شۆكی سێكسی له‌موژدێنه‌وه بۆ كانی گۆمه‌ی سلێمانی
شۆكی سێكسی له‌موژدێنه‌وه بۆ كانی گۆمه‌ی سلێمانی ( خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسییانه)
كۆمه‌ڵناس: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
(1)
له‌م ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵگای تینوی تاسه‌ر ئێسقان به سێكس، كۆمه‌ڵگای هه‌شبه‌سه‌ری كوردی تووشی شۆكی ناكاو بونه‌وه به‌وه‌ی له سایته فه‌یس بووكه‌كه‌ی خاتوو موژدێندا كلیپێك و چه‌ند وێنه‌یه‌كی نیمچه رووتی وروژێنه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه‌وته به‌رچاوی زه‌قی تاكی كورده‌وه، ئه‌و شۆكه سێكسیه بوه بابه‌تی رۆژو زۆرێك له گه‌نجانی تینوی كوردستانی له هه‌نده‌ران و ناوه‌وه‌ی سهرقاڵكردو كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێكهوتهوه، زۆرینه ڕهتیانكردهوهو نه‌فره‌تیان له‌و كرده‌وه‌یه كرد‌و هه‌ندێكیش به ئازادیی شه‌خسیی حسێبیان بۆكردو داكۆكیان له‌و كیژه هونه‌رمه‌نده كرد كه ئه‌و ئازاده‌و له‌شی خۆی به‌ڕووتی نوومایش بكات و ئه‌وه‌ی قبوڵی نییه سه‌ری خۆی بدات له به‌ردو با ته‌ماشای نه‌كات.
هه‌ندێك ره‌خنه‌گری هونه‌ریی ئه‌وه‌یان باسكرد كه گوایه ئه‌م كیژه گۆرانیبێژه نه‌یتوانیوه په‌یامی خۆی له‌ڕێی گۆرانییه‌وه بگه‌یه‌نێت و هه‌وادارانی زۆری بۆ خۆی په‌یدا نه‌كردوه‌و ناچار په‌نای بۆ نومایشكردنی جه‌سته‌و له‌شی رووتی خۆی كردوه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی تینوی كوردستان به‌لێشاو بۆلای خۆی ڕابكێشێت و له‌پڕێك ببێت به كچێكی ناودارو ببێته بنێشته‌خۆشه‌ی ژێرددانی هه‌مووان.
به‌ڵام من پاش ئه‌وه‌ی كه دیمانه‌كه‌ی خاتوو موژدێنم له كه‌ناڵی ڤین بینی بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌بارێكی قورسداو له‌ژێر فشاری ده‌روونی دژوار‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ده‌یویست ژیانی ناهه‌مواری خۆی وه‌كو بێوه‌ژنێك و دایكێكی ته‌ڵاقدراوی كوڕێكی یازده‌ساڵ كه لای باوكی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات له‌لایه‌كه‌وه‌و، له لایه‌كی دیكه‌وه برایه‌كی به‌كاره‌سات كۆچكردو، هه‌روه‌ها دایكێكی نهخۆشكهتوو، خوشكی لهدوورهوڵاتێكی دیكه‌یه، بۆمده‌ركه‌وت كه ئه‌م خاتوونه له ته‌نیایدا ده‌ژی، غوربه‌تی ژیانی ناو هۆڵه‌نداش كه وه‌ك من بزانم غوربه‌تێكی كوشنده‌یه‌و مرۆڤ له لۆژیك دوور ده‌خاته‌وه، بۆیه ئه‌م خاتوونه‌ش په‌نای بۆ كرده‌وه‌یه‌كی دوور له لۆژیك بردوه‌و دروستكردنی كلیپ له ته‌والێت و خۆرووتكردنه‌وه له كلیپدا به‌مه‌به‌ستی خۆ پاكردنه‌وه‌و خۆبسمیل كردن كارێكی نامه‌نتیقی ههناسهساردییه.
جه‌خار كه ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌م خاتونه زۆر دووره له‌داهێنان و ئیبداعه‌وه، دووره له بانگه‌واز بۆ ئازادییه سێكسییه‌كه‌ی كه ساڵانێكی دوورودرێژ دكتۆر نه‌وال سه‌عداوی بانگهێشتی بوو، دووره له ئازادیخوازی و ئازایه‌تییه‌كه‌ی خاتوو ئه‌حلام مه‌نسور كه به‌نده داكۆكیم لێكرد‌و ده‌ستخۆشیم له وتاره‌كانی كرد كه دژ به هه‌ڵسوكه‌وت و گه‌نده‌ڵی و دزییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی نوسیونی، دووره له كرده‌وه ناكاوه‌كه‌ی برجیت باردۆش كه به‌رووتی له‌ناو پاریس‌دا سوڕایه‌وه. هه‌رچۆنێك بێت خۆروتكردنهوهی ئه‌م خاتونه له‌كلیپی گۆرانی خۆیدا جێی داخێكی گه‌وره‌یه، چونكه په‌یامی راسته‌قینه‌ی هونه‌رمه‌ند زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێمه خۆمان بۆ خه‌ڵكی روتبكهینهوهو به هونه‌رو ئیبداعیشی بزانین، به رێچكهشكاندنی بزانین، به ئازادیی راده‌ربڕینی بزانین، به وه‌رگرتنی مافی ئینسانی بزانین، به پێشكه‌وتنی ره‌وشی ژنان و په‌ره‌سه‌ندنی مۆراڵی مرۆڤایه‌تی له قه‌ڵه‌م بده‌ین. ناكرێت هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی ناشایسته به داهێنان و ئازادی ناوزه‌د بكرێت.
من تا سه‌ر ئێسقان ئازایخوازو عه‌لمانی و عه‌قڵانی بیردهكهمهوهو دژی حزبه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی كوردی به ده‌یان وتارم نوسیوه. زیاتر له پازده‌ساڵ له ئیسپانیا‌و ئه‌ڵمانیاو هۆڵاند ژیاوم، خۆم به كه‌سێكی ئه‌كادیمی و كراوه ده‌زانم. به‌ڵام به‌ڕاستی داهێنانی ژنان لای فهیروزو ئوم كه‌لسوم و جه‌میله‌ی جه‌زایری و له‌یلا قاسم و له‌یلا زانا‌و ئایشه‌شان و به‌دیعه‌دارتاش و خوشكه گه‌زیزه‌و ژان دارك و نازك مهلائكهو فروخی فروخزاد، داهێنانی راسته‌قینه‌و رێچكهشكاندنی سه‌د ده‌ر سه‌دن..
هه‌روه‌كو چۆن ناشتوانم وه‌كو مۆدێلێكی نوێی هونه‌ری گۆرانیوتن ده‌شنێ و هانی و لۆكه‌و نه‌سڵی و چه‌ندانی دیكه‌ی ژنه هونه‌رمه‌ندو گۆرانیبێژو ئه‌كته‌ری كوردستان به‌ته‌واوه‌تی رهتبكهمهوهو بیانسڕمه‌وه، ئه‌وانه خه‌سڵه‌تی سه‌رده‌می نوێن، سیفاتی بیر‌و هزری نه‌وه‌ی نوێیان پێیه، به‌ڵام خۆروتكرنهوهو پۆرنۆ نیشاندانی جه‌سته ناشرینكردنی جه‌سته‌ی ژنه‌و سوكایهتیكرنه به خودی ژن، سوكایه‌تیكردنه به هونه‌ر، راكردنه له پێشكه‌شكردنی په‌یامی مرۆڤانه‌ی هونه‌ر بۆ گشت جیهان، چ جای له هۆڵه‌ندا كه خۆم هه‌شت ساڵ له‌وێ ژیاوم و دهزانمن كه ئه‌وان ئاشقی شمشاڵ و ده‌ف و زه‌رب و نای و تارو سازی رۆژهه‌ڵاتین، تۆ‌و گشت هونه‌رمه‌ندانی كورد له هه‌نده‌ران ده‌توانن وه‌كو شاب خالد و حه‌كیم و فارس و هیندو یۆگسلافییهكان ببنه هونه‌رمه‌ندی جیهانی به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ خۆروتكردنهوهو نومایشكردنی جه‌سته‌ی رووتی خۆیان به‌رن.
ئومێده‌وارم ئه‌و خاتونه له ره‌وتی هونه‌ری خۆی دانه‌بڕێت و خۆی نه‌كات به په‌ندی زه‌مانه‌و خۆی ئابڕوی خۆی نه‌بات، وه‌ك برایه‌كی دڵسۆز‌و ئازادیخوازی ئه‌و پێیده‌ڵێم، خۆت مه‌كه به نێچیری كه‌سانی توند‌و كه‌لله‌ڕه‌ق و په‌ڕگیر، هونه‌ری جوان و ناسك و ره‌سه‌نی كوردی به هۆڵه‌ندییه‌كان نیشان بده، نه‌ك جه‌سته‌ی خۆت چونكه ئه‌وان شاژنی جوانی روتیان له‌به‌رده‌ستایه‌و پێویستیان به جه‌سته‌ی تۆ‌و هاوشێوه‌ی تۆ نییه.
به‌ڵام نامه‌وێت گووته‌یه‌كی موژدێن خان بیر بكه‌م كه زۆرم به‌لاوه جوانبوو، كاتێ ده‌ڵێت، من ئه‌و ژنانه نیم كه به‌ڕۆژ جلوبه‌رگیان پۆشیوه‌و ره‌وشت به‌رزی ئه‌نوێنن، به‌ڵام شه‌وانه له باوه‌شی سیاسهتمهدارو به‌پرسه موراهیقهكانی كوردستاندا رۆژ ئه‌كه‌نه‌وه، من نایه‌ڵم هه‌رگیز ئه‌وان ده‌ستیانم بگاته جه‌سته‌و له‌شی من. ئه‌مه ده‌ربڕینێكی زۆر بوێرانه‌یه..
(2)
ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌ی له كانی گۆمه‌ی سلێمانی ڕوویدا زۆر كارێكی نه‌شیاوو ناجۆربوو كه زۆر دووربوو له كرده‌وه‌ی مرۆڤانه له هه‌ردوولاوه، دراوسێیه‌كی پیاو ئاو به دراوسێیه‌كی ژنی خۆی بدات، ئه‌مه كارێكی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا داوای سێكسی لێبكات ئه‌مه زۆر نه‌شیاوه، هه‌ر داواكردن گێچه‌ڵ پێكردنهكه خۆی ده‌ستدرێژی سێكسی و نواندنی كرداری توندوتیژییه، پاشان زۆر له‌و ژنه دراوسێیه‌ی خۆی ئه‌كات كه خێزانداره‌و خاوه‌نی چه‌ند مناڵێكه كه له‌گه‌ڵیدا بخه‌وێت، ئه‌و خاتونه‌ش به مێرده‌كه‌ی و براكانی خۆی رائه‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وانیش وه‌ڵامی ئه‌رێنی بۆ ئهنێرنهوهو به‌مه‌ش بۆسه‌ی بۆ ئه‌نێنه‌وه، له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م دراوسێیهیدا به دوو برادهریشیهوه، كهسوخزمانی خاتونه‌كه، ده‌كه‌ونه تێهه‌ڵدان ئابڕوبردنیان به مۆبایل وێنه‌یان ئه‌گرن به رێگه‌ی بلوتوزو فه‌یس بوك و سایته‌كانه‌وه به ته‌واوی شار‌و دونیادا بڵاویان ئه‌كه‌نه‌وه‌و وێنه‌ی پشته‌وه‌و كۆمی ئه‌م پیاوه به‌رزانه ئه‌گرن و ئه‌تكیان ئه‌كه‌ن.
ئه‌م كرده‌وه ناشیرین و قێزه‌ونانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ته‌شه‌نه‌یان سه‌ندوه كه دوورن له لۆژیك و عه‌قڵ و عه‌قڵانییه‌ته‌وه، دوورن له یاسا‌و رێساوهو نزیكن له (قانونی غاب)ه‌وه، تاكی كورد له گێژه‌ن و بێسه‌روبه‌ره‌و شۆكدا ده‌ژی، كۆمه‌ڵگای كوردی دوچاری هیستیریاو شیزۆفرینیا بووه، نزیكبۆته‌وه له كۆمه‌ڵگاكه‌ی كالیگۆلا، ده‌سه‌ڵاتی كوردی كارێكی ناده‌ربه‌ست و چه‌واشه‌كارییانه ده‌كات و كۆمه‌ڵگای خستۆته قۆناغی هه‌رزه‌كارییه‌وه، دایبڕیوه له مه‌عریفه‌و لۆژیك و عه‌قڵ و زانست، به‌ره‌و بێهۆشی و سه‌رخۆشی بردوه..
ته‌ماشا بكه وێنه‌كانی هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانیگوتنی سهرخۆشانهو كلیپی ههرزهكارانهو فیلمی ناجۆرو بێناوهرۆك و به‌رنامه‌ی قومارخانهسازی و پێشبڕكێی ده‌رچوونی پاره‌و دۆلار‌و مه‌لهاكانی كوردستان و قومارخانه‌كانی كوردستان و هێنانی باندو مافیا زۆره‌كانی له‌شفرۆشی له باشوری ئێراقه‌وه بۆ كوردستانی ئازاد، هه‌روه‌ها رێكلامی نامه‌نتیقی و نالۆژیكی له ته‌له‌فزیۆن و كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌وه، مناڵ و گه‌نج و كامڵ و پیرو ژنی به‌ره‌و پاره‌په‌رستی و خۆپه‌رستی و ئاڵۆشبون و خیانه‌ت و شه‌به‌قی سێكسی و شه‌هوه‌تبازی بردووه، راسته‌وڕاست، كۆمه‌ڵگای هه‌ناسه‌ساردی كوردیمان بۆته كۆمه‌ڵگاكه‌ی كالیگۆلا..