شێتێتی بێ كه‌نار … جابر محمد جابر
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه: صلاح جلال
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێتیه‌كه‌ی بێ كه‌ناره
رێگه‌یه‌كی په‌ككه‌وتوی گرته‌به‌ر
پرچه‌كانی شه‌ون
به‌یانیه كانی
بارانێكی ته‌ڕبون به هه‌ناسه‌ی ماسیه‌كان
(كاتێك ئه‌و عاشقی بو ئه‌میش به هه‌مان شیوه )
پشكۆی شیعری واز لێهێنا
چه‌ته‌كان ده‌ستیان بۆ به‌رز ده‌كرده‌وه
ئه‌وه‌نده‌ی به‌س بو.. كه رێ كوێره‌ی گوڵی رۆح بگرێته به‌ر
گۆرانی روباره‌كان،
به‌با شوروی سه‌ریه‌وه ئاوێزان بون
بۆ ئه‌وه‌ی پێش به‌ڵاكه‌ی بكه‌وێت
پشتی به‌بروسكه و
تۆفان به‌ست
وه‌له دوا جاردا…
په‌نای برده به‌ر چه‌نه‌بازی بێده‌نگی
هه‌نسكی شوشه‌یی چاوه‌كانیان له‌وێ جێهێشت
له كه‌ناری شاره‌كه‌وه
-دڵخۆشی له‌سه‌ر كڵۆم درا-
وازی له‌و چۆله‌كانه هێنا كه پاسه‌وانی ده‌كردن
كاتێك دڵنیا بو له ناڵه..
وتی:
شێتێتی..
یاری زیره‌كه‌كانه..
ئه‌ندێشه تیایدا ده‌گاته..
ئه‌و په‌ڕی سنوره‌كانی
پاشان گه‌ڕایه‌وه
له‌لای ئه‌و دیواره‌وه
چۆله‌كه‌كانیش
له بیره‌وه‌ریدا ده‌نوكیان لێده‌دا
به‌خۆشیه‌وه ده‌یانجریواند
له گۆڤاری هه‌نار ژماره 58 له نۆڤه‌مبه‌ری 2010 بڵاو بۆته‌وه.