
وه‌ڵامێك بۆنووسینه‌كه‌ی كاك رێبین هه‌ردی … بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ..!!
وه‌ڵامێك بۆنووسینه‌كه‌ی كاك رێبین هه‌ردی
” بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان “..!!
داناعه‌سكه‌ر
dana_ak97@yahoo.com
له‌هه‌موو دونیادا واباوه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌یه‌كی تازه به‌تایبه‌تی ئۆپۆزیسیۆن ، بۆخۆی هه‌موو هاوكێشه سیاسی و ئه‌خلاقیه‌كان ده‌خاته ژێركاریگهر پرسیار و روئیای جیاوازه‌وه ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانی ئۆپۆزیسیۆن بوون به‌دیوه فیكری و مهعریفییهدكهیدا ته‌ماشا ده‌كه‌ن ، واتا بوونی ململانێی فیكری له‌سه‌ر حیسابی فیكری دی ، ئه‌م تێگه‌یشتنه بۆ ئۆپۆزیسیۆن به‌ومانایه‌یه ئۆپۆزیسیۆن ده‌یه‌وێ خۆی له‌م دۆخه‌ی پێش خۆی رزگاری بێت ، ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه سه‌یره ئه‌وه‌یه كاك رێبین له‌بری ده‌ستخۆشی له‌و ده‌نگه ناڕازیانه‌ی له‌به‌رانبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رزبووه‌ته‌وه ، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێزی دێت ئه‌و ده‌نگانه به نه‌شاز وه‌سف ده‌كات ، به‌ڕێزی جگه له‌وه‌ی كه‌باس له‌و ململانێیه‌ی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ئه‌مه هه‌موومان به‌ڕه‌وای ده‌زانین ، بهرشێزی دێت ئه‌م ململانێیه به ته‌ماح له‌ده‌سه‌ڵات ده‌به‌ستێته‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه به مه‌به‌ستی ته‌ماحی ده‌سه‌ڵات ده‌نگیان به‌رزبووه‌ته‌وه ، ئه‌م خاڵه له‌بنه‌ڕه‌تدا تێگه‌یشتنێكی ناڕه‌وایه كه نه‌دبوو به‌ڕێزی ئه‌مه‌ی بووتبایه ، چونكه بهرشێزی له‌هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانی مه‌سه‌له‌كه ده‌سه‌ڵات و ته‌ماح له‌ده‌سه‌ڵات نیه ، هێنده‌ی هوشیاركردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه له‌و دۆخه‌ی پیچیكهوتووه ، له‌وانه ئه‌گه‌ر ئێمه به‌وردی له چه‌مكی ئۆپۆزیسیۆن بڕوانین ، ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت دروست بوونی ئۆپۆزیسیۆن به پله یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌خه‌ی سستمی سیاسی كورد كار له‌سه‌ر ده‌كات ، پاشان ئه‌وانه‌ی له‌ناو ریزه‌كانی هێزه سیاسه‌كانی دیوه هانته ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، كام یه‌ك له‌و به‌ڕێزانه رۆژێك له رۆژان به وتارێك یا هه‌ڵوێستێك بۆ خه‌ڵكیان روونكرده‌وه كه ئه‌مان به‌فیعلی نا ڕازین له ئه‌دای حیزبه‌كانیان ، ئه‌م خاڵه ده‌مانباته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ هانتی ئه‌م به‌ڕێزانه بۆ ناو ئۆپۆزیسیۆن ، چی له مه‌سه‌له‌كه ده‌گۆڕێت ئه‌گه‌ر ته‌نها مه‌سه‌له‌كه هێزی كه‌سێتی و پۆسته هه‌ستیاره‌كانیان له ناو ئه‌و حیزبانه نه‌بن ، به‌مه‌نتقی ئۆپۆزیسیۆن بوون ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه ، هێنده‌ی زیان به بزوتنه‌وه‌كه ده‌گه‌ینێ ، نیو هێنده له رووی فیكرییه‌وه ئۆپۆزیسیۆن ناباته پێشێ ، ئایا به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگانه ده‌كرێ ئه‌و ته‌فسیری بۆ بكرێت یا خود ته‌فسیری ته‌ماح له‌كورسی ده‌سه‌ڵات ؟ ، ده‌بێ بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه ئایا ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌حیزبه‌كانی تره‌وه هاتوونه‌ته ناو گۆڕان ته‌نها له‌و رونگه‌یه‌وه ته‌ماشایان بكه‌ین كه ئه‌وان ئاماده‌بوون ئه‌و هه‌موو ئیمتیازه‌یان به‌جێهێشتووه ؟ ، به‌بڕوای خه‌ڵك به‌جێهێشتنی ئیمتییازات هیچ كاریگه‌رییه‌كی پۆزه‌تیڤی بۆ مه‌سه‌له فیكرییه‌كان نابێت و بگره هێنده‌ی تر مه‌سه‌له‌كان ئاڵۆز ده‌كات .
هه‌موومان ده‌زانین گۆڕانكاری له شه‌و رۆژێكدا ناكرێت ، باشه ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئۆپۆزیسیۆنیش به‌و عه‌قلییه‌ته كاری كرد ؟ ، كه‌واتا چاوه‌ڕوانی چی بكه‌ین ، خه‌ڵك چی له هه‌ندێك كه‌س بكات كه پێشتر له‌ناو حیزبه‌كه‌ی خۆشیان كه‌س به ته‌واوی نه‌یناسیون و له‌وانی دی جیای نه‌كردوونه‌ته‌وه ، كه‌چی ئۆپۆزیسیۆن دێت و جارێكی دی لهدهیانكاته پێشڕه‌و و گۆڕانكاریی ریشه‌یی له كولتوور و سستم و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌و ده‌سپێری و ئه‌و كه‌سانه رێبه‌ری خه‌ڵكی ناڕازی له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن ، ئایا به‌ڕای به‌رێزت ئه‌مه گرفت نیه بۆ بزوتنه‌وه‌كه ؟ .
هه‌موو كه‌س بیگووتبایه ئۆپۆزیسیۆن دوو ساڵه ، نابوو كاك رێبین ئه‌و قسه‌یه‌ی بكردایه ،! له‌بر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی حورمه‌تم بۆ به‌ڕێزی ، رێك وه‌ك ئه‌وه وایه كه ده‌سه‌ڵات باسی لێوه ده‌كات و ده‌ڵێ ” ئه‌زموونه‌كه‌مان ساوایه ” ، راسته بزوتنه‌وه‌كه دوو ساڵه ، به‌ڵام ئه‌زموونی هه‌وڵدان به‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نزیكه‌ی ” 20 ” درێژه‌ی هه‌یه كه به‌ڕێزت یه‌كێك بوی له‌و رۆشنبیرانه‌ی پێشتر له گۆڤاره‌كانی ” ئازادی ، ره‌هه‌ند ، سه‌رده‌می ره‌خنه ” كارتان له‌سه‌ری كردووه و لهسهردهمهش ئێوه‌بوون قسه‌تان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌كرد و به‌بڕوای زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌ركه‌وتنی ئۆپۆزیسیۆن سهرچهوهكهی هوشیاری ئێوه بوو له‌و قۆناغه‌دا خه‌ڵكتان هێنایه سه‌ر باوه‌ڕبوون به ناڕازی بوون قسه‌كردن له‌سه‌ر بواره‌كانی ژیانی ئینسانی ئێمه ، ئه‌مه مایه‌ی ده‌ستخۆشیه بۆ ئێوه ، بۆیه هه‌ركه‌سێك ، ئه‌و قسه‌ی كردبا نابو به‌ڕێزت ئه‌و قسه‌یه بكه‌ی .
هه‌موو ده‌زانین ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی بوونی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه له كوردستان گۆڕانكاریی ریشه‌یی له‌سستمی ئیداره‌دان به‌جۆرێك گۆڕانكاریی به‌سه‌ر هاتووه ، به بڕوای من ئه‌وه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بوعده سیاسیه‌ی كه له‌زۆربه‌ی دونیا مه‌سه‌له‌ی گۆڕانكاریی گووتارێكی جیهانیه ، نه‌ك ترس له به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن ، ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت به‌م لۆژیكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كان ده‌كه‌یت ، به بڕوای من ئه‌مه كارێكی باش نیه ، نه بۆ خۆت و نه بۆ حودی گۆڕان له چوارچێوه فیكرییه‌كه‌یدا ، چونكه ناكرێ بوترێ ئه‌و به‌م لۆژیكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕان ده‌كات ئه‌وه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا هه‌یه ، چونكه كێشه تایبه‌تی و شه‌خسییه‌كان ناتوانن كاریگه‌ری فیكرییان به‌سه‌ر گۆڕانه‌وه هه‌بێ و ناكرێ كێشه‌ی شه‌خسی بحرێته ناو هاوكێشه فیكرییه‌كانه‌وه ، ئه‌مه بۆخۆی هه‌ڵه‌یه‌كه لۆژیك قبوڵی ناكات ، من تێناگه‌م كاك رێبین بۆ له‌و ده‌نگانه هاته گۆ ، ئه‌مه بۆ چاكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ئه‌و ده‌نگه ناڕازیانه یاخود بۆ خستنه‌ڕووی ستراتیجییه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك خۆی ؟ .
من یه‌ك نموونه‌ت بۆ ده‌هێنمه‌وه كه له‌كه‌ركوك روویدا ، له‌كاتی بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی لیستی گۆڕان چووبو بۆ ته‌له‌فزیۆنی گۆڕان له‌كه‌ركوك ، كه لێیان پرسی بوو به‌ڕێزت كێ ؟ وتبوی ” من كاندیتی گۆڕانم ” كێشه‌كه له‌ودایه كه‌سێكتان كاندید كردووه كه كاندیدی لێ بووه به ” كاندیت ” ئهمهنانه كێشه‌ی شه‌خسی نین كاك رێبین ، ئه‌مانه كێشه‌ی ستراتیجی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن ، ئه‌مه كێشه‌یه تۆ نه‌زانی له‌شارێكدا كێت كردووه به نوێنه‌ری بزوتنهوهكهت ، تۆ نه‌زانی له‌شارێكدا كه گه‌وره‌ترین كێشه‌و چاوی دونیای له‌سه‌ره چی ده‌گوزه‌رێ ، من مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه وه‌ك به‌ڕێزت ده‌ڵێی ئه‌م جۆره سهیركرنه چاوه‌ڕوانی “فریادڕه‌س ” ێك ده‌كه‌ن كه له‌شه‌و ورۆژێكدا هه‌موو كه‌موكوڕیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ، نه‌خێر ، ئه‌و ده‌نگانه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه ، وه‌ك به‌ڕێزت ده‌ڵێی ” دوو ساڵه ” بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبووه ، ناكرێ سه‌ره‌تا پشت به‌م كه‌سانه ببه‌سترێ ، یاخود بیانكه‌ن پێشڕه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌تان .