فانتازیای هونه‌ر … حه‌مه مه‌نتك
فانتازیای هونه‌ر
له ڕۆمانی (ئه‌فسانه‌ی ڕه‌نگستان، یان ڕه‌نگستانی ئه‌فسانه؟)ی عه‌بدوڵڵا سه‌راجدا
حه‌مه مه‌نتك
هه‌موو نوسه‌رێك بۆ نوسینی ده‌قێكی ئه‌ده‌بی خۆی ده‌توانێت سوود له زانست و هونه‌ر وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌مه‌ش له‌مێژووی ئه‌ده‌بی جیهانیدا نموونه‌ی ئه‌و نوسه‌رانه‌مان زۆره كه له ده‌قه‌كانیاندا سوودیان له‌زانست و هونه‌ر وه‌رگرتووه. له‌م باره‌وه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆركراوه كه ئێره جێگای باسكردنی نییه، ته‌نها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌م كه به‌هۆی سود وه‌رگرتنی زانست و ئه‌ده‌ب له‌یه‌كتره‌وه ڕۆمانی زانستی په‌یدابوو، هه‌روه‌ها زۆر له نوسه‌ران سودیان له زانسته‌كانی وه‌ك: سایكۆلۆژی، سۆسیۆلۆژی، ئه‌فسانه…هتد وه‌رگرتووه. هونه‌ریش به هه‌موو پاژهكانییهوه له‌لایه‌ن نوسه‌رانه‌وه بۆ داهێنانی ئه‌ده‌بی سودی لێوه‌رگیراوه ، جا ئه‌وه‌ی ده‌توانێت ئه‌و داهێنانه جوانتر و چێژدارتر بكات، تێكه‌ڵكردنی فانتازیا و هونه‌ره له‌ناو ده‌قی ئه‌ده‌بی. هه‌رچه‌نده فانتازیا ههَقوڵاوی ناو واقیعه، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت له ده‌ره‌وه‌ی واقیع فانتازیا بئافرێنرێت. بۆیه ” فانتازیا دواندنی چینه خه‌وتووه‌كانی ناومانه. ئه‌و چینانه‌ی ئاره‌زوو و خه‌یاڵه كوژراوه‌كانمان تیایاندا خه‌وتوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ توانای پشكنینی قوڵی ناوه‌وه فانتازیایه‌كی كاریگه‌ر و جوان به‌رهه‌م نایه‌ت”1 كه‌واته فانتازیا له‌ناخی هه‌موو نوسهرێكدا بوونی هه‌یه، لێ كه‌سێكی ده‌وێت ئه‌و ئاره‌زووه له‌ناو ناخی خۆیدا به‌ئاگا بێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ واقیعی بگونجێنێ بۆ ئه‌وه‌ی داهێنانی پێ بكات…..