
هه‌ناسه ته‌ڕه‌كانی (ئاو)
سه‌رهه‌نگ خامۆش
هه‌موو ڕۆژێك
هۆگری به‌یانی باشێكت بووم
كه‌چی له چاوه‌ڕوانیدا
كاڵ بوومه‌وه
تۆم له وه‌رزی
ڕه‌نگی ماچێك ناسی
له‌م ڕۆژه‌وه
حه‌ز له بۆنی (باران) ده‌كه‌م
هێنده‌ی ده‌می وشكی خاكێك
بۆ هه‌ناسه ته‌ڕه‌كانی (ئاو)
خۆشم ده‌وێی
كه‌چی تۆ
هه‌ر ڕقت لێمه
هه‌موو به‌یانیه‌ك
له باوه‌شی كازیوه‌دا
چاوه‌ڕێتم
زوو ده‌ركه‌وه
خۆشم ده‌وێی ئه‌ی (خۆر)
ئه‌م سه‌فه‌ره
(قوباد) ئاسا
له باوه‌شی ژنێكدا فه‌نا بووم
من ئایخ بوومه‌وه
كه‌چی (ئه‌و)
هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه
مه‌سیجێكم بۆ ناردی
پێش ئه‌وه‌ی بیخوێنیته‌وه
گوێ له ترپه‌ی دڵم بگره
بزانه چه‌ند خۆشم ده‌وێی
به ماچێكت
چوومه نێو
دنیای پڕ خه‌ڵوه‌تی عیشقت
كه چاوه‌كانم هه‌ڵێنا
لێوه‌كانت خوێنیان لێ د
ه
ت
ك
ا