کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی واتای مێژوو
ئاسۆس محه‌مه‌د مه‌لا قادر
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م وتاره خستنه‌ڕوو و تهتڵهکردنی واتای چه‌مکی مێژوو نیه، به گوێره‌ی ده‌رهاویشته زمانه‌وانی و چاندئاساکانی ئاوه‌زی کوردی. شڕۆڤه‌کردنی چه‌مکی مێژوو و ڕه‌هه‌نده ڕاسته‌قینه‌کانی له چوارچێوه‌ی نه‌ریتی نووسینی کوردی‌دا پێویستی به توێژینه‌وه‌یه‌کی وردی زانستی هه‌یه، که بنچینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نووسینه‌وه‌ی مێژوو و واتا زمانه‌وانی و زاراوه‌ییه‌کانی مێژوو\ دیرۆک له پهیڤاژووی چاندی کورده‌واریدا به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی و ستوونی یه‌کلایی بکاته‌وه. به‌م پێووودانگه ئه‌م وتاره خۆی له قه‌ره‌ی پرسی ناوبراو نادات، به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌بوون و نه‌بوونی واتای مێژوو ده‌خاته ڕوو.
ئایا فه‌لسه‌ی مێژوو گرنگی به‌ڕابردوو ده‌دات؟
ئایا فه‌لسه‌ی مێژوو گرنگی به هزری مێژوونووس ده‌رباره‌ی ڕابردوو ده‌دات؟
له ئه‌نجامی تێکه‌ڵاوکردنی هه‌ردوو پرسیاری وروژێندراودا ده‌کرێت بگه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی، فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو له‌خودی خۆیدا نه به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کلایه‌نانه بایه‌خ به کرده‌ی ڕابردوو ده‌دات و نه هزری مێژوونووسیش له‌مه‌ڕ ڕابردوو به ته‌نیا به هه‌ند وه‌رده‌گرێت، به‌ڵکو فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو به دوای شێوه‌یه‌کی هاوبه‌شی په‌یوه‌ندی نێوان کرده‌ی ڕابردوو و هزری مێژوونووس له‌مه‌ڕ ڕابرددودا ده‌گه‌ڕێت و بایه‌خ به په‌یوه‌ندی نێوان هاوشێوه‌کانیان ده‌دات1. ئه‌م ئه‌نجامگیریه‌ی سه‌ره‌وه دیاردی به دوو واتای به‌ندوباوی چه‌مکی مێژوو ده‌دات:
1. ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی مێژوونووس ئه‌نجامیان ده‌دات.
2. زنجیره ڕووداوێکی ڕابردوو، که مێژوونووس دهیانتوێژێتهوه.
گه‌ر ئه‌م دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه به وردی هه‌ڵبسه‌نگێنین ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی، که ئه‌و ڕابردووه‌ی مێژوونووس لێیان ده‌توێژێته‌وه ڕابردوویه‌کی مردوو نیه، به‌ڵکو ڕابردوویه‌که به‌یه‌کێک له واتاکانی له‌م سه‌رده‌مه‌ی هه‌نووکه‌دا درێژه به ژیانی ده‌دات. له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا کرده‌کانی ڕابردوو به کرده‌ی مردوو داده‌ندرێن، ده‌کرێت بووترێت ته‌نها ئه‌و کرده‌یه‌ی ڕبردووه مردووه، که مێژوونووس به‌بێ واتا سه‌یریبکات پێی وابێت کرده‌که بێ واتایه و نه‌توانێت له هزری شاراوه‌ی پاشخانی ڕووداوه‌که تێبگات، چونکه کرداری دووباره ڕۆنانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان له ئاوه‌زی مێژوونووسدا به‌ندیواره به شیکاریه‌کی ئه‌زموونی مێژوونووس و له‌م سونگه‌یه‌شه‌وه مێژوو به ته‌نها بریتی نیه له دووباره ڕۆنانهوهیهکی ڕووتی ئه‌زموونی ڕاستیه‌کان، به‌ڵکو ئه‌و کرداره‌ی مێژوونووس بۆ دووباره ڕۆنانه‌وه‌ی مێژوو هه‌ڵیده‌بژێرێت خۆی له خۆیدا شێوازی چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردن و شیکردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان گریماندهکات، هه‌ر به‌م پێودانگه‌ش رووداوه‌کانی ڕابردوو ده‌بنه ڕاستیه‌کی مێژوویی.
ده‌بێت ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت مێژوو به‌ته‌نها له‌لایه‌ن که‌سایه‌تی مێژوونووسه‌وه دروستده‌کرێت و نووسینه‌وه‌ی مێژووش بریتیه له تاکه ڕێگه‌ی هێنانه ئارای مێژوو، که‌واته ڕووداوه‌کانی ڕابردوو هه‌رگیز به‌و شێوه ڕهبهقهی ڕوویانداوه ناگه‌نه ئێمه، به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان وه‌ک به‌رهه‌می ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاوه‌زی تۆمارکه‌ری ڕووداوه‌کان ده‌گه‌نه ئێمه.
به‌و پێودانگه‌ی مرۆڤ به‌شێکه له ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوونووسیش به‌شێکه له کۆمه‌ڵگه، ئه‌وا ده‌کرێت په‌یوه‌ندی نێوان مێژوونووس و بابه‌ته‌کانی به‌هه‌مان شێوه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و ژینگه وه‌ک هاوکێشه‌یه‌کی کارلێککه‌ر بخرێته‌ڕوو. له کاتی شیکردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی مێژوودا مێژوونووس وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی سه‌رده‌می خۆی ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری ئاوه‌زی چاندی سه‌رده‌می خۆی وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی زیندوو، له هه‌مان کاتیش‌دا دووباره ڕۆنانه‌وه‌ی مێژووه‌که‌ی ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری ڕووداوه‌کانی ڕابردوو، که‌واته په‌یوه‌ندی نێوان مێژوونووس و ڕووداوه‌کان بریتیه له په‌یوه‌ندیه‌کی بگۆڕ له نێوان هه‌نووکه و ڕابردوودا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه، ئی ئێیچ کار ده‌گاته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی له‌وه‌ڵامی پرسیاری “مێژوو چیه” دا بڵێ “مێژوو برتیه له کردارێکی به‌رده‌وامی نێوان مێژوونووس و ڕاستیه‌کانی و گفتووگۆیه‌کی به‌رده‌وامی نێوان ئێستا و ڕابردوو”2
له چوارچێوه‌ی ئه‌م کورته بابه‌ته‌دا ده‌کرێت واتاکانی مێژوو “ئیستۆریا”3 به گوێره‌ی واتاکانی وشه‌که له زمانی یۆنانیدا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بخرێنه ڕوو.
یه‌که‌م: لێکۆڵینه‌وه
“ἱστορίῃσι εἰδέναι τι παρά τινος” Hdt.2.118, cf. 119; “ἡ περὶ φύσεως ἱ.” Pl.Phd.96a; “αἱ περὶ τῶν ζῴων ἱ.” Arist.Resp.477a7,al.; “ἡ ἱ. ἡ περὶ τὰ ζῷα” Id.PA674b16; ἡ ζωικὴ ἱ. ib.668b30; περὶ φυτῶν ἱ., title of work by Theophrastus; systematic or scientific observation, Epicur.Ep.1p.29U.: abs., of science generally, “ὄλβιος ὅστις τῆς ἱ. ἔσχε μάθησιν” E.Fr.910 (anap.); of geometry, Pythag. ap. lamb.VP18.89: in empirical medicine, body of recorded cases, Gal.1.144; mythology, “Ἡσίοδον πάσης ἤρανον ἱστορίης” Hermesian.7.22.
2. knowledge so obtained, information, Hdt.1 Praef., Hp.VM20; “ὄψις ἐμὴ καὶ γνώμη καὶ ἱ.” Hdt.2.99; πρὸς ἱστορίαν τῶν κοινῶν for the knowledge of . . , D.18.144; “ἡ τῆς ψυχῆς ἱ.” Arist.de An.402a4.
دووه‌م: به‌سه‌رهاتی نووسراوی لێکۆڵینه‌وه‌کانی تاکێک، سه‌ربوورده، چیرۆک:
Hdt.7.96; “αἱ τῶν περὶ τὰς πράξεις γραφόντων ἱ.” Arist.Rh.1360a37, Po.1451b3, Plb.1.57.5, al.; “ἐκ τῶν ἱστοριῶν καὶ ἐκ τῶν ἄλλων μαρτυριῶν” OGI13.12 (iii B.C.); “αἱ Μαιανδρίου ἱ.” Inscr.Prien.37.105; κοινὴ ἱ. general history, D.H.1.2; ἱ. Ἑλληνική, Ῥωμαϊκή, Plu.2.119d; restricted by some to contemporary history, Lat. rerum cognitio praesentium, Verr.Flacc. ap. Gell.5.18: generally, story, account, Call.Aet.3.1.7.
.
1R. G. Collingwood, The Idea of History, Second Print, London 1959.
2ئی ئێیچ کار، مێژوو چیه، وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه: ئاسۆس محه‌مه‌د مه‌لا قادر، ده‌زگای چاپ و په‌خشی موکریانی، هه‌ولێر، 2005، 36
3http://www.perseus.tufts.edu/hopper/text?doc=Perseus:text:1999.04.0057:entry=i(stori/a (20.10.2010); Henry George Liddell / Robert Scott, A Greek-English Lexicon. revised and augmented throughout by. Sir Henry Stuart Jones. with the assistance of. Roderick McKenzie. Oxford 1940.