Skip to Content

Thursday, May 30th, 2024
دیدار و دیده‌نی …. سه‌لام محه‌مه‌د

دیدار و دیده‌نی …. سه‌لام محه‌مه‌د

Closed
by December 12, 2010 ئەدەب

خودایه‌ گیان
گه‌ر شاعیرێك له‌م مه‌نفایه‌‌
یه‌ك جار چاوی به‌ دیدارت بکه‌وتایه
یه‌ك جار به‌ر له‌ مردن ، رۆحی
به‌ بینینت شادببوایه‌‌
ئه‌وسا  ئیتر
له‌ کێوی تووریش خێراتر
دڵی گڕی بگرتایه‌ ….. بسووتایه‌…  هه‌ڵقرچایه‌
هێشتا ته‌واو به‌خته‌وه‌ر و ئارام ئه‌بوو
چونکه‌ ئه‌وه‌ سووتان نییه‌ و
ئاسووده‌ییه‌کی ره‌هایه‌
داگیرسانێکه‌ سه‌رمه‌دیی
رۆشناییه‌که‌ ئه‌به‌دی
خه‌ونێکه‌ خۆش ‌‌
هه‌رگیز هه‌رگیز دوایی نایه‌ !

سه‌رنج : له‌ ژماره‌ 58 ی گۆڤاری هه‌ناردا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌

 

* * *

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.