هه‌وڵێکی سه‌رنه‌که‌وتووی شکاندنی زیندانی ژووری سێداره‌ی موسڵ و دوو قاره‌مان
Closed
به‌ر له بیست و نۆ ساڵی رێک، هه‌وڵی شکاندنی ده‌رگای ژووره‌کانی زیندانی سێداره‌ی موسڵ درا، له‌پێناوی رزگارکردنی ئه‌و قاره‌مانانه‌ی که فه‌رمانی له سێداره دانیان له‌لایه‌ن به‌ناو دادگای هه‌یئه خاسه‌ی که‌رکوک ده‌رچوو بوو و له چاوه‌ڕوانی مه‌رگی له ناکاویاندا بوون.
ئه‌وه‌ی به بیرم بێت و له یادم مابێت له‌نێوان (1.11.1980-26.5.1981)دا که شه‌هیدان ته‌حسینی برام و جه‌میل ئه‌حمه‌د مه‌حمودی ئامۆزازام له‌نێوان (29.10.1980-26.5.1981)دا له‌وێ مانه‌وه، به به‌رده‌وامی نزیکه‌ی په‌نجا تا حه‌فتا قاره‌مان و شۆڕشگێری ناونهترس له ژووری سێداره‌ی موسڵ هه‌بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مانگانه له‌نێوان (5-20) تێکۆشه‌ر له سێداره ده‌دران یاخود گولله‌باران ده‌کران. ……