
گفتووگۆ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن مسته‌فا سه‌باره‌ت به کۆدۆک
حه‌سه‌ن مسته‌فا :كۆدۆك توانیوویه‌تی له ماوه‌ی یه‌كساڵی ته‌مه‌نیدا ده‌یان چالاكیی جۆراوجۆر به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت
بۆماوه‌ی ساڵیك ده‌بێت كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب ( كۆدۆك) دامه‌زراوه گرنگی به كتێب و خۆشه‌ویستكردنی كتێب لای خه‌ڵك و خوێنه‌ر و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری خوێندنهوهدهدات و گه‌نجان و به‌هره‌مه‌ندان به كتێب خه‌ڵات ده‌كات و چه‌ندین كار‌و چالاكیی جۆراوجۆریان له سنووره‌كه‌ی خۆیان ئه‌نجامداوه و كتێبخانه‌ی گهرۆكیان هه‌یه وكتێب ئاشنا ده‌كات به خه‌ڵكی گونده‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كتێبخانه‌یان لێ نیه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیمانه‌یه‌كمان له گه‌ڵ ( حه‌سه‌ن مسته‌فا )سه‌رۆكی كۆدۆك كرد تا ئاشنامان بكات به كار‌و چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه.
ئا / یاسین برایم _ رواندز
له سه‌رتادا حه‌سه‌ن مستهفادهربارهی ئامانجی دروستكردنی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب (كۆدۆك) وتی
“بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێشینه و سه‌ره‌تاكانی راگه‌یاندنی گروپێك به‌ناوی گروپی كتێب، كه له 11\11 ی پارساڵ رامانگه‌یاند. ئه‌و گروپه‌ی كه هه‌مان ئه‌رك و ئامانجه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ی ئێستا واتا كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب (كۆدۆك) ی له‌خۆ گرتبوو. سه‌ره‌تا ئه‌م گروپه له كۆمه‌ڵێك كه‌سی خه‌مخۆر بۆ بواری رۆشنبیری له سنوری قه‌زای رواندز پێكهات، ئامانجه سه‌ره‌تایی و نزیكه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری گه‌نجان و په‌ره‌پێدانی كولتوری خوێندنه‌وه‌یه له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان ، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی كتێبه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێت.. واتا بهتهوهرگرتنی كتێب كاره‌كه ڕایی ده‌بێت. سه‌ره‌تا پێویستیمان به‌وه بوو كه‌وا كتێب خۆشهویستكهین له‌لای خه‌ڵكه‌وه، ئه‌مه‌ش به دابینكردن و خستنه به‌رده‌ستی خوێنه‌رانه‌وه، یان له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی خوێنه‌ر دابووین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ستافێكمان له گروپه‌كه پێكهێنا بۆ گه‌ڕان به ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی سنوری شاره‌كه‌ماندا و له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران كه‌وتینه راوێژ و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیشمان ئه‌وه‌بوو بتوانین له‌نێو ئه‌م توێژه گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان بازنه‌ی رۆشنبیری پێكبهێنین و بیر و ڕا بگۆڕینه‌وه، هانیان بده‌ین تا بكه‌ونه پشتی كاره‌كانمان، جا ئه‌مه به هاوكاری ماددی بێت یان مه‌عنه‌وی. ده‌توانم بڵێم له‌م یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌ماندا سه‌ركه‌وتووبووین به‌وه‌ی گه‌شبینییان پێبه‌خشین بۆ ئایندهی كاره‌كه‌مان. هه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بوو كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی دڵسۆز په‌یوه‌ست بوون به گروپه‌كه‌وه، كه ئێستا كه‌سانی هه‌ڵسوڕاو و په‌رۆش و دڵسۆزی بواره‌كه‌ن. به‌و مانایه‌ی له‌م گه‌ڕانه‌دا ئه‌وانه كۆبوونه‌وه كه ئه‌هلی ئه‌م كاره‌ن. له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ستبوونی ئه‌م كه‌سانه بۆ گروپه‌كه، به‌رنامه‌ڕێژی زیاتر كرا بۆ په‌ره‌پێدان و فراوانتركردنی پانتایی كاره‌كانمان.
هه‌روه‌ها به‌ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین كه‌وا كتێب و گۆڤار بكڕین یان كۆیانبكه‌ینه‌وه و بیانبه‌خشین به‌وانه‌ی ئاره‌زووی خوێندنه‌وه ده‌كه‌ن. یان بیانگه‌یه‌نینه ئه‌و كتێبخانانه‌ی كه له قووتابخانهكان پێكهێنراون، تا له ڕێیه‌وه بگات به‌ده‌ستی ئه‌و خوێندكارانه‌ی ئاره‌زوویان بۆ خوێندنه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها له ئامانجماندا هه‌یه كه‌وا خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كانی سنوری شاره‌كه‌مان به كتێب خه‌ڵات بكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌م به‌خشینی كتێبه ببێته سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ دروستكردن یان دامه‌زراندنی كتێبخانه له ماڵه‌كاندا. هه‌روه‌ها زۆر مه‌به‌ستمانه هاوكاری كتێبخانه‌كانی ده‌ڤه‌ری رواندز بكه‌ین به كۆكردنه‌وه و به‌خشینی كتێب پێیان. له‌م پێناوه‌دا هاوكارییمان به‌خشیوه به كتێبخانه‌ی گوندی گه‌ره‌وان. هه‌روه‌ها مه‌به‌ستمانه كتێبخانه له گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری رواندز دابمه‌زرێنین و وه‌ك دهستپێكێكیش به هاوكاری خه‌مخۆران و رۆشنبیرانی شاره‌كه‌مان توانیمان كتێبخانه‌یه‌كی خنجیلانه له گوندی ئاكۆیان دابمه‌زرێنین و ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی (كۆدۆك)یش بكه‌ین به سه‌رپه‌رشتیاری كتێبخانه‌كه تا ئه‌وانه‌ی تر رادێن له‌سه‌ر كاره‌كه. هه‌روه‌ها وه‌ك ئامانجێك بۆنه و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان له پڕۆژه‌كه‌ماندا ئاماژه‌یان پێكراوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاومان ناوه و له ته‌واوی بۆنه و جه‌ژنه‌كانی رابردوو یادهكانمان به‌رزڕاگرتووه و بهشداریمانكردووه. هه‌روه‌ها زۆر مه‌به‌ستمانه منداڵ و مێردمنداڵ‌و لاوانی گونده‌كانی سنوری قه‌زاكه‌مان ئاشنا بكه‌ین به خوێندنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شێوازی تایبه‌ت به‌خۆمان گرته‌به‌ر و تا ئاستێكی باشیش تێیدا سه‌ركه‌وتین. ئه‌ویش به پێكهێنانی كتێبخانه‌ی گه‌ڕۆك بوو بۆ گونده‌كان. واتا كتێبخانه‌مان دروستده‌كرد و به ئۆتۆمۆبیلهكانمان به‌و گوندانه‌دا ده‌گه‌ڕاین كه ده‌مانخسته نێو چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاره‌كانمان و كتێبمان به‌پیر خه‌ڵكه‌كه‌وه ده‌برد و به شێوه‌ی ئیستیعاره ( شێوه‌ی كاتی) پێماندهدان. واتا دوای ماوه‌یه‌ك لێمان وه‌رده‌گرتنه‌وه تا گوندێكی تریش بتوانێ سود له كتێبه‌كان وه‌ربگرێ. یه‌كێكی تر له ئامانجه‌كانمان كه ده‌توانم بڵێم ئامانجی ستراتیژی ئێمه‌یه ئه‌ویش پێكهێنانی ئینسكلۆپیدیایه‌كی تایبه‌ت به شاری رواندزه، كه به‌شێكی كه‌می كاره‌كانمان ده‌ستپێكردووه و سه‌ره‌تایه‌كمان بۆ داناوه. به‌ڵام ئه‌مه كارێكی هه‌روا ئاسان نیه و ده‌كرێت وه‌ك كارێكی درێژخایه‌ن لێی بڕوانرێت.
ده‌رباه‌ره‌ی ئه‌وه‌ی كه وه‌ك كۆمه‌ڵێكی خۆبه‌خشن كاره‌كان راده‌په‌رێنن چالاكیهكان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، وتی”بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كۆدۆك له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا به ئهنجامیگهیاندوون، بێگومان ده‌بێت له‌ڕووی جۆر و تێچوونه‌وه پۆلینكارییهك بكه‌ین. بۆیه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ره‌تای چالاكییه‌كانمان ده‌بینین به‌وكارانه دهستمانیپێكردووه كه كه‌مترین بڕی تێچوونیان هه‌بووه، تا بتوانین به پشت به‌خۆبه‌ستنه‌وه كاره‌كان به‌سه‌ركه‌وتن بگه‌یێنین. دواتر ورده ورده هه‌نگاومان بۆ ئه‌م كارانه هه‌ڵێناوه كه كه‌متر ره‌چاوی تێچوونی پاره‌مان كردووه، ئه‌مه‌ش بۆ دوو هۆكاری ده‌گێڕمه‌وه: 1- ئامانجی كاره‌كه به بنهماگیراوه. 2- پاڵپشتیی دڵسۆزان بۆ كاره‌كه زیادی كردووه. به واتا، له‌گه‌ڵ زیادبوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆدۆك، دۆست و لایه‌نگریش زیادیكردووه. خۆشبه‌ختانه ئێستا كۆدۆك زۆرترین دۆست و لایه‌نگری بۆ خۆی په‌یداكردووه له‌و كه‌سانه‌ی كه له جۆرێتی كاره‌كانمان تێده‌گه‌ن و هه‌ست به ماندووبوون و شه‌ونخوونی كاره‌كانمان ده‌كه‌ن و ئه‌نجامه‌كانیش باشترین سه‌نگی مهحهكن. ئه‌وه‌ی بۆته جێی سه‌رنجیش له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه، له ته‌واوی كاره‌كانماندا داهێنانی تازه به‌دیده‌كرێت و زۆر خۆمان له لاساییكردنه‌وه دوورخستۆته‌وه.
پ\ ده‌رباره‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به كتێب و كه‌لتوری خوێندنه‌وه‌و بواری رۆشنبیری ، حه‌سه‌ن مسته‌فا تیشكی خسته سه‌رو وتی: “وه‌كو له وه‌ڵامی یه‌كه‌مدا باسمكرد له‌لای ئێمه كتێب ته‌وه‌ره، چونكه كتێب مه‌عریفه به‌رهه‌مدێنێ… هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك نه‌یتوانیوه بێ كتێب پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێ. هه‌ر كتێبه ده‌روازه‌كانی عه‌قڵ به‌ڕووی داهێنان و شارستانێتی ده‌كاته‌وه. هه‌ر كتێبه به‌سه‌ر ئه‌فسانه و خورافیاتهكاندا زاڵبووه. ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌شدا زۆره كتێبه، به‌ڵام كتێبیش نابێت به هه‌ڵواسراوی و خه‌وتوویی بمێنێته‌وه له‌نێو رهفهكاندا و گه‌رده‌كانی تۆزوخۆڵ سیماكانیان بشارێته‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه عه‌وداڵی رۆشنبیرییه‌كی گشتی بین، ده‌بێت له‌سه‌ره‌تادا ئاشنایه‌تیمان په‌یداكردبێت له‌گه‌ڵ كتێبدا. بێگومان ده‌بێت له‌و كتێبانه‌ش خۆ بخزێنینه ناو باوه‌شی خوێندنه‌وه كه له‌گه‌ڵ زه‌وق و سه‌لیقه‌مان ده‌گونجێت. تا له یه‌كه‌م هه‌نگاودا دووچاری هه‌ڵزه‌قینه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه نه‌بینه‌وه. ئه‌م یه‌كه‌م هه‌نگاوه.. یه‌كه‌م كتێب نانه باوه‌شه زۆر گرنگه. هه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌یه ئاسۆكانی به‌رده‌ممان رووناك ده‌كاته‌وه.. ئاینده‌مان گه‌شتر ده‌كات.”
ده‌رباره‌ی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌ی گه‌ڕۆك كه كتێب به پیر خه‌ڵكی گونده‌كان دهباتخوێنهر به كتێب ئاشنا ده‌كات وتی:
” بیرۆكه‌ی كتێبخانه‌ی گه‌ڕۆك یه‌كێكه له بیرۆكه هه‌ره جوان و پڕبایهخهكان كه ئێمه پێی هه‌ڵساوین. مه‌به‌ستیش لێی ئاشناكردنی كتێب و گۆڤاره به لاوان و خوێنه‌رانی گونده دووره ده‌سته‌كان یان راستتر بڵێین ئه‌وانه‌ی كتێبخانه‌یان لێدووره… كتێبخانه‌مان ئاماده‌ده‌كرد به جۆره‌ها بابه‌ت و رێژه‌یه‌كی گونجاو له كتێب و گۆڤار و به‌پیر خهڵكهكهمانهوه بردووه تا سودی لێببینن. تا ئێستا پێنج گه‌شتی هاوشێوه‌مان بۆ پێنج شاره‌دێ و گوند له سنوری قه‌زای رواندز بردووه. واتا كتێبمان به‌پیر خه‌ڵكه‌وه بردووه تا بیبه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌كی گونجاو بیخوێننه‌وه و سودی لێببینن. ئه‌و گهشتانهشمان به ناوی كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی بواری رۆشنبیری ناوناون، تا ئێستا ده‌رفه‌تمان هه‌بووه كه‌وا گه‌شته‌كان به‌ناوی هه‌ردوو ره‌حمه‌تی( عه‌لی مه‌كته‌به و حوسێن حوزنی موكریانی ) ناوبنێین، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و خزمه‌ته دیاره‌ی ئه‌و دوو كه‌ڵه پیاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌م بواره‌دا به خهرجیانداوه. له گه‌شته‌كانی تری له‌پێشمان ناوی تر دێت، كه له‌م بواره‌دا خزمه‌تیان به كولتوری رۆشنبیری كردووه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و كار‌و چالاكیانه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵێكی ته‌مه‌نیاندا ئه‌نجامیان داوه به‌م شێوه تیشكی خسته سه‌ر كاره‌كانیان وتی:
” ره‌نگبێ جێی تێڕامان بێت كه‌وا كۆدۆك توانیوویه‌تی له ماوه‌ی یه‌كساڵی ته‌مه‌نیدا ده‌یان چالاكیی جۆراوجۆر به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، به‌و مه‌رجه‌ی كه به‌شێكی زۆری چالاكیهكان له ڕووی ماددی و ماندووبوون و ئاماده‌كردنه‌وه كه‌وتبنه ئه‌ستۆی ئه‌ندامه‌كانی. وه‌ك ده‌رفه‌تێكیش پێمان باشه له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا و له‌ڕێی ههفتهنامهئازیزهكهتانهوه چالاكییه‌كانمان بخهیهنهڕوو، تا دۆستانمان پێی بزانن و ئاگاداربن له كار و چالاكییه‌كانمان، به‌ڵكو له‌ڕێیه‌وه ببنه دۆستی كۆدۆك و هاوخه‌ممان بن له سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه رۆشنبیرییه.
یه‌كه‌مین چالاكیمان له جه‌ژنی سه‌ری ساڵی 2010 دا ده‌ستپێده‌كات، كهمهراسیمێكمان رێكخست و به‌ئاهه‌نگی مۆسیقا و گۆرانیی وخوێندنه‌وه‌ی شیعر كۆمه‌ڵێك لاومان داوه‌تكردن و ئه‌و ئامانجه‌ی خۆمان بۆی سازدابوو به‌ده‌ستمان هێنا و كۆمه‌ڵێك لاومان به كتێب خه‌ڵاتكردن. هه‌روه‌ها له 4\2 دا له پێشبڕكێیێكی نێوان خوێندكارانی ئاماده‌یی كچان و كوڕانی ڕواندزدا به‌شداریمانكرد، وه‌ك خه‌ڵات كتێب به‌سه‌ر خوێندكارانی به‌شداربوو دابه‌شكرا. هه‌روه‌ها ڕۆژی (26\3\2010) له (ڕۆژی جیهانیی شانۆ)دا كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری شانۆییمان به كتێب خه‌ڵاتكرد، كه شانۆگه‌ریی (حه‌شارگه)یان له (هۆڵی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی پاشای گه‌وره)دا نمایشكرد. ڕۆژی(22\4\2010) هونه‌رمه‌ندان (زرار محه‌مه‌د) و (ته‌یب موعته‌سیم) ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر، له ڕواندز پێشانگایێكی هاوبه‌شیان كرده‌وه، كه كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ئه‌رشیفی كه‌سایه‌تی و شاری ڕواندزی له‌خۆ گرتبوو. ڕۆژی (24\4\2010) به بۆنه‌ی (ڕۆژی جیهانیی كتێب)، له باره‌گای (كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی- لقی ڕواندز)دا، له مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا (24) ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند و ئه‌كادیمی و شاعێری لاوی شاری ڕواندزی به كتێب خه‌ڵات كرد. ڕۆژی (1)ی ئایاری 2010 به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی كرێكارانی جیهان و به‌رزڕاگرتنی ئه‌م جه‌ژنه، له مه‌ڕاسیمێكی ڕێزلێناندا له باره‌گای (سه‌نته‌ری لاوانی ڕواندز)دا (26) فه‌رمانبه‌ر و كرێكار و كاسبكاری شاری ڕواندزی به كتێب و تابلۆ و جلوبه‌رگ خه‌ڵات كرد. رۆژی (19\5\2010) له‌یادی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ساڵی (1987)ی شاری ڕواندز، به‌دوو چالاكی به‌شداری له (ڤیستیڤاڵی شاری رواندز)دا كرد. یه‌كه‌میان: كردنه‌وه‌ی پێشانگایێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان (زرار محه‌مه‌د و ته‌یب موعته‌سیم و هێمن ئیبڕاهیم) ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر،كه وێنه و ئه‌رشیفی دیكۆمێنتی تایبه‌ت به شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی شاری ڕواندزی له‌خۆگرتبوو. دووه‌میان: له‌لایه‌ن به‌ڕێز (حه‌سه‌ن مسته‌فا)وه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر، سیمینارێك له‌سه‌ر هۆكار و ده‌ره‌نجامه‌كانی ڕاپه‌ڕینی ساڵی (1987)ی شاری ڕواندز پێشكێشكرا. ڕۆژی (1\6\2010) به بۆنه‌ی (جه‌ژنی جیهانیی منداڵان)، گونده‌كانی دۆڵاكۆی به‌سه‌ركرده‌وه كتێب و گۆڤاری منداڵان و كه‌لوپه‌لی هونه‌ری به دیاری پێشكێش به منداڵه چاوگه‌شه‌كانی ئه‌و گوندانه كرد. ڕۆژی (11\7\2010) كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب، یه‌كه‌مین كتێبخانه‌ی گه‌ڕۆكی دروستكرد، له گه‌شتێكیدا به ناونیشانی گه‌شتی كه‌سایه‌تی ناسراوی شاری ڕواندز (عه‌لی مه‌كته‌به) گوندی (ده‌رگه‌ڵه)ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی (وه‌رتێ)ی به‌سه‌ركرده‌وه و كه چه‌ندین كتێب و ناونیشانی جۆراوجۆری به خه‌ڵكی گونده‌كه ئاشناكرد. ڕۆژی (21\7\2010) كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب، له درێژه‌ی چالاكییه‌كانیدا گه‌شتێكی دیكه‌ی كتێبخانه‌ی گه‌ڕۆكی به ناونیشانی گه‌شتی (عه‌لی مه‌كته‌به) بۆ گوندی (به‌رزێوه) ئه‌نجامدا، كه چه‌ندین كتێب و بڵاوكراوه‌ی جۆراوجۆری به گه‌نجان و خوێندكارانی گونده‌كه ئاشناكرد. ڕۆژی (5\8\2010) كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب، گه‌شتێكی دیكه‌ی كتێبخانه‌ی گه‌ڕۆكی به ناونیشانی گه‌شتی (عه‌لی مه‌كته‌به) بۆشارۆچكهی (وه‌رتێ) كرد. كه نێزیكه‌ی (600) كتێب و گۆڤاری جۆراوجۆری خسته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی ئه‌م شارۆچكه‌یه. ڕۆژی (21\8\2010) كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب، له درێژه‌ی گه‌شته‌كانیدا، كتێبخانه‌ی گه‌ڕۆكی (عه‌لی مه‌كته‌به)ی گه‌یانده گوندی (ئاكۆیان)، نێزیكه‌ی (1100) كتێب و گۆڤاری جۆراوجۆری له‌خۆگرتبوو و خستیه به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی ئه‌م گونده. ڕۆژی (26\9\2010) كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب، له پێنجه‌مین گه‌شتی كتێبخانه‌ی گه‌ڕۆكدا، گه‌شتێكی دیكه‌ی به ناونیشانی گه‌شتی رۆشنبیر و مێژوونووسی ناودار (حوسێن حوزنی موكریانی) بۆ گوندی (خانه‌قا) سازكرد. نێزیكه‌ی (450) كتێب و گۆڤاری جۆراوجۆری له‌خۆگرتبوو و خرانه به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی گونده‌كه. به‌خشینی كتێب وه‌كو خه‌ڵات له هه‌شت به‌رنامه‌ی (ده‌نگی شاعێران)دا له ڕادیۆی ئازادی– سۆران. به‌خشینی (ته‌فسیری قوڕئانی پیرۆز) به مزگه‌وته‌كانی (وه‌رتێ و خانه‌قاو ئاكۆیان و ده‌رگه‌ڵه و به‌رزێوه). ڕۆژی (10\10\2010) كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب، به هاوكاری ڕۆشنبیران و دڵسۆزان كتێبخانهیێكی له گوندی (ئاكۆیان)ی سه‌ر به شاری ڕواندز كرده‌وه، كه نێزیكه‌ی (1200) كتێب و گۆڤار و بڵاوكراوه‌ی جۆراوجۆری له‌خۆگرتووه، له‌گه‌ڵ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی كتێبخانه‌كه. ڕۆژی (4\11\2010) له باره‌گای سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری ڕواندزدا، كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب، (40) فه‌رهه‌نگی (ئینگلیزی-كوردی) به‌سه‌ر (40) قوتابیی كچدا دابه‌شكرد، كه له خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی به‌شداریانكردبوو، خوله‌كه‌ش سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری ڕواندز ڕێكیخستبوو. ڕێكه‌وتی (8\11\2010) كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب، له كتێبخانه‌ی گوندی (ئاكۆیان) خولێكی فێركردنی (كۆمپیوته‌ر) ی بۆ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی گونده‌كه كرده‌وه، شایه‌نی باسه ئه‌مه یه‌كه‌مین خوله كه له‌م گونده‌دا ده‌كرێته‌وه. ڕێكه‌وتی (11\11\2010) كاتژمێر (9:30) به‌یانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دۆستانی كتێب له هۆڵی ناوه‌ندی چالاكی و پێگه‌یاندنی لاوانی ڕواندز، به ئاماده‌بوونی لایه‌نی حكومی و حزبی ژماره‌یێكی زۆر له ڕۆشنبیران و كه‌سایه‌تییانی شاری ڕواندز و سۆران و هه‌ولێر، له یه‌كه‌مین ساڵیادی ڕاگه‌یاندنیدا، دیدارێكی (ئه‌ده‌بی – هونه‌ری) بۆ (وێنه‌ی فۆتۆگرافی، لێكۆڵینه‌وه، چیڕۆك، شیعر)، له ژێر ناونیشانی (سه‌رخستنی ئینسكلۆپیدیایێكی تایبه‌ت به شاری ڕواندز، ئاسووده‌مان ده‌كات) ڕێكخست.
له به‌رنامه‌كانی دانی به‌یانی دیدار دیداره‌كانی: (محه‌مه‌د عارف) بۆ وێنه‌ی فۆتۆگرافی و دیداری (محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم) بۆ لێكۆڵینه‌وه و دیداری (شێرزاد حه‌سه‌ن) بۆ چیڕۆكه‌كان به‌ڕێوه‌چوون.
دوای نیوه‌ڕۆش دیداری (نه‌زهه‌ت ڕواندزی) بۆ شیعر به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداربووانی دیداریش بابه‌ته‌كانیان پێشكێش به ئاماده‌بووان كرد، له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا خه‌ڵات و سوپاسنامه به‌سه‌ر (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م)ی دیدار دابه‌شكران.
ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی ئایندهی كۆدۆك وتی:”
نزیكترین كاری به‌رده‌ستمان، نمایشكردنی پێشانگایه‌كی وێنه‌ی ئه‌رشیفیی – فۆتۆگرافییه، له شاره‌كانی هه‌ولێر- سلێمانی- كه‌ركوك- دهۆكه. هه‌روه‌ها كاركردنه بۆ دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه له شوێنانی تری سه‌ر به قه‌زای رواندز، وه‌ك داخوازیش خه‌ڵكی شاره‌دێی وه‌رتێ داواكارن كه‌وا هه‌ماهه‌نگییان بكه‌ین بۆ دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌ك، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌م چالاكییانه‌ی دوایی نه‌مانتوانی له‌گه‌ڵیان و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه دانیشتن بكه‌ین و ره‌زامه‌ندی ئه‌وان وه‌ربگرین و ده‌ست به‌كاربین.ئه‌وه‌ی له هه‌مووانیش گرنگتر به‌لای ئێمه‌وه ههنگاههڵێنانه به‌ره‌و دامه‌زراندنی ئینسكلۆپیدیایێكی تایبه‌ت به رواندزه. دیاره كاره‌كان زۆرن، به‌ڵام نامانه‌وێت هه‌ڵپه بكه‌ین و كارێك ناكه‌ین ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا به باشی بیری لێنه‌كه‌ینه‌وه و به‌ته‌واوی خۆی بۆ ئامادهنهكهین.
له دواپرسیاردا ده‌رباره‌ی داوكارییه‌كانی كۆدۆك وتی:
” ئومێده‌وارین لایه‌نی به‌رپرس هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌بێت بۆ ئه‌و كارانه‌ی له رابردوودا ئه‌نجاممانداون و كارئاسانیمان بۆ بكات و وه‌ك كۆمه‌ڵه‌یه‌كی فه‌رمیی بناسرێین تا زیاتر ده‌ستمان واڵاببێت و ئه‌و كار و پڕۆژانه‌ی له به‌رنامه‌ماندا هه‌ن بتوانین جێبه‌جێیان بكه‌ین. هه‌روه‌ها رووی ده‌ممان هه‌میشه له خه‌ڵكی رۆشنبیر و خه‌مخۆری دهڤهرهكهمانه بۆ به‌پیره‌وه هاتنی پڕۆژه‌كانمان. چونكه دڵنیام هیچ نوخبه‌یه‌ك له نێو كۆمه‌ڵگا ناتوانێ به‌بێ پشتگیری هاووڵاتیان پڕۆژه‌كانیان سه‌ركه‌وێ. بۆیه پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری خۆمان به گرنگ ده‌زانین و داواكارین وه‌ك چۆن له پڕۆژه‌كانی رابردوو درێخیان نه‌بووه بۆ داهاتووش له پشتی كاره‌كانمان بن. جا ئه‌و پاڵپشتیكردنه مه‌رج نیه پاڵپشتی ماددی بێت، ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه له‌ڕووی مه‌عنه‌وه‌ییه‌وه هاوكارمانبن.”