
چه‌پكه ژماره‌یه‌ك له‌تێڕامان …. ڕۆژهه‌ڵه‌بجه‌یی
-1-
كه گوزه‌ره‌یه‌كی شكاو ده‌بینم،
له‌زه‌ینما پۆرترێتی كانییه‌كه
به‌گۆچانێكه‌وه ده‌نك، ده‌نك
پیری كۆده‌كاته‌وه…!
-2-
كه‌په‌رداخێك ئاو ده‌ڕژێ
ئه‌وه گوڵاڵه سوره‌یه‌كه،
كه قاچی له(با) هه‌ڵده‌كه‌وێ
بۆ ئه‌به‌د ده‌خه‌وێ
-3-
كه جۆگه‌یه‌ك رووبار نادۆزێته‌وه
هه‌تاو ده‌ستی ده‌گرێ‌و
هه‌ر چوار په‌لی ئه‌ندێشه‌ی
هه‌ڵم ماچی ده‌كا…!
-4-
به‌رد بۆ هه‌میشه سكون،
له‌هه‌ناویا نه‌نووستووه…
كه ئاگر ده‌ست‌و په‌نجه‌كانی پڕده‌كا له‌خۆی
دێته گۆو ده‌ڵێ:-
كه له‌سه‌ر شانی ئۆقره‌یه‌كابووم
حه‌رفم ده‌چووه‌وه سه‌رچیا…!
-5-
كه‌تیشكی خۆر دوگمه‌ی گوڵێك ده‌كاته‌وه
به‌ئینجانه ده‌ڵێم به‌سیه چه‌نه‌بازی،
له‌وێدا دوو ده‌ریا،
هه‌ژانییان ده‌گاته،
حزووری خوا…!!
-6-
به‌هه‌نارێك ده‌ڵێم چ حیكمه‌تێكه،
له‌گه‌ڵ سێوا ته‌بانیت…
تۆ له‌سپێده‌دا پیاسه ده‌كه‌یت،
كه‌چی له‌ئێواره‌دا،
له‌سه‌فه‌رێكدای
شوناسنامه‌ت وه‌رین…
-7-
كه عیشق ماڵ ئاوایی ده‌كا…
ده‌رگا دڵه‌ڕاوكێ ژیری ناكاته‌وه…
جگه‌ره له‌نه‌فخی دووكه‌ڵا ده‌خنكێ
گڵۆپ له‌له‌پی جاده‌دا گڵۆڵه
ئاوێنه له‌قوڵایی حوزنا هه‌ڵده‌قوڵێ…!!
-8-
كه مانگ له‌حه‌وشه‌كانی ئاسماندا،
نان ده‌خوا…
كه‌ناری ئه‌ندێشه‌یان له‌قه‌فه‌س ده‌كه‌نه‌وه‌و
ده‌بنه ئه‌سیری شه‌و…
چۆله‌كه ده‌ست هه‌ڵده‌گرن،
له‌ڕێنوسی هێلانه‌و
نیگه‌رانی پاك ده‌كه‌نه‌وه به‌شه‌و
مێرووله به‌ده‌نگه گه‌نمێك ده‌ڵێ: لێم ببوره
قه‌ناعه‌تم به‌فه‌تحی شه‌و…
په‌ڕه‌سێلكه ده‌ڵێ: به‌سیه‌تی كرێچێتی،
كوێستان‌و گه‌رمیان،
مانگ ده‌له‌وه‌ڕێ،
منیش ده‌بمه پاسه‌وانی شه‌و…!!
-9-
كه‌شاعیرێك ده‌مرێ
ئه‌ستێره بریندار ده‌بێ‌و
هه‌ور سه‌ری پڕده‌بێ له‌سه‌ر ئێشه‌و
باخچه بێ ته‌كبیره،
بۆ ره‌وانبێژی گوڵێك…
ره‌شه‌با به‌له‌تێ قاچه‌وه
به‌گیا ده‌ڵێ:-
تۆ ئیتر به‌پیری له‌دایك ئه‌بی..
گیاش به به‌باڵنده ده‌ڵێ:-
پۆزش بۆ فڕین بهێنه‌ره‌وه
ئاسمان چاویلكه‌كه‌ی ونبووه…!!
-10-
ئه‌وه‌نده باسی عیشقی قوپاوت كرد،
عیشق خل بوویه‌وه بۆناو چه‌مێك
ئه‌وه‌نده باسی مه‌وسمی چراو په‌پووله‌و گوڵ‌و
حه‌زره‌تی باران‌و
قافیه‌ی چه‌ترت كرد
هه‌ر هه‌موویان بوونه،
هه‌ڵمی جیابوونه‌وه،
له‌دێڕی موبایلێك..!!
ئه‌وه‌نده باسی بریقه‌ی به‌خته‌وه‌ری‌و
هه‌دادانی هیوات كرد…
هه‌ر هه‌موویان ئاوه‌ژوو
له‌قوژبنی پێڵاوێك…
ببووره نه‌كه‌ی باسی شیعر بكه‌ی،
چونكه شیعر یانی نزیك له‌قسه‌كانی خوا…
تۆ چه‌ند له‌خوا دووری چه‌ند…!!
-11-
كه‌قفڵێك به‌ده‌رگایه‌كه‌وه ده‌بینم،
ئه‌وه حیجابی دره‌ختێكه،
پڕه له‌ماندووبوونی میوه…!
-12-
چ گه‌وجه زستان،
كه‌ناتوانێ ده‌ست‌و پلی
دره‌خته‌كان پڕكا له‌سه‌هه‌نه‌ی سه‌رما
چونكه دره‌خته‌كان
ده‌ست كێشی چه‌رم،
چۆته حه‌شارگه‌ی هه‌ناویان…!!
-13-
په‌رده بیانووه بۆ په‌نجه‌ره
په‌یژه دۆڕانێكه بۆ نیشته‌جێ…
ئاوێنه كتێبێكه روومان
تیایدا موتاڵا…!!
-14-
كه‌چیلكه‌یه‌ك به‌سه‌رپشتی،
ئاوه‌وه ده‌فڕێ،
ئه‌وه خوێنی(با)یه
له‌ده‌ماره‌كانیا ده‌گه‌ڕێ…!!
-15-
چ كاڵفامییه‌كه بگه‌ینه سه‌ر ده‌ریاو
بۆ ئاوی جامێكی مه‌لوول
نوچ بده‌ین‌و بڵێین مه‌رحه‌با…!!
-16-
عه‌جه‌ب له‌كورتی ژیان…
شه‌وی عومری من تێئه‌په‌ڕێ…
وه‌لێ چرای وشه‌كانم له‌شه‌ودا
هه‌رگیز تێ نه‌په‌ڕ…!!
-17-
كه به‌ردێك بگوشین،
ده‌چێته‌وه سه‌ر چه‌مێكی قه‌مور…
كه گۆچانێك بگوشین…
ده‌چێته‌وه سه‌ر دره‌ختێكی پرچ سپی…
كه ئاوی گۆمێك بگوشین،
ده‌چێته‌وه سه‌ر خاكێكی پێ خاوس..
كه عیشقی منیش گوشرا،
خه‌ڵوه‌تم دڵۆپ، دڵۆپ
سیخناخ له‌نوری خوا…!!
-18-
چ دۆڕانێكی جوانه
هه‌نارو هه‌رمێ‌و هه‌ڵوژه
هه‌وڵئه‌ده‌ن جل بكه‌نه به‌ری،
شكۆفه‌و گه‌ڵاوبه‌ر…
به‌ڵام له‌زیكرێكی ئه‌زه‌لییا
ده‌روێشانه كه قژیان به‌رئه‌ده‌نه‌وه،
ئه‌وه‌ی هه‌یانه،
ئه‌وه‌ی كۆیان كردۆته‌وه..
ده‌ی دۆڕێنن…!!