(ویکیلیکس) نوچدان به زمانی چرپه
ئاماده‌کردنی : سه‌عید عارف باپیر
له ئێستاکه‌دا ، نوسینێک گرانه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی (ویکیلیکس) ، بۆیه زیاتر ئه‌م کاری نوسینه‌م ، وه‌کو شێوازێکی ئاماده‌کردنه ، چونکه ڕۆژانه هه‌واڵی نوێ له‌سه‌ر کاریگه‌ری ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌ڕژێته میدیاکانه‌وه و هوروژاندنی زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت ، به‌جۆرێک ناتوانرێت له ستایڵێکی وه‌ستاو دا له‌سه‌ری بنوسرێت ، من بۆ خۆم زیاد له‌هه‌فته‌یه‌که توشی ئاره‌زوی نوسین بوم له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ڵام به‌هۆی هه‌واڵی تازه‌ترو گۆڕانی نوێ تره‌وه ، له ئیست و هه‌ڵوێستێکی چاوه‌ڕوانی دا ماومه‌ته‌وه . هه‌تا گه‌یشت به‌وه‌ی بڕیاری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بده‌م که‌ته‌نها له‌سه‌ر لایه‌نه چه‌سپاو نه‌گۆڕه‌کانی به‌شێوازی ئاماده‌کردن بنوسم .
ناوی ماڵپه‌ڕه‌که ، له دوو ووشه‌ی لێکدراوی ئینگلیزی (ویکی ــ لیکس) ه‌وه هاتووه که بڕگه‌ی (ویکی) واتای جۆره‌گالیسکه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌یه ، ( لیکس) به‌واتای ، دزه پێکردن ، دێت . به‌کوردی ده‌کاته ( گالیسکه‌ی دزه‌پێکردن) .
سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه له دیسه‌مبه‌ری 2006دا به‌هۆی کۆمه‌ڵێک له چالاکوانی مافناسی سه‌ر ئینته‌رنێت له سه‌رانسه‌ری جیهان دا ، که پاڵنه‌ری ئه‌وان پاراستن و رێزگرتنی مافه‌کانی مرۆڤ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کۆڤان ئازاره‌کانی مرۆڤایه‌تی ، ئه‌وان به ئاشکراکردن و به‌رڕوناکی دانی ژان و ئازار وده‌ست درێژییه‌کانیان کردووه به ئه‌رکی ماڵپه‌ڕه‌که ، له‌وێدا له‌نێوان لایه‌نگرو دژه‌کانی ئه‌و کاره‌دا ، بیر‌و ڕای جیاواز ده‌بینرێته‌وه .
ئاشکرا کردنه‌کان ، له‌شێوه‌ی خستنه ڕوی به‌ڵگه‌نامه ی نهێنی دنیای سیاسه‌ت له بابه‌تی گفت‌و گۆ و بڕیاری به‌ر پرس و دیبلۆمات و سه‌رکرده‌ی ووڵاته‌کان ، بابه‌ته‌کان له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا به زیاتر له 50 زمان بڵاو ده‌کرێنه‌وه ، که‌سانی کار کرد‌و له ئێستا که‌دا پێهاتون له‌نزیکه‌ی 1200 ڕۆژنامه‌نوس پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ ئه‌ندازیاران و که‌سانی تری بواری میدیا له‌سه‌رانسه‌ری جیهان دا . پێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که له‌لایه‌ن رێکخراوێکی ناسراو به ( سه‌نشاین پرێس) به‌ڕیوه ده‌برێت ،وه‌ها په‌ی ده‌برێت که (( کۆمه‌کی دارایی و به‌ڕیوه‌بردنی له‌لایه‌ن چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌نوسانی تایبه‌تمه‌ند له بواری لێکۆڵینه‌وی بواره‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری دا ، وه‌لێ به‌شێوازێکی نهێنی توند به‌بواره‌تایبه‌تیه‌کانی ، به‌جۆرێک ناونیشانی شوێن و ژماره‌ی ته‌له‌فون و ناوی دیاری پێگه‌که به‌نهێنی ماونه‌ته‌وه . به‌جۆرێکی فه‌رمی ، هیچ کارمه‌ندێکی پێگه‌که‌و شوێنه‌که‌ی و ژماره پۆستی نادیاره ، به‌ڵکو ئه‌ندامه‌کانی له‌ماڵه‌کانی خۆیانه‌وه کارده‌که‌ن .
وه‌لێ ( جۆلیان ئه‌سانج) به‌سه‌ری دیاری ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌ناسرێت ، ئه‌م ناوه به‌چه‌سپاوی ماوه‌ته‌وه بووبه هاوتای ناوی ماڵپه‌ڕه‌که .
ئه‌م پیاوه ده‌ڵیت :
(( مرۆڤ جارێک ده‌ژی ، ئه‌ی بۆچی کارێک نه‌کات له‌و ژیانه ی دا خۆی دڵخۆش بکات)) .
له‌شوێنێکی تر‌و ، له‌وه‌ڵامی براده‌رێکی‌گومان کردوو له تواناکانی ئه‌سانج ، ده‌ڵێت :
(( من دڵ‌و گیانی ئه‌و ده‌زگایه‌م ، من دامه‌زرێنه‌رو فه‌یله‌سوف و قسه‌که‌ریم ، من دروست که‌ری کودو جیفره‌ی بنه ڕه‌تیه‌که‌یم ومن دارایی کار‌و هه‌مو شتێکی تری ئه‌و ده‌زگایه‌م )).
خۆ ڕه‌نگبێ هه‌ر ئه‌و تاک ڕه‌وی و ، من منی ، کردنه‌ی جۆلیان ئه‌سانج بوبێته هۆی لێ جیابونه‌ی هه‌ندێک یارمه‌تی ده‌رو پێکهێنه‌ره‌کانی تری ئه‌و ده‌زگایه ، له شوێنی تر ماڵپه‌ڕی هاوشێوه‌یان بۆ خۆیان کردۆته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش نه‌یان توانیوه ، هیچ کاڵ بونه‌وه‌یه‌ک به‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی (ویکیلیکس) دا بهێنن .
ئه‌سانج کێ یه؟
(جۆلیان پاوڵ ئه‌سانج) ، پیاوێکی ته‌مه‌ن 39 ساڵی ئوستورالیه ، به‌پێی ڕۆژنامه‌ی ( ته‌لگراف)ی بریتانی ، ده‌نوسێت ، تا ئێستا نازانرێت که‌سایه‌تیه‌کی چاکه یان به‌د ، باشترین شتێک بۆ ناساندنی دیمانه‌و چاو پێکه‌وتنه‌که‌نێتی ، تیایدا زۆر به‌پێچ و په‌ناو فێڵبازو خۆ ده‌ربازکه‌ره له وه‌ڵامه‌کانی دا‌و له پرسیار ده‌رباره‌ی سه‌ره‌تاکانی ژیانی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێ ی ده‌زانرێت که‌سێکه‌پێش‌ته‌مه‌نی 25ساڵی موی سه‌ری به‌ته‌واوی سپی بووه .
ڕۆژنامه‌که ده‌نوسێت ، که‌سانێکی نزیک به‌و ، سه‌ریان ده‌سوڕمێت له‌و باره ئایدیاله‌ی ئێستای ، له‌کاتێکدا ئه‌و له ئوستورالیا و ، له ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی پێشودا مندالێکی ته‌نیاو کردار نامۆ بووه ، ته‌مه‌نی 11 ساڵان بووه کاتێک دایک‌و باوکی لێک جیابونه‌ته‌وه ، ده‌ڵێن خۆی خۆی پێگه‌یاندووه له‌ڕوی ڕۆشنبیری یه‌وه ، له بابه‌ته‌کانی ماتماتیک و فیزیادا زرنگ بووه ، پێش ئه‌وه‌ی گیرۆده‌ی ئه‌ڤینی کۆمپیو ته‌ر ببێت .
له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵی بووه به ( هاک) کارێکی زۆر لێهاتوو ، له‌ژێر ناوی ( مینیدیکس) دا کاری هاک کردنی کردووه ، له‌کۆتایی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا ده‌سگیر کراوه ، به تۆمه‌تی تاوانه کۆمپیوته‌ریه‌کان ، دواتر چوته زانکۆی ( ملبۆرن) ، بۆ خوێندن و په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ڕێژی پڕۆکرامه کۆمپیه‌ته‌ریه‌کان .
زۆرن له‌وانه‌ی ده‌ڵێن : بۆ ئه‌و باشتره شوناسی خۆی ده‌رنه‌خات .
ئه‌و ژنه‌ی هاوژیانی بووه له ملبۆرن ، ده‌ڵێت : ئه و زۆر هۆگری کۆمپیوته‌ر بو ، دیواری ژوره‌که‌ی داڕشتبوو به نوسینی هاوکێشه‌ی ماتماتیکی .
ئه‌سانج ژیانێکی بۆهیمی و کۆچه‌ریانه ژیاوه ، بۆ چه‌ندین ساڵ بێ ماڵ بووه هیچ جێگه‌و ماڵێک و شوێنی کارکردنی دیاریکراوی نه‌بووه ، به به‌رده‌وامی وه‌کو گه‌ڕۆکێک ژیاوه له‌نێوان براده‌ره‌کانی دا له بریتانیا و ده‌وڵه‌ته ئه‌سکه‌نده‌ناڤیه‌کان و ئه‌فریقادا ، ته‌نها ساکێک و کۆمپیه‌ته‌رێکی پێ بووه .
جیاوازله ده‌زگای شوینهه‌ڵگری میدیاکان ، کاری ئه‌و له‌باری سازی دا نیه ،له‌نێوان لایه‌نگرو ناحه‌زانی دا ، به هۆی هه‌ڵسوکه‌تی توند و سه‌ره‌ڕۆیی و ناوازه‌یی کردار‌و ئه‌دێشه‌ی خۆبه‌زلزانین دا ، به‌هۆی ناکۆکی فره‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ورو به‌ری دا ، له‌م دوایی یه‌دا نزیک ترین یارمه‌تی ده‌ره‌کانی لێی دور که‌وتنه‌وه . زۆرێک له‌گه‌ڵ ئاشکراکردنی نهێنییه‌کان دا نین ، به‌تایبه‌ت له‌جه‌نگی ئه‌فغانستان و عێراق دا ، که ده‌بێته زیانی گیانی بۆ که‌سانی به‌شدار بوی ئه‌و جه‌نگانه .
ڕۆژی سێ شه‌مه7دیسه‌مبه‌رکاتژمێری نۆو نیوی به‌یانی به‌کاتی گرینیچ جۆلیان ئه‌سانج خۆی دایه ده‌ست پۆلیسی به‌ریتانی ، به‌هۆی سکاڵایه‌کی 18نۆڤه‌مبێره‌وه له سوید له‌سه‌ر به‌زۆر لاقه‌کردنی دوو ئافره‌ت.
هۆی ژیر به‌ژێری ده‌ست گیر کردنه‌که‌ی :
له‌کاتێک دا ئه‌و ڕوداوه له‌مانگی ئابی ئه‌مساڵ دا ڕوی داوه ، دواتر له 18نۆڤه‌مبه‌ردا کراوه به سکاڵایه‌کی گه‌رمو گوڕ ، کاتێک ئه‌سانج هه‌ڕه‌شه‌وگه‌ڤی ئه‌وه‌ی کرد دوای بڵاو کردنه‌وه‌کانی به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی جه‌نگی ئه‌فغانستان و عێراق ، به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگتری نهێنیه دیبلۆماسیه‌کان ده‌خاته ڕوو ، هه‌ر له وده‌مه‌وه ئه‌مریکا ، که‌وته خۆی بۆ به‌ر گرتن به‌و کاره به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به وه‌ده‌چێت کارا کردنی ئه‌و سکاڵایه‌ی سوید بۆ به‌رگرتن بوبێت له به‌جێ نه‌گه‌یاندنی هه‌ڕه‌شه‌که‌ی ئه‌سانج و ڕولێ نانی ئه‌مریکا بێت بۆ گرتن و ناوزڕاندنی ئه‌سانج ، به‌ڵام به بڵاو کردنه‌وه‌ی 251هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌ره‌نجامی گرت ، به‌جۆرێک وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ی ئه‌مریکای ته‌نگه‌تاو بوو ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته ( هیلاری رۆدنهام کلینتن) به‌ته‌واوی توشی په‌شۆکان کرد ، که‌بۆ چه‌ند جارێک چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانی ، له‌پێناو ئه‌و بابه‌ته‌دا دور خسته‌وه ، له‌کاتی دیاری کراوی پاش گه‌ز ده‌بوه‌وه . ئه‌و کاندیده به‌توانایه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆباما له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ، له بارێک دایه ،هه‌رچی هێزی کۆکراوه‌ی خۆی مێرده به ئه‌زمو‌نه‌که‌ی که‌وته بوو به‌جارێک که‌وته به‌ر گه‌رده‌لولێ ئه‌و نهینی هه‌ڵماڵینه ، به‌جۆرێک تۆزی هه‌موو لێزانین و زرینگی یه‌کی لێ کاڵ کردوه ،به شێوازێک له‌به‌رده‌م چاره‌که ملیۆنێک به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی هه‌ڵماڵراوی وه‌زاره‌ته‌که‌ی دا ڕوت کرایه‌وه ، وه‌کو دایکه حه‌وا بۆ گه‌ڵا تویه‌ک ده‌گه‌ڕێ شه‌رمی خۆی پێ دابپۆشێت . ئه‌وه زۆر ڕوداوی تر به‌دوی خۆی دادێنێت ، خۆ ئه‌گه‌ر به‌قسه‌که‌ی( هۆگۆ شافیز)ی سه‌رۆکی (فه‌نزوێلا)ش نه‌کات بۆ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی ، به‌دڵنیاییه‌وه ناچاری ده‌کات چه‌ندین دیبلۆماتی خوار خۆی له شوێن و کارکردنیان بکێشێته‌وه ، له‌به‌ر ئێکسپایه‌ر بونیان به‌هۆی (ویکیلیکس)ه‌وه .
خۆئه‌گه‌ر بێت و ئێمه قسه‌و لێدوانی سه‌رۆکی ووڵات و شالیارانی ده‌ره‌وه‌یان بکه‌ین به تان‌و پۆی بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که ده‌بێت له‌نوسین و به‌دواچون دا ده‌هرێکی دور به‌رده‌وام بین و له هه‌مواری نوسینی سایت ده‌رده‌چێت ، چونکه هه‌ندێک به شۆڕشی سه‌ر وازبونی نهێنی ناو دنیای سیاسه‌تی داده‌نێن ،یان بێکارکردنی هونه‌ره‌کانی زمانی چرپه‌و دیبلۆماسی ، له‌وانه ، وه‌زیری ده‌ره‌ی ئیتالیا ده‌یچوێنی به 11 سێپته‌مبه‌رێکی تر به‌سه‌ر نهێنی هه‌ڵماڵینی کاری دیبلۆماسی جیهانی دا .
نوسه‌رێکی میسریش ده‌یچوێنی به هه‌ڵدانه‌وه‌ی سندوقی ( پاندۆرا) ی ناو میسیۆلۆجیای گریکی ، که بووه به‌هۆی هاتنه ده‌ره و بڵاوبونه‌وه‌ی هه موو ده‌ردو مه‌ینه‌تیه‌کانی مرۆڤایه‌تی ، لێره‌دا ئه‌و باره ده‌چوێنێت بۆ سه‌ر دنیا زمانی چرپه‌و دیبلۆماسیه‌ت .
ماڵپه‌ڕی( ویکلیکس) زۆری تری له هه‌گبه‌دایه به‌ڵام ئاخۆ به‌ده‌ستگیر کردنی جۆلیان ئه‌سانج ئه‌و تین و تاوه‌ی ده‌مێنێت ، له‌وێدا ئه‌مریکا وه‌کو بازرگانی مایه‌پوچ ، ده‌چێته‌و ه به‌سه‌ر قه‌باڵه‌کۆنه‌کانی دا‌و ده‌یه‌وێت له ڕێ ی یاسایه‌کی کۆنی ساڵی 1917 ه‌ی دژه جاسوسی بتوانێت ، بڕگه‌ی ده‌ستگیر کردن بۆ ئه‌سانج بهۆنێته‌وه ، وه‌لێ به‌هۆی کۆنی و به‌تاڵ کرانه‌وه‌ی به یاسایه‌کی نوێ بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنیمافی ئازادی بیر‌و ڕا، ناتوانرێت ئه‌و کاره بکرێت به‌وه‌ی له یاسا کۆنه که‌دا جیاوازی له‌نێوان ئاشکرا کردنی نهێنی و ئازادی ڕاگه‌یاندن نه‌کراوه . له‌وێدا کورستان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمم هاته‌وه به‌ر زه‌ین ، چۆن بۆ ده‌مکوت کردنی ئازادی ڕاگه‌یاندن یاسای کۆنی 1969 به‌عسی ڕوخاوی کردبووه بناغه‌ی سکاڵاکه‌یان .
بادوری نه‌خه‌ینه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر (ویکیلیکس) سێبه‌رو سایه‌ی خۆی کێشاوه به‌سه‌ر هه‌مو جموجوڵ و کۆبونه‌وه ی گؤرانکاریه‌کانی نێو ده‌وڵه‌تیدا و گۆڕان له په‌یوه‌ندی تێڕوانی ووڵاتان دا ده‌کات به‌رامبه‌ر یه‌کتری .
هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌وه کارێکی به‌دو رێگره له سازکردنی ئاشتی دا . به‌سروشت کاری دیبلۆماسی گه‌مه‌ی شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان و ته‌قنین کردنی نهێنی یه‌و ، به‌وڕێگایانه سازش ده‌کرێت .
هه‌ندێکی تر به‌پێچه‌وانه‌وه به‌کاری چاکی ده‌زانن بۆ له‌قاودانی دوڕویی پیاوانی سیاسی که به‌ده‌ستێکیان ته‌وقه ده‌که‌ن و به‌ده‌سته‌که ی تریان خه‌نجه‌ر له‌پشته‌وه ده‌شارنه‌وه بۆ گه‌ردنی یه‌کتری .
هه‌رچی له ناتۆره‌کان بوترێت به جولیان ئه‌سانج ، به‌رامبه‌ر کاری نهێنی هه‌ڵماڵینی ماڵپه‌ڕی ( ویککیلیکس) ناتوانرێت له‌روی مۆراڵ (ئه‌خلاق) ه‌وه په‌سه‌ندنی نه‌که‌ین ، که‌ئه‌ویش لاوازکردن و نه‌هێشتنی دوورویی وپاشمله‌گۆیی و پیلانگێڕیه ، ئه‌و کارانه له‌ڕوی ڕه‌وشته‌وه هه‌میشه نکولیان لێ ده‌کرێت ، له‌ژێر هه‌رناوێک دابێت .
له‌ڕویه‌کی تره‌وه والێک ده‌درێته‌وه که نوشوستیه‌که بۆ کاری دیپلۆماسیه‌ت له جیهان دا ، دروست بونی ئاژاوه‌ی زیاتر لێ په‌یدا ده‌بێت که به‌جۆرێک کاری گه‌ری پاسیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاشتی ، له‌وێدا ئه‌سانج به (ترۆریست) و ( ئه‌نارشیت) ناوزه‌د ده‌کرێت ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین ئه‌و ئاشتیه‌ی خه‌می بۆ ده‌خۆرێت ، ئاشتی یه‌کی پێکهێنراوه له‌لایه‌ن ووڵاته شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێنه‌کان خۆیانه‌وه ، ئاشتی یه‌ک نیه به‌دڵخوازی دنیای سته‌مدیده و به‌شخوراوان ، به‌ڵکو ئاشتیه‌کی سه‌پێنراوه له‌لایه‌ن شه‌ڕکه‌رانی دوێنێوه .
هه‌رچه‌نده( ڕیچارد کۆهین ) له (واشنتن پۆست) دا ده‌ڵێت : هه‌وری (ویکیلیکس) ده‌ڕه‌وێته‌وه ، کاری دیبلۆماسی جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی جارانی ، به‌ڵام داوا له ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌که‌ین زیاتر هه‌وڵ بده‌ن تا باشتر بتوانن نهێنییه‌کانیان بپارێزن ــ ده‌می ڕازگرو نهێنی پارێزه‌کانیان بگرن ، نه‌ک ده‌مبه‌ست کردنی ڕۆژنامه‌گه‌ری ــ .
(ویکیلیکس) به‌هه‌موو پێوه‌رێک ، کاری واڵا کردنی نهێنی یه‌کان و نوچ پێ دانی زمانی چرپه و پاشه‌مله ساڵۆنیه‌کانی دنیای دیپلۆماسی یه ، کارێکه به‌دیوێکی زه‌ق دا ، ده‌چێته رێزه‌ی راست کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشت .
10 ـ 12 ـ 2010
saidaraf@hotmail.com
ســـــــــــه‌رچاوه‌کان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ :
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issueno=11690&article=597438&feature=
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issueno=11690&article=597437&feature=
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issueno=11690&article=597438&feature=
http://www.elaph.com/Web/news/2010/12/616646.html
http://www.elaph.com/Web/news/2010/12/616421.html?entry=articleTaggedArticles
http://www.elaph.com/Web/news/2010/12/616408.html?entry=articleTaggedArticles
http://www.elaph.com/Web/news/2010/12/616188.html?entry=articleTaggedArticles
هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی تری میدیای بینین و بیستن .