
چه‌پ و ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی، ووت‌وێژی مۆدێرن به نموونه.
ووتاری ڕزگار عه‌قراوی ڕێخه‌ری گشتی ماڵپه‌ڕی ووت‌وێژی مۆدێرن له ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتنی ماڵپه‌ڕی ناوبراودا به خه‌ڵاتی (ابن رشد بۆ بیری ئازادی ساڵی 2010)
rezgar1@yahoo.com
و. جیهاد موحه‌مه حه‌مه‌که‌رم
خوشکان و برایانی به‌ڕێز… ئاماده‌بوانی به‌رێز
پێشه‌کی
ئه‌مڕۆ رۆژێکی به‌خته‌وه‌ره بۆ هه‌موو خوشک و برایانی ووت‌وێژی مۆدێرن، وه بۆ هه‌موو نوسه‌ره‌کانی، وه بۆ هه‌موو خۆشه‌ویستانی و دۆستانی. من بۆ خۆم به‌خته‌وه‌رم به‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ی کارگێری ووت‌وێژی مۆدێرن ده‌که‌م که گرنگترین ماڵپه‌ری پته‌وی ناو جیهانی عاره‌بی ده‌بات به‌ڕێوه. به‌خته‌وه‌ریشم دووباره به‌وه‌ی که ده‌سپێکی ووتاره‌که‌م به سوپاسگوزاری بێت بۆ هه‌موو خوشک و برایانی دامه‌زراوه‌ی (ئبن روشد بۆ بیری ئازاد) که بانگهێشتیان کردووم بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی که به‌خشیویانه به ماڵپه‌ری ووت‌وێژی مۆدێرن وه‌ک ڕێزلێنانێک، ئه‌وه‌ش ڕێزێکی گه‌وره‌یه بۆ پێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان و ئه‌و کاریگه‌رییه‌یه که هه‌یه‌تی له په‌خشکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری چه‌پڕه‌وێتی و عالمانیه‌ت و دیموکراتیه‌ت و هاندانی وشیاریی دیالۆگ و ڕێزلێنان له دیدوبۆچوونی جیاواز.
ئه‌م خه‌ڵاته مه‌زنه به هه‌موو مانایه‌ک که شانازی پێوه‌ده‌که‌ین به زۆر مانا دێت لای ئێمه، به تایبه‌تی له کاتێکدا که هه‌ڵسوڕاوانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به خۆبه‌خشانه کارده‌که‌ن و رۆژانه هه‌ندێکیان زیاتر له ده ده‌مژمێر کارده‌که‌ن سه‌ره‌ڕای کار و پێویستیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان. له هه‌مانکاتدا ئه‌م خه‌ڵاته مه‌زنه شکۆدارێتی له‌وه‌دایه که خه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک ئبن روشده که خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی به‌رزو پیشه‌یه‌کی دیاره له کاریگه‌رێتی و پشتیوانی بیری ئازاد و دیموکراتی و شارستانێتی له جیهانی عاره‌بیدا، که بیر و ڕۆشنبیرێتی و داهێنان و ڕاگه‌یاندنی به‌ده‌ستهێناوه، ئێوه باوه‌ڕێکی گه‌وره‌تان پێبه‌خشین و به‌م خه‌ڵاته که‌وتینه ژێر به‌رپرسیارێتی و ئه‌رکێکی گه‌وره‌تر له‌سه‌رشانی خۆشک و براکانمان له ماڵپه‌ڕی ووت‌وێژی مۆدێرن دا دروست بوو، هه‌روه‌ها ئه‌م خه‌ڵاته بووه هۆکاری دنه‌دان و پاڵپشتێکی باش بۆ درێژه‌دان و گه‌شه‌دان له کاره‌کانماندا.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی.
گه‌وره‌ترین کاری ووت‌وێژی مۆدێرن کاری ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنیه، بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی کاره‌کانمان به کورتی باسی ده‌که‌ین. ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی پێشبڕکێ ده‌کات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی کاغه‌زی و له ئاستێکیشدا له پێشه‌وه‌یه‌تی، ئارسته‌یه‌کی جیهانی هه‌یه له بکارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێت و پراکتیزهکرندی له زۆر ده‌رفه‌ت و بواردا. دوا ئاماری هاوبهشیکاران له فه‌یسبوکدا له جیهانی عاربهیدا 14 ملوێن هابه‌شه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌موو خوێنه‌رانی ڕۆژنامه کاغه‌زیه‌کان له 8 ملوێن تێناپه‌ڕێت.
زانراویشه که کۆمپیوته‌ر و پراکتیزه‌کردنی ئامڕازێکی بناغه‌ییه له ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنیدا ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی تێکه‌ڵاوبوونی ته‌کنۆلۆژیای کۆمینیکه‌یشن و ئینته‌رنێت له لایه‌ک و ئامڕازه‌کانی ڕاگه‌یاندنیش له لایه‌کیتره‌وه. ئه‌م گه‌شه‌سندنه گه‌وه‌ره‌یه گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره‌ی دروستکرد له چه‌مکی ڕاگه‌یاندنی به‌ربڵاودا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری و فکری سیاسی واقیعێکی تری هێنایه گۆڕێ، له‌م پرۆسه تازه‌گه‌رییه به‌رده‌وامه‌دا پرۆسه‌ی کارلێکرن و به‌یه‌کگه‌یشتن له ڕووی چۆنیه‌تی و چه‌ندێتیه‌وه هێنایه ئاراوه، زۆر به خێرایی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوانی نیردهر و وه‌رگری دروستکرد، ئه‌مانه هه‌موویان کارێکیان کرد که ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی ببێت به ڕاگه‌یاندنێکی سه‌ره‌کی و به‌رده‌وام له پهرهپێداندابێت.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌له‌کترۆنی ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی هه‌یه:
1/ ڕووخسارێکی جیهانی هه‌یه و سنورناناسێت، ناچێته ژێر کاریگه‌ری یاسا ناوچه‌ییه‌کان که زۆرجار ده‌بنه هۆکاری به‌رته‌سکردنه‌وه و ئاڵزۆبوونی ڕاگه‌یاندن. زۆر به خێڕایی ده‌توانێت ڕووپه‌ڕی ڕووداوه‌کان بکات و گه‌رماوگه‌رم بیانگه‌یه‌نێت و زانیاریه‌کان به ئاسانی و به زووی بگاته ده‌ستی هه‌موو که‌س.
2/ ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی به ڕاگه‌یاندنێکی ئازاد و کراوه و گه‌وره و سه‌ربه‌خۆ له دامه‌زراوه حکومیه‌کان داده‌نرێت. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه به خۆڕاییه و توانیوێتی تا ئاستێک هاوبهشیبکات له لاوازکردنی هه‌ژموونه گه‌وره‌که‌ی سه‌رمایه‌داری و کۆمپانیا گه‌وره‌کان و کورتکردنه‌وه‌ی ده‌ستی حوکمه‌ته‌کان به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌کانی جیهانی عاره‌بیه‌وه.
3/ ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی ناچێته ژێر کاریگه‌ری دژه‌کان و سانسۆره‌کانه‌وه، کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رجه‌سته‌کردنی ڕۆشنبیریی جیهانی، ئه‌مه‌ش ده‌توانین بڵێین له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆکۆمێنتانهدا ده‌رده‌که‌وێت که ماڵپه‌ڕی ویکلیکس بڵاویکرده‌وه له‌سه‌ر جه‌نگی ئه‌فغانستان و عێراق.
4/ چالاکی له ئاره‌زوو بۆ ده‌ربڕین و گفتوگۆی شارستانیانه، بره‌ودان به ڕۆشبنیریی ڕێزلێنان له ڕای به‌رامبه‌ر و ڕای جیاواز له ڕێگه‌ی زۆری ده‌رفه‌ت و په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شیکردنی به‌رده‌وام له نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ردا، هه‌روه‌ها له نێوان خوێنه‌ران خۆشیاندا، ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی پێوه‌ری نووسینیان که‌مکرده‌وه، ئه‌مه‌ش نرخ و به‌های دیموکراتی بوو له په‌خش و بڵاوکردنه‌وه و فراوانی ژماره‌ی نووسه‌ران و کورتنه‌کردنه‌وه‌ی له ده‌سته‌بژێرێکدا.
5/ ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی به ڕایه‌ڵه‌یه‌کی خێرا له جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که جیهانی عاره‌بی تا ئاستێک دانه‌بڕێت له‌م گشهیه. به پێی زانیاریه‌کان به‌کارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێت هه‌میشه له زیاد بووندایه له جیهانی عاره‌بیدا، چوونکه ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی ئه‌مڕۆ بووه به ئامڕازێکی بناغه‌یی له پیاڕاگهیشتنی ئابووریی به جیهانکراوی ئه‌مڕۆی دنیای سه‌رمایه‌داری، که بووه به دیارده‌یه‌کی جیهانی و ناتوانرێت پشتگوێبخرێت.
چه‌پی ئه‌لکترۆنی (E-Left)
کاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان زۆربه‌یان گۆراون بۆ چالاکیه ئه‌لکترۆنیه‌کان، ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی بووه به ئامرازێکی ناوه‌ندی له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی ئه‌مڕۆدا به شێوازێک که ناتوانێت به‌بێ ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ئهلکتۆنیه به‌رده‌وامبێت، بۆیه له زۆر ڕووه‌وه به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندندایه:
له‌م گۆرانکاریه بناغه‌ییه گه‌ورانه‌دا چۆن ده‌بێت چه‌پ مامه‌ڵه‌و ڕافتاری له‌گه‌ڵدابکات؟ ده‌بێت هه‌ر به شێوازه کۆنه‌که خه‌ریکی خۆڕێکخستن و پڕوپاگه‌نده‌و دنه‌دان و به‌ڕێوه‌بردن و چالاکی گشتیبێت؟ یان پێویسته که‌ڵک له گه‌شه ته‌کنۆلۆژیا گه‌وه‌ره‌که وه‌ربگرێت و له گه‌ڵیدا بگونجێت؟ به نموونه هێزه ئیسلامیه‌کان توانیویانه ته‌کنیکی زانیاری به شێوه‌یه‌کی زیرکانه به‌کار بهێنن، وه له زۆر ده‌رفه‌ت و بواردا به‌کاریانهێناوه، هاوبه‌شیه‌کی گه‌وره ده‌که‌ن له به‌کارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێت به زمانی عاره‌بی و زمانه‌کانی تر، تا ئه‌و ئاسته‌ی که ده‌توانن ئه‌م ته‌کنیکه به‌کاربهێنن دژی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که جیاوازن له‌گه‌ڵیاندا و جه‌نگێکی ته‌کنیکی دژیان به‌رپا بکه‌ن.
ئه‌م شۆڕشه زانیارییه یان زانیاریه مێدیاییه، وه‌ک چه‌پ، یان کارکردن به پێی چه‌مکی چه‌پی ئه‌لکتۆرنی له که‌ڵک ورگرتنێکی گه‌وره له گه‌شه‌ی ئه‌و ته‌کنۆلۆژیا و مه‌عریفه‌یه که به خۆداچوونه‌وه و په‌ره‌پێدانی شێواز و ئامڕازی خه‌باتی سیاس و ڕێکخراوه‌یی و فکری و ڕاگه‌یاندنی کردوه به کارێکی پێویست تا له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانکاریه گه‌ورانه‌دا بگونجێت که له هه‌موو جیهاندا به‌ده‌ستهاتوه و زیاتریش به‌ده‌ستدێت. چه‌پ ناتوانێت به‌رهه‌ڵستی زوڵمی سه‌رمایه‌داری و سته‌می سیسته‌مه سته‌مکاره‌کان و هێزه دینی و ناسیۆنالستیه دامارگیرهکان بکات به گوتار و میکانیزمی کۆنی سه‌ده‌ی ڕابوردوو، له کاتێکدا که چه‌پ به هه‌موو ڕهوتهکانیهوه به قه‌یرانێکی گه‌شه‌یی قوڵدا تێده‌په‌ڕێت و له پاشه‌کشه‌دایه.
ئێستا، ئێمه له به‌ده‌م ملوێنانداین، به‌تایبه‌تی ئه‌و لاوانه‌ی که ته‌کنیک به‌کارده‌هێنن و پراکتیزه‌ی جۆره‌ها ئه‌لکترۆنی ده‌که‌ن له‌وانه‌ش تۆڕی ئینته‌رنێت، تهلهفزێنۆ، ئایفۆن، فه‌یسبوک، تویتر، یوتیوب، تۆمارکه‌ره‌کان… هتد، ئه‌مانه هه‌موویان له گه‌شه‌یه‌کی گه‌وره و به‌کارهێنانێکی زۆردان، بێگومان له‌و توانستانه‌ی که له‌به‌رده‌ستماندان پێویسته ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ بده‌ین تا بتوانین بهجێنهمێنین و فریای ئه‌و پرۆسه‌یه بکه‌وین و وه‌ک خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، وه‌ک ده‌شبینین بێزاربوون له کاغه‌ز دیارده‌یه‌کی گشتیه و ئه‌مه‌ش سروشتیه و ئه‌م بێزاریه‌ش به‌رده‌وامده‌بێت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ته‌کنیکیدا.
که‌واته ده‌بێت ئالتارناتیڤی شیواو بدۆزینه‌وه که ئه‌ویش به‌به‌کارهێنانی ته‌کنۆلۆجیا گهشهسهندوهکهیه له بواری مه‌عریفه‌ی مرۆڤدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی چه‌پ بتوانین بگه‌ین به هه‌موو به‌شه فراوانه‌کانی خه‌ڵک و به تایبه‌تی ئه‌و توێژه‌ی که ئامانجمان ئه‌وه‌یه ڕایانکێشین به‌ره‌و پرۆسه بناغه‌ییه‌کان له گۆڕینی کۆمه‌ڵگادا و پێشه‌که‌وتنی و په‌ره‌پێدانی ژیانی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشبیریی و ژینگه‌یی و به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی، چه‌پ ده‌بێت هه‌میشه سیاسه‌تێکی عه‌قڵانی و واقیعبینانه به‌کاربهێنێت به پێی توانسته‌کانی کۆمه‌ڵگا و ئه‌و توێژ و چینانه‌ی که به‌رگریان لێده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانیان و چالاکیه‌کانیان پراکتیزهکراوبیت و نه‌که‌ونه خه‌یاڵدان و دوای بیر و تێڕوانینه دۆگماییه‌کان نه‌که‌ون و خۆیانیانی لێ‌بپارێزن و نه‌که‌ونه ڕه‌شبینیه‌کی تره‌وه. وه جه‌ختبکاته‌وه له‌سه‌ر خودی مرۆڤ و به جیهانبینیه‌وه پێدابگرێت له‌سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی توخم و دین و ڕه‌گه‌ز، به‌ته‌واوه‌تی بڕوای به یه‌کسانی ژن و پیاو هه‌بێت و ڕێژه‌یه‌ک له به‌شی(کوتا) ی پله به پله‌ی سه‌رکه‌وتن به‌رجه‌سته‌بکات له دامهزراهکانیدا. بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و عه‌قڵه گشتگیرییه‌ی که بیری چه‌پی گرتبووه‌وه. چه‌پی ئه‌لکترۆنی خاوه‌نی ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌یه که فره دوانگه و فره ڕاو ڕای جیاوازی پێ قبوڵه و ده‌قی پیرۆز و سه‌رۆکی پیرۆزی پێ قبوڵ نیه و ڕاستیه‌کان ته‌نها لای خۆی نابینێت، ڕاستیه‌کانیش به ڕه‌ها نازانێت، هه‌میشي بڕوای به گۆڕان هه‌یه له فکر و پراکتیزهکردندا. کارگێری نوێش له‌م سه‌رده‌مه‌دا جۆره میکانیزم و چالاکیه‌ک به‌کارده‌هێنێت که تێچوون و خه‌رجی که‌مبێت به تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مدا که چه‌پ تیایدا تووشی قه‌یرانی ماڵی و ئابوری بووه.
ووت‌وێژی مۆدێرن نموونه‌یه‌که بۆ چه‌پ و ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی.
لێره‌وه واده‌بینم که ووت‌وێژی مۆدێرن و ماڵپه‌ڕ و ناوه‌نده‌که‌ی یه‌که‌م و گه‌وه‌رترین شێوازی خه‌باتی بیری وسیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و ژینگه‌ییه بۆ چه‌پی ئه‌لکترۆنی ڕیکخراو له جیهانی عاره‌بیدا، ووت‌وێژی مۆدێرن شوناسێکی ڕوونی چه‌پیانه و(E-Left) یه‌کێکه له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی که:
1. چه‌مک و تێگه‌یشتنی نوێی به‌کارهێناوه به تایبه‌تی له‌ئاستی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری و سیاسی‌دا، که‌ڵکیشی له نسکۆی چه‌پ و هه‌ڵه‌کانی وه‌رگرتووه، پشتیبهستوه به گه‌شه‌ی ئه‌له‌کترۆنی و مه‌عریفه و مه‌ده‌نیه‌تی بیری چه‌پ و مرۆیی له بواره‌کانی ڕۆشنبیری و ڕه‌وایی مافی مرۆڤدا.
2. به توانستێکی ته‌کنیکی خێرا ناسراوه که ده‌توانێت بگاته زۆرترین ژماری خه‌ڵک و کۆکردنه‌وه‌یان له سه‌ر به‌کارهێنانی ته‌کنیکی نوێ. چه‌قیبه‌ستووه له‌سه‌ر گفتوگۆکردنی زۆرێک له توێژ و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و هاوبه‌شیکردن له‌گه‌ڵیاندا له پرسه جیاوازه‌کان و ووتوێژکردن له‌گه‌ڵیاندا و ته‌نها وابه‌سته‌ی ده‌سته‌بژێرێک نیه.
3. دوانگه‌یه‌کی کراوه‌یه بۆ هه‌موو ئارستهکانی چه‌پ و عالمانیه‌ت و دیموکراتیه‌ت و دینی و منه‌وه‌ره‌کان. په‌یوه‌سته به کرانه‌وه‌یه‌کی ته‌واو کامڵ به ڕای جیاواز و ڕێزگرتن له ڕاو ڕای به‌رامبه‌ر، ئه‌وانه‌شی که ڕهخنگهگرن له‌سه‌ر چه‌پ و ئه‌زموونه‌کانی.
4. به بانگهێشتکردنی بۆ ووتوێژ و هه‌ماهه‌نگی له نێوان که‌سایه‌تیه‌کان و گروپه چه‌په‌کان و عه‌لمانیه‌کان و دیموکراته جیاوازه‌کان پێشبڕکێیه‌کی دروستکردووه بۆ کاری هاوبه‌ش به پێی ئه‌و خاڵانه‌ی که یه‌کده‌گرنه‌وه تیایدا و دنه‌دان و پشتیوانیکردنیش بۆ ووتوێژێکی مه‌ده‌نیانه له‌سه‌ر خاڵه جیاوازه‌کان له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا.
5. ده‌مارگیری له ڕێکخستن و دامه‌زراوه و ده‌سته‌گه‌ریدا ووهلاناوه و سڕیوێتێهوه له کاره‌کانی خۆیدا، کارده‌کات له پێناو بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی فراوان که چوارچێوه‌ی حیزبایه‌تی ته‌سکی تێپه‌ڕاندوه. به به‌رده‌وامیش داواکاره که خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بکات به هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ کاره‌کانی و دیاریکردنی ئاستی سه‌که‌وتنی و توانسته گه‌شه‌سه‌ندووه‌کانی له لایه‌ن نووسه‌ران و خوێنه‌رانیه‌وه.
6. ووت‌وێژی مۆدێرن نه موجامه‌له و نه ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سیسته‌می حوکمداره سته‌مکاره‌کانی جیهانی عاره‌بیدا ده‌کات، نه سه‌ریش نهویدهکات بۆیان و نه له په‌لاماری دامه‌زراوه داپڵۆسێنه‌ره‌کان سڵده‌کاته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که له زۆرێک له وڵاتانی عاره‌بی وه‌ک (سعودیه، به‌حرین، تونس، ئیمارات، سوریا، ئێستاش له هه‌ندێک شوێن له کویت)دا بهرههلستیدهکرێت له بڵاوکردنه‌وه‌یدا، یه‌کێکه له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که به زۆری قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت له ولاتانی عاره‌بیدا و هه‌وڵی زۆریشدراوه بۆ هاککردنی و وه‌ستانی و زۆریش له نووسه‌ره‌کانی زیندانی کراون، ئه‌مه‌ش بڕوانه‌مه‌یه‌که که ئێمه شانازی پێوه‌ده‌که‌ین.
کاریگه‌ری ووت‌وێژی مۆدێرن.
ووت‌وێژی مۆدێرن توانیوێتی زۆر شت به‌ده‌ستبهێنێت و یه‌کێکیشه له ئامڕازه گرنگه‌کان و کاریگه‌ریه‌کان له جیهانی عاره‌بیدا بۆ بڵاوکردنه‌وه و بره‌وپێدانی بیری چه‌پ و ئازادی و عالمانیه‌ت و دینیی منه‌وه‌ر و پرنسیپه‌کانی ئازادی و دیموکراتیه‌ت، وه هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئه‌مانه‌ش له‌م خالانه‌دا به‌رجه‌سته بوون:
1/ دنه‌دان و پشتیوانیکردن له‌و ووتوێژه شارستانیانه‌ی که ئامانجن له نێوان ئاراسته‌ی بیر و سیاسیه جیوازه‌کان و به‌تایبه‌تی چه‌پ و عه‌لمانیه‌ت و دیموکراتیه‌ت و کردنه‌وه‌ی دیالۆگ له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێک، له‌وانه‌ش بابه‌ته زۆر هه‌ستیاره‌کان دوور له هیچ جیاکاریه‌ک و له‌م بابه‌ت و پرسانه‌وه چووه‌ته ناوه‌وه:
ــ نمایشکردن و ووروژاندنی زۆرێک له که‌یس و گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه جیاوازه‌کان.
ــ دانانی سه‌دان بابه‌ت بۆ ڕاده‌ربڕین و ده‌نگدان له‌سه‌ریان.
ــ دانانی سیسته‌می سه‌رنجدان بۆ خوێنه‌ره‌کان.
ــ کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ووت‌وێژی کراوه له نێوان دیارترین نووسه‌ره‌کان له لایه‌ک و له لایه‌کیتر خوێنه‌ره‌کانی.
ــ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی چه‌واشه‌کاری و خراپه‌کاری له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی یه‌کتریدا، چ له نیوان نووسه‌راندا و چ له نێوان نووسه‌ران و سهرنجدهراندا هه‌ندێک جار، په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌مێکی سه‌رکه‌وتوو تا سنورێکی گونجاو که ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه وه‌لاده‌نێت و سنورداریان ده‌کات. تا ئه‌وپه‌ڕی توانا پێداگرتن له‌سه‌ر ڕه‌فتاری مه‌ده‌نیانه به پێوه‌ری بیری و ئاکاری نووسین و ووتوێژ.
2/ ئابڕووبردنی پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ به هه‌موو جۆهرهکانیهوه، فشارخستنه سه‌ر پێشێلکاران به دیاریکردنیان و ئاماژه پێدانیان و په‌خشکردنی بابه‌تاکان له‌سه‌ریان، پرۆسه‌ی ئه‌لکترۆنی ده‌ورێکی گه‌وره‌ی بینیوه له ئابڕووبردنی سته‌مکاران و پێشێلکاریهکانیاندا، و هه‌روه‌ها فشار دروستکردن له پێناوی ئازادکردنی زۆرێک له گیراو و زیندانیکراواندا له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ڕاو بیروباوه‌ڕ و ئازادی ده‌ربڕیندا، ووت‌وێژی مۆدێرن له ڕیزی پێشه‌وه‌ی داواکاران بووه بۆ لابردنی سزای له سێداره‌دان له جیهانی عاره‌بیدا.
3/ زه‌قکردنه‌وه‌ی پرسی ژنان و تووندوتیژی دژیان و به ته‌واوه‌تی یه‌کسانیان به پیاو.
4/ پێداگرتن له‌سه‌ر مافی منداڵان و لاوان و ئه‌وانه‌ی که پێویستیان هه‌یه.
5/ کردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ هه‌زاران له نووسه‌ران و خوێنه‌ران بۆ نووسین و ووتوێژ و هاوبه‌شیکردن له پرۆسه‌ی گۆران، دوای ئه‌وه‌ی که ده‌رگاو پهنجهریان له‌سه‌ر ده‌خرابوو له ڕاگه‌یاندنه کاغه‌زیه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانیان سنوردارکرابوو به پێی سیاسه‌تی ئه‌و حکومه‌تانه‌ی که هاوکاری دارایی ئه‌و ڕۆژنامانه ده‌که‌ن، به سه‌دان له نووسه‌ران ڕێچکه‌ی خۆیان گرته‌به‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێک و گه‌شه‌ی ووت‌وێژی مۆدێرندا.
6/ کۆمه‌ڵێک په‌رتوکی به چاپ گه‌یاند و نه‌تیوانی به‌رده‌وامبێت له‌به‌ر نه‌بوونی و لاوازی باری ئابوری.
7/ ناوه‌نده تایبه‌ته‌کانی ووت‌وێژی مۆدێرن ده‌ورێکی گرنگیان بینی له پشتیوانیکردن و چوونه پێشه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی ووت‌وێژی شارستانیانه و له‌وانه‌ش ناوه‌ندی یه‌کسانی ژنان که خاوه‌نی چالاکی زۆرن.
8/ په‌خشکردنی هه‌زاران له بابه‌تی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی که ئاراسته‌یه‌کی پێشکه‌وتوو و مرۆیانه‌یان هه‌یه.
9/ ووت‌وێژی مۆدێرن زۆریک له‌و بابه‌تانه‌ی ووروژاند که دیالۆگ له‌سه‌ریان قه‌ده‌غه‌یه وه‌ک ڕه‌خنه له دین و خوا و بیری دینیی به شێوه‌یه‌کی بوێرانه، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی سێکس و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان و سته‌مکاری …. هتد.
ئاماره‌کانی ووت‌وێژی مۆدێرن
کورته‌ی هه‌ندێک له ئاماره‌کانی ووتوێژ تا نووسینی ئه‌م ووتاره:
1/ په‌خشکردنی 100 بابه‌ت ڕۆژانه، 600 سه‌رنجدان، 2000 هه‌واڵ.
2/ هاوبه‌شیکردنی زیاتر له 15 هه‌زار نووسه‌ر.
3/ رۆژانه 160 هه‌زار بابه‌ت ده‌خوێنرێته‌وه.
4/ له ڕۆژی دامه‌زراندنه‌وه تا ئه‌مڕۆ ژماره‌ی دیده‌نیه‌کان گه‌یشتۆته 310 ملوێن که‌س.
5/ ژماره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی خوێندراونه‌ته‌وه ده‌گاته 550 ملوێن بابه‌ت.
6/ خاوه‌نی 3 هه‌زار ماڵپه‌ڕه بۆ نووسه‌ره دیاره‌کانی.
7/ ژنانی هاوبه‌شیکار له ووتوێژ و سه‌رنجدان و گفتوگۆی کراوه و ده‌نگدان دگاته نزیکه‌ی 2 ملوێن ژن.
گرنگترین وێستگه‌کانی ووت‌وێژی مۆدێرن.
ـــ له 2000 ه‌وه زیاتر له‌وه‌ی که زانستی کۆمپیوته‌رم خوێندوه، کاریشم کردوه له یه‌کێک له کۆمپانیاکانی دانیمارک دا به وه‌زیفه‌ی دروستکردنی پرۆگرام وسیسته‌می پرۆگرام، یه‌کێک له ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م کاره به‌خشینی موقعێکی خۆڕای بو له‌گه‌ڵ ڕووبه‌رێکی سنوردار له ناو یه‌کێک لهسێرڤهرکانی کاردا، دواجار ناوی خۆم پێشکه‌شکرد له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی که ئه‌مه ناوێکی تایبه‌تیه rezgar.com وه‌ک مهوقعێکی خۆم له 15.12.200 ه‌وه.
ـــ له2001 دوای ئه‌وه‌ی وازم له کاری حیزبی هێنا له ساڵی 2000 دا، ئه‌و بیرۆکه‌یه له لام چه‌سپی که ده‌بێت که‌ڵک وه‌ربگرین له گه‌شه‌ی ته‌کنیکی و ئینته‌رنێت و به‌کارهێنانی میکانیزمه نوێکان بۆ بره‌وپێدان و په‌خشی به‌ها و نرخی مرۆیی و پێشکه‌وتن و دژایه‌تی سته‌مکاریی و داپڵۆسین به هه‌موو شێوازێک و له هه‌موو لایه‌که‌وه، زیندوکردنه‌وه‌ی ووت‌وێژی دروست، ڕێزگرتن و گوێگرتن له ڕا و ڕای جیاواز، کاری هاوبه‌ش له نێوان ئاراسته‌کان و که‌سایه‌تیه چه‌په‌کان و عه‌لمانیه‌کان و دیموکراته‌کاندا. به‌م جۆره ماڵپه‌ڕه‌که له ڕووی به‌رنامه و کارگێڕیه‌وه گه‌شه‌یکرد و چووه پێشه‌وه، ئه‌وه بوو له 9.12.2001 دا ووت‌وێژی مۆدێرن یه‌که‌م ژماره‌ی له دایک بوو به شێوازێکی ڕێکوپێک و ئه‌و ڕۆژه بوو به ڕۆژی فه‌رمی له دایکبوونی ئه‌م ماڵپه‌ڕه . کاری کارگێڕی و دارایی له‌سه‌ر شانی خۆم بوو له ساڵه‌کانی یه‌که‌مدا، له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا بوو به یه‌کێک له گرنگترین ماڵپه‌ڕی عاره‌بی له‌و کاته‌دا.
ـــ 2002 دا ئه‌م ماڵپه‌ڕه داخرا له لایه‌ن ئه‌و کۆمپانیا دانیمارکیه‌وه که کارم تیا ده‌کرد، چوونکه ئه‌م ماڵپه‌ڕه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له ماڵپه‌ری دامه‌زراوه‌ی گه‌وره و وه‌زاره‌تی دانیمارکیدا بوو، له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2002 دا زۆرجار سێرڤه‌ری ئه‌و ماڵپه‌ڕه گرنگانه داده‌خرا و ئه‌شکالیه‌تی تێده‌که‌وت، دوای گه‌ڕان بۆیان ده‌رکه‌وت که ماڵپه‌ری ووت‌وێژی مۆدێرن له %95 توانستی ئه‌و سێرڤه‌ره پڕده‌کاته‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی که خوێنه‌رێکی زۆر و زه‌وه‌ند سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌که‌ن، به‌و هۆکاره ماڵپه‌ڕی ووتوێژیان داخست، بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ئه‌م ماڵپه‌ڕه داخرا تا له دوایدا توانیم له یه‌کێک له کۆمپانیاکان مهوقیعێک بکڕم ، زۆر جاریش کۆمپانیاکه‌ن ئه‌م مه‌وقیعه کڕاوهیان داخستوه به هۆکاری ئه‌وه‌ی که یه‌کجار ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌کارده‌هێنرێت و سه‌ردانی زۆری ده‌کرێت.
ـــ 2003 دووباره‌کردنه‌وه و تازرکردنهوهی دیزاینی ووت‌وێژی مۆدێرن و زیادکردنی خهدامتی زۆرتر بۆی.
ـــ 2003 ده‌رکردنی سیسته‌می پرۆسه‌ی هاوکاریی.
له ساڵی 2004 دا ئه‌ندامانی نوێ هاتنه ناو ووت‌وێژی مۆدێرنه‌وه و ههنگاوێکی دیاری نا له ڕووی چۆنیه‌تی و چه‌ندێتیه‌وه که به شێوازێکی گه‌وره فراوانبوو و ده‌وڵه‌مه‌ندبوو و گه‌شه‌یکرد به بیرۆکه‌کانیان و هاوبه‌شیکردنیان و کارکردنی خۆبه‌خشی و دڵسۆزیانه‌وه، هه‌موویان هاوبه‌شیانکرد له ئاسته جیاوازه‌کاندا به پێی ئه‌نه‌رجی و توانستیان له به‌رجه‌سته‌کردن و گه‌شه‌کردنی پێگه‌ی ماڵپه‌ڕی ووت‌وێژی مۆدێرن. ده‌سته‌ی کارگێڕ، دڵسۆزی و کاری خۆبه‌خشی و له پێناوی به‌های چه‌پ و دیموکراتی و عهلامنیهتدا پێکه‌وه‌ی به‌ستبوون، کاریانده‌کرد به پێی پرنسیپی په‌خش و ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی که له‌سه‌ری ڕێکهوتوبوون. ئه‌م ده‌سته‌یه به ئامرازێکی شهفافیانهو دیموکراتیانه کاریان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌ومانایه نایه‌ت که دووربووین له کێشه‌و جیاوازی دیدگاوه، کاری خۆبه‌خشی گه‌وره و ماندووکه‌ر و جیاوزی دیدوبۆچوون زۆر جار کێشه‌ی بۆ دروستده‌کردین، به‌ڵام هه‌موومان به ڕۆحێکی خۆشه‌ویستی و دیموکرایتانه و به کرداری شارستانیانه به‌سه‌ر ئه‌و کێشانه‌دا زاڵدهبووین.
ده‌توانرێت هاوڕێیانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ووت‌وێژی مۆدێرن به هۆی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌وه بناسرێن:
www.ahewar.org/about.asp
ــ له 2004 دا ماڵپه‌ڕی ووت‌وێژی مۆدێرن له وڵاتی سعودیه و تونس دا قه‌ده‌غه‌کرا.
ــ له 2004 دا دامه‌زراندنی ناوه‌ندی یه‌کسانی ژن که تایبه‌ت بوو به کاروباری ژنان و یهکسانیانهوه.
ــ له 2004 دا دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لێکۆڵینه و لێتوێژینه‌وه‌ی عالمانی له جیهانی عاره‌بیدا.
ــ له 2004 دا دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لێکۆڵێنه‌وه و لێتێژینهوه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و سه‌ندیکایی له جیهانی عاره‌بیدا.
ــ له 2004 دا ماڵپه‌ڕی ووت‌وێژی مۆدێرن له ئیماراتدا قه‌ده‌غه‌کرا.
ــ دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌و و لێتوێژینه‌وه‌ی مارکسیه‌ت و چه‌پڕه‌وێتی.
ــ دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕ بۆ زۆرێک له نووسه‌ره دیاره‌کانی که ژماره‌یان ده‌گاته نزیکه‌ی 3300 ماڵپه‌ڕ.
ــ له 2005 دا یه‌كێک له ملوێنهره دینیه دامارگیریهکان هه‌ڕه‌شه‌ی له ماڵپه‌ڕی ووت‌وێژی مۆدێرن کرد‌و هه‌موو جۆره ڕێگه‌یه‌کی به‌کارهێنا بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ، ئه‌وه بوو بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته توانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه هاک بکات و لهکاریبخات، به‌ڵام ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ڕوویکرده نووسه‌ره‌کان و خوێنه‌رانی و ئه‌وانه‌ی که ده‌ربه‌ستن بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بۆ ئه‌وه‌ی هاوپشتی داراییبکهن، تا بتوانیت به شێوازێک مهوقعێک بکڕێت که له توانیادا هه‌بێت خۆی بپارێزێت له هاککردن و ده‌ستی ڕه‌شی نه‌یارانی، به خۆشحاڵیه‌وه دۆستان و نووسه‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه هاتن به‌ده‌م داواکه‌مانه‌وه و پستیوانی داراییکرا و ئه‌م ماڵپه‌ڕه توانی سێرفه‌رێکی باش و به توانا له رووی تاکنیکیهوه بکڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه دوژمنی زۆری هه‌یه به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به پشتیوانی دۆستان و نووسه‌ران و خوێنه‌رانی به‌رده‌وامه‌و و دوژمنان نه‌یانتوانیه‌وه بیوه‌ستێنن.
ــ له 2005 دا به‌شی هه‌واڵ و هه‌وڵی شارستانیانه دامه‌زرا.
ــ له 2006 دا ڕۆژنامه‌یه‌کی شارستانیانه‌ی تایبه‌ت به بابه‌ته‌کانی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌وه دامه‌زراند.
ــ له 20006 دا ئه‌م ماڵپه‌ڕه له سوریا دا قه‌ده‌غه‌کرا.
ــ له 2006 دا ئه‌م ماڵپه‌ڕه له به‌حره‌ین دا قه‌ده‌غه‌کرا.
ــ له 2006 ـ 2007 دا ووت‌وێژی مۆدێرن توانی کۆمه‌ڵێک په‌رتوک له چاپ بدات به پشتیوانی دامه‌زراوه‌ی ئۆلف پاڵما له سوید.
ــ له 2007 دا ناوه‌ندی مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دانی دمه‌زراند.
ــ له 2007 دا ناو و ده‌رفه‌تی مه‌وقعی ووت‌وێژی مۆدێرن له rezgar.com وه گۆڕا بۆ ahewar.org، له پێناوی زیاتر به ده‌ستهێنانی گه‌شه‌ی کارگێڕی و به‌رجه‌سته‌کردنی ئامرازه‌کانی کاری کۆمه‌ڵ و به‌رزکردنه‌وه‌ی ووت‌وێژی مۆدێرن وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی دیموکراتی و کۆمه‌ڵی.
ــ له 2008 دا دامه‌زراندنی سیسته‌می سه‌رنجدان له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان.
ــ له 2008 دا دامه‌زراندنی سیسته‌می هاوبه‌شیکردن له پێدانی ڕاو ده‌نگداندا.
ــ له 2009 دا دامه‌زراندنی په‌رتوکخانه‌ی شارستانی و یوتیوبی شارستانی.
ــ له 2009 دا دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی ووت‌وێژی مۆدێرن له تۆڕی تویتر.
ــ له 2009 دا دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی ووتوێژ له فه‌یسبوک دا.
ــ له 2009 ـ 2010 دامه‌زراندنی ناوه‌ندی یه‌کسانی پیاو به ده‌ستپێکردنی پڕۆژه‌ی هێڵێکی گه‌رم بۆ پاراستنی ژنان له کوردستانی عێراق و به پشتیوانی دارایی له لایه‌ن یه‌کێک له ڕێکخراوه‌کانی ژنانی دانیمارکیه‌وه و هاوبه‌شیکردنی ـ لۆک ـ که یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین ڕێکخراوی دانیمارکی بۆ سه‌رپه‌رشتیکردن له‌سه‌ر 42 شێلدهری په‌نادانی ژنانه له دانیمارک دا و هه‌وه‌رها ڕێکخراوی ژنانی ئه‌رده‌نی و ڕێکخراوی ژنان له‌کوردستانی عێراقدا.
ــ له 2010 دامه‌زراندنی ده‌روازه‌ی نووسه‌رانی شارستانیانه.
ــ 2010 قه‌ده‌غه‌کردنی ماڵپه‌ڕی ووت‌وێژی مۆدێرن له هه‌ندێک شوێنی کویت دا له‌وانه له کۆمپانیای زین بۆ کۆمینیکه‌یشن.
ــ له 2010 دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی ووت‌وێژی مۆدێرن له ههنگاوێکی جوان‌دا له جیهانی تۆڕی ئینته‌رنێتدا له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عاره‌بیدا له نێوان نووسه‌ره دیاره‌کاندا و له نێوان نووسه‌ران و خوێنه‌رانی ماڵپهڕهکهشدا، له‌وانه‌ش تا ئێستا ئه‌م ووتوێژانه کراوه( د.کاضم حبیب، د. طارق حجی، د. نایف حواتمة، یاسین الحاج صالح، الدکتورة نوال السعداوی، نادر قریط، د.محمد علی مقلد، د.برهان غلیون، سلامة کیلة، د.امال قرامی،….هتد) هه‌روه‌ها له مانگه‌کانی داهاتوشدا کۆمه‌ڵیک ووت‌وێژی ترمان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ــ 2010 دامه‌زراندنی درهوازیهک بۆ لێکۆڵینه‌وه و لێتوێژینه‌وه‌ی شارستانیانه.
ووت‌وێژی مۆدێرن به ده‌یان پڕۆژه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ پاشه‌ڕۆژ به‌ڵام ئه‌مانه توانای دارایی و کادری ده‌وێت، له‌گه‌ڵ لاوازی توانای داریشماندا توانیومانه کارێک بکه‌ین که ووت‌وێژی مۆدێرن له ناو ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕاگه‌یاندنی جیهانی عاره‌بیدا پێگه‌یه‌کی پیرۆزی هه‌بیت به‌و توانا داراییه لاوازه‌وه که له 20 دۆلار زیاتر تێپه‌ڕ ناکات له مانگێکدا، ووت‌وێژی مۆدێرن ته‌نها پشتی به‌ستوه به خۆی بۆ به‌ده‌ستهێنانی توانای دارای له ڕاگه‌یاندنه گشتیه‌کانه‌وه و ڕاگه‌یاندنی کوکول و هه‌روه‌ها له‌و به‌خشینانه‌ی که نووسه‌رکانی پێی ده‌به‌خشن، ماڵپه‌ڕێکی سه‌ربه‌خۆیه له ڕووی ڕێکخستن و سیاسی و ئیداریه‌وه و سه‌ر به هیچ ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تێک نیه، هه‌موو پشتیوانیه‌کیش ڕه‌تده‌کاته‌وه له لایه‌ن دامه‌زراوه و سیسته‌مه سته‌مکاره‌کانه‌وه بێت، یان ده‌وریان هه‌بووبێت له پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ و به‌رهه‌ڵستیکردنی ئازادیه‌کان و یان دانانی کۆمه‌ڵه مه‌رجێک به‌سه‌ر ئازادیه‌کانمان و سهربهخۆبوونمانهوه. ڕه‌نگه ووت‌وێژی مۆدێرن له ڕووی قه‌واره‌ی کارگێڕی و کادر و توانای داراییه‌وه بچوک بێت، به‌ڵام له واقیعی پراکتیکیدا گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی ڕاگه‌یاندنه له جیهانی عاره‌بیدا له ڕووی ژماره‌ی نووسه‌رکانی و خوێنه‌رانی و ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌رده‌وامه‌ی که هه‌یه له نێوانیاندا، هه‌روه‌ها ئه‌م دامه‌زراوه‌یه دامه‌زراوه‌یه‌کی چه‌پگه‌رایی نوێیه که کاریگه‌ری ڕوون و ئاشکرای هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ڕاگه‌یاندن و بیر و ڕۆشنبیری و ته‌نانه‌ت دنه‌دانی سیاسیانه‌ش.
ووت‌وێژی مۆدێرن وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی که‌سیی دامه‌زرا، به تێپه‌ڕبوونی کات بوو به دامه‌زراوه‌یه‌کی ڕاگه‌یاندنی ڕۆشنبیری ناسراو که له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک کادری به چالاک و به خۆبه‌خشی ده‌برێت به‌ڕێوه. ده‌سته‌ی کارگێڕی ووت‌وێژی مۆدێرن به شێوه‌یه‌کی هاوئاهه‌نگ و به شهفافهیت و به بڕیاری به کۆمه‌ڵ له کاری ڕۆژانه‌یاندا کار ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌موو کێشه‌و گرفته‌کانیدا. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه یه‌کێکیش له هۆکاری سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه زۆری نووسه‌ران و خوێنه‌رانی بێت که ژماره‌یان له 15 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕ ده‌بێت له هه‌موو ته‌مه‌نه جیاوازه‌کاندا، هه‌روها زیادبوونی به‌رچاو له ژماره‌ی دێنیکهران و سه‌رسامان و لایه‌نگرانی چه‌پڕه‌وێتی و دیموکراتی و عالمانیه‌ت ئه‌م ماڵپه‌ڕه وه بێت، هه‌روه‌ها به هۆکاری پاڵپشتی ڕاستگۆیانه‌ی نووسه‌ران ودێنیکهرانیهوه.
کاروانی نۆ ساڵی تهمانمان به ههواڵێتی زۆر له کێشه و گرفت و هه‌ڵه‌و جیاوازیه‌کانی ناوخۆمانه‌وه تێپه‌ڕاند و توانیمان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین و چاره‌سه‌ری گونجاوی به کۆمه‌ڵی بۆ بدۆزینه‌وه.
دواقسهمان.
به ناوی هاوڕێکانمه‌وه له ده‌سته‌ی کارگێڕی ووت‌وێژی مۆدێرن سوپاسی خۆمان دووباره ده‌که‌مه‌وه بۆ دامه‌زراوه‌ی (ئبن ڕشد بۆ بیری نوێ) که خه‌ڵاتی به نرخی خۆی به‌خشی به ماڵپه‌ڕه‌که‌مان. ئه‌م کاره ده‌نرخێنین و وایداده‌نێین ئه‌مه ئه‌نجامی کاری هه‌ره‌وه‌زی و خۆبه‌خشی و دروستکه‌ره و ئه‌م خه‌ڵاته‌ش ده‌بێته هاندانی زیاترمانن بۆ چاکسازی و کاری ووت‌وێژی مۆدێرن و په‌ره‌پێدانی.
سوپاسی بێپایانمان بۆ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن که ووت‌وێژی مۆدێرنیان ده‌ستنیشانکرد بۆ پێدانی ئه‌م خه‌ڵاته به‌نرخه.
سوپاس بۆ هه‌موو نووسه‌ره‌کانمان، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن و ئێمه‌یان کاندیدکرد بۆ پێدانی ئه‌م خه‌ڵاته به‌نرخه.
ئه‌م خه‌ڵاته بۆ ئێمه نیه وه‌ک ده‌سته‌ی کارگێڕی ووت‌وێژی مۆدێرن به‌ڵکو بۆ هه‌موو نووسه‌ران و دیدهنیکارانمان و هه‌موو هێزه چه‌پڕه‌وه‌کان و دیموکراته‌کان و عالمانیهکانه له جیهانی عاره‌بیدا، که ووت‌وێژی مۆدێرن دوانگه‌یه‌کی فراوانی هه‌موویانه به‌بێ جیاوازی.
ده‌ڕۆینه پێشه‌وه پێکه‌وه بۆ زیاتر کاری هاوبه‌ش و به‌به‌رهه‌م و گه‌شه‌سه‌ندوو سه‌رکه‌وت و هاوبه‌شیکردن به شێوازێکی گه‌وره و کاریگه‌ر له پرۆسه‌ی گۆرانکاری و منهورێتی و نوێگه‌رێتی و په‌خشی بیری چه‌پ و دیموکارات و عالمانی له جیهانی عاره‌بی و جیهان به گشتیدا.
ئومێده‌وارم ئه‌م خه‌ڵاته‌ی که بوو به ده‌سکه‌وتی گه‌وره ئیعلامیه کۆچکردوه‌کانی وه‌ک ارکۆون و ابوزید و الجابرى و پاڵپشتبێت بۆ به‌رده‌وامیمان نه‌ک بۆ کۆچی به په‌له‌مان.
جارێکی تر سوپاس بۆ هه‌مووان
ڕزگار عه‌قراوی
http://www.ahewar.org
بۆ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵاته فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م لینکه‌دا.
http://www.ibn-rushd.org/typo3/cms/index.php?id=54&L=2