
( کێن ئه‌وانه‌ی به‌ردی یاده‌وه‌ری به کۆله‌وه ده‌گرن )1
خوێندنه‌وه‌یه‌که بۆ ده‌قێکی شاعیر ( عه‌باس ساڵح )
ده‌وه‌ن
( باشترین شت له گێتیدا ئه‌و که‌سه‌یه که دڵی مرۆڤی خۆش بوێ )
سافۆ
به بڕوای من،شیعر به ته‌نیا له‌ناو ماناکان و پێکهاته‌کانی زمان و میتافۆر و فه‌نتازیادا نابینینه‌وه،به‌ڵکو یاده‌وه‌ری و خه‌یاڵ،له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا،هه‌م شاعیر دروست ده‌کات هه‌میش ده‌قی زیندووی شیعر ده‌خوڵقێنێ،سه‌رجه‌م دیوانه‌کانی شاعیری ناوداری کورد( شێرکۆ بێکه‌س)ته‌ژییه له گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌کان به زمانی شیعر،یاده‌وه‌ری ئه‌و ڕۆژ و شه‌وانه‌ی که له ته‌کیدا ژیاون وه‌ک (دایک و فایه‌ق بێکه‌س و شاخ و شه‌هید و هاوڕێ زیندووه‌کانی)کۆی ئه‌م مرۆڤ و یاده‌وه‌ریانه،هه‌م زمانی شیعر و هه‌میش شاعیری بردۆته ناو جوانترین ڕسته‌ی شیعره‌وه،ژبه‌ر هه‌ندێ یاده‌وه‌ری و شاعیر،دوو که‌ره‌سته‌ی گرنگن بۆ مانا دروسته‌کانی جوانی شیعر.به هه‌مان جۆر ڕۆژ و شه‌وه‌کانی شاعیر(عه‌باس ساڵح)هه‌مان ئه‌و ڕووداو یاده‌وه‌ریانه‌ن،که ناتوانێ به‌بێ ئه‌وان ئارام بگرێت و له به‌رامبه‌ریاندا ئۆقره بگرێ،ناچار له ڕێگه‌ی زمانی شیعره‌وه ڕۆژ و شه‌وه‌کان به شیعر ده‌نووسێته‌وه.یاده‌وه‌ری هه‌میشه و به‌رده‌وام،وه‌ک مرۆڤێک له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی بوون و هه‌ستماندا بوونی هه‌یه و بڕوانه‌که‌م،هیچ مرۆڤێک بتوانێ،به‌بێ یاده‌وه‌ری بژی،دوورترین و نزیکترین سه‌فه‌ری مرۆڤ،ئه‌و سه‌فه‌ره‌یه که به‌ناو ناخ و یاده‌وه‌رییه‌کانی خۆیدا ده‌یکات،کێ ده‌توانێ به‌بێ یاده‌وه‌ری بژی؟ له هه‌موو له‌حزه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌کاندا به‌ریه‌ککه‌وتنێک هه‌یه،که زۆربه‌ی جاران ئه‌م به‌ر یه‌ککه‌وتنه،گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ یاده‌وه‌رییه‌کان،ئاوڕدانه‌وه‌یه له‌و سات و چرکانه‌ی که زه‌مه‌نێک به‌ر له ئێستا،ڕوویانداوه و حاڵی حازر بوونه‌ته به‌شێک له ژیانی ئێستا و داهاتوومان.شه‌ڕی هه‌ره گه‌وره‌ی ڕۆشنبیره به ئه‌زموونه‌کان،شه‌ڕی گواستنه‌وه‌ی خه‌یاڵ و یاده‌وه‌رییه‌کانی خودی خۆیانه،له‌گه‌ڵ به‌ستنه‌وه‌ی به واقیعه‌وه،به‌شێکی هه‌ره زۆری ده‌قه‌کانی وه‌ک( ڕۆمان،چیرۆک،شیعر )پڕن له‌و نیگا ته‌لیسماویانه‌ی که ژیانی ڕۆژانه بۆی خوڵقاندوون،ئه‌و ده‌مانه‌ی یاده‌وه‌ری به‌رده‌می خه‌یاڵ و هه‌نگاوه‌کانی ته‌مه‌نمان ده‌گرێت،هه‌ست به ته‌نیایی و دابڕان ده‌که‌ین،ئه‌و کاتانه هێنده حه‌ساسن مرۆڤ به که‌مترین نیگا نوقمی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی یاده‌وه‌رییه‌کانی ده‌بێت،تیۆدۆر که‌لیفه تیدس ووته‌نی(هه‌ستی ته‌نهایی فێری ئه‌وه‌ت ئه‌کات به ته‌نیشت دیواره‌کاندا بڕۆی،له خه‌ڵکی دوورکه‌ویته‌وه،له‌گه‌ڵ خۆتا قسه بکه‌ی 2 )قه‌سیده‌ی ( سه‌گێ به فریام ده‌که‌وێ ) له نووسینی ( عه‌باس ساڵح) گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ساتانه‌یه که خودی شاعیر له یاده‌وه‌ریدا ماوه و له ئێستادا بۆته ده‌قێکی شیعر،شاعیر له گه‌رووی ماندبوونی سه‌گێکه‌وه،هه‌ست به نامۆ بوون و غه‌ریبی خۆی ده‌کات و دهیالۆژێک له‌ته‌کیدا ده‌خوڵقێنی و پرسیار ده‌کا و پێی ده‌ڵێ: قروسکهت بێت ژیان بۆ هه‌ردووکمان یه‌ک مانای هه‌یه،غه‌ریبین هاوڕێ غه‌ریب،من عه‌وداڵی بۆن و به‌رامه‌ی دایکم و بۆڵه بۆڵی ئێوارانی باوکم و حه‌وشه‌که‌ی خۆمانم،تۆش سه‌وداسه‌ری نووزه‌ی تووتکهکانت،من یادی ئه‌و دارچناره ده‌که‌م که یه‌که‌مین دیدار و دوواین نیگام تیایدا گۆڕییه‌وه،فریام که‌وه منی قه‌له‌نده‌ر و تۆی ته‌نیا،په‌نامان ته‌نیا یاده‌وه‌ریی و بێدارییه،به دیار گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و کاتانه‌ی که ڕۆیشتن و ئیدی ناگه‌ڕێنه‌وه،ئه‌دی چیبکه‌ین هاوڕێ؟ژیان له‌م ئاڵۆزییه چۆن قووتار بکه‌ین(شارڵ بۆدلێر)ی شاعیر له‌دیوانی (گوڵی خراپه)دهیالۆژێک له‌گه‌ڵ(پشیله)3 ده‌خوڵقێنێ و پێی ده‌ڵێ:
(پشیله‌ی جوان،به‌هێز و نه‌رم و ناسک
کاتێکیش دهمیاوێنی،به ئاسته‌م گوێمان لێ ده‌بێ،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌غمه‌که‌ی نه‌رم و پڕ نهێنییه،
به‌ڵام ده‌نگی یا هێمن که‌ره یا به مرخه،
هه‌میشه قووڵ و زه‌نگین،
ئا له‌مه‌دایه نهێنی و سیحر و ئه‌فسوون.
ئه‌م ده‌نگه‌ی که زه‌نگوڵ زه‌نگوڵ داده‌چۆڕێ،
ناخی هه‌ره شه‌وه‌زه‌نگم پاکژ ده‌کاته‌وه،
وه‌کو دێڕه شیعرێ غه‌رقم ده‌کات و
چه‌شنی شه‌رابی عه‌شقیش دڵشادم ده‌کات )
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ندێ له شاعیره‌کان،ئه‌گه‌ر چی ژیانیان تاڵیش بوو بێت خاوه‌نی جوانترین ساته‌کانی یاده‌وه‌رین.له‌م دوو ده‌قه شیعرییه‌دا بۆمان ئاشکرابوو یاده‌وه‌ری شاعیره‌کان،له سه‌رده‌مه‌کانی دێرینه‌وه تاکو ئێستا لێوان‌لێو بووه له شیعر.!
_______________________________________
خێزگهکان :
1 – دێڕێکی نووسه‌ر و شاعیر ( جه‌مال غه‌مبار )ه .
2 – تیۆدۆر که‌لیفه تیدس ڕۆمانی (وڵاتێکی نوێ له ده‌ره‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌مدا )وه‌رگێڕانی ( به‌یان ناسیح )
3 – شارڵ بۆدلێر (گوڵی خراپه) وه‌رگێڕانی ( ئه‌حمه‌دی مه‌لا )