
سه‌گێ به فه‌ریام ده‌كه‌وێ
ڕۆده‌چمه‌وه نێو باخاتی خه‌یاڵه خهستهكانم
له وێوه بۆ ساته ونه‌كان ده‌گه‌ڕێم
بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان وه‌ك پرچی پایز
په‌نا بۆ تۆ ئه‌به‌م ئه‌ی ده‌نگی ئه‌زه‌لی
له غه‌یبه‌وه هاتوو
بمبه‌ره‌وه بۆ ئه‌وێ له‌وێ قومێ جوانی ده‌نۆشم
له‌وێ یاقوتی هه‌نار و شیله‌ی ماچی
ترێ ده‌چێژم
قورسكهی تۆ گریانی خۆمم ده‌هێنێته‌وه یاد
ده قروسكهت بێت تۆ ته‌نیایی لوولی داویت
منیش هه‌روا
مه‌نو .. بنوی من له یادگارییه‌كان دهتارێنی
مه‌نو .. بنوی هه‌ناسه سوارده‌بم و گه‌رووم
به یهكدادێ و دووا هه‌ناسه قه‌تیس ده‌بێ
مه‌نو .. توخوا مه‌نو
ئه‌م ته‌نیاییه سێداره‌ی بۆ داخستوم
مه‌نو .. بنوی ئه‌م هه‌موو غه‌دره ده‌مكوژێ
غه‌دری به درۆ هه‌ڵزنان بهسیاسهتا
غه‌دری به درۆ دڵداری له‌گه‌ڵ جوانیدا
غه‌دری دڵنیایی نه‌بوون له خود ..
مه‌نو .. قوورسكهت بێت بمبه‌ره‌وه بۆ ئه‌و خواره
بۆ كه‌لاوه قوڕینه‌كه‌ی جارانم
بۆ سێبه‌ری ژێر دار چناره عاشهقهكهی بڕیانه‌وه
بۆ ئه‌و ژێرخانه‌ی بۆنی فێنكی و بۆنی بارانی لێ نه‌ده‌بڕا
بمبه‌ره‌وه بۆ ئه‌وێ نه‌با له‌ژێر غه‌دری ئه‌م ته‌نیاییه‌دا بمرم
ئێره بۆنی ماچی كچه دراوسێكه‌مان و بۆنی چێشته‌كه‌ی
دایكم و بۆڵه‌بۆڵی باوكمی لێ نایه.
بمبه‌ره‌وه بۆ ژێر چۆڕاوگه‌ی سه‌ربانه نزمه‌كانی كانی ئاسكان
بۆ نێو كولانه‌ی تووتكهكانم
لێ گه‌ڕابان شه‌وانه له نێویاندا ده‌خه‌وتم
ده قورسكهت بێت ئه‌وانیش له بێكه‌سیدا ده‌گریان
قورسكهت بێت ئه‌مشه‌و به‌ڕۆحم ئاشنای
چ ئاوازێكی حه‌زین له گه‌روت هه‌ڵده‌ستێ
هاڵاوی زستانه سارده‌كانی ئه‌وێم دێته‌وه یاد
ده‌نگی به‌سۆزی دایكم و گریانی خوشكه‌كانم و تووڕه‌بوونی
براكانم دێته‌وه یاد
ده قورسكهت بێت دوورم خه‌ره‌وه له كفهی خوێن و
مۆڕه‌ی مه‌رگ
له په‌تی سێداره‌ی ته‌نیایی
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لای تۆ
فریام كه‌وه
ئێستا له دووره‌وه
مرخه‌مرخی تۆ
هه‌ناسه بڕكێی تۆ
نوزه نوزه‌ی تۆ
ده‌مباته‌وه بۆ ئه‌وێ
بۆ لای گوڵێ
ئه‌و كچه‌ی به‌یانیان
ڕووخساری به شیعره‌كانی من ده‌شوشت
ئێوارانیش سه‌ری ده‌كرده سه‌ر سنگم و
هه‌ناسه‌می بۆ خۆی ده‌برد
فریام كه‌وه فریا
ئێستا ئه‌ویش وه‌ك تۆ ته‌نها
بۆ كولانه‌ی رۆحێ ده‌گه‌ڕێ
تیا ئارام بێت
ئێستا ئه‌ویش ته‌نها
بۆ من ده‌گه‌ڕێ ..
منیش سه‌راسیمه و ماڵ وێران
هه‌موو شتێكم لێ بزر بوو ..
ئه‌و و ته‌مه‌ن و خۆشه‌ویستی
ده قروسكهت بێت
ئه‌م ته‌نهاییه ووڕی كردووم
با ئاوازێكی تر لهگهروت هه‌ستێ
ئه‌م دڵه ژهنگاویهم پاك بكاته‌وه
ئه‌م چاوه تهماوییهم گهشكاتهوه
ئه‌وه چ ئاوازێكه تۆ ده‌یچڕی
له‌م شه‌وه بێ ده‌نگه‌دا
نه مانگ تریفه‌ی دێت
نه ده‌ریا شه‌پۆل ئه‌دات ..
ئه‌ی ده‌نگی ئه‌زه‌لی له غه‌یبه‌وه هاتوو
بمبه‌ره‌وه بۆ ئه‌وێ
ئه‌وێ با دووا گه‌ڵای ته‌مه‌ن بوه‌رێ
دوا هه‌ناسه‌ش كۆتایی بێت
گه‌رمی ژوانه‌كانمان بیر ده‌چێته‌وه ..
ماچه تهڕهكانمان بیر ده‌چێته‌وه..
هه‌ناسه تێكهڵاوهكانمان بیرده‌چێته‌وه
به‌ڵام گریان بیر ناچێته‌وه ..
وه‌ره ژووره‌وه ئه‌مشه‌و سنوور بشكێنه
وه‌ره ناو پێخهفهكهمهوه
وه‌ره په‌ڕه‌په‌ڕه‌ی كتێبه‌كانم بلێسهرهوه
توخوا وه‌ره ..
ده‌نگی تۆ هێند ئاوازێكی مه‌ترسیداره
به‌ناخما ڕۆده‌چێ و ئه‌مباته‌وه بۆ ئه‌وێ
ئه‌وێ هێشتا هێمن و خامۆشه
گڵۆپی دارتێله‌كان به‌كزی ده‌سوتێ
ریشۆڵه‌كان له نێو په‌لی دره‌خته‌كاندا
گوێ له نووزه‌ی تۆ ده‌گرن
توخوا وه‌ره ژووره‌وه ..
به ڕۆحم ئاشنای وه‌ڵا
خۆزگه منیش وه‌كو تۆ
هه‌موو كۆڵانه‌كانی شارم تهی ده‌كرد
له ژێر چۆڕاوگه و بن بان و
له ژێر سێبه‌ری دیواره‌كانی مزگه‌وتا
تێر بخه‌وتمایه ..
وه‌ره ده‌سته‌كانت بخهرهسنگمهوه
وه‌ره نیگای چاوه‌كانت بخه نێو چاومه‌وه
وه‌ره هه‌ناسه‌ت تێكه‌ڵاوی هه‌ناسه‌م كه
وه‌ره ژووره‌وه ئه‌م ته‌نهاییه وشكی كردمه‌وه
ئه‌م ته‌نهاییه نابینا‌و كوێری كردم .!
شیعری: عه‌باس ساڵح عه‌بدوڵڵا
2006-2010