه‌یه‌وه، بهخڕێتیدا، هه‌ڵده‌زنێم كه‌چی ده‌ستم لێت گیر نابێ
تۆ پڕپری له‌گۆرانی
ئاخر گۆرانی ده‌سگیر ناكرێ
هه‌ر ده‌بێ له‌ناو زه‌مزه‌مه‌ی جه‌نگا گوێی لێبگری
تۆ پڕپڕی له‌سیحر
ئاخر سیحر، كهدهستت پێڕاگه‌یشت
به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، له‌جوانی
وه‌ك چۆن كل هه‌رگیز، له‌ناو كلدانا هه‌ست به‌جوانیه‌كه‌ی ناكرێ
مه‌گه‌ر ئه‌و كاتانه‌ی
چاوی دۆستێكی دوره ده‌ستی پێ سورمه ڕێژ ده‌كرێ
تۆ پڕپڕی له‌نهێنی
ئاخر ده‌بێ بوخچه‌ی نهێنیه‌كان نه‌كه‌ینه‌وه
تا خوێن تاشهتاش نه‌كات
تا گوێمان له‌ده‌نگی دڵی چه‌قۆ نه‌بێت
چیت لێبكه‌م فرمێسكی ڕژاوی خودا، ئه‌ی زه‌وی …… ؟ !
من نازانم دهستو دڵت باشه .. یان چی ؟
وا ده‌ستێكت بۆنی ژێر ملی منداڵی تیا هه‌ڵه‌گریت و
ده‌ستێكیشت بۆسۆی ئه‌و گریانانه‌ی تیا هه‌ڵه‌گریت
جگه له‌خۆت نایه‌ڵی بۆنی بگاته لوتی هیچ كه‌سێكی دیكه
له‌م سه‌ری گۆی زه‌ویه‌وه، تا ئه‌و په‌ڕی ئێواره
سه‌عاتێكم نه‌دۆزیه‌وه
له‌میلی كاتژمێرهكهیهوه، فرمێسك نه‌یه‌ته خوارێ
تازه زه‌ویم له‌ده‌ست پیری بۆ ڕزگار ناكرێ
وه‌ك چۆن ناتوانم ره‌ز فێركه‌م سه‌رخۆش نه‌بێ
زۆرجار زه‌وی به‌سه‌رخۆشی خۆی ده‌كات به‌ماڵی دڵما
هه‌ر كهدهگات بێسهلام و بێكهلام
دوا پێكی جێماوی كاسه‌ی درزبردوی دڵم
كهساڵیانێكه شاردومهتهوهو ههڵمگرتوه، بۆ ته‌نگانه
فڕی ده‌كات و به‌ده‌م گریانه‌وه
نازانم ده‌بورێته‌وه، یان خه‌وی لێدهكهوێ ؟
ئێوه بڕوا ناكه‌ن، كه زه‌وی چۆن له‌خوێنی دڵما
حه‌یران ده‌بێت و ده‌گه‌وزێ
ئێوه بڕوا ناكه‌ن تا به‌یانی
من فێنكی ده‌كه‌مه‌وه‌و ئه‌ویش هه‌ر ده‌بورێته‌وه
ئه‌و هه‌ر تای غه‌ریبی ده‌یگرێت و منیش هه‌ر فێنكی ده‌كه‌مه‌وه
وای چه‌ند ترسناكه خودایه !
زه‌وی هه‌ست به‌غه‌ریبی بكات
هه‌میشه ئاسمان و زه‌وی، له‌ناو گریانی بارانا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
هه‌میشه زه‌مین و دڵم، له‌جێگه‌یه‌كدا، به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
ئه‌و جێگه‌یه پیرییه
چه‌ن زه‌حمه‌ته، له‌ناو زه‌ویدا، دابنیشیت و بته‌وێ
زه‌وی بخه‌یته ڕسته‌وه
پیربوم به‌دیار توی توێكردنی جه‌سته‌ته‌وه
تادهستم له‌ده‌رگایه‌ك گیرببێ
تا بتوانم لێت هه‌ڵبێم و به‌كه‌ماڵی ئیسراحه‌ت بتبینم
گیانم ده‌رچو، ئه‌وه‌نده خۆڵم به‌سه‌رخۆشی برده‌وه، بۆ ماڵی خۆیان
ئه‌وه‌نده‌ی سه‌هۆڵاوم به‌سه‌رو گوێلاكی زه‌ویدا كرد
تا سه‌رخۆشی به‌ریبدا
گه‌ر به‌سه‌ر دره‌ختێكدا بكردایه، خودا له گۆپكهكانیهوه شكۆفه‌ی ده‌كرد
ده‌مه‌وێت لێت هه‌ڵبێم تا بتبینم
ده‌مه‌وێ لێت هه‌ڵبێم، چونكه تاكو لێت هه‌ڵنه‌یه‌م
ناتوانم گوێ له‌حیكایه‌ته جهههنهمیهكانت بگرم
هه‌رچی برین وا، له‌دنیادا
هێزی كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی نییه
ئه‌گه‌ر وانیه، تۆێ تۆێ ئه‌و هه‌موو برینه‌م له‌تۆ داتاشی
بۆچی ده‌ستم له‌ده‌رگایه‌ك گیرنه‌بوو ؟ تا لێوه‌ی هه‌ڵبێم
مه‌ترسه دڵم هێنده بچوك بۆته‌وه
ده‌توانی وه‌كو ده‌نكێك هه‌رزن قوتی بده‌یت
هه‌ر ده‌بێ مه‌رگی خۆم ده‌رگا بێت، تا له‌زه‌وی هه‌ڵبێم
بێسهمهره، گه‌ڕان، به‌دوای شه‌رابی جاویدانیدا
ئه‌و هه‌مو ساڵه به‌دزی شه‌وو خوداوه
گڵم ده‌هێنایه‌وه، بۆ ماڵه‌وه
گه‌رد گه‌ردی ناو ئه‌و گڵه ده‌گه‌ڕام بۆ زۆر شت
كه نامه‌وێ پێتان بڵێم
هیچم نه‌دۆزییه‌وه‌و سه‌ره‌نجام
نیشتمانێكی پیرو سه‌رخۆشم له‌ماڵه‌كه‌مدا دروستكرد
ئێستا من و نیشتمان گۆرانی بۆ یه‌ك ده‌سێنینه‌وه
من ده‌ڵێم ( پیری قامه‌تم كه‌رده‌ن وهكهمان )
تۆش ده‌ڵێیت ( پیری قامه‌تم كه‌رده‌ن وهكهمان )
تۆ مه‌حره‌می گشت ڕازه‌كانی دنیا بویت
دوكه‌ڵی گشت جه‌نگه‌كانت شارده‌وه
خوێنی ڕژاوی هه‌مو بهیانیهكانت له‌ناو باخهكانا په‌نهان كرد
هه‌تا توڕهبونهكانی خودات له‌هه‌مومان ده‌شارده‌وه‌و
ده‌توت
هه‌ر وایه وڵات به‌بێ ڕه‌شه‌با، كه‌ی پێی ده‌وترێت وڵات ؟
تۆ كه‌هه‌مو ئه‌مانه ده‌توانی
بۆچی هێزی شاردنه‌وه‌ی پیرێتی خۆتت نه‌بو، له‌ئێمه ؟
پیرێتی ناشاررێته‌وه
ئه‌و گوڵانه‌ی له‌سه‌ر ڕێگا مردن و نه‌گه‌شتنه كانی
ئه‌وه ده‌یانویست
پیرێتی باخچه ببه‌ن و له‌ژێر دوبهردا بیشارنه‌وه
به‌ڵام نه‌یانتوانی و نه‌گه‌شتن
ئه‌و ده‌ستانه‌ی له‌جه‌نگا جێ‌مان و هه‌ر به‌لاوی پیربون
نه‌یانتوانی ئه‌و مهتارانهی پڕبون له‌نور
بگه‌یه‌نن و ده‌می تاریكی پێتهڕكهن
من بڕوام نه‌ده‌كرد، تۆ پیرییت .. ئه‌ی زه‌وی
بڕوام نه‌كرد، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌ر سمێكت دا‌و
پیرێتیت قڵپ كرده‌وه، به‌سه‌ر دڵی منیشا
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی، سهرسمت دا‌و
خۆت به‌چڵێ شۆڕه‌بی خه‌یاڵی خواوه گرته‌وه
من ئه‌و ڕۆژه زانیم، تۆ پیربوی … ئه‌ی زه‌وی
پیرێتی و سه‌رتوێژی ئاو زۆر زۆر، له‌یه‌كتر ده‌چن
پیری به‌رگه‌ی پژمینی گوڵێك ناگرێت و هاڕه ده‌كا
سه‌رتوێژی ئاویش
به‌رگه‌ی قه‌تره‌یه‌ك فرمێسكی ئاسمان ناگرێت و دڵی شه‌ق ده‌با
مێژوی زه‌وی و دڵم خوێن تیایانا مه‌وج ئه‌دا
خوێنی زه‌وی
دره‌خته‌كانی فێری حه‌شیشه كێشان كرد
خوێنی دڵم به‌خه‌تێكی سور
پیرێتی لهڕیشما نوسیه‌وه‌و سپی سپی كرد
ئاوی هه‌مو ئایه‌ته ئاسمانیهكانت خوارده‌وه‌و
نهێنیهكت نه‌دركاند
من تۆم بۆ ئاشكرا ناكرێت
مه‌گه‌ر له‌گریانی دار ههنجیرێكا بزانم
تۆ به‌دزییه‌وه، چه‌نه ده‌گریت !
زه‌حمه‌ته تۆم بۆ ئاشكرا، بكرێت
مه‌گه‌ر به‌هه‌ناسه توندی دار پرتهقاڵێكا بزانم
دوكه‌ڵی جه‌نگه‌كان چۆن داغانیان كردویت !
تۆكانگای مه‌حره‌می ڕازی
وای سه‌ر زه‌مین، ئه‌ی مه‌حره‌می ڕازی ته‌نیایی
پێكه‌وه‌بونی ڕاسته‌قینه‌م، هه‌ر ته‌نیا له‌گه‌ڵ تۆدایه
چونكه هه‌ر له‌گه‌ڵ تۆدا، ده‌توانم
ته‌نیایی به‌ش بكه‌م
دره‌خت و مرۆڤ، هه‌ر دوكیان له‌ناو تۆدا
سه‌وز بون و هاتونه‌ته ده‌ره‌وه
دره‌خت سێبه‌رو عیشوه‌و جوانیمان ده‌داتێ
نازو منه‌تیش به‌سه‌ر كه‌سدا ناكات
مرۆڤیش پیسایی به‌سه‌ر زه‌ویدا پژان پژان ده‌كات
شه‌ڕ به‌دنیاو بنیاش ده‌فرۆشێت
مرۆڤ نه‌بوایه، زه‌وی كه‌ی ئه‌م هه‌موو دوكه‌ڵه‌ی ده‌ناسی ؟ !
ئاخر ئه‌گه‌ر سوچی مرۆڤ نه‌بێت
زه‌وی چۆن زمانی ده‌پژێ و ده‌ڵێ :.
ئه‌ی هاوار ………
فیشه‌ك په‌ڕه‌ی دڵمی دابێژ دابێژ كردوه
بێزودهكهم به‌له‌ده‌ستدانی ده‌سته‌كانمه‌وه
چونكه ده‌ستم تێ ناچێ
پیربونی دڵم و زه‌وی بنوسمه‌وه
جارجار مه‌یلی وه‌ختێكی ناوه‌خت ده‌كه‌م
له‌سه‌ری دێڕه‌وه
له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی خوێنترین = با = پیری بنوسمه‌وه
به‌ڵام دڵم قه‌ڵه‌مه‌كه‌م لێده‌شارێته‌وه
تمه‌ز دڵی خه‌به‌ری داوه، كه‌ئه‌و ده‌نوسمه‌وه
سه‌هله گیان كێشانم … سه‌هل
ئه‌گه‌ر ویستت ڕۆحم بكێشی
یه‌ك جورعه گۆرانی خالهقیم لێبده‌و جێم بهێڵه
ترست نه‌بێ و جێم بهێڵه
ڕۆژێك دێت له‌ناو تهمبورێكی ئێرانی‌دا، ده‌مدۆزێته‌وه
دهمدۆزیتهوهو ده‌مبینی، كه‌چۆن
من و زه‌وی و خودا
قوڕی په‌شیمانی به‌سه‌ری خۆمانا ده‌كه‌ین
ترست نه‌بێ جێم بهێڵه .
* دێڕێك شیعری مه‌وله‌وی
عه‌لی پێنجوێنی