
نامه‌یه‌ك بۆ وه‌رگێری رۆمانی (كه‌س نامه بۆ سه‌رهه‌نگ نانووسێ)ی گابرێل گارسیاماركیز.
غه‌مگین بۆڵی
له ده‌ستپێكدا:
گه‌وره‌ترین پیاوی كۆڵۆمبیا و مه‌زنتترین پیاوی ساڵی 1999ی ئه‌مریكای لاتینی ،گه‌وره‌نووسه‌ری جیهانی (گابرێل گارسیا ماركیز)ه،ئه‌م رۆماننووسه به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌تی له نووسینی رۆمانه‌كانیدا وجوانیناسی له ده‌ربریندا و ته‌كنیكی وردله رووداوه‌كان وپێكدا دانی فره‌ده‌نگی ،توانی له ساڵی1982دا خه‌ڵاتی نۆبڵی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی به ده‌ست بهینێت،ئه‌م كه‌له نووسه‌ره به هۆی هه‌ڵوێسته جوانه‌كانی مرۆڤ دۆستی وجواننووسی رۆمانه‌كانی له ساڵی2000دا خه‌ڵكی وڵاتی كۆلۆمبیا به‌نووسینی چه‌ندین تۆمار‌و نووسراوی جوایه‌ز،پێشنیاری بوون به سه‌رۆك كۆماری كۆڵۆمبیایان له نووسه‌ر(گابرێل گارسیاماركیز)كرد،كه دواجار ناوبراو ره‌تی كرده‌وه،نووسه‌ری جواننووس و راسته قینه چاوپۆشی له‌هیچ شتێ ناكات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی،په‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی داده‌نێت و هه‌میشه‌ش هه‌وڵی بۆده‌دات،ئاخرگه‌ر نووسه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌بوو،مومكین نییه جوانیش بنووسێت،جواننووسی له هه‌ناوی هه‌ڵوێسته‌كانی نووسه‌ره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.هه‌ربۆیه پرۆسه‌ی وه‌رگێران له نێوان نووسه‌رێكی لێوانلیوله هه‌لوێست و نووسه‌ریكی بێ هه‌ڵوێست جوایه‌زی هه‌یه،ده‌شێ ئه‌م پرۆسه‌یه به‌لای نووسه‌ری به‌هه‌ڵوێست سه‌ختتربێت،پرۆسه‌ی وه‌رگێران كه پردی په‌یوه‌ندییه به كه‌لتوورو مه‌عریفه و رۆشنبیری نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی جوایه‌ز،ئه‌م په‌یوه‌ندییه په‌یوه‌سته به وه‌رگێرانێكی ته‌ندروست،هه‌رچه‌ن پرۆسه‌ی ته‌ندروتتربێت ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندییه كانی كه‌لتوورو مه‌عریفه‌و رۆشنبیریه‌ت به‌هێزتر ده‌بێت له نێو پرۆسه‌ی وه‌رگێرانه‌كه‌دا،وه‌رگێر ده‌بێت هێنده هه‌ستیاربێت له پرۆسه‌ی وه‌رگێراندا ،چه‌شنی ئاسكێكی ترساوو ترووك،دووبه قه‌دئه‌وه‌ش به سه‌لیقه بێت.به‌شێكی زۆرله وه‌رگێرگه‌لی ئێمه له زمانی فارسییه‌وه‌یه،كه‌وا مومكینه له زمانی دووه‌م و سێیه‌مه‌وه‌یه،وه‌رگێری رۆمانی(كه‌س نامه بۆسه‌رهه‌نگ نانووسێ)ی رۆماننووس (گابرێل گارسیا ماریكز) كه وه‌رگێر(چینی به‌رزگه‌ر)ه،كه‌ئه‌مه یه‌كه‌مین كاری وه‌رگێرانیه‌تی((به شێوه‌ی كتێب)) له زمانی فارسییه‌وه بۆكوردی،وه‌ك خۆشی ئاماژه به وه ده‌كات كه‌وا كاره‌كه‌ی به بێ كه‌م و كوری نییه،دیاره هیچ شتێكیش له ژیان به ته‌واوه‌تی كامڵ نییه،ده‌شێ ئه‌م كامڵ نه بوونه‌و بۆشاییانه ته‌نیا به ره‌خنه پڕبكرێنه‌وه.
ناوه‌ڕۆك:
وه‌رگێر(چینی به‌رزگه‌ر)وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆكردووه‌و ده زانێت وه‌رگێرانی رۆمانی نووسه‌رێكی وه‌ك (گابرێل گارسیا ماركیز)پرۆسه‌یه‌كی یه‌كجار قورسه،به تایبه‌ت ئه‌گه‌رله زمانی دووه‌مه‌وه‌ش بێت،چۆن به‌شێك له گرفتی وه‌رگێرانی ئێمه ئه‌وه‌یه كه‌وا ئه‌م پرۆسه‌یه له زمانی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌نجام ناده‌ین، ئاخر وه‌رگێران له زمانی دووه‌م و سێیه‌مه‌وه ئه‌و له زه‌ت و چێژه به خوێنه‌رنابه خشێت ،كه له زمانی یه‌كه‌مه‌وه پیمان ده‌به‌خشێت،ئه‌م دۆزه له درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌و لێشاوه وه‌رگێرانه‌وه‌یه كه‌وا له‌م چه‌ند ساڵه‌یدواییدابه شێوه‌یه‌كی زه‌ق و به‌رچاو كتێبگه‌لی بێ ژماروه‌رده‌گێردرێنه سه‌رزمانی كوردی كه به‌شێكی زۆری ئه‌م وه‌رگێرانانه‌ش له زمانی دووه‌م و سێیه‌مه‌وه‌یه ،لێره‌وه دروسته ئاماژه‌به‌وه بده‌ین كه‌به‌شێكی زۆری مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كوردی له ژێر كگاریگه‌ری هه‌ردوو ئه ده‌بی عه‌ره‌بی و فارسییه‌وه‌یه.
ده‌شێت وه‌رگێر هێنده به سه‌لیقه‌و وردبین بێت،ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی وه‌رگێرانه‌كه‌ی له زمانی دووه‌میشه‌وه‌بێت ،خوێنه‌رهه‌ست به‌وه بكات ،كه‌وا له زمانی یه‌كه‌مه‌وه‌یه،كاتێ وه‌رگێر(ئازاد به‌رزنجی)كه له زمانی دووه‌میشه‌وه وه‌رده‌گێرێته سه‌رزمانی كوردی خوێنه‌رهه‌ست به‌وه ناكات ،كه‌وا ئه‌م وه‌رگێرانه له زمانی دووه‌می فارسییه‌وه‌یه،كه‌وا مومكینه وه‌رگێر به‌زمانی پاراوو كوردییه‌كی جوان ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدات،له وه‌رگێراندا چه‌مكی تایبه‌ت و شێوه‌زاری ناوچه‌گه‌ریی ،وه‌رگێرانه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵدێران ده‌به‌ن،وه‌رگێرده‌بێت به‌زمانێك وه‌ربگێرێت كه به شێكی زۆری ئه‌ده‌ب و نووسینی كوردی پێینووسراوه‌ته‌وه،مومكین نییه((شێوه زاری ناوچه‌كان))،وشه تایبه‌تییه‌كان و ئا خاوتنه ناو چه‌گه‌رییه‌كان بكه‌ونه نێو پرۆسه‌ی وه‌رگێرانه‌وه،وه‌رگێران زمانێكی پاراوو بێگه‌ردی گه‌ره‌كه.رۆمانی(كه‌س نامه بۆسه‌رهه‌نگ نانووسێ)یه‌كێك له ئیشكاله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هێندێك وشه‌و ده‌سته واژه به كارهێنراون،كه مۆركی ناو چه‌گه‌رین،كه ئه‌مه‌ش ناشێ له وه‌رگێراندا بسه پێنرێت سه‌رخوێنه‌ر،پێشگری((وه))كه زیاتر له ناو چه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا به كاردێت بۆدڵنیا كردنه‌وه،وه‌لێ به درێژایی رۆمانه‌كه به كارهێنراوه،هه‌روه‌ها كوردانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌بری وشه‌ی((گوتوومه))دا په‌یڤی((كوتوومه))به‌كاردهێنن،كه ئه‌مه‌ش له وه‌رگێرانه‌كه‌دا گرفتێكی تره،له گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وشه‌كانی(دوكتور-هاسان-موزاحیم…هتد).
ئه‌و رسته‌و ده‌سته‌واژانه‌ی كه‌وا له‌ڕووی ڕۆناندنی وشه كانه‌وه نارێكن و له‌ڕووی ده‌ربڕینیشدا هه‌ڵه‌ن((ئه‌و پیاوانه‌ی جلی سپی و كڕواتی ڕه‌شیان به‌ستبوولا28))،جل نابه‌سترێت،به‌ڵكو ده پۆشرێت.((بینی ساردی ده‌خواته‌وه‌وپیاڵه‌كه‌ی به‌ده‌ستی چه‌پی گرتبوولا48))،لێره‌دا مه‌به‌ستی وه‌رگێرله‌وشه‌ی (ساردی)كه بیبسی و جۆره‌كانیه‌تی ،بۆیه مومكین نییه ساردی(بیبسی)له‌پیاڵه‌دا بخورێته‌وه له‌كاتێكدا به‌رداخ بوونی هه‌بێت،كه‌پیاڵه زیاتربۆ قاوه‌و جۆره‌كانیه‌تی.((دوكتور ئه‌گه‌رله‌بات تۆ ده‌بووم لا91))،مه‌به‌ستی وه‌رگێرله وه‌رگێرانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه((دوكتۆرئه‌گه‌رله جیاتی تۆده‌بووم)).هه‌روه‌ها((كارێكی هه‌رده‌كه‌م!لا112))ئامرازی خستنه سه‌ری(ی)زیاده،وشه‌ی((برسایه‌تی لا57))یش ته‌واو وشه‌یه‌كی ناوچه‌گه‌رییه،دروستییه‌كه‌ی((برسییه‌تی))یه،وشه‌ی ((جه‌حه‌ننه‌م لا84))یش به هه‌ما شیوه‌ی ئیشكاله‌كانی وشه‌ی سه‌ره‌وه یه،وشه‌ی((جه‌هه‌ننه‌م))جوانیسازتره له پرۆسه‌ی وه‌رگێراندا،وشه‌ی((نیه‌لا46-78))له رووی رێنووسی یه‌كگرتووی كوردییه‌وه هه‌ڵه‌یه‌و دروستییه كه‌ی((نییه))یه.
بنیاتنانی رۆمانه‌كه و چه‌ند وشه‌یه‌ك :
بنیاتنانی رۆمانه‌كانی رۆمانووسی ناودار(گابریل گارسیا ماركیز)له ناو فره‌ده‌نگی سه‌رچاوه ده گرێت ودواجار هه‌رده‌نگی نووسه‌رده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌م فره ده‌نگییه،ئه‌م رۆمانووسه هێنده به سه‌لیقه‌و زه‌و قه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه ورده‌كان و به‌یه‌كدا دانی ده‌نگه‌كان وكۆده تایبه‌تییه‌كانی و ته‌كنیكه تیژبینه‌كانی ده‌كات،خوێنه‌رتوشی وه‌همێك ده‌كات و ده‌یخاته سه‌ررێگایه‌كی نامۆ،كه خوێنه‌رحه‌ز ده‌كات چه‌ند زووتربێت رێگه‌كه ببڕێت وته‌واوی بكات،كه‌ئه‌مه كه‌م رۆمانووس هه‌یه وه‌ها بنووسێت،رۆمانی(كه‌س نامه بۆسه‌رهه‌نگ نانووسێ)ییه‌كیكه له‌و رۆمانانه‌ی كه‌وا ئه‌وه به خوێنه‌رده‌به‌خشێت ،مرۆڤ له‌پێناو به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی چۆك دانه‌نێت وهه‌میشه به‌ئومێده‌وه‌بڕوانێت،ئه‌گه‌رچی تروسكه‌ی ئومێدیش به‌دی نه‌كات،ئاخر گه‌وره‌ترین كاره‌سات ئه‌وه‌یه مرۆڤ ده‌ست له ئومێد وهیواكانی هه‌ڵگرێت،مرۆڤی بێ هیواو خه‌ون وه‌ك بێستانی بێبه‌روایه،له‌م رۆمانه‌دا ئه‌گه‌رچی زمانی وه‌رگێرانه‌كه زیاتر زمانی ناوچه گه‌رییه‌و هه‌ڵه‌ی ده‌ربرین و رۆناندنی وشه‌و رێنوس و خاڵبه‌ندی بوونی هه‌یه ،وه‌لێ ژیان له نێوان جه‌نگی برسییه‌تی و حه‌زو خولیا دایه،سه‌رهه‌نگ هه‌میشه له‌پێناوی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی هه‌وڵده‌دات وخه‌ونیان پێوه ده‌بینێت،كه كه‌ڵه شێره‌كه‌یه‌تی ،ئاره‌زووی مرۆڤێك بۆكه‌له شێر‌و خه‌ون بینین به‌بردنه‌وه‌ی له پێشبركێدا،خه‌ونی گه‌وره‌ی سه‌رهه‌نگه،له‌و ده‌لاقه‌وه ده‌روانێته ئاینده‌و خه‌ونه‌كانی،وه‌لێ خه‌می سه‌ختی برسییه‌تی ونه‌خۆشی خێزانه‌كه‌ی و بۆڵه بۆڵكردنی له‌سه‌رفرۆشتنی كه‌ڵه شێره‌كه،ململانێكردنه‌له‌گه‌ڵ حه‌زو خه‌ونه‌كانی سه‌رهه‌نگ،فرۆشتنی حه‌زو خه‌ونه‌كان(كه‌ڵه شێره‌كه)له‌برسان وله‌به‌ربێ پاره‌یی بینای رۆمانه‌كه‌ی پته‌و تركردووه و به‌ره‌وئاقارێكی نۆستالیژیائامێزده‌یبات،كه هه‌رئه‌مه‌شه به‌درێژایی رۆمانه‌كه بۆته چێژبه خش بۆخوێنه‌ر،ئه‌گه‌رچی ئه‌م رۆمانه‌ی (گابرێل گارسیا ماركیز)له‌رووی بنیاتنانه‌وه‌ناگاته هه‌ریه‌ك له رۆمانه‌كانی(سه‌د ساڵ ته‌نیایی)و(خۆشه‌ویستی له زه‌مه‌نی كولێرا)،وه‌لێ ئه‌وه له گه‌وهه‌ری ئه‌م رۆمانه كه‌م ناكاته‌وه(ده‌شێ هه‌رله دیدی منه‌وه ش وه‌ها بێت)هونه‌ری ته‌كنیكی رۆمانه‌كه چۆنیه‌تی وه‌رگێرانه‌كه لاوازی كردووه،ئه‌گه‌رچی له هونه‌ری چێژبه‌خشینیش هێنراوه‌ته خواره‌وه،چیژهه‌ربوونی هه‌یه،وه‌لێ هیچ یه‌كێك له رۆمانه‌كانی (گابرێل گارسیا ماركیز)سه‌ری چێژیان ناگاته ،سه‌ری چێژی رۆمانی (به‌یادی سۆزانیه غه‌مباره‌كانم)،ئه‌گه‌رچی ناو بانگی جیهانی به‌هۆی رۆمانی (سه‌دساڵ ته‌نیایی)یه‌وه بوو ،كاتێ له فه‌ره‌نسا له‌ساڵی1969داخه‌ڵاتی باشترین كتێبی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
په‌راوێزو سه‌رچاوه:
-رۆمانی(كه‌س نامه بۆسه‌رهه‌نگ نانووسێ)،نووسینی (گابرێل گارسیا ماركیز)وه‌رگێرانی له فارسییه‌وه(چینی به‌رزگه‌ر)،پێداچوونه‌وه‌ی(ئیسماعیل زارعی وشادان عه‌لی)،چاپی یه‌كه‌م 2007هه‌ولێرچاپخانه‌ی مناره،له بڵاو كراوه‌كانی ده‌زگای وه‌رگێرانه.