
ژێوان به‌ره‌وه ئه‌ی سه‌رباز ….. هێمن به‌رزنجی
هێمن به‌رزنجی
من..له‌كوشتن ناترسم ئه‌ی سه‌رباز
كوشتن .خاڵه بونه‌وه‌ی ڕقی تۆیه
گه‌وره‌بونی ناوی منه.
گهورهبونێك هه‌مووئه‌م گه‌ردونه
بزانێت كێت كشتووه
ته‌نانه‌ت خودابهم كوشتنهم ئاشناده‌بێ…
بۆنایه‌ی بم كوژی له‌سه‌ر عیشق…
لهسهرگوێگرتن لهپارچهمۆسیقایهك…
لهسهرشیعرێكی تهڕتهڕلهدڵداری
له‌سه‌رنوسینی نامه‌یه‌ك بۆئه‌و..
لهسهردواههمین وشه‌ی ڕاستگۆی خۆم .
ئه‌ی سه‌رباز.. نهكوشتنم له‌سه ئه‌مانه
چ چێژێك ئه‌دا به‌تۆ
ده‌زانم ته‌نیا هه‌واڵێكی ڕۆژانامهدهبێت
هیچی تر
هیچ وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچت له‌كوشتن نه‌زانیبێت
بۆنایه‌ی وه‌ك ئه‌و عاشقه…
بهخهمزهیهك بمكوژی
وه‌ك ئه‌و لهناسكیدا بم تاسێنی
وه‌ك ئه‌و بهبروسكهی پێكه‌نینێك
بم سوتێنی
وه‌ك ئه‌و به‌نامه‌یه‌ك دڵم تیرۆر بكه‌یت
تیرۆرێك كه‌عیشق ناهێڵی دادگایت بكات..
وه‌ك ئه‌و لێوت بنێی به‌لێومه‌وه تا دڵم دهوستێنی
ئه‌گه‌رنا بهێڵه بژیم.
تا ههمووئهونامانه ده‌كه‌مه په‌رتوكێكی دڵداری
تازهمهن ده‌گێڕمه‌وه بۆخۆشبه‌ختی
سهرلهبهریاسای ژیانی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه
ده‌ستورێك ده‌نوسمه‌وه كه
دادگا‌و كوشتنی تیانه‌بێت
ڕق له‌هیچ كونجێكی ئه‌م زه‌مه‌نه‌دا جێگه‌ی نه‌بێ
ئه‌ی سه‌رباز. تۆده‌زانی خۆشه‌ویستی
ده‌زانیت خۆت مه‌ست بكه‌یت له‌خه‌یاڵدا؟
ده‌زانیت په‌پوله‌یه‌ك چه‌ند ناسكه
ناسك تائهودهمهی ده‌ست له‌باڵی بده‌ی
هه‌ڵده‌وه‌رێی؟
ده‌زانیت بۆنی گوڵ چ
چێژێكی هه‌یه ؟
چێژێك تائهودهمهی پڕپڕ ده‌بیت
لهبۆنادانهوهی خۆش.
من هه‌رگیز وه‌ك تۆنیم ئه‌ی سه‌رباز.
تۆ چاوه‌كانت
كوشتن ده‌بینێت
وه‌لی من جوانی..
ناسكی..
عیشق..
توانه‌وه له‌ئه‌ودا ده‌بینم
كه‌چی تۆ چاوه‌كانت ههركوشتن
ههرنیشانهگرتنهوه بۆكهشتن
هیچی تر نابینی جگه‌له‌وه.
دایكم ده‌یگوت
ده‌ست نه‌ده‌یت له‌تفه‌نگی سه‌ربازێك
گولهدانهكهی پڕه له‌ڕۆحی كوژاو .
لوله‌كه‌ی بۆنی مه‌رگی لێدێت..
پیتكه كوله هاوێژهكهی
شه‌ڵاڵه له‌خوێن..
قایشه‌كه‌ی ته‌رمی هه‌زاران كوژراوی پیاههڵواسراوه..
باوكم وتی سه‌نگه‌ری سه‌ربازێك
مه‌كه به‌ماڵ چونكه شه‌وێك
ڕۆحی كوژراوه‌كان دێنه خه‌وت
پێت ده‌ڵێن ..ئه‌رێ تۆ چیده‌كه‌یت لێره ؟
بڕۆتانهمانكردویته قاتلی خۆمان
ئه‌ی سه‌رباز تكایه
بهرگهكهت توڕ بده.. به‌رگی خۆشه‌ویستی له‌به‌ربكه
چیتر گوێ بۆده‌نگی ته‌قوتۆق ڕامه‌گره.
وهرهبیستن پڕه‌كه له‌مۆسیقا..
وازلهههقیقهتی كوشتن بێنه.
له‌فلیمێكی ئه‌فسانه‌وه بڕوانه سه‌ربازێكی عاشق كوژ
ده‌زانم چه‌ند ژێوان ده‌بیته‌وه .
سه‌نگه‌ره‌كه‌ت بۆ ژوانێكی خۆشه‌ویستی بڕازێنه‌وه
تێده‌گه‌یت من كوشتن بۆ؟
ئه‌و كوشتن بۆ ؟
ئه‌وان كوشتن بۆ؟
هه‌مووان كوشتن له‌پای چی؟
بۆكی بۆكه‌سێك كه‌خۆشه‌ویستی خۆش ناوێ ؟
سه‌رباز گیان
پاڕانه‌وه‌ی من له‌تۆ بۆئه‌وه‌یه
گوناهباریت لهكۆڵكهمهوه
ئاسوده‌ی ببه‌خشم به‌خه‌وت
له‌ترس ڕزگارت بكه‌م
فێریت له‌باخچه‌یه‌ك پیاسهبكهیت
لهكۆنسرێرتێك گوێبۆگۆرانی بگری
فێریت گوڵ ببه‌خشیته‌وه
فێربیت لهكێبخانهیهكدا كتێبی
حه‌رامكراوی كوشتن بخوێنیته‌وه
فێریبت نامه‌یه‌كی ته‌ڕ بۆ ئه‌ڤینێك بونسی
ئه‌وكاته سه‌رباز گیان كوشتن نامۆده‌بێت به‌تۆ
خۆشه‌ویستی ده‌بێته ئولفه‌تی باوه‌ڕت..