ڕازی په‌نهان …. به‌ندی عه‌لی
-1-
پێده‌چێ من
له‌هه‌ساره‌ی دۆزه‌خه‌وه هاتبێتم
ئه‌گه‌ر نا ، بۆ
فریشته چاو سه‌وزه‌کانی
ئه‌م نیشتیمانی به‌هه‌شته
که‌یفان به‌ڕوخسارم نایه‌و
چڵێک له‌گوڵزاری میهری
یه‌زدانیشم پێ نابه‌خشن
-2-
ئه‌و شه‌وه‌ی به‌ختی چاو ڕه‌شم
له‌خه‌وا بوو
قه‌ده‌ر مه‌ست و گه‌روی گه‌ردوون
بۆنی باده‌ی لێوه ئه‌هات
ئه‌و شه‌وه غوربه‌ت به‌هه‌ڵه
دره‌نگانێ ، میوانێکی قیرسچمه بوو
له‌مه‌یخانه جه‌نجاڵه‌که‌ی چاره‌نووساو
منیش مه‌ی گێڕ
-3-
واهه‌ست ئه‌که‌م ، خه‌م و باده
له‌زۆر خاڵا وه‌کو یه‌ک بین
وه‌ک ، تامی تاڵی هه‌ردووکیان
وه‌ک ، ئالووده بوونی روحم
به‌هه‌ردوکیان .. هه‌ردوکیانیش
کاتێ هزرم له‌خۆیانا نغرۆ ئه‌که‌ن
ئه‌مبه‌نه‌وه بۆ باخچه‌کانی مناڵی
بۆیه هه‌رده‌م
مه‌ستم به‌خه‌م
-4-
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی
خاره به‌خوێن تینووه‌کانی
سه‌ر لقی گوڵه نه‌سرینه‌کان
له‌به‌ر نامه‌یه‌کی عیشق
فه‌توای تیرۆری په‌نجه‌یان بۆ ده‌رکردم
له‌و ڕۆژه‌وه
کۆچ بوو به‌دواهه‌مین پیشه‌ی
به‌ر له‌خانه‌نشین بوونم
له‌و ڕۆژه‌وه ، له‌نێوان ژیان و مه‌رگا
هه‌ر خه‌ریکی هات و چوونم
-5-
دوێنێ ، دووری نێشتمانێک
پێکی دڵمی پڕ له‌باده‌ی غوربه‌ت ئه‌کرد
که‌سنووریم .. له‌خه‌یاڵداو
له‌ئاوریشمی کرمی هه‌راش بۆ چنی بوو
نه‌خشه‌که‌شی له‌سه‌ر باڵی په‌پووله‌کان
نشتیمانێک له‌په‌شمه‌کی خه‌وی عیشق و
چلوره‌ی خه‌می سه‌ده‌یه‌ک نائومێدی
ئه‌مڕۆش خه‌می دۆزینه‌وه‌ی خودی خۆم و
مناڵه هاره‌که‌ی دوێنێ و
ترسی گه‌ڕانه‌وه‌م له‌نێو
سنوقی بێده‌نگی مه‌رگا
تووشی بیرچوونه‌وه‌م ئه‌که‌ن
-6-
ئه‌مڕۆ غوربه‌ت
سێبه‌ری جه‌سته‌ی شه‌که‌تی هه‌موومانه
گرنگ ئه‌وه نیه له‌کوێین یا له‌کوێ نین
گرنگ ئه‌وه نیه خه‌ڵکی
گه‌مارۆدراوی ئه‌ودیو کام سنوورین
گرنگ ئه‌وه‌یه له‌یه‌ک .. چه‌نێ دوورین