ئه‌فسانه له ڕۆشنبیریی مرۆڤدا
ئه‌فسانه‌و ده‌روونناسی:
دیدی سیگمۆند فرۆید كه ده‌ڵێ داڕشتنی چه‌مكه‌كان له‌سه‌ر مێژووی شارستانیانه‌ی مرۆڤ به‌ند نییه،گه‌وره‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ی بوو له‌باره‌ی توێژینه‌وه‌ی ئه‌فسانه كه گرنگییه‌كی زۆری هه‌بوو، هه‌موو توێژینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌فسانه‌وه وایداده‌نێن كه شیكردنه‌وه‌ی مێژوویی‌و تێگه‌یشتن له قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی هۆشیاریی مرۆڤ له‌م لێكۆڵینه‌وانه‌دا زۆر پێویسته. به‌ڵام شیكردنه‌وه‌كه‌ی فرۆید بۆ ده‌روونی مرۆڤایه‌تی میكانیزمی به‌رگریی خولقاند كه پشت به مێژووی شارستانێتی نابه‌ستێ، به‌ڵكو پشت به چه‌مكی ژیانزانی (Biology) ده‌به‌ستێ، ئه‌مه‌ش راستییه‌ك بوو كه سوودی له‌و بیروڕایانه‌ی بینی كه پابه‌ندن به زانستی مرۆڤ و له‌و كاته‌وه تائێستا پشت گوێ خراوه‌و هیچیشی لێ نه‌گۆڕاوه (وه‌ك: قوربانیی ته‌وته‌م، ئاژه‌ڵی سیمبۆڵی- كه به‌یه‌كه‌م جۆری سرووتی ئایینی داده‌نرێ)، هه‌روه‌ها فرۆید ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سیمبۆڵه‌كانی هه‌ست كردن به خهتاكاری یان لێكۆڵینه‌وه سیمبۆڵیهكان بۆ به‌دیهێنانی حه‌زو ئاره‌زوو بهسهردهمانێكی دیاریكراوه‌وه به‌ند نییه، به‌ڵكو له ئهفسانهكانو خهونانیشدا ده‌رده‌كه‌وێ، له‌مه‌وه ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی كه فرۆید له شێوازه‌كانیدا به‌دوایدا ڕۆیشتووه، به ئاراسته‌یه‌ك بووه دژی لێكۆڵینه‌وه له ئه‌فسانه‌كان له چوارچێوه‌یه‌كی تاك ڕه‌هه‌ندیدا له‌شێوه‌ی چه‌پاندنی بیرۆكه‌ی گه‌لان (وه‌ك گرێی ئۆدیب).
له سویسرا (وه‌ك فرۆید) تیۆری لوسیان لیڤی برێل ده‌ركه‌وت كه پشتگیرییه‌كی درێژخایه‌نی لێ نه‌كرا، پزیشكی ده‌روونناسی كارل یۆرنگ سه‌رنجی دا‌و لیڤی برێلیش ڕای وابوو كه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئه‌فسانه‌ی لێ په‌یدا بووه بریتییه له ئاوه‌زی ناهۆشیار لای مرۆڤ، به‌پێی ئه‌و تیۆره‌ش واداده‌نرێ كه جۆرێك له‌بیركردنه‌وه لای مرۆڤی كۆن ناسرابوو كه تائێستاش لای مرۆڤه سه‌ره‌تاو دواكه‌وتووه‌كان دا باوه، تیۆری یۆنگ له‌باره‌ی (ناهۆشیاریی ته‌واو) كه له هه‌ندێ خاڵدا له‌گه‌ڵ تیۆری (لیڤی- برێل) یه‌كتر ده‌گرنه‌وه له‌دیدو بۆچوونه‌وه وایداده‌نێ كه گه‌شه‌سه‌ندنی وێنه ئه‌فسانه‌ییه‌كان بریتییه له‌كارێكی داهێنه‌رانه و باش، به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی فرۆید كه به‌كارێكی خراپی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ، یۆنگ له تیۆره‌كه‌یدا ده‌بێژێ: نموونه ڕه‌سه‌نه‌كان بریتین له چه‌ندین وێنه‌ی دیاریكراو كه له ناهۆشیارییهكی ته‌واوه‌وه سهرههڵدهدهنو بنه‌مایه‌ك داده‌نێن كه ده‌روونی مرۆڤایه‌تی پێیه‌وه به‌نده، ئه‌و وێنانه‌شی كه دواتر ئه‌فسانه‌كان پێك دێن، له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی فرۆید له‌ڕووی میكانیزمی به‌رگری و به‌ر له‌مێژووه‌وه یه‌كانگیر ده‌بنه‌وه.. به‌ڵام هه‌ڵێنجانه خه‌یاڵییه‌كان (ڕۆمانسییه‌ت) كه بریتین له ناهۆشیاریی ته‌واو وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ واتا كه یۆنگ له تیۆره‌كه‌یدا بۆی چوو و دواتر بووه بنكه‌یه‌ك بۆ چه‌ندین ڕه‌خنه‌كه لێی گیراو له ههڵێنجانهكانیشیدا دوودڵ بوو. ئه‌و ڕه‌خنانه‌شی كه لێی گیران هه‌ر به ته‌نیا فرۆید نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت قوتابیه‌كانی خودی یۆنگیش بوون.
ئه‌فسانه‌و كۆمه‌ڵگا
له‌نێوان ئه‌فسانه‌و زماندا پێوه‌ندییه‌كی پته‌و هه‌یه، زمانیش گرنگترین هۆكاری تێگه‌یشتنه لای مرۆڤ، له‌مه‌وه هه‌مان پێوه‌ندیی له‌نێوان ئه‌فسانه‌و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌كان شوێنێكی تایبه‌تیان له كۆمه‌ڵگا و دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه و ناتوانرێ سروشتی ئه‌م پێوه‌ندییه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ورد دیاری بكرێ، چونكه بیروڕاكان له‌م باره‌یه‌وه یه‌كتر ناگرنه‌وه، لێكۆڵینه‌وه له‌م هۆكاره‌ش كارێكی گران نییه، ئه‌و شێوازه‌ی كه له‌زانستی نوێ‌دا پێڕه‌و ده‌كرێ، ده‌ڕوانێته لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵێنجانی زانستیین، به‌ڵام پۆلین كردن و دابه‌ش كردنی زمان و كۆمه‌ڵگا، به‌شێكی بنه‌ڕه‌تییه كه تائێستا كه‌س په‌ی پێ نه‌بردووه. هه‌ندێك له‌و زانایانه‌ی كه له قوڵایی بیره زانستیهكانیاندان پێویستیان به‌زانستێكی به‌رفراوانتر هه‌یه، بۆنموونه زانستی لێكۆڵینه‌وه لهسیمۆلۆجیا (semeology) كه زانستێكی نوێ‌و گشتگیره و ئه‌ركه‌كه‌ی بریتییه له لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ڕه‌مزه سه‌ره‌كییه‌كانی پێوه‌ندییان به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه، سه‌رباری زانستێكی دیكه‌ی نوێ له ده‌روونناسی كه پێوه‌ندیی به‌كێشه‌ی دیاریكردنی سیستمه جۆراجۆره‌كانی باوه‌ر ِو ئهبستمۆلۆجیای مرۆڤایه‌تییه‌وه هه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كۆمهڵگاو زمان له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌نده به هه‌رچی هه‌یه له (زمان)ی مرۆڤایه‌تی و پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌مه‌وه تاكه كێشه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی زانایان و توێژه‌ران ده‌بێته‌وه له‌كاره‌كانیاندا بریتییه له كێشه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه و پابه‌ندبوونی دابونهریتهكان به یه‌كتره‌وه، كه ڕاسته‌وخۆ ناتوانرێ دیاری بكرێت‌و شی بكرێته‌وه، هه‌ر بۆنموونه ئه‌و پێوه‌ندییه ئاڵۆز و جیاوازه‌ی له‌نێوان ئه‌فسانه و كۆمه‌ڵگادا هه‌یه له هۆزی لوگبارا (Lugbara) كه ده‌كه‌وێته باكووری خۆرئاوای ئۆگه‌ندا به‌ته‌نیشت هه‌رێمی كۆنگۆوه، ئه‌م هۆزه سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسیی خۆیان بۆ چه‌مكی ئه‌فسانه‌یی ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه تیایدا دوو پاڵه‌وان له باوانیانه‌وه له كۆتاییدا ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی كه دنیایان خولقاندووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه مێژووی سه‌ره‌تاكان له‌شێوه‌ی ئه‌فسانان پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام ئه‌و گێڕانه‌وه و ڕۆمانانه‌ی كه له نه‌وه‌كانیانه‌وه لایان داوه، بریتین له چیرۆكی پێچكوو به ڕۆمان‌و داستانی پاڵه‌وانێتی. تاكه ڕوانینێك بۆ نه‌خشه‌ی چه‌مكی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی لای هۆزی ئهلۆكبارا به‌سێتی بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی هزری له‌نێوان ڕابردووی ئه‌فسانه‌یی و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی هۆزه‌كه‌یان هه‌ڵسه‌نگێنین. له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌مانه پشت به ڕه‌گه‌مای كات و شوێن ده‌به‌ستن، چینی كۆن سیستمێكی گشتگیر له‌باره‌ی ئه‌فسانانه‌وه پێشكه‌ش ناكات، له‌م خاڵه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌و چینه جیاوازه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای چاخی كلاسیكی كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له ئه‌فسانه و خواوه‌ندیان هه‌بووه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه ئه‌ده‌بییه‌كانیان دیارده‌یه‌ك بێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی گرنگ له‌مێژووی كۆنی چین، له ڕاستیدا هه‌وڵ بووه بۆ تۆماركردنی (بهمێژووكردنی) ئه‌فسانه سه‌ره‌تاكان. زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه پابه‌ندن به‌و وتانه‌ی دراونه‌ته پاڵ كۆنفۆشێوس (confucius) گونجاو بوون له‌گه‌ڵ سروشتی وڵاته‌كان و جۆری حوكمرانییان. ئه‌مه هه‌مان شته وه‌ك له كتێبی (مێژووی ڕۆما)ی مێژوونووسی ڕۆمانی لیڤیۆس (Livy)دا هه‌یه كه تیایدا شێوه‌كانی حوكمڕانی و كۆمه‌ڵایه‌تیی شاره‌كانی له‌نێو مێژووی شێوازه‌كانی ئه‌فسانه سه‌ره‌تاكانی پابه‌ند به ڕه‌گه‌مای هیندۆ ئه‌وروپی وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها وایداده‌نێ كه دابونهرینه هیندییه‌كانی چین و هۆزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێكی لێك دانه‌بڕاوه له ئه‌فسانه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش هێزێكی به‌تین له واقیعی ئه‌زموونی كۆمه‌ڵگای هیند ده‌ركه‌وتووه، جیاوازییه‌كانی كاریگه‌رییی ئه‌فسانه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، سیستمێكی گشتی بۆ شیكردنه‌وه و ڕاڤه‌كردنی ئه‌م جیاوازییانه دانامه‌زرێنێ، به‌ڵام تێگه‌یشتن له ئه‌فسانه له نموونه‌كانی پێشوودا به‌نده بهتێگهیشت له پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ك چۆن تێگه‌یشتنی ته‌واو له مێژوو به زۆری له لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوچه‌رخی كۆمه‌ڵگا و گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌و ڕه‌نگه وهرناگیرێو له‌وانه‌شه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ڕه‌خنه‌ی زانستیانه یه‌كانگیر نه‌بنه‌وه. له ڕاستیدا هه‌ندێك له توێژه‌ران ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه نووسینه‌وه‌ی مێژوو له‌لایه‌ن وڵاتان و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆی له‌خۆیدا بریتییه له ئه‌فسانه.
ئه‌فسانه‌و زانست
هه‌ندێك له توێژه‌ران بایه‌خ به‌و گۆڕانكارییانه ده‌ده‌ن كه له شوێنه‌كاندا ڕووده‌ده‌ن و له‌نێو ئه‌فسانه‌دا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌م جۆره ڕاستییانه‌ش به هیچ جۆرێك به كۆتا نایه‌ن، به‌ڵكو به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ كات و مێژوودا له گۆڕاندا ده‌بن. هه‌روه‌ها شێوازی واقیع هه‌ر به‌دواچوونێكی زانستیانه‌ی بۆ بكرێ كه له سه‌ره‌تاوه به لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی له‌باره‌ی سروشتی جیهانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه گۆڕانكارییه‌كانی واقیعیان تێدا ڕووده‌ده‌ن وای كردوه كه به شێوه‌یه‌كی گشتی بیر‌و هزری زۆربه‌ی فه‌یله‌سوف و مێژوونووسه زانستییه‌كانی پێوه خه‌ریك بكات، له‌مه‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێ كه گرنگ نییه وێنه‌ی ئه‌و واقیعه دیاری بكرێ كه له زانست و ئه‌فسانه‌دا هه‌یه، به‌ڵام زۆر پێویسته كه گفتوگۆ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی زانست و ئه‌فسانه و ڕه‌هه‌ند ئه‌فسانه‌ییه‌كانی زانست به بیر بهێنرێنه‌وه.
ئه‌مه به ئه‌ركی نموونه‌كانی له فیزیا و بایۆلۆجی و نوژداری و زانسته‌كانی دیكه ده‌چێ، ئه‌وه‌یه كه له ئه‌فسانه‌دا له‌شێوه‌ی نموونه‌كانی جیهانی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه، هه‌روه‌ها له نوژداریدا وه‌ك ئامێرێك ته‌ماشای جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كرێ ،لێكۆڵینه‌وه له هزری مرۆڤایه‌تی به‌وه ده‌كرێ كه بریتییه له هزرێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو- كۆمپیوته‌ر- له هه‌ردوو نموونه‌دا تێگه‌یشتن له بابه‌ته‌كه ئاسانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نموونه‌ی دیكه بێنینه‌وه، ئه‌وا زه‌حمه‌ته به نموونه‌ی تر بیگۆڕین، چونكه له‌م قۆناغه‌دا به ئه‌فسانه ده‌چێ و ڕه‌نگه لێكدانه‌وه‌ی جیاواز و جۆراوجۆری بۆ بكرێ كه ئه‌فسانه جێگه‌كه‌ی بگرێته‌وه. له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌م و ساڵانی دوای رینێ دیكارت (Rene Descartes)وا باو بووكه لێكدانه‌وه‌ی گه‌ردوون به‌وه بێ كه بریتییه له ته‌نۆلكه‌ی ورد‌و جووله و كارلێكهكانیان، هه‌روه‌ها بریتییه له چه‌ندین یه‌كه بۆ بوونی جۆری تر كه له بوون دا نین، له‌مه‌وه نه‌زعه‌ی زۆرداری و سته‌مكاری په‌یدا بوو كه له نموونه‌كانی مێژووی زانست‌دا هه‌یه و تاڕاده‌یه‌ك به ئه‌فسانه ده‌چێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه تائێستاش جیاوازیی گرنگ له‌نێوانیاندا هه‌یه، سه‌رباری بوونی ئاسته‌نگ له گۆڕینی نموونه‌كان له زانستی هاوچه‌رخدا، ئه‌م هۆشیارییه لای زانایان وا ده‌كات جیاوازییه‌كان به ڕوون و ئاشكرا دیاربن.
ڕه‌هه‌نده ئه‌فسانه‌ییه‌كانی زانست
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوورییه‌ك له‌نێوان نموونه زانستییه‌كان و نموونه ئه‌فسانه‌ییه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك هۆكار هه‌ن وامان لێده‌كه‌ن گفتوگۆ له باره‌ی ڕه‌هه‌نده ئه‌فسانه‌ییه‌كان و ڕه‌گه‌زه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی زانست‌دا بكه‌ین. مێژووی زانستیش ئه‌وه‌ی ڕوونكردۆته‌وه كه زانستی نوێ له بوونیدا شۆڕشێك نه‌بووه دژی ئه‌فسانه، وه‌ك چۆن له پڕێكه‌وه له سه‌رهه‌ڵدانیدا نه‌یتوانیوه له كۆت‌و به‌نده ئه‌فسانه‌ییه‌كانیش ڕزگاری بێت، له‌یۆنانی كۆن زانایانی مێژووی سروشت له میلیۆس (Miletus) كه هه‌رده‌م به دامه‌زڕێنه‌ری زانسته‌كان دانراون گه‌شه‌یان به بیركردنه‌وه‌كان له‌باره‌ی گه‌ردوون دا، كه له ڕاستیدا ئه‌و كاته زۆر نزیك بووه له ئه‌فسانه جیاوازه‌كان، مژده به‌خشانی زانستی نوێ له وێنه‌ی نیكۆلاس ئۆف كیوسا و یۆهان كیپله‌ر و ئیسحاق نیوتن و گۆلترید لیبنیز له چه‌ندین كێشه‌ی په‌یوه‌ست به میتافیزیك یاخود ڕاسِتییه ئه‌فسانه‌ییه‌كان ئاڵابوون، هه‌روه‌ها ده‌توانین ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه ئه‌فسانه‌ییانه لای نوژداری ئینگلیزی ولیه‌م هارڤی ببینین كه سووڕی خوێنی مرۆڤی به جووله‌ی هه‌ساره‌كان به‌سته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانین ئه‌م سه‌رنجه له لێكدانه‌وه‌ی داروینیش به‌دی بكه‌ین بۆ پرۆسه‌ی سووڕی مانگانه‌ی ژنان كه بهههڵكشانو داكشانی ئۆقیانووسه‌كانی به‌سته‌وه.
هه‌روه‌ها زۆر له‌بیرمه‌ندانی وه‌ك پۆل تیلیشو كارل یاسپهرزو فه‌یله‌سووف كۆسدورف به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو توانییان ئه‌وه بسه‌ڵمێنن كه ڕه‌هه‌ندی ئه‌فسانه‌یی شتێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ هه‌ر زانستێك به‌ر له‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ ئه‌وه هه‌بێ كه ئه‌فسانه ره‌هه‌ندێكی زانستیی هه‌یه، زۆر كه‌س له‌وباوه‌ڕه‌دا بوون كه لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی سرووته ئایینییه‌كان ئه‌ركێكی سه‌ره‌كیی ئه‌فسانه‌یه. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م زۆر له توێژه‌ران بیریان له‌باره‌ی شێوازه‌كانی ئه‌فسانه سه‌ره‌تاكان كرده‌وه و وا ده‌زانرا كه ئه‌وه‌ی تیایاندا ڕووده‌ده‌ن ترسێنه‌رن بۆ ئه‌وكاته، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌بوو كه زانای ئیسكۆتلهندایی جیمس فڕێزهر (1854-1941) له كتێبه ناوداره‌كه‌ی (په‌لكی زێڕین) بۆی چووبوو (ئه‌م كتێبه12 به‌رگه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌باره‌ی سیحر‌و ئایین)، به پاڵپشتیی ئه‌مه، ڕۆمانی ئه‌فسانه‌یی په‌ره‌ی سه‌ند و شێوازه‌كانی سیحر ئامێز تیایدا پێشكه‌وت كه ئه‌وكاته ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤی دێنایه دی و دواتر بوو به سرووتێكی ته‌واو ئایینی.
توێژه‌ران له كتێبه‌كانی له‌باره‌ی ئینجیله‌كانه‌وه زیاتر له چه‌ندین جار دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌ركه بكرێت كه ده‌قه ئه‌فسانه‌ییه‌كان له ژیان و دابونه‌ریتدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌یگرنه خۆ. هه‌روه‌ها زۆر له توێژه‌ران له به‌ریتانیاو وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا و ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌لای قوتابخانه ئایینیه‌كاندا ده‌شكێنه‌وه، لێكدانه‌وه‌یان بۆ ئه‌فسانه ئه‌وه‌یه كه ئامانجه‌كانی بۆ ئایینیه.
وه‌رگێڕانی: عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی
* ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ندێك ده‌ستكارییه‌وه له ئینسكلۆپیدیای به‌ریتانیاییه‌وه وه‌رگیراوه كه چه‌ند مانگێك له‌وه‌پێش له‌سه‌ر داوای خوالێخۆشبوو خالید جوتیار تایبه‌ت بۆ گۆڤاری (میتۆلۆژیا) ئاماده‌كرا،كه‌چی به داخه‌وه مه‌رگ ڕاپێچی كرد و به ده‌ركردنی گۆڤاره‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یشت و دوای مردنیشی گۆڤاره‌كه به ئاماده‌كراوی كه‌وته ده‌ستی كه‌سانێك بێ ئه‌وه‌ی نرخی ئه‌مانه‌ت بزانن گۆڤاره‌كه‌یان له چاپ دا و ئه‌م بابه‌ته‌شیان لێ ده‌رهاوێشت .منیش به پێویستم زانی لێره‌دا بڵاوی بكه‌مه‌وه