Skip to Content

Tuesday, December 3rd, 2024
مه‌رگی وه‌نه‌وشه‌

مه‌رگی وه‌نه‌وشه‌

Closed
by November 30, 2010 کتێبخانە

چیرۆكه‌ هه‌واڵ

پێشه‌كی: د. ره‌فیق سابیر

پێشه‌كی
 
د. ره‌فیق سابیر

(مه‌رگی وه‌نه‌وشه‌) كتێبێكه‌ له‌باره‌ی دیارده‌ی توندوتیژی‌و لایه‌نێكی نیمچه‌ شاردراوه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌كۆمه‌ڵی كوردستاندا پێشان ده‌دات.
نووسه‌ری ئه‌م كتێبه‌، كاك یاسین قادر به‌رزنجی، له‌ڕێگای كۆمه‌ڵَه‌ رووداوێكی تراجیدییانه‌وه‌، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی چیرۆكئامێز ده‌یانگێرێته‌وه‌، سه‌رنجمان بۆ لای ئه‌و سته‌م‌و تاوانانه‌ راده‌كێشێت كه‌به‌هۆی دڵپیسی، یان بیانووی جۆراوجۆر، له‌وانه‌ به‌بیانووی شه‌ره‌فه‌وه‌، به‌رامبه‌ری ژنان‌و كچانی كوردستان ده‌كرێن. رۆژانه‌ به‌به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه‌، ژنان‌و كچان رووبه‌ڕووی شێوازی جۆراوجۆری توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌، ئه‌وان تێهه‌ڵده‌درێن، ئه‌تك ده‌كرێن، ده‌سووتێندرێن‌و ده‌كوژرێن، ئه‌م تاوانانه‌ به‌زۆری له‌لایه‌ن كه‌سانی هه‌ره‌ نزیكی قوربانییانه‌وه‌ (باوك، برا، مێرد، ئامۆزاو.. تاد) ئه‌نجام ده‌درێن‌و به‌ئاسانی تێده‌په‌ڕن، تاوانبارانیش دوای سزایه‌كی سووك، یان زۆر جار بێ‌ سزادان‌و به‌ده‌ستی خوێناوییه‌وه‌ تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵا ده‌بنه‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوانه‌كانیان به‌شێك بێت له‌پێداویستییه‌كانی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی كۆمه‌ڵی كوردستان.

ئاخۆ كۆمه‌ڵێك ده‌بێت له‌چ ئاسێكی داڕمانی ئه‌خلاقی‌و ئینسانیدا بێت كه‌ رێگا به‌م جۆره‌ تاوانانه‌ بدات‌و ئه‌وه‌نده‌ به‌ئاسانی تاوانباران قبووڵا بكاته‌وه‌.
بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ری ژنان، ئه‌نجامێكی ترسناكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتووری‌و ئه‌خلاقیی لێ كه‌وتۆته‌وه‌، ئه‌نجامه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه‌ كه‌خه‌ریكه‌ توندوتیژی زه‌برپه‌روه‌ری ده‌بنه‌ دیارده‌ی ئاسایی‌و قبووڵكراو و هه‌موومان، بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین له‌گه‌ڵیان رادێین.
ئه‌م كتێبه‌ پێش هه‌ر شتێك ستایشێكی قوربانییانی توندوتیژی‌و زه‌بر په‌رستییه‌، كتێبێكه‌ هاوسۆزی‌و رێزلێنانی نووسه‌ره‌كه‌ی له‌و قوربانییانه‌ی به‌ په‌رۆشه‌وه‌ باسی كردوون ده‌رده‌خات، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر كتێبێكی تری له‌م جۆره‌ه‌، هه‌ندێك ئه‌نجامی ترسناكی ئه‌م دیاردیه‌مان پێشان ده‌دات كه‌ده‌شێت هۆشیاریمان به‌رامبه‌ری مه‌ترسیی توندوتیژی زیاتر بكات‌و هانمان بدات، هه‌ر نه‌بێت له‌به‌رخۆمان‌و بۆ پاراستنی سروشت‌و ناوه‌رۆكی ئینسانییانه‌ی خۆمان، پێش به‌توندوتیژی‌و زه‌برپه‌روه‌ری بگرین‌و كار بۆ كۆمه‌ڵێكی پڕدادو جوانتر بكه‌ین.
سلێمانی
 12/12/2009

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه‌ سه‌یری هاوپێچ بکه‌ن ……

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.