گفتووگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح جه‌لال
شیكاری كردنی شۆڕشی كورد له كتێبی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ)سه‌لاح جه‌لالدا
سازدانی:سالار جاف
سه‌لاح جه‌لال یه‌كێكه له‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی ساڵانێكه‌خزمه‌تی نوسین و ئه‌ده‌بی كوردی ده‌كات و خاوه‌نی چه‌ندین نوسین و كتێب و قه‌سیده‌ی كوردی و عه‌ره‌بییه، ئه‌و جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می به زمانی كوردی هه‌یه و خاوه‌نی رێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیه‌تی له نوسینی كوردیدا، له ناوه‌ندی عه‌ره‌بیشدا ناوێكی دیاری هه‌یه و نوسینه‌كانی له زۆربه‌ی رۆژنامه ئه‌ده‌بی و سیاسیه‌كانی ولاتانی عه‌ره‌بیدا بڵاوده‌كرێته‌وه به تایبه‌ت رۆژنامه عێراقیه‌كانی وه‌ك الادیب و المشرق و المۆتمر به‌م دواییانه كتێبێكی نوێی به شێوه‌ی رۆمان بڵاوكردۆته‌وه به‌ناوی (ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌راڵ)كه‌زیاتر گه‌رانه‌وه و شیكاریكردنی مێژوی شۆڕشی كوردی بو له سه‌رده‌مه‌كانی پێشوتردا.
شه‌قام، په‌یوه‌ندی نێوان نوسه‌ر و خوێنه‌ری كورد له چی ئاستێكدا ده‌بینیت؟
سه‌لاح جه‌لال، پانتاییه‌كی فراوان له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌یه، ئاسته‌كانی خوێنه‌ر+نوسه‌ر+ده‌ق، له‌و پرۆسه گرنگه‌ی مه‌عرفیه‌دا كه له‌م پانتاییه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت،كه واتای داهێنان ده‌گرێته خۆی، شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاسته گرنگانه توێژینه‌وه‌ی قوڵی گه‌ره‌كه(رۆلانبارت) له گوتاری مه‌رگی نوسه‌ردا سه‌ربه‌خۆیی ده‌ق له كۆتایی هاتنی په‌یوه‌ندی كتوپڕی نوسه‌ر به ده‌قه‌وه ده‌رده‌خات.
نوسه‌ر به‌پاشخانێكی ڕۆشنبیری فراوانه‌وه ده‌نوسێت و خوێنه‌ر كه ده‌خوێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش جیاوازی خوێنه‌ری خۆرئاوایه به خۆرهه‌ڵاته‌وه كه ئه‌و زه‌مینه‌یه‌كی ته‌واوی بۆ ره‌خساوه له هه‌موو بواره‌كانه‌وه و پاشخانێكی مه‌عریفی قوڵی هه‌یه، ئه‌میش به پێچه‌وانه‌وه و ته‌نگه‌ژه‌ی ژیانیش ڕوانینی گرتووه، بۆیه‌ش ئاستی خوێنه‌ر له‌و تاڵه ده‌زووه‌وه دیاریده‌كرێت كه وه‌ك خوێنه‌رێكی هه‌ڵبژارده له پانتاییی داهێناندا ده‌بینرێته‌وه، زۆر له تیئورزانان شیكردنه‌وه‌یان بۆ كردوه ، لای (عه‌لی حه‌رب )(خوینه‌ر ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌م شایه‌تحاڵێكه ده‌بینێت و ده‌بیستێت ،ئه‌ند ێشه ده‌كات و خۆی ده‌نوێنێ ،تێده‌گات و نرخی ده‌زانێ ،وه هیچ نرخ زانینێك به‌بێ گه‌واهی ناكرێت، وه خوێنه‌ر دوه‌م شیكه‌ره‌وه و لێكده‌ره‌وه‌یه،ڕوداوه‌كان شیده‌كاته‌وه به‌ئه‌ندازه‌ی لێكدانه‌وه‌ی گوتراوه‌كان ،وه هیچ تێگه‌یشتنێك نییه به‌بێ شیكردنه‌وه یان لێكدانه‌وه، له‌دوا جاردا خوێنه‌ر بریتییه له‌ڕاڤه كار و هه‌ڵوه‌شێنه‌ر- اوهام النخبه /ل33
به‌م شێوه‌یه ئاستی خوێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت كه په‌یوه‌ندیه‌كان له‌سه‌رئاستی به‌رهه‌مهێنان یه‌كده‌گرێته‌وه له‌و پێگه‌یشتنه یه‌كه ئه‌ده‌بیه‌ی كه پێك ده‌هێنرێت، ئه‌م پرۆژه‌یه بریتیه له قۆناغه‌كانی گه‌شه كردن و نوێگه‌ری و خستنه سه‌ر و دۆزینه‌وه.ئاسته‌كانی خوێنه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی بولدیمان پۆلینی ده‌كات: ئه‌و خوده‌ی بڕیار ده‌دات، ئه‌و خوده‌ی كه ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌و خوده‌ی كه ده‌نوسێت، ئه‌و خوده‌ی خودی خۆی ده‌خوێنێته‌وه، پاشان دامه‌زراندنی یه‌كێتی هۆشیاری ئه‌ده‌بی پێك ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش ده‌رخستنی ئاسته‌كانی خوێنه‌ر و ده‌ق و نوسه‌ر ، كه له ئاراسته‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مهێنانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن له پرۆژه‌ی ره‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌ون.ئه‌مه‌ش ده‌یان پرسیاری سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ ئێمه به‌رجه‌سته ده‌كات،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا راده‌یه‌كی باش له په‌یوه‌ندیه‌كانی رۆشنبیری كوردیدا سه‌ره‌تایه‌كی باش له نوسه‌ر و خوێنه‌ر هه‌یه، به‌ره و یه‌كه‌یه‌كی هۆشمه‌ندی ئه‌ده‌بی.
– شه‌قام، له‌م دوایانه‌دا ڕۆمانی ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕاڵ بڵاوكرایه‌وه بیرۆكه‌ی نوسینی ئه‌م ڕۆمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چی ؟.
سه‌لاح جه‌لال، ئاڵۆزی و نادیاری و چه‌رچه‌فی خوێناوی مێژووی كورد له‌هه‌موو بواره‌كاندا بۆشایی و پرسیاری سه‌رسوڕهێنه‌ریان سازاندووه، به‌تایبه‌تی ئه‌م سه‌ده‌یه كه‌موگناتیزی گۆڕانكاریه‌كان بوو، بۆیه حه‌زمكرد ڕۆمانێك بنوسم كه ره‌نگدانه‌وه‌ی هاوارو شوناسی كورد بێت، بۆ ئه‌مه‌ش ڕۆڵی بارزانی له‌و مێژوه‌دا كه‌سه‌ده‌ی وه‌رچه‌رخان گۆڕانكاریه‌كانه و ئه‌ویش سه‌ركردایه‌تی ئه‌و كه‌شتیه بێئامانه‌ی شۆڕشی كردووه، بۆ ماف و سه‌ربه‌ستی كورد،كه باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌ی كورده و توانی ببێته پێشه‌نگی خه‌بات و ده‌ستكه‌وت و خاڵی گۆڕانكاری، ئیتر وه‌ك گوڵ و گوڵدان پڕۆژه‌ی ڕۆمانه‌كه‌یان پێك هێنا.
-شه‌قام، ئه‌م ڕۆمانه به‌ڵگه‌و واتای مێژویی زۆر هه‌ڵگرتووه تاچه‌ند ده‌توانین به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی بزانین بۆ نه‌و ڕوداوانه‌ی له‌ڕبردودا رویانداوه؟
سه‌لاح جه‌لال، ئێستا هه‌میشه له‌سه‌ر ڕبردوو بونیاد نراوه ئاینده‌ش ئاسۆی ئه‌م دوو تیشكه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، (ڕابوردو/ئێستا ئاینده) وه‌ك كرداری(تناصیه) به‌یه‌كا چڕژانی ده‌قه‌كان پڕۆسیسی په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌هه‌یه، ڕبوردو له‌م ڕۆمانه‌دا له‌ئێستادا ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك كاری هه‌ر ڕۆمانێكی تر كه به‌ئێستا ده‌ست پێده‌كات، چنین و ڕوداوی ڕۆمانه‌كه‌ش هیواو خه‌یاڵ و گیانفیدایی و خه‌بات كه‌داوای سه‌ربه‌ستی و مافی نه‌ته‌وه‌یه‌كه و نامۆیی و ونبون و ئاماده‌بون پێشبینیین بۆ ئاینده ، له هه‌مو بوار و ئاستێكه‌وه تیشكخستنه له‌سه‌ر ئاینده‌یه، ئه‌و مێژوه‌ش له‌گوتارو زمانی ڕۆماندا شێوازێكی تری هه‌ڵگرتووه، ده‌لاله‌ت و هێماو ئاماژه‌و وێنه‌ی هونه‌ری و كاره‌كانی تری ڕۆمانه‌كه توانیویانه له‌ڕێی زمانێكی تازه‌وه ئاسۆ به‌خشیه‌كی ته‌واو ده‌ربخه‌ن، زه‌مه‌نی ڕۆمانه‌كه ئه‌و چركه‌ساته‌یه كه پزیشكه‌كه شریقه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و له ئه‌مریكاوه زه‌مه‌نی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری تیادا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كوردستانه، كه روداوه‌كان دیاری كرا‌و نین و ته‌نیاوه‌ك ئه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه كه‌تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌سێتی ڕۆمانه‌كه‌و ڕوداوه مێژوییه‌كانی كورد‌و شۆڕشه‌كه‌یه‌تی، كه پێویسته له‌مێژودا بگه‌ڕێین بۆ (كات شوێن)ی زۆربه‌ی ڕوداوه‌كان، گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره له‌زه‌مه‌ن و شوێندا كراوه، له‌ڕوداوه‌كاندا له‌پچڕ پچڕی چیرۆكه‌كاندا له‌زماندا له‌هونه‌ری ڕۆمانه‌كه كه‌من زۆربه‌ی ڕوداوه‌كانم كه‌رت كردووه له‌به‌رگی دووهه‌مدا به‌چه‌ند كه‌رتیه‌كی تره‌وه ده‌گێڕدرێنه‌وه، كه‌خوێنه‌ر دوای هه‌ر به‌رگێك و دوای هه‌ردو به‌رگه‌كه ده‌بێت مۆنتاژیان بكاته‌وه، (نمه‌ی باران شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌ی گرتبوو، سه‌ره‌تاو كۆتایی ڕۆمانه‌كه‌یه، كه‌ده‌یه‌ها ڕمز و ده‌لاله‌تی ئاسۆییان هه‌یه له‌هه‌موو بوار‌و ئاسۆكانه‌وه.
شه‌قام، ڕۆمان تاچه‌ند ئه‌توانێت ڕوداوه‌كانی دوێنی بخاته‌ناوتیشكی ئاینده‌وه؟
– سه‌لاح جه‌لال، ئه‌ده‌ب زۆر خێراتر له‌زانست گه‌شه ئه‌كات به‌هۆی خه‌یاڵ كردنه‌وه، پێشكه‌وتنی ڕۆمان له‌سه‌ر پێش زانی و ڕوداوه‌كانی ئاینده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت، ئه‌مه‌ش ڕۆمانی له‌ژنره‌كانی تری ئه‌ده‌ب جیاكرده‌وه، چونكه ڕۆمان له‌گه‌ڵ مێژوی پێشكه‌وتنخوازیدا پێك هات و جیاوازی له‌گه‌ڵدا دروستكرد، به‌دابه‌ش بوونی یه‌كێتی واقیعی خه‌یاڵكردنه‌وه و ده‌رچوون له‌ئێستاوه بۆ ئاینده، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی مرۆڤی خه‌یاڵكه‌ره‌وه ڕۆمان كار له‌سه‌ر ون بون و ئاماده‌بون ده‌كات، له ڕێی نامۆ بونه‌وه كه ناوه‌رۆكی ون بوی هه‌ڵگرتوه هه‌میشه به دوای ونبودا ده‌گه‌ڕێت ، بۆیه‌ش هه‌میشه له ئێستاوه ده‌ست پێده‌كات و كار له‌سه‌ر رابردو ئێستا‌و ئاینده ده‌كات، بۆیه‌ش باختین به ژانرێكی گه‌نجی ده‌زانێت له‌ناو ژانره‌كانی تری ئه‌ده‌بدا كه گوتاره‌كه‌ی له زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژو ده‌رونزانی و ئه‌فسانه‌كان وه‌رده‌گرێت بۆ گه‌یشتن به فیزیای نوێ.
شه‌قام، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه‌ت ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی لێكدانه‌وه‌یان بۆ كرد، ئه‌مه به هه‌وڵێك نا‌بینیت بۆ ئاشنا بونی ئه‌وان به ئه‌ده‌بی كوردی؟
– سه‌لاح جه‌لال، رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب شاره‌زایی باشیان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی كوردی و ئه‌وه‌ی به عه‌ره‌بی نوسرابێت یان وه‌رگێڕدرابێت؟ نوسینه‌كانی منیش زۆربه‌ی به عه‌ره‌بی نوسراون به‌تایبه‌تی شیعره‌كانم كه زۆریان لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر نوسیون، به تایبه‌تی(د.شامل عبدالقادر) كه خوێنه‌رێكی هه‌ڵبژارده‌ی نوسین و شیعره‌كانمه، ته‌نها داهێنان من و ئه‌وی كرده ئه‌و هاوڕێیه، رۆمانه‌كه‌یشی به‌كوردیه‌كی تازه فێربوه‌وه خوێندۆته‌وه، وه(د.سعد)ی هاوڕێم كه كوردیه‌كی باش فێر بوه ده‌یكاته عه‌ره‌بی..هیوادارم ئه‌م په‌یوه‌ندیه ریشه‌یی رۆشنبیری كورد و عه‌ره‌ب ببێته دارێكی به‌ردار.
شه‌قام، تا چه‌نده وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هاوكاری تۆیان كردوه؟
سه‌لاح جه‌لال، هیچ هاوكاریه‌كیان نه‌كردوم، ته‌نانه‌ت دوای چه‌ندین ساڵ له پێدانی موچه به نوسه‌ران ئه‌وسا به هه‌وڵێكی بێسنوری كۆمه‌ڵێك براده‌ر 150 هه‌زاری رێزلێنانیان بۆ بڕیومه‌ته‌وه، كه سی ساڵه ده‌نوسم و هه‌مو كه‌س و په‌ڕه‌ی رۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كان شاهیدی رۆڵی منن،كه تا ئه‌م ساته‌ش جگه له‌وه موچه‌یه‌كی ترم نیه. به‌داخه‌وه له ڤیستیڤاڵی شیعری كوردی له به‌غداد خه‌ڵاتی جه‌واهیریم وه‌رگرت، رۆژنامه‌نوسه‌كه له دو رۆژنامه‌ی كوردیدا ناوی منی نه‌هێنا بو، به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری سلێمانی نوسراوی بۆ كردم كه پێویستی پێمه دابمه‌زرێم، ئه‌وه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناوه‌كه‌م نه‌هاته‌وه، یه‌ك په‌رتوكیشم بۆ چاپ نه‌كراوه تا ئێستا، جگه له (سیمیا له شانۆدا)كه تیپی شانۆی سالار بۆیان چاپكردم و هه‌مو په‌رتوكه‌كانم به ژماره‌ی كه‌م له سه‌ر ئه‌ركی خۆم چاپكردوه، ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر په‌رتوكم ئاماده‌ی چاپه، به‌ڵام هیچ ده‌زگایه‌ك ئاوڕ له‌من ناداته‌وه.نازانم ئه‌و ئه‌فسونه كه‌ی كۆتایی دێت.؟
شه‌قام، له كاتێكدا ئه‌م رۆمانه‌ت بڵاو كرده‌وه له‌لایه‌ن قانیعی فه‌رده‌وه هه‌ندێك قسه به‌رامبه‌ر خودی بارزانی ره‌حمه‌تی كرا ؟
سه‌لاح جه‌لال، رێزم بۆ كاك قانیعی فه‌رد هه‌یه، هیوام وایه كه بتوانێت به‌ره‌و تیشكی ئاسۆیی ئاینده له پرسیاره مه‌عریفیه‌كاندا سه‌رقاڵمان بكات، كه هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م ، بڵاوبونه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌ی منیش په‌یوه‌ندی به‌و شتانه‌وه نیه، من نیه‌تم داهێنان بوه، به‌بێ پرسی دۆست و دوژمنی بارزانی سه‌رشێتانه بڵاوم كرده‌وه، ئه‌و شێوازه‌ش له سه‌ره‌تای ژیانی بارزانیه‌وه باو بووه، به‌ڵام ئه‌و كۆچی دوایی كرد، چووه ناو مێژوه‌وه و ناسڕدرێته‌وه بۆیه ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت له پانتاییه‌كانی مه‌عریفه‌دا، كه كارتێكه‌ریه‌كانی چی بوه له پێشخستنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، كه به‌راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له هه‌مو بواره‌كاندا وزه‌ی گۆڕانكاری بوه.
شه‌قام، ناوه‌نده راگه‌یاندنه‌كانی پارتی تا چه‌ند گرنگیان به‌م رۆمانه دا‌و.
سه‌لاح جه‌لال، گوێ به گرنگی ناده‌م، به‌رده‌وام له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی به‌رده جیهانیه‌كاندا ژیاوم، ئه‌و رۆمانه‌م بۆ داهێنانی خۆم نوسیوه به‌ر له‌هه‌مو شتێك، ئه‌وه‌شی ئاگام لێیه كه‌سانێكی زۆر له رۆشنبیرانی باش خه‌ریكی نوسینن له‌سه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناحه‌زیشم له بڵاوكراوه‌كاندا زۆره، ئه‌و رۆمانه له‌لای خوێنه‌رێكی به‌رفراوان خوێندراوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی ره‌خنه‌گره هه‌ڵبژارده‌كان قسه له‌سه‌ر ئه‌و زمانه كوردیه و ئه‌و كار كردنه زمانه‌وانیه ده‌كه‌ن كه له‌و رۆمانه‌دا هه‌یه و له سه‌رجه‌م نوسینه‌كانی ترمدا و ته‌نانه‌ت ئه‌و شیعرانه‌یشی كه به‌عه‌ره‌بی نوسیومن.زۆر نوسه‌ری گه‌وره سه‌رسامی زمانی نوسینه‌كانم بون.
له گۆڤاری شه‌قام ژماره(181 )له 4/12/2010 دا بڵاوبۆته‌وه.