شیعرێكی ئه‌لیكساندر بلۆك … له دوو تاقیكردنه‌وه‌دا
شیعرێكی ئه‌لیكساندر بلۆك … له دوو تاقیكردنه‌وه‌دا
گۆڕینی له رووسییه‌وه :مارف عومه‌ر گوڵ
تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م : ئه‌م شیعره‌ی شاعیری ناوداری رووس ( ئه‌لیكساندر بلۆك ) م وه‌كو خۆی له رووسییه‌وه كردوه به كوردی .
تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌م : بیرۆكه‌ی شیعره‌كه‌م به‌كارهێناوه‌و شیعرێكی تازه‌م نوسیوه .
تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م :
————–
لێت وردده‌بمه‌وه ، ساڵان به به‌رده‌مماندا تێده‌په‌ڕن
له یه‌ك شێوه‌دا لێت وردده‌بمه‌وه .
ئاسۆ سه‌راپا له ئاگردایه ، ته‌واو بێ ئارام
بێده‌نگ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م ، به شه‌وق و ئه‌وینه‌وه .
ئاسۆ سه‌راپا له ئاگردایه ، ده‌ركه‌وتنت نزیكه
به‌ڵام ترسناكه ، خۆتم لێ بگۆڕی .
به جه‌ساره‌ته‌وه ، گومان دروست ده‌كه‌یت
تا دوایی شێوه‌ی ئاسایی خۆت بگۆڕیت .
ئای ! چۆن هه‌ره‌س دێنم ، خه‌مبارانه ، دادهكهوم
به‌سه‌ر خه‌یاڵی كوشندانهدا زاڵ نابم .
ئاوا ئاسۆ گه‌شه‌و ، دره‌وشانه‌وه نزیكه
به‌ڵام ترسناكه بۆ من ، شێوه‌ی خۆتم لێ بگۆڕی .
4 / 6 / 1901
گوندی شاخمهتۆڤا
تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌م :
————
ساڵان دێن ، ده‌ڕۆن ،
منیش لێره‌وه له تۆ ده‌ڕوانم
وه‌ك جاری جاران ،
بۆ تۆ بێهووده‌م ، بۆت په‌رێشانم .
وه‌ك خۆت بێره‌وه ،
وه‌ك سێڵاو نه‌بی ، خۆتم لێ لێڵ كه‌ی
نزیك ده‌بییه‌وه ،
تۆ نهتكردبێ ، خۆتم لێ وێڵ كه‌ی .
كپ كپ و ئارام ،
منیش به شه‌وق و به ئه‌وینه‌وه
بێده‌نگ چاوه‌ڕێم ،
خه‌م دایگرتووم به ئه‌سرینه‌وه .
گومانیكی سه‌یر ،
تێڕامانیكی تیژ و ترسناك
یه‌خه‌م به‌رنادات ،
لێم نه‌شێوێنی ئاسۆگه‌ی روناك !
12 / 1 / 2010
سلێمانی