
هێزی ميليشياو مافی ژن له‌کوردستان…..! ….. ئه‌کره‌م عبدوڵا
هه‌موو ساڵێک له‌م کاته‌دا هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوو تيژی دژی ژنان لهجيهاندا را ئهگهيهندرێت ، لهکوردوستانيش دا ئه‌م يادهئهکرێتهوه. ده‌زگا راگهياندنهکانی يه‌کێتی و پارتی هه‌ر لهتهلهفيزێۆن و راديۆو رۆژنامه‌کانیان تا ئهگاتهکادیرهکانی خواره‌وه‌يان ئهکهونهلێدوان و قسه‌کردن له‌م باره‌يه‌وه . له‌م رۆژه‌دا ئهکهونهبهخشينهوهی شيعارات و قسه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ . به‌م بۆنهيهوهرۆژنامهودهزگا راگهياندنهکانيان ئه‌رازێننه‌وه.
بهپرسهحکومی يهکانيان چاکتر وايهبڵێين بهرپرسهحيزبيهکانيان ، ئهکهونهلێدوان و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵياندا .
به‌ڵام هيچ کام لهمانهنهيان توانی تۆزقاڵێک له‌و راستی يهبگۆڕن که‌له‌ماوه‌ی بيست ساڵی رابوردودا ده‌رهه‌ق به‌ژنانی کوردوستان کراوه.
زياتر لهسهدهها ژن له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی کوردي‌دا بونه‌ته‌قوربانی و تيرۆر کراون يان خۆيان سوتاندووه، به‌شێک له‌م ئامارانهلههاندێک رۆژنامه‌و سايتهکاندا بڵاو کراونهتهوهکهئهمهڕۆژانهبهر گوێمان ئه‌که‌ون يان ئهيان خوێنينهوه.
هه‌موو ئه‌م کاره‌ساته‌ش به‌هۆی داب و نهريتێکهوهيهکهئيسلام سهرچاوهکهيهتی و له‌کۆمه‌ڵگادا به‌زۆر کردويانهبهکلتور به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه. ڕۆژێکيش نه‌مان بيست يان نه‌مان خوێندهوهکهفڵانهکهس له‌سه‌ر کووشتنی ئافره‌تێک بخرێتهزيندانهوهو سزای کاره‌که‌ی خۆی وه‌ربگرێت . هه‌ر وه‌ک و ئه‌وه‌ی ئافره‌ت ئينسان نه‌بێت وتاوانباريش کارێکی ئاسای کردبێت ، يان کارێکی کردووهکهبهههقی خۆی ئه‌زانێت .
له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنيايهئهگهر که‌سێک جهريمهيهک بکات ئه‌بێت سزاکه‌ی بکێشێت . به‌ڵام ئه‌وه‌ش بهياسايهک رێک خراوه، که‌ئه‌م ياسايه‌ش له‌سه‌روو هه‌موو کهسێکهوهيه،ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی کهياساکهجێبهجێ ئه‌کات .
ده‌وڵه‌ت کاری رێکخستنی کۆمه‌ڵگای له‌سه‌رشانه‌و بۆ ئه‌مه‌ش پێويستی بهياساو موئه‌سه‌سات هه‌يه، وههێزێکيش ته‌نها سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت بێت بۆ جێ به‌جێ کردنی کاره‌کانی نه‌ک ميليشيای حيزبی .
به‌ڵام پرسيارهکهئهوهيه، ئايهلهکوردستان شتێک ههيهپێ ی بووترێت هێزی ده‌وڵه‌ت ؟ وه‌ئه‌وه‌ی له‌کوردوستان ووجوودی ههيهئايا به‌راست ئه‌توانێت جێ به‌جێ که‌ری ياسابێت ؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسيارانهو ده‌يه‌ها پرسياری تر پێويست ناکات زانکۆت ته‌واو کردبێت يان ده‌يه‌ها کتێبت خوێندبێته‌وه‌و يان توێژهرهوهيهکی زۆر به‌توانا بيت ئينجا ئهتونيت وه‌ڵامت هه‌بێت بۆيان .
که‌سێکی ساده‌ش ئه‌زانێت ئه‌وه‌ی کهلهکوردوستاندا ههيهميليشيای حيزبهکانهنهک هێزێک بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بوون سه‌يری خه‌ڵک بکات .
بۆيهلهههر شوێنێک ميليشيا هه‌بێت ،واتههێزی چه‌کداری حيزبه‌کان جێبه‌جێ که‌ری ياسا بن هه‌تمه‌ن وای ئه‌به‌ن بهڕێوهکهبهئارهزوی سه‌رکرده‌کانيان بێت . يان وا چاکترهبڵێين به‌دڵی مه‌کته‌بی سياسي حيزبهکهيانبێت.
بۆيهلهکوردوستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ميليشيای حيزبه‌کان خاوه‌ن چه‌ک و پارهيهکی زۆرن ، قووه‌تی ئه‌م هێزهزۆرترهلهپۆليسێک که‌بۆ بژێوی ژيانی ئه‌و کاره‌ئه‌کات .مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵايه‌تی يهکانی يه‌کێتی و پارتی توانای جێبه‌جێ کردنيان زۆر زياترهلهههر ياسايه‌ک کهوجودی هه‌بێت .
له‌کوردوستاندا هه‌موو موچه‌خۆری حيزبين . ته‌نانه‌ت بهئهوهشهوهکهناويان لێناوهدهوڵهت . له‌هه‌موو دونيادا ده‌وڵه‌ت بوجهئهدات بهحيزبهکان به‌ڵام لهکوردسوستان بهپێچهوانهوهيه. هه‌رچی سه‌رمايه‌ی ئه‌و کۆمهڵگايهيهلهدهستی مه‌کته‌بی سياسی يهکاندايه، هه‌تمه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌م سه‌روه‌ت و سامانه‌ش پێويستيان به‌هێزێکی ميليشيای هه‌يه.
لهکۆمهڵگايهکی ئاوادا قسه‌کردن له‌سه‌ر مافی ئافره‌ت يان هه‌ر مافێکی تری کۆمه‌ڵگا مانايه‌کی عه‌مه‌لی په‌يدا ناکات .
چونکه ئه‌وانه‌ی که‌تاوانبارن به‌کوشتنی ئافره‌ت ،ئه‌گه‌ر ههمويان نه‌بێت به‌شێکی زۆريان له‌ناو حيزبهکاندان به‌تايبه‌تی پارتی ويهکێتی .کهواتههێزیک خۆی داڵده‌ی بکوژان بدات چۆن خۆی ده‌ستی تێئه‌چێت بيانگرێت و بيانخاتهزيندانهوه.
يه‌کێک له‌خه‌سڵه‌ته‌کانی هێزی ميليشيا ئهوهيهکهتهنها گوێ بۆ سه‌رکرده‌ی حيزبه‌که‌ی ئه‌گرێت ، به قسه‌ی ئه‌ويش ئه‌جوڵێته‌وه. نمونه‌ی له‌و چۆرهشمان زۆرهلهکوردوستان ،شه‌ری ناوخۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌نه‌بوو کهيهکێکيان ئهيهوێت باشتر خزمه‌ت بکات و لاکه‌ی تريان ناهێڵێت بۆيهناچارهشهر باکات ، به‌ڵک و له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رکردايه‌تی يه‌که‌ی وای ئه‌خواست . ئه‌م هێزی حکومهتهلهکوێ بوو کاتێک ئێران بوردومانی خه‌ڵکی بێديفاعی ئه‌کرد .به‌ڵام کاتێک خه‌ڵکی کوردوستان داوای سه‌ره‌تايترين مافی خۆی بکات وخۆپيشاندان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خواستهبکات له‌ماوه‌يه‌کی زۆر کوورتدا ئه‌توانن گه‌وره‌ترين گێز بهێننه‌سه‌ر جاده‌و به‌رامبه‌ر خه‌ڵک رای بگرن ، ته‌نانه‌ت کاربگاتهتهقهکردنيش . به‌ڵام ئه‌م هه‌موو ئينسانهخرانهژێر گڵه‌وه‌و دواتر به‌تۆمه‌تی نامووس په‌رستن مهلهفهکهيان پێچرايهوه.
هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژی توندوو تيژی بوين کهمهسعودبارزانی به‌پێی ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی کهلهسايت و رۆژنامه‌کاندا بڵاو کراونه‌ته‌وه، ده‌يه‌ها که‌سی لهوانهبهرداوهکهتاوانبارن . ئهمهمهسجێکهبۆ ئه‌وانه‌ی که‌تاوانبارن پێيان ئه‌ڵێت دڵنيابن به‌ئارامی له‌ماڵه‌کانی خۆتاندا بخه‌ون هيچ ياسايه‌ک نييهلهکوردوستان ئێوهبخاتهزيندانهوه. بۆيههێزی ميليشيا نه‌وه‌ک ناتوانێت مافی ژن بپارێزێت به‌ڵک و خۆشی به‌شێک ئه‌بێت له‌و پێشێلکاريانهی که‌به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌ت ئه‌کرێت. ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی ميليشيايهی له‌کوردوستاندا هه‌يه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی بروای به‌ئه‌حکامه‌کانی ئيسلام هه‌يه، بۆيهههرگيز ناتوانێت ياسايه‌ک ده‌ربکات کهپێجهوانهی ئه‌وبێت . ده‌سه‌ڵاتێک خۆی گيرۆده‌ی ده‌يه‌ها نه‌خۆشی کوشندهبوبێت چۆن ئه‌توانێت کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر بکات .
بۆئه‌وه‌ی کوڕ‌و کچانی کوردوستان له‌سه‌ر سه‌ره‌تايترين ماف که‌هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رو خۆسهويستی يهنهکوژرێن پێويستيمان به‌ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی هه‌يه. حيزبه‌کان لهميليشياکانيان دابماڵدرێت و خه‌ريکی کارێ سياسی بن ، چهکيش له‌ژێر کۆنترۆڵی ئه‌و دهوڵهتهمهدهنييهدا بێت که‌بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌و کۆمهڵگايهدائهمهزرێت . ئه‌وکات خه‌ڵکی کوردستان ئه‌توانن ياسايه‌ک ده‌ربکه‌ن ،وه‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌تاوانبارن به‌کوشتنی ژنان له‌کوردوستان بهرينهبهردهم دادگا‌و سزای خۆيان وه‌ربگرن .
28/11/2010