سەردانێک بۆماڵی پرۆفیسۆر مارف خەزنەدارو
سەردانێک بۆماڵی پرۆفیسۆر مارف خەزنەدارو
سه‌ردانێك بۆ باغی كتێب له‌ئێواره‌ییه‌كی زستانیدا
(ماڵێكم بینیی سه‌رشار به‌كتێب، گوڵه‌باغی كتێب بوو، له‌جیاتیی گوڵ، تژی له كتێب، ڕۆژنامه، گۆڤار، ئه‌مانه گه‌نجینه‌ی به‌رهه‌مدار و سه‌رمایه‌ی سه‌راپای ژینی دكتۆر بوو. ئه‌رشیفخانه‌یه‌كی مه‌زن، وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگیی مێژووی مرۆیایه‌تی و كورد و زۆر له‌نه‌ته‌وه‌كانی گێتی له‌خۆوه گرتبوو.)
له‌هه‌ر سه‌فه‌رێكی گه‌ڕانه‌وه‌مدا بۆ دیداری كه‌سوكار و زێدی خۆم، زیاتر كاته‌كانم بۆ بینینیی خه‌ڵك ته‌رخانه. سه‌ردانی زۆرترین شوێن ده‌كه‌م. ماوه‌یه‌ك بوو بیرۆكه‌ی سه‌ردانی ماڵی دكتۆر مارف خه‌زنه‌دارم واته(مه‌ڵبه‌ندی ڕووناكیی) له‌مێشكمدا بوو. ئه‌و مه‌ڵبه‌نده هه‌م ماڵه و هه‌م كتێبخانه‌كه‌یه‌تیی.من له‌نزیكه‌وه دكتۆرم نه‌ده‌ناسی، لێ له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌ی له ڕێگای به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه ئاشنایه‌تیمان هه‌یه.مامۆستا جه‌مال خه‌زانه‌داری برای له‌تاراوگه له‌نزیكه‌وه به‌هۆی كاركردنی هاوبه‌شمان له‌بواری نووسین و ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه ده‌ناسم. من زۆر ڕێزی لێده‌گرم، ئه‌و به‌دكتۆری ده‌گووت: كاكه. هه‌ر جارێكیش ده‌گه‌ڕامه‌وه كوردستان پێی ده‌گووتم: سه‌ردانی كاكمت نه‌كرد؟ چۆن نه‌چووی؟ له‌جیاتی من بچووبای ئه‌و سحه‌تی ته‌واو نییه؟ بۆیه ئه‌وه پاڵنه‌رێكی به‌هێز بوو، ده‌بوایه سه‌ردانی بكه‌م و له‌نزیكه‌وه به‌خزمه‌تیی بگه‌م، به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆش و به‌ساڵدا چووبوو، چونكوو بینینی ئه‌م كه‌سایه‌تییانه بۆ ئێمه‌ومانان بابه‌تێكی مێژوویی گرنگه.
ده‌گه‌ڵ مامۆستا شوان سلێمان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتین سه‌ردانی ماڵی دكتۆر بكه‌ین، له ڕێككه‌وتی (20/2/2007) له‌ئێواره‌یه‌كی زستاندا به‌ره‌و مه‌ڵبه‌ندی ڕووناكیی به‌ڕێكه‌وتین. تاكوو ده‌هات شه‌و عه‌بای تاریكیی به‌سه‌ر شاری هه‌ولێردا ڕاده‌كێشا، به‌هۆی كاره‌بای مۆلیده‌وه گلۆپه‌كانی ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كی ڕووناكیی له‌دووره‌وه به‌كزی ده‌بریسكانه‌وه. كۆڵانه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه زۆر شتی بیرخستمه‌وه، گه‌یشتینه به‌رده‌می ماڵێك، كاك شوان له‌ده‌رگایدا، پاش كه‌مێك داده(سه‌عدیه هاوسه‌ری دكتۆر مارف) ده‌رگای لێكردینه‌وه و فه‌رمووی لێكردین. دیاربوو به‌هۆی سه‌ردانی زۆری كاك شوان سه‌ر لێنه‌بڕینییان وه‌كوو ئه‌ندامێكی هه‌میشیی ئه‌و ماڵه‌ی لێهاتبوو. له‌م كاتانه‌دا دكتۆر له كتێبخانه‌كه‌ی داده‌نیشت، خه‌ریكی نووسین بوو، به‌ره‌و چێشتخانه‌كه چووین، مرۆیه‌كم بینیی به‌ناو ساڵ كه‌وتوو، ماندوویه‌تی و هیلاكیی چه‌ندین ساڵی پێوه دیاربوو. هه‌ورییه‌كی شینی له‌مل پێچابوو، جلێكی ئاسایی ماڵی له‌به‌ربوو له‌سه‌ر ئه‌و بلووزێكی شینی له‌به‌ر كردبوو. كه چاوی به‌ئێمه كه‌وت، به‌هێمنی و له‌رزه‌له‌رز به‌ره‌و ئێمه هه‌نگاوی هه‌ڵێنا، سه‌ڕه‌ڕای هیلاكی و بێتاقه‌تیی ته‌مه‌ن، لێ گه‌رموگووڕ بوو، پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكردین. دوای سڵاو و هه‌واڵپرسینی مامۆستا جه‌مالی برای و دۆست و براده‌ران و كوردانیئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی و تاراوگه به‌گشتی دانیشتنه‌كه‌مان گه‌رموگووڕتر بوو. ئه‌و مرۆیه‌تا بڵێیی هێمن و له‌سه‌رخۆ و به‌نه‌رمی ده‌دوا. له‌م كاتانه‌دا ڕۆژنامه‌نووس (جه‌مال ئیسماعیل گرده‌سۆری) به‌ژووركه‌وت. گرده‌سۆری براده‌ری مه‌كته‌ب و گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان بوو، ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌مبینیی بوو، هه‌ر ده‌گه‌ڵ به‌دیاركه‌وتنی ئه‌و، دكتۆر ڕووی لێكردوو هێنده‌ك گله‌یی و گازانده‌ی له سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانكرد، بۆ وان و واناكه‌ن گله‌یی له‌م بابه‌تانه. جه‌مالیش ه پێكه‌نینه‌وه ده‌یگووت: باشه به‌سه‌رچاو به‌ڕێزت برا گه‌وره‌ی ئێمه‌ی.
دكتۆر باسی سه‌ردانێكی خۆی بۆ ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكان كرد، گووتی: جارێكییان له‌یه‌كێك به‌شه‌قامێكدا ده‌ڕۆیشتم، مۆسیقایێكی كوردی سرنجی ڕاكێشام، ده‌نگه‌كه تا ده‌هات نزیكتر ده‌بۆوه، تا گه‌یشتمه به‌رده‌م ده‌رگایه‌ك، تووشی كابرایه‌كی كوردی باكوور بووین، پرسیاری ئه‌و شوێنه‌م لێ‌كرد، گووتی: ئێره كۆمه‌ڵی كولتووری كوردییه. كه چوومه ژووره‌وه دونیایه‌كی پڕ له كلتووری كورده‌واریم دی، زۆر به بینینی ئه‌م شوێنه دڵخۆشبووم.
دانیشتنه‌كه‌مان تا ده‌هات گه‌رموگووڕتر ده‌بوو. دكتۆر باسی چوونه ڕووسیای بۆ خوێندن كرد. داده سه‌عدییه گووتی: من مارفم ئیزندا گووتم بڕۆ بخوێنه، تا ئه‌و پیاوه گه‌وره‌ی لێده‌رچوو، گووتم: بڕۆ شه‌هاده‌ی بنه‌وه، ئه‌وه‌تا بوو به‌دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار، دكتۆریش به پێكه‌نینه‌وه گووتی: به‌ڵێ، ئه‌و ڕاستده‌كات.
هه‌ر حه‌وت به‌رگی مێژووی ئه‌ده‌یی كوردی به‌جلدكراوی كه به‌ڕه‌نگێكی قاوه‌یی ئاوی زێر له‌سه‌ر نووسراو، له‌سه‌ر مێزه گه‌وره‌كه‌ی چێشتخانه‌كه دانرابوو. به‌نده باسم له‌وه‌كرد كه من هه‌موو به‌رگه‌كانیم هه‌یه، ته‌نیا به‌رگی یه‌كی نه‌بێت ئه‌ویش له‌بازار نه‌ماوه. گووتی: من پێتده‌ده‌م، ئه‌وانه‌ی سه‌ر مێزه‌كه ده‌بینی، ئه‌وه (عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه) ئه‌مڕۆ بۆی هێناومه‌ته‌وه،له‌به‌غدا بۆی جلدكردووم هه‌رجاره‌ك پێویستم بێت ئه‌و به‌م كارانه هه‌ڵده‌ستێت. دیاربوو مامۆستا (عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه) زۆر ڕێزی دكتۆری ده‌گرت و خۆشی ده‌ویست. دكتۆر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی: داوی ده‌وره‌یه‌كی تری كۆد تا ئێستا دوو سێجاریتر پێم داوه، پیاوی چاكه(عه‌بدوڵڵا) ئه‌وانه‌ی ده‌بینیی كاری ئه‌وه.
دكتۆر له‌جێگه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵساو به‌ره‌و لای كتێبخانه‌كه‌ی ڕۆیشت،له‌به‌ر ده‌رگای نێوان چێشتخانه و كتێبخانه‌كه‌یدا ئاوڕی دایه‌وه و گووتی: ئه‌توو دگه‌ڕێیه‌وه وانییه، منیش گووتم: به‌ڵێ، ئه‌و گووتی: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كتێب له‌گه‌ڵ خۆت ده‌به‌یه‌وه. گووتم: به‌ڵێ، هه‌رجارێك بێمه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كتاب له‌گه‌ڵ خۆم ده‌به‌مه‌وه. دوای ماوه‌یه‌ك هاته‌وه ژماره‌یك كتابی پێ‌بوو، له‌وانه:” به‌رگی یه‌كه‌می مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی،دیجله‌ی هزرم، كوردی توركمانستان، كتێبه‌كه‌ی ئه‌لێكسانده‌ر پووشكین گه‌شتێك بۆ ئه‌رزه‌ڕۆم و چه‌ند كتێبێكی تر” ،( سه‌باره‌ت به‌م په‌رتووكه‌ی پووشكین ڕۆژێكییان من و برای هێژام ئه‌مینی بابه‌شێخ كوردی ئێزیدی قسه‌مان له‌سه‌ر بوونی ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌كرد، كه پووشكین له‌گه‌شته‌كه‌یدا چاوی به‌سه‌ركرده‌ی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره ئێزیدیانه ده‌كه‌وێت كه له‌به‌ره‌ی سوپای ڕووس دژ به‌توركان ده‌جه‌نگان.) هه‌ر كتابێك مۆری تایبه‌تی خۆی لێدا و واژووی له‌سه‌ركرد. ئه‌م دیارییانه‌ی دكتۆر دڵخۆشیی كردم. پێم یه‌كێكه له‌پڕ به‌هاترین و نرخترین شتێك له ژیانمدا كه ده‌ستمكه‌وتبێت، ئێستا دوای مه‌رگی دكتۆر ده‌بنه یه‌كێك له‌شته هه‌ره خۆشه‌ویسترین شته‌كانی ژیانم.
به‌یه‌كه‌وه بۆ سه‌یركردنی كتابخانه‌كه‌ی چووین، دیمه‌نێكی ناوازه و نایاب بوو. له‌دوای ژووری چێشتخانه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی بینیم هه‌ر كتاببوو، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌ی ده‌دا ئه‌م زاته به‌درێژایی ژیانی هه‌ر ده‌گه‌ڵ كتاباندا ژیاوه، دۆڵابێكی نیشانداین گوتی: ئه‌وه هه‌مووی مایكرۆ فیلمه. منیش تا پێم ده‌كرا وێنه‌ی دیمه‌نه‌كانی ناو كتابخانه‌كه‌م ده‌گرت. مێزێكی لاكێشه‌یی له‌نێوه‌ڕاست دانرابوو،چوار كورسیی به‌ده‌وره‌وه بوو. دیاربوو ئه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه بوون كه سه‌ردانی كتابخانه‌كه‌ی بۆ توێژنه‌وه و دیراسات ده‌كه‌ن. له‌م لاتر نزیكی په‌نجه‌ره‌كه‌وه مێزێك و كورسییه‌ك دانرابوو. گڵۆپێك و سێ تاچوار شه‌ده كتابی له‌سه‌ر بوو، ئه‌وه‌یان دیاربوو بۆ كاری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی خۆی بوو. وێنه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه هه‌ڵواسرابوو (یووسف ئه‌بگارۆڤیچ ئۆربیلی 1887/1961)، وێنه‌یه‌كی تر به‌م جۆره: ئه‌م وێنه‌یه له 18ی نیسانی 1961 له‌شاری سانت پیترسبورك(لینینگراد) گیراوه، دانیشتوان له‌ڕاسته‌وه: وه‌زیری ئه‌شۆ، قه‌ناتی كوردۆ،مارگریت ڕوودینكۆ، حاجی جندی، مارف خه‌زنه‌دار، وه‌ستاوه‌كان له‌ڕاسته‌وه: جه‌لیلی جه‌لیل،مه‌كسیمی حه‌مۆ، شكۆی حه‌سه‌ن، ئوردیخانی جه‌لیل.
وێنه‌ی به‌رگی كتابێكی به‌ڕووسی چاپكراو، دكتۆر گووتی: ئه‌وه كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی خۆمه كاتی خۆی به‌ڕووسی چاپ و بڵاومكرده‌وه، زۆرترین ژماره‌ی له ڕووسیا لێفرۆشرا.
وێنه‌یه‌كیتر نووسرابوو: هه‌ولێری سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، وێنه‌یه‌كی هێلكاری بوو،ڕۆژهه‌ڵاتناسیی ئینگلیزی (كلۆدیس ڕیچ) له‌گه‌شته‌كه‌ی بۆ كوردستان ساڵیی 1818 به‌قه‌ڵه‌می ڕه‌ساس كێشابووی. تێیدا قه‌ڵا و مناره له‌دووره‌وه كه زنجیره‌یه‌ك چیایه‌ك له‌دوایانه‌وه نیشان ده‌دات وێنه كێشرابوو. وێنه‌یه‌كیتری هه‌ولێر به‌فۆتۆگرافله‌سه‌ره‌تای سیی و چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م گیرابوو، مناره و قه‌ڵات و گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی ده‌وریی قه‌ڵات و كاروانێكی به‌كه‌روباری به‌ره‌و ناو شاری هه‌ولێر ده‌ڕۆن.
ڕه‌فه‌یه‌كی په‌رتووكخانه دانراوه له‌جیاتی كتاب، توحفه‌یات و قۆر فه‌خفووری، هێندێك شتی جوان و كه‌لوپه‌لی سرنجڕاكێش كه له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی دێرین به‌كارهاتوون دانرابوون.
به‌مجۆره سه‌باره‌ت به‌په‌رتووكخانه‌كه بۆم دواو گووتی: كتابخانه‌كه زۆر په‌رتووكیی هه‌مه‌جۆری تێدا هه‌یه، وه‌ك :دیوانی شیعر و دیراساتی شیعر له‌سه‌ر كورد، ئه‌لبوومێكی زۆر، ئه‌و قسمه‌یان هه‌مووی خه‌ریته‌ی قه‌دیمه، خه‌ریته‌ی عوسمانلی میسر، ئه‌و ژێره‌وانه (ئاماژه‌ی به ده‌رگه داخراوه‌كانی ژێر ڕه‌فه‌ی كتابه‌كان كرد، هه‌مووی وه‌كوو ده‌رگه‌ی كه‌نتۆر بوون) ئه‌وه هه‌مووی ئه‌رشیفه شتی زۆری تێدایه، ئیزباره و شتی زۆریتر. گووتم: باش ماندوو بوویت بۆ دانانی ئه‌م كتابخانه‌یه، كه‌واته ته‌مه‌نی ئه‌م كتێبخانه‌یه چه‌نده؟
گووتی: وه‌ڵاهی زۆره، له‌منداڵییه‌وه یه‌عنیی له‌گه‌ڵ كتێب عه‌شقم هه‌بووه، ماڵی باب و داكم نه‌خوێنده‌وار بوون، به‌س زردایكم(باوه‌ژنم) خوێنده‌وار بوو، ئه‌ویش مه‌كته‌به‌ی هه‌بوو، كتابه‌كانی بۆ من مایه‌وه، به‌س كتابه‌كانی توركی عوسمانلی قه‌دیم و فارسی و دیوانی شیعری به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ساڵی سییه‌كانله‌به‌غدا چاپكرابوون، كوردی و مه‌ریوانی، ئه‌وانه‌ش ڕۆژنامه و گۆڤارن.
گووتم: ده‌توانین بڵێین عومری مه‌كته‌به‌كه 100 ساڵ دبێت؟
گووتی: نا، حه‌فتا ساڵێك شتێك زیاتر ده‌بێت.
گووتم: له‌سه‌ر ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان و دیرۆكی به‌درخانییه‌كان چیت هه‌یه؟
وه‌ڵام گووتی:هه‌موویانم هه‌یه، شتی زۆرم لایه ئه‌وه له‌خواره‌وه‌یه، ژێر زه‌مینمان هه‌یه، له‌و ژێرزه‌مینه هه‌مووی كتێبه.
گووتی: كتاب هه‌یه چه‌ندین جارم خوێندۆته‌وه، له‌په‌نجایه‌كانه‌وه لامه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هێنامه‌ده‌ر و خوێندمه‌وه زۆر چێژی لێوه‌رده‌گرم، هه‌رچه‌ند بیخوێنمه‌وه لێی بێزار نابم.
كاتێك ئه‌م قسانه‌ی دكتۆر گوێ لێده‌گرم و ده‌ینووسمه‌وه، قسه‌كانی نووسه‌ری گه‌وره‌ی كورد( یه‌شار كه‌مال) كه به‌زمانی توركیی ده‌نووسێت بیرده‌كه‌وێته‌وه، كاتێك ڕۆژنامه‌نووسێك لێی ده‌پرسێت: له‌م كاتانه‌دا چ كتابێكت به‌ده‌سته‌وه‌یه بیخوێنیته‌وه؟ (یه‌شار كه‌مال)یش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: ستانداڵ ده‌خوێنمه‌وه (دێری پارماكه‌ی) كێ ده‌زانێ ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره ده‌یخوێنمه‌وه، هه‌میشه شتی جیاواز جیاواز له‌ستانداڵ ده‌دۆزمه‌وه.*ده‌پرسم ئاخۆ دكتۆر تا ماڵئاوایی له‌ژیان كرد ده‌بێ چه‌ند كتابی خوێندبێته‌وه؟ هه‌ر كتێبێكی چه‌ندجار؟
له‌گه‌ڵ كاك شوان له‌ده‌رنگانی شه‌و كۆتاییمان به‌گه‌شته‌كه‌مان له‌مه‌ڵبه‌ندی ڕووناكییدا هێنا، گرده‌سۆریش له‌گه‌ڵ ئێمه ماڵئاوایی له‌دكتۆر كرد.
به‌نیازبووم جارێكی‌تریش له‌سه‌فه‌رێكیتر بۆ كوردستان سه‌ردانی بكه‌مه‌وه. لێ به‌خت یارنه‌بوو، ئه‌مجاره كه گه‌ڕامه‌وه به‌سه‌ر مه‌رگی ناوه‌ختیدا هاتمه‌وه، نه‌مبینیی ، لێ به‌شداریم له‌پرسه‌كه‌یداكرد. ماڵئاوا دكتۆر هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له‌گۆڕت، جێگه‌كه‌ت به‌هه‌شت بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه به‌هه‌شتی بوویت، خوا سه‌بووری خۆشه‌ویستانت بدات.
باشه دوای مه‌رگی دكتۆر ده‌بێ چ ده‌زگایێك سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی له‌چاپ بداته‌وه، هه‌رچی به‌رهه‌م و ده‌ستنووس و ئاسه‌وارێكی نووسین و یاداشتی ئه‌و زاته هه‌یه، له‌جێی خۆیه‌تی له‌چه‌ندین به‌رگدا له‌چاپ بدرێته‌وه.* وه‌كوو ئه‌وه‌ی ده‌زگایێكی ئیتالی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی شاعیری گه‌وره‌ی تورك (نازم حیكمه‌ت) چاپده‌كرد، له‌نامه‌یه‌كدا بۆ نازمی نووسیبوو: خاوه‌ن ده‌زگاكه ده‌یه‌وێ هه‌موو كتابه‌كانی نازم له‌چاپ بدات، هه‌رچی تا ئێستا نووسیویه‌تی، هه‌رچه‌ند به‌رگیش بێت.
دیاره ئه‌م ده‌زگایه به‌رهه‌مه‌كانی نازمی باشتر له‌ده‌زگاكانیتر له‌چاپده‌دا، نازم زۆری ڕێز له‌م ده‌زگایه گرت، خواسته‌كه‌ی به‌خۆشحاڵییه‌وه قبوڵكرد.*
یووسف مه‌نتك/ ئه‌ڵمانیا
* نووسه‌رانی بوێر و ئازا/ وه‌رگێڕانی شوكور مسته‌فا