
سه‌ری به‌ردم شكاند‌و ،ده‌ستم ناچێته باڵی په‌پوله
مارف عومه‌ر گوڵ
حه‌شاماتێكی بێ سه‌رو سنوور وا به‌ڕێوه‌یه ،
بۆ باخچه‌ی ته‌مه‌ن ، بۆ كانیاوی باخ ، بۆ دارستانی ئه‌م ده‌وروبه‌ره
له‌جێگه‌ی شووره مرۆڤبهندێكی دڵكێش و روحسوك
ده‌به‌مه سه‌یری برژانگ و برۆی ئه‌م خۆره‌تاوه .
قۆڵ و مه‌چه‌كی به‌ردم شكاند‌و
كهڵكهژنۆ و قاچی به‌ردم شكاند‌و
سه‌روگوێلاكی به‌ردم شكاند‌و ،
ده‌ستم ناچێته باڵی په‌پوله .
به دووربینی ئاو ، ده‌ڕوانمه سه‌ر لوتكه‌ی ئه‌و شاخه
به كراسێكی ئاودامان هه‌وری ده‌مه‌و به‌هاران خۆم داده‌پۆشم
به ڕێژنه‌ی هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵانیش ئۆخه‌ی ئۆخهیمه .
كه‌رته شاخێكی خه‌مم هه‌ڵوه‌راند ،
ئاسنبهندێكی ترسم شكاند‌و
دهستهجلێكم له گه‌ڵا دووریی .
به‌هه‌ستێكی توند ،
به‌ری ڕه‌شه‌بام له خۆم راگرت و
سه‌رم سپارده شنه‌بایه‌كی قرچه‌ی هاوینه .
تانك و فرۆكه و نه‌خشه و قینه و رق ،
ناتوانن رێگه ،
له هه‌ور و ساماڵ له شنه و چیمه‌ن ، له یاران بگرن
تیرۆر و جه‌رده ، گورگ و سامناكیی
ناتوانن رێگه ،
له هاتوچۆی با ــ و له هاژه‌ی چه‌م و له باران بگرن .
…………..
ئێواره به‌دوای هه‌ورێكه‌وه بووم ،
ئه‌و به سهرمهوهو من له‌سه‌ر زه‌وی
دوای خۆرئاوابوون ، روو له به‌رزایی
دڵ به‌ندبوو به دیار ورشه‌ی مانگه‌وه ،
ئه‌و بهسهرمهوهو من له‌سه‌ر زه‌وی ،
سبه‌ینێش به دوای ، تیشكی هه‌تاوا
ئه‌و سه‌رانسه‌ری دونیای تهی ده‌كرد ،
من له‌سه‌ر زه‌وی له‌سنوری نێو وشكانی و ئاوا
گیرۆده‌ی كێشه‌ی مه‌رگ و ژیان بووم .
چه‌م و جۆگه‌له‌م كرده ماڵی خۆم ،
رێم له ئه‌ستێره و رێم له ده‌ریا گرت
رێم له شه‌پۆل و رێم له هه‌ور گرت
رێم له په‌پووله و ، له شنه‌ی با گرت
ئه‌و هه‌موو به‌رده‌م دا به‌سه‌ریه‌كدا ،
په‌پووله‌م له‌گشت گیاندار و بێ گیان جیاكردۆته‌وه
به ده‌وری چرای دڵمدا نه‌بێ ناحه‌سێته‌وه .
………………
له ماڵی كێوه كۆلارهیهكم هه‌ڵدا بۆ به‌ختی كاتی مناڵیم
خه‌ونه‌كانی من ، له زه‌مینه‌وه ببا بۆ ئاسمان
بۆ ئه‌ستێره‌ی دوور ، بۆ تریفه‌ی مانگ
بۆ هه‌ور و ساماڵ ، بۆ به‌فر و باران .
ده‌رگام له شه‌وی بێ تۆیی داخست ،
به هیچ رێ یه‌كدا ناگه‌یته لای من ،
ته‌نها له كۆشی هه‌ورێكدا نه‌بێ ،
وڵاته و وڵات هه‌ڵتبگرێت و
بتكاته نمه‌ی رێژنه‌یه‌ك بۆ روح !
له بێ تۆییدا ، هیچ ئێواره‌یه‌ك
بێ په‌پوله‌كه‌ی شه‌یدای غه‌ریبیت ، ناگه‌رێمه‌وه
ته‌مێكی خه‌مناك به‌سه‌ر چاومه‌وه په‌رده‌ی كێشاوه
له بێ تۆییدا ، ئاوازی به‌سته‌م
زامێكی سه‌خت و ئێجگار بهسۆییه
بۆته گڕێكی بڵێسه‌داری سه‌راپای جه‌سته‌م .
سلێمانی
حوزه‌یرانی / 2010