ده‌وڵه‌تی کوردیی: خه‌ونی شاعیرانه
ده‌وڵه‌تی کوردیی: خه‌ونی شاعیرانه
کامیار سابیر
تێڕامانێک له‌سه‌ر دیدی تاڵه‌بانیی بۆ چه‌مکی سه‌ربه‌خۆیی…
ناوبه‌ناو جه‌لال تاڵه‌بانیی سه‌رۆک کۆماری عێراق میدیای کوردیی و ژۆرناڵیسته‌کانی به‌هۆی هه‌ندێ لێدوانی رۆژنامه‌وانییه‌وه بۆ که‌ناڵه بیانییه‌کان ده‌هه‌ژێنێ. له ئۆکتۆبه‌ری 2010 دا له‌که‌ناڵێکی ده‌وڵه‌تی تورکییه‌وه ( ته‌ره‌ته‌ی عه‌ره‌بیی) گوتویه‌تی ” ده‌وڵه‌تی کوردیی خه‌ون و مه‌حاڵه” . ئه‌م بۆچوونه چه‌ندێک له‌گه‌ڵ لۆژیک و راشناڵیزمی ( عه‌قڵانییه‌تی) سیاسیی‌دا یه‌کده‌گرێته‌وه، ئه‌م وتاره لێی راده‌مێنێت. پێش هه‌موو شتێ ناکرێ رۆڵی تاڵه‌بانیی به‌مێژووی کورد و خه‌باتی سیاسیی و پێشمه‌رگایه‌تیی ( میلیشیای چه‌کداریی) گه‌لی کورده‌وه نادیده بکرێت. هیچ که‌سێک له‌ناو کورددا به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پیاوه له چل ساڵی رابردوودا قورسایی به‌سه‌ر ره‌وتی ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه نییه. ئه‌و رۆڵه باش بێت یان خراپ، ئه‌و پیاوه، قاڵه‌وه‌بووترین مه‌یداندار بووه و یه‌کێکه له‌و سیاسیی و دیپلۆماسییانه‌ی به ده‌یان هه‌زار هه‌ورازو نشێوی خه‌باتی سیاسیی و عه‌سکه‌رییدا گوزه‌ری کردووه و قورسایی ناوخۆیی و هه‌رێمیی و جیهانییشی هه‌یه.
تاڵه‌بانیی سیاسه‌تووانێکی قوڵاغ و دیپلۆماتکارێکی به‌ئه‌زموونه، پێموایه نه‌یاره‌کانیشی ئه‌م گه‌واهییه‌ی بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام کاته ناخۆشه‌کانی ئه‌م پیاوه له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات، که خه‌ڵکێکی زۆر له کورده‌کان لێی قه‌ڵسن. به‌شێکی ئه‌و ناڕه‌حه‌تییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نده‌ڵیی هه‌ندێ له‌سه‌رکرده دیاره‌کانی حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانیی، هه‌ڵسوکه‌وتی که‌سوکار و قۆرغکردنی بازاڕ‌و پرۆژه ئابوورییه‌کان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی و ئه‌و کۆمپانیا حیزبیی و ئه‌هلییانه‌ی له‌یه‌کێتیی به‌هره‌مه‌ندن. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و عه‌شق و خۆشه‌ویستییه زۆره‌ی بۆ پاره و کورسیی هه‌یه‌تی. گه‌وره‌ترین کێشه‌یه‌ک که تاڵه‌بانیی و حیزبه‌که‌یشی تێی ناگه‌ن، ئه‌وه‌یه که له‌سبه‌ی رۆژی مردنیدا، چیی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی، گه‌له‌که‌ی، ناوچه کوردستانییه‌کان به میراتی سیاسیی و کو‌لتووریی به‌جێده‌هێڵێت. به‌واتایه‌کی تر، ئایا ره‌نگڕێژکردن و بناغه‌دانان بۆ داهاتووی میلله‌تێک گرینگتره، یان هه‌واوهه‌وه‌سی که‌سایه‌تییه‌ک به‌و ته‌مه‌نه زۆره‌وه له‌سه‌ر ته‌ختی سه‌رۆکایه‌تییه‌کی سیمبۆڵیی دانیشێ و پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیی حیزبه‌که‌ی خۆی و نیوه حکومه‌ته‌که‌ی خۆی و پۆستی کۆمارییه‌که‌ی له‌به‌رده‌ستدا بێت. پێموایه که‌س گومانی له‌وه نییه که سه‌رکرده‌کانی کورد به‌گشتیی و تاڵه‌بانیی به‌تایبه‌تیی زۆر حه‌زیان له پاره و پۆست و فه‌خفه‌خات و ئه‌ته‌کێتیی دیپلۆماسیی هه‌یه و دروشمی حه‌ماسیی و ئایدیۆلۆژیی بۆ کادیره‌کانی حیزبه‌کانیان ده‌چڕن، به‌ڵام شتێکی ئه‌وتۆیان بۆ گه‌له‌که‌یان نه‌کردووه، به‌تایبه‌ت له‌مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوکدا به‌ته‌واویی ده‌ستوپێ سپیین.
کاتێکیش تاڵه‌بانیی قسه‌ی مه‌جلیسه خۆشه‌کانی خۆی و نوکته به‌تامه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ په‌یام و ئه‌جێندای سیاسیی و کاری دیپلۆماسییدا تێکه‌ڵ ده‌کات، به‌و ته‌مه‌نه زۆره‌یه‌وه که به‌که‌ڵکی هیچ نایات جگه له حه‌وانه‌وه‌و نووسینه‌وه‌ی یاداشته‌کانی ( ئه‌گه‌ر تا هه‌نووکه ده‌ستی پێنه‌کردبێ هه‌رگیز ده‌ستی پێناکات )، ئاخر ئه‌وه‌ی رێزی ته‌مه‌نی خۆی نه‌گرێ، ناتوانێت رێز له خودی خۆی و له‌گه‌له‌که‌ی و له‌بیروباوه‌ڕه‌که‌یشی بگرێ. مرۆڤ هه‌رچه‌ند ساغڵه‌م و گورجوگۆڵ و بیرتیژ بێت، له‌گه‌ڵ ده‌ردی ته‌مه‌ندا ناکرێ گفتوگۆ بکرێ و پێویسته دڵسۆزه‌کانی ده‌وروبه‌ری قه‌ناعه‌تی پێبکه‌ن که واز له پۆست و کورسیی و پاره بێنێت و ده‌ستێک به‌حیزبه‌که‌یدا بهێنێته‌وه‌و ئه‌و یاداشتانه‌ی بنووسێته‌وه که ماوه‌یه‌کی زۆره باسیده‌کات.
به‌بڕوای ئه‌م وتاره، تاڵه‌بانیی زۆر عه‌قڵانییه له‌مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا و دوای کڵپه‌ی حه‌ماس و ئیقاعی ئایدیۆلۆژیی ناکه‌وێ و جه‌ریئانه‌ش ددان به حه‌قیقه‌تێکی تاڵ‌دا ده‌نێ که هه‌رێمی کوردستان، یاخود سنووری ئه‌و کوردستانه‌ی له‌خه‌ونی شاعیران و هه‌ندێ کوردپه‌روه‌ری! عه‌نابییدا هه‌یه سه‌ربه‌خۆیی وه‌رناگرێ، لای که‌م له‌هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌دا. به‌ڵام کورد ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی sovereignty به‌ده‌ست نه‌هێنێ، واتای ئه‌وه نییه که وه‌ک نه‌ته‌وه، ئێسنیک، جڤاک ، تاک و مرۆڤ که‌رامه‌تی مرۆیی ده‌دۆڕێنێ و له ئاستی تاک و نه‌ته‌وه‌و وڵاته‌کانی تردا نابێ.
به‌ڕاستیی ئه‌وانه‌ی باس له‌سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌که‌ن، به‌بێ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌وه‌ی به‌ناوچه جێناکۆکه‌کان ناسراوه، به‌تایبه‌تیی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی که‌رکوک، عه‌وامێکی ره‌شۆکیین و جگه له‌فڕوفیشاڵی کوردایه‌تیی و شۆڤینیزمی نه‌ته‌وه‌یی و ئێسنیکیی نازانن ته‌نانه‌ت سه‌ربه‌خۆییش مانای چییه. ئاخر زۆر منداڵ و ته‌واڵمان بینی داوای پێکه‌وه‌لکاندنی ئه‌م سێ پارێزگایه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌تورکیاوه ده‌که‌ن، گوایه قۆناغێک ده‌چینه پێشه‌وه‌و دوو پارچه به‌یه‌که‌وه ده‌لێکێنرێته‌وه‌و تورکیاش به‌زه‌یی ده‌تلیسێته‌وه و که‌رکوکمان بۆ ده‌خاته‌وه سه‌ر کوردستان! ( دوو پارچه‌ی کوردستان؟). یاخود ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا کورد ده‌یتوانی عێراق دروست نه‌کاته‌وه‌و کوردستان به‌یه‌کجاریی داببڕێ. دروستکردنه‌وه‌ی عێراق به‌بێمه‌رج له‌لایه‌ن کورده‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیژیی بوو، به‌ڵام چ ئاخر زه‌مانێک ده‌بوو، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی داڕزیو و داته‌پیو له جاش و به‌عسیی و خۆخۆر به‌عه‌قڵیه‌تیی میلیشیایی چه‌ند حیزبێکی کوردییه‌وه ئه‌و حه‌ماقه‌ته سیاسییه‌یان بنواندایه. چونکه سیاسه‌ت به‌مانا کلاسیکییه‌که‌ی ئێرنست بێن Earnest Benn یش بێت ” سیاسه‌ت هونه‌رێکه بۆ سه‌یرکردنی چه‌ڵه‌مه‌کان، ده‌رچه‌ی رزگاربوون بدۆزیته‌وه یان نا، به چه‌واشه‌یی ده‌ستنیشان ده‌کرێ و ده‌رمانێکی remedy هه‌ڵه‌یشی بۆ ده‌نووسرێ” شاره‌زایی و پانوپۆڕیی و ورده‌کاریی زۆری ده‌وێ تا سیاسه‌تکردن و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمێکی ئاڵۆزی وه‌ک هه‌رێمی کوردستان به‌یه‌که‌وه ئالووده بکه‌یت. به‌دڵنیاییه‌وه له‌ناو ئه‌و ئیڵیته له ئه‌کادیمیستان و سیاسه‌تووان و ئینتێلکچواڵ و نووسه‌راندا نییه که کوردایه‌تییه‌کی زۆر بێتام ده‌فرۆشنه‌وه و به وتاری ئاگراویی، کوردستان له ئه‌ندێشه‌و فانته‌سیی خۆیاندا ئازاد ده‌که‌ن و سنووری مه‌شریق و مه‌غریبی بۆ ده‌کێشن.
سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق که ئیمکانی زۆرتری له پارچه‌کانی تر هه‌یه ، پێویسته به‌جدیی لێی بکۆڵرێته‌وه ئایا ئیمکانی هه‌یه یان نۆستاڵژیایnostalgia هه‌ندێ ناسیۆنالیستی فڕوفیشاڵکه‌ری کورد په‌مپی ئایدیۆلۆژیی ده‌ده‌ن؟ به‌بڕوای ئه‌م نووسینه هه‌رێمی کوردستانی عێراق هێشتا له‌قۆناغی dependency دایه، عێراق و ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێم کۆمه‌ڵێ شه‌له‌گه‌ی لێ هه‌ڵبه‌ستن، خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ر له‌تینوێتیی و برسیه‌تییدا ده‌خنکێن و ده‌مرن. هه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی به ناوچه‌ی کوردنشینی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ناسراوه، له‌ژێر ده‌ستی سێ ده‌سه‌ڵاتی جیاوازدایه که سێ حکومه‌تی( یه‌کێتیی، پارتیی، عێراقیی) ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه هه‌یه. به‌کوردیی و به‌کورتیی ئه‌و چوار پارێزگایه ئینتیگره‌یشنی integration سیاسیی، کو‌لتووریی، جێوگرافریی، کۆمه‌ڵایه‌تیی وژێرخانی ئابووریی و زمانییان پێویسته، ئه‌وسا وه‌ک قه‌واره‌یه‌ک ده‌بێ بیرله‌سه‌ربه‌خۆییبوونی بکرێته‌وه. به‌بێ ئینتێگره‌یشنی ئه‌و ره‌هه‌نده سیاسیی و کولتوورییانه، له‌خه‌ونی هه‌ندێ شۆڤینیست و ره‌گه‌زپه‌رستی کورد و هه‌ندێ شاعیرۆکه‌ی هاوچه‌رخی کورد بترازێ هه‌رگیز چاوبازه‌ی کوردایه‌تیی له‌و ره‌قێنه ناڕوێت.
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته سووکایه‌تیی به کۆمه‌ڵێ شاعیری مه‌زن و پڕبه‌رهه‌می کورد، له‌چه‌شنی نالیی، ئه‌حمه‌دی خانیی، پێره‌مێرد، بێکه‌س، مه‌لای جزیریی، حاجی قادری کۆیی، وه‌فایی، قانیع و گۆران………………تاد ئه‌و تێرمه‌ی که ده‌ڵێ خه‌ونی شاعیرانه، به‌هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنیکیی و زمانه‌وانیی ئه‌ژمارد ده‌کرێت. ئه‌و شاعیرانه، ده‌کرێ بگوترێ موفه‌کیر و منه‌وه‌ری سه‌رده‌می خۆیان بوونه، بناغه داڕێژه‌ری بیری ناسیۆنالیزمی کوردیی ( به‌تابیه‌ت خانیی و نالیی و کۆیی) و داڕێژه‌ری هه‌ستی نیشتمانیی و تا راده‌یه‌کیش سێکیولاریزم بوونه. به‌ڵام به‌شێکی زۆر شاعیرانی هه‌نووکه( دووان سیانێکیان لێده‌رچێ) جگه له قسه‌ی به‌ڕاداندراو و خه‌یاڵی پووچ و قسه‌ی قۆڕی میعر شتێکی تریان نه‌خستۆته سه‌ر هیچ شتێک که مرۆڤ له‌ڕووی بێت ئاماژه‌ی پێبدات. بۆیه خه‌ونی ئه‌م پێڕه له‌شاعیرانی هه‌نووکه شایه‌نی ئه‌وه‌یه نه‌ک به‌ته‌ڵفیسه‌وه هه‌جوو بکرێ، به‌ڵکو به‌باشیی بکوترێته‌وه‌و له‌م مێنتاڵیتییه جاهیلانه‌یه بدرێ که هێشتا به‌ته‌مان درێژه به‌ژانری قسه‌ی قۆڕ( شیعر) بده‌ن. ئه‌و شیعرانه‌ی مه‌گه‌ر به‌س خۆیان بیخوێننه‌وه. بۆیه به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی تاڵه‌بانییه‌وه ، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ، به‌و عه‌قڵیه‌ته هه‌رزه‌کاریی و شاعیرانه‌یه( شاعیره هاوچه‌رخه‌کان) خه‌ونێکه هه‌ر له شیعردا ده‌معیرێنێ.
تاڵه‌بانیی راست ده‌کات که ده‌وڵه‌تی کوردیی خه‌ونی شاعیرانه‌یه، به‌ڵام گرفته‌که ئه‌وه‌یه ده‌بێ له‌شکرێک کادیری حیزب و رۆژنامه‌نووس و مووچه‌خۆری حیزب، دواتر بۆی راست بکه‌نه‌وه. بڵێن مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو، مه‌به‌ستی ئه‌مه نه‌بوو. کرۆکی گرفته‌که لێره‌دایه، تاڵه‌بانیی ئه‌گه‌ر بێت به وتارێک، به توێژینه‌وه‌یه‌ک، یاخود به‌چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ که‌ناڵێکی سه‌ربه‌خۆ، ئۆرگانێکی بێلایه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ میدیای حیزبه‌که‌ی خۆیشیدا بیکات، کارێکی باش ده‌کات و خه‌ڵک ده‌توانێ ئارگیومێنتی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و بۆچوونه‌کانی ئه‌و له‌مه‌ڕ سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردیی به‌رباس و لێکوڵینه‌وه بده‌ن و فه‌لته‌ی سیاسیی و دیپلۆماسییش به‌ده‌سته‌وه نادات. هه‌رکاتێکێکش میدیای تورکیی یان عه‌ره‌بیی ویستیان سوود له له‌بله‌بانیی تاڵه‌بانیی وه‌رگرن، به‌خشکه‌یی ده‌توانێ بڵێ له‌فڵان شوێن و له‌فیسار نووسیندا بۆچوونی من له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی مانیفیستۆ کراوه. به‌ڵام ده‌رده‌سه‌رییه‌که له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات، که تاڵه‌بانیی بۆ ئه‌جێندایه‌کی شه‌خسیی نه‌ک عه‌قڵانیی، بۆ مه‌به‌ستێکی حیزبیی نه‌ک نیشتمانیی، بۆ هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌ت نه‌ک بارودۆخی گشتیی کێشه‌ی سیاسیی کورد، ئه‌و قسانه ده‌یانجار ده‌کاته‌وه و له‌و که‌ناڵانه‌یشه‌وه ده‌یکات، که ده‌وڵه‌ته‌کانیان ئاماده نیین ددان به‌بوونی تاکی کورد و مافی ئێسنیکیی و نیشتمانیی کورددا بنێن.
تاڵه‌بانیی ده‌بووایه په‌ندی له تاکڕه‌ویی یه‌ک سه‌رکرده‌و یه‌ک حیزب وه‌ربگرتایه، کاتێ بازرانیی یه‌که‌م به‌تۆبزیی بۆ ئاشبه‌تاڵی 1975 بڕیاری خۆی سه‌پاند ، ئاشبه‌تاڵێک نه‌ده‌بوو له‌هه‌موو کوردستاندا که‌س قسه له‌قسه‌یدا بکات. پاش 35 ساڵ تاڵه‌بانیی هه‌مان میتۆدی بارزانیی پێڕۆ ده‌کات و به‌ناوی هه‌موو کورده‌وه قسه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردیی ده‌کات. له کاتێکدا ئه‌مه ئه‌رک و کارێکه که ده‌بێت به‌ته‌واویی خۆشه‌کرابێت له داموده‌سگای ئه‌کادیمیی و ئینستیتیوته‌کاندا سه‌دان و هه‌زاران توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌رکرابێت و له‌شکرێک له منه‌وه‌رو عه‌قڵی باڵا‌و ئینتیلێكچوواڵ و سیاسه‌تووانی نیشتمانیی و دوور له گه‌نده‌ڵیی له‌پشته‌وه وه‌ستابێت، ئه‌وسا سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ رای جه‌ماوه‌ر بڕیاری نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بده‌ن. له کۆتاییدا پێویسته جه‌خت له‌وه بکرێته‌وه، ره‌خنه‌گرتن له بیرۆکه‌ی “ده‌وڵه‌تی کوردیی خه‌ونی شاعیرانه” به‌و هه‌رزه‌کاریی و که‌مبه‌ڵه‌دیی و حه‌ماسه کوردایه‌تییه‌وه نابێ ئه‌گه‌ر باکگراوندێکی زۆر له‌سه‌ر ناسیۆنالیزم و چه‌مکی نیشتمانیی و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی و …………تاد کۆنه‌که‌یته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش داکۆکییکردن له‌تاڵه‌بانیی به‌و مێنتاڵیتییه ده‌روێشیی و ته‌ریقه‌تیی و حیزبییه‌وه نه‌ک هه‌ر گونجاو نییه، به‌ڵکو چه‌واشه‌کاریی و به‌لاڕیدابردنه.