بۆچی ئایدیۆلۆژیی سۆسیالدیموکراتییمان هەڵبژارد؟
Closed
پێشەکی
وا پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان (ئێستا: کۆمەڵە – پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان) پێی نایە ناو چوار ساڵ لە هەڵسووڕانی خۆی. لەو ماوەیەدا خەباتی سیاسییمان بە قۆناخکی زەحمەتدا تێپەڕ بوو. قۆناخێک لە ئەزموون، لە شێوەیەکی نوێ لە کار و خەباتی سیاسیی، بەڵام هەروەها لە چاوچنۆکی سیاسیی ڕەقیبان، لە قسەوقسەڵۆک و هەوڵدان بۆ ئیزۆلەکردن و بە کەمدانان.
لە جێگای خۆیەتی لەم باسەدا، هەر چەند کورتیش بێت، ئاوڕێک لەو باسە بدەینەوە کە بۆچی ئێمە ئایدیۆلۆژیی سۆسیالدیموکراتیمان هەڵبژارد. باسەکە بێگومان خزمەتێک بە ئێستا دەکات و دەتوانێت وەکو سەنەدێکێش بۆ ئاییندە بمێنێتەوە. …..