دوو ملیار دینارەکەى یەکگرتوو
دوو ملیار دینارەکەى یەکگرتوو
دەسەلات وئۆپۆزسیۆن لەیەکبەرەى دژى ئازادیدا!
خەسرەوسایە
Saya،xasraw@yahoo.co.uk
چەند ڕۆژ لەمەوبەر میدیاکانى کوردستان هەواڵى ئەوەیان بلاوکردەوە کەیەکگرتووى ئیسلامى داواى پارەیەکى خەیاڵى له ڕۆژنامهیهک و گۆرانیبێژێک دهکات. هەواڵەکە واباس دەکات کەههفتهنامهی باس، بەهۆى بلاوکردنەوەى هەواڵێکەوە کە گوایه ئهمینداری گشتی یهکگرتووی ئیسلامی نامهیهکی ئاراستهی ئوسامه تکریتی ئهمینداری گشتی حیزبی ئیسلامی عێراقی کردووه و تێیدا داوای 350 ههزار دۆلاری لێکردووە، یەکگرتوو ئەمە بەناوزڕاندن لەقەڵەمدەدا و ڕۆژى 24/11/2010 له دادگای بهرایی ههولێر بهتۆمهتی تهشهیر و بڵاوکردنهوهی ههواڵی ههڵبهستراو، داوایهکی لهسهر بهرههم عهلی سهرنووسهری “ههفتهنامهی باس” تۆمارکردووهو داوای 2 ملیار دینار قەرەبودەکات. هەرلەمبارەشەوە حزبى ناوبراو له داوایهکی تردا که لهلایهن پارێزهری تهلهفزیۆنی سپێدهی زمانحاڵی یهکگرتووی ئیسلامییهوه تۆمارکراوه داوای 1 ملیار دینار له گۆرانیبێژ “لۆکه زاهیر” دهکات، به تۆمهتی ئهوهی سوپاسی تهلهفزیۆنی سپێدهی کردووه له بهرههمهێنانی کلیپێکیدا.
ئەوەى لەمەجراى ئەم هەوال و هەلویستگرتنەى یەکگرتووى ئیسلامیدا ئاشکراو ڕوونە، ئەوەیە کەهیچ کەس سوکایەتى بە بەها ئیسلامیەکان وشەریعەتەکەى نەکردووە وهیچ گۆڤار وڕۆژنامەیەکیش “ئایاتى شەیتانى” لەچاپ نەداوە. تەنانەت نە هەفتەنامەى باس کاریکاتیریکى لەسەر ڕەمزە ئاینیەکانى ئیسلام بلاوکردۆتەوە و نەلۆکەش قسەیەکى لەدژى فەرهەنگ وئەخلاقیاتى ئیسلامى کردووە تا بەم شیوەیە هەردوولایان ڕووبەڕووى سزایەکى ئاوا قورسى مالى لەلایەن ڕەوتێکى ئیسلامیەوە ببنەوە. بەپێچەوانەوە ئەوەى ووتراوە لەبەرامبەر دوو”مەوجودیەتى دونیایى” کەئەمینداریتى گشتى و کەنالیکى تەلەفزیۆنییە و هیچ شتێکیش لەوە سادە ترنییە کەیەکگرتووى ئیسلامى ئەوە قەبوڵبکات کە پێکهاتووە دونیایىیەکان شایانى هەڵەکردن و گومان لیکردنن وئەگەر کەسان و دەزگایەکیش بەهەڵە شتیان لەسەر ووت، لەوەسادەترنییە کەلەڕوونکردنەوەیەکدا وەلامبدرینەوە و ئیتر پەنابۆ سزایەکى ئاسنینى وەک یەک ملیار دینار و دوومیلیار دینار نەبرێ!. بەلام ئەوە چییە واى کردووە کە یەکگرتووى ئیسلامى بەم هەموو سەختیەوە پێلێڕابکێشى و باسى دادگا بکاو دەستبەرێت بۆ سزاى قورسى لەمجۆرە لەبەرامبەر هەر کەسو رۆژنامەیەکدا کەئەگەر سادەترین هەواڵ و قسەشى لەسەرى کردبیت؟ ئایا بابەتى نێو ئەم مەجرایە ئەوەدێنێ کە یەکگرتووى ئیسلامى ئاوا وادار بەگەڕانەوە بۆ دادگاو سزاى ملیار دینارى ببات؟
فەزاى سیاسى کوردستان لەدەرویەکدا کەهیشتا باسى ئازادى بیرورا ورۆژنامەگەرى لەبەرامبەر دەسەلاتى بۆرژوا ناسیونالیزمى کورد و هاوپەیمانە ئیسلامیەکانیدا نەکردە بزوتنەوەیەکى جەماوەرى مەترسیدار، “هونەرى بەدرۆخستنەوە” و دانى “رونکردنەوەى پیچەوانە”، ریگایەک بوو بۆوەلام دانەوەى ئەو هەوال و بۆچوونانەى کەنوسەران و رۆژنامەکان لەسەر سەرانى پایەدارى دەسەلات و دەزگاکانى حکومەت و وەزارەتەکانى دەیان نوسى و بلاویان دەکردەوە. لەم دەورەیەدا، زۆر کەس لەسەرانى پایەبەرزى گەورە وبچوکى یەکیتى وپارتى لەبەرامبەر هەوالى نیو رۆژنامەکانى کوردستاندا، رونکردنەوەیاندا کە”فایلدارنین و پەیوەندیان بەرژیمەوە” نەبووە، زۆرى تریش رونکردەنەوەی ئەوەیاندا کە گەندەلیان نەکردووە، تەنانەت لەم هونەرەى بەدرۆخستنەوەیەدا وەزارەت و دەزگاو بەریوەبەرایتى نییە خاوەنى لانى کەم روونکردنەوەیەک نەبیت کەبۆ پیچەوانە کردنەوەى هەوال و بۆچوونى نیو رۆژنامەکان داکۆکى لەخۆى نەکردبیت. هەر لەم نیوەندەشدا، ئەوە یەکگرتووى ئیسلامییە کەنمونەى زۆرى هەیە بۆ بەدروخستنەوەى ئەو هەوال و ئەو بۆچوونانەى لەسەرى دراوە و روونکردنەوەى لەبارەیانەوە داوە. بەلام ناکارامەیى ئەم هونەرە بەدواى هەرچى زۆرتر دەلب بوونى درزو کەلین وناتەواویى وگەندەلیەکانى دەسەلات، ئیتر پەنابردن بۆدانى روونکردنەوە دادى نەدا و ریگاى دەسبردن بۆ دانان وریکخستنى گۆڤارو رۆژنامەى “سیبەرى دەسەلات”ى هینایەکایەوە. ئەمجارە گۆڤارو رۆژنامەکانى ژیر سایەى سەرانى حزبە دەسەلاتدارەکانى کوردستان ریگایەک بوو بۆ سازدانى بەرەیەک لەدژى نەیارانى یەکیتى وپارتى و لەمەشدا “گۆڤارى بەلگە” رەچەتى ناوزراندنى نەیارانى شکاند و ىسەرلیشیواندن و ریگا لیونکردنى خۆینەرانى لەمەر راستیەکانى دەسەلات و سیستەمى داسەپاوى کردە ئەرکى خۆى. بەلام دووباره ئهم هەوڵهش ئامانجی تهواوی نهپێکاو لهگهڵ کۆمهڵایهتی بوونهوهی خواستی ئازادیدا، دهسەلات ناچار بوو بەپەنابردن بۆسنوردارکردنەوەى ئازادیەکان لەریگاى یاساوە. لەم نیوەدا پەنابردنى پارتى بۆ یاسا ودانانى سزا لەسەر رۆژنامەکانى هاولاتى و لڤین وئەوانەى کە لەدژى پارتى وسەرۆکایەتى هەریم نوسیویانەو هەوالیان بلاوکردۆتەوە،سەرەتاى هینانەکایەوەى سوونەتیک بوو بۆ بەرگرتن بەئازادى بیروراو رۆژنامەگەرى، کەراستەوخۆ پەیوەندى خۆى لەگەل هاتنەمەیدانى بزوتنەوەیەکى جەماوەریدا گریدا، کەبۆ ئازادى وبەدژى تیرۆرى سەردەشت عوسمان و لیژنەى لیکۆلینەوەکەى پارتی، کەوتەبەرامبەر دەسەلاتەوە. لەم پیوەندەشدا پەنابردنى دەسەلات بۆیاسا و سزادانى مالى بەشیک بوو لەهەولدان بۆ پاشەکشەپیکردنى ئەم بزوتنەوەیەو سەرکوتکردنى ئازادى بیرو را و رۆژنامەگەرى لەئاست کۆمەلگادا.
بەلام لەکوردستانى ئەمڕۆدا ماهیەتى چینایەتى دەسەلات و هێزە پێکهێنەرەکانى ئاوێنەیەکن کە هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن خۆیانى تێدا دەبیننەوە. بەواتایەکى تر ئەگەر دەسەلات لەیاسا ئیلهام وەردەگرێ، ئەوە ئۆپوزسیۆنە کە لەبەرامبەر نەیاران و ڕەخنەگرانیدا فێردەبێت کەبەهەمان شێوەى دەسەلات یاسا لەدژى ئازادى وئازادى رۆژنامەگەرى بەکاربهێنێت.. لێرەدایە کە دەسەلات وئۆپۆزسیۆن دەچنە یەکبەرەى دژى ئازادییەوە. لەم ڕوانگەیەشەوە ئەوە یەکگرتووى ئیسلامییە کە پیىى ناوەتە ئاوێکەوە کەپارتى ڕشتویەتى. بەلام ئەگەر بۆدەسەلات یاسا ڕێگایەکى شەرعى بێت بۆ سەرکوتى ئازادى ئەوا پەنابردنى لایەنێکى بەناو ئۆپۆزسیۆنى وەک یەکگرتوو، ماناو مەدلولى سیاسى خۆى هەیە، کەدەبى لەسەرى راوەستین:
گومانى تێدا نییە کاتیک کەیەکگرتوو گوایە لەبەرەى ئۆپۆزسیۆن و نەیارى دەسەلاتدایە و بۆ پیچەوانەکردنەوەى هەوالیکَى هەفتەنامەى باس و قسەیەکى هونەرمەد لۆکە، دەسەت لەدیالۆک هەڵدەگرێ و پەنجەى سزاى ملیار دینارى هەڵدەبڕێ، خۆى لەبنەرەتەوە کارنامەى دژى ئازادى و بروا نەبوونى ئەم حزبە بەسەلماندنى مەنتقى وگەرانەوە بۆ “داکۆکى لەریگاى ووشەوە”، دەسەلمینى و ئەم هەنگاوەشى ئەلقەیەک بۆسەر ئەوزنجیرە زیاد دەکات کەپارتى لەدژى ئازادى وسەرکوت کردنى نوسەران ورۆژنامەنوسان، خستویەتیە گەردنى کۆمەلگاوە. بەلام ئەوە هەر یەکگرتوو نییە کەلەم سیاسەتە بەهەرەمەندە، بەتایبەتى کاتیک کەبزوتنەوەى گۆران وەک لایەنیکى ترى ئۆپۆزسیۆن، دەنگى لیوەنایەت و کەمپینى “داکۆکى لەئازادیەیەکانى کوردستانى عیراق” بیدەنگى لەم هەلویستەى یەکگرتوو هەلدەبژیرى!! ئهمه ئیتر ئەو گومان و پەیامە دینیتە پیشەوە کە دەبى لەمەودوا ئەوەش چاوەروان بکرى کەئەم رەوتەش بۆدەم کوتکردنى رەخنەگرانى پەنابۆ هەمان سوونەت ویاسا و سزاى دادگا بەریت، کەدوینى پارتى دەستى بۆبرد و ئەمرۆش یەکگرتوو!.
ئەم هەنگاوەى یەکگرتووى ئیسلامى نیشانەیەکە لهراوەستانى دەسەلات وئۆپۆزسیۆن لەپشتى یاساوە بۆدژایەتى کردنى ئازادى بیروراو رۆنامەگەری. رووداوەکانى کوردستانى عیراق و هەڵویستى ئەو هیزانەى کەلەژیر چەترى ئۆپۆزسیۆندا خۆیان وینا کردووە ئەو ئومیدەى داوە بەبەشیکى زۆر لەرۆشنبیران و رۆژنامە ئەهلیەکان کەگوایە ئۆپۆزسیۆن دەتوانى هیز ولایەنیکى کاریگەربیت بۆ بەرپەچدانەوەى هەولەکانى دەسەلات لەراستاى بەرتەسککردنەوەى ئازادیەکاندا وسەرەنجام ئازادى رۆژنامەگەرى بەیەکجارى بەرکەمال بیت، بەلام ئەم هەنگاوەى یەکگرتوو لەدژى هەفتەنامەى باس و هونەرمەندیکى وەک لۆکە، لەبنەوە شەقهەلدانیکى ئاشکرایە لەم ئومید و چاوەروانییەى کە بەئۆپۆزسیۆن هەیە.
لەلایەکى تریشەوە نابیت ئەوەمان لەبیر بچیت کەپەنابردنى یەکگرتووى ئیسلامى بۆیاسا و سزاى چەند ملیارى هەلویستیکى روالەتى نییە بۆ گیرانەوەى حەسیسەتى سیاسى خۆى، بەلکە تەقەبول نەکردنى رەخنە و هەرجۆرە گومانیکى سادەى نوسەرانه، کهریشەى لەکارنامەو ماهیەتى دژى ئازادى و دژى مۆدیرنى ئەم حزبەدایە وەک هەر رەوتیکى ترى ئیسلامى. یەککگرتوو، بەم هەلویستەى دەویت بەرەخنەگران و نوسەران وموخالیفانى خۆى بڵی کەبۆتان نییە لەمەودوا گومانیک لەسەر ئاین وئایدیۆلۆژیا وباوەرە ئیسلامیەکان بکەن، بۆتان نییە لەمەودوا لەمەر کیشەى ژنان و ئەو توندوتیژى و کوشتارانەى لەروویانە رەخنەیەک لەیاساى بارى کەسیتى بگرن و شەریعەتى ئیسلامى لەیاساو دەستورى کوردستان دوربخەنەوە..!! ئەگەریش واتانکرد ئەوە یاساکەى پارتى لەکیلوندایە و دەتوانین ئیمەش بەسزاى ملیار دیناریەوە بەدادگاو زیندان وداخستنى رۆژنامەکانتان بسپیرین!
ماوە بلیم کەبەم راستیانەوە ئاخۆ میدیاى ئەهلى کەوەک هەناسە پیویستى بەئازادى رۆژنامەگەرى هەیە، بەدواى ئەم هەلویستەى یەکگرتوودا، ئیتر بەچاویکى پشتیوانیەوە لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەروانێ، تا فشارەکانى پارتى ویەکیتى لەسەر خۆى لابەرى؟ ئایا بۆئەم جۆرە رۆژنامانە ئەم هەلویستەى یەکگرتوو مانایەکى راوەستانەوە لەدژى ئازادى رۆژنامەگەرى دەگەیەنیت؟ ئایا ئەمە ئیتر بەس نییە بۆئەوەى کە ئەم جۆرە لەمیدیاى کوردستان تیبگات کەدەسەلات وئۆپۆزسیۆن لەیەکبەرەى دژى ئازادییدان؟
2/12/2010