
سه‌فه‌رێك كه ڕه‌نگه لێی نه‌گه‌ڕێمه‌وه
داستان به‌رزان
هه‌ر ئێستا هه‌واڵم بپرسه
نه‌بادا ته‌نیایی بمفڕێنێت و
به دیلكراوی بمداته ده‌ست مردن.
ئاگام لێیه مردن بێڕه‌حمانه
له دووره‌وه ته‌ماشام ده‌كات و
گه‌ر بۆی بلوێت
به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ به دیار چاوی خه‌ڵكییه‌وه
ده‌ست و پێم ده‌به‌ستێت و
فه‌لاقه‌م ده‌كات.
****
هه‌واڵم بپرسه هه‌ر ئێستا
ئه‌گه‌رچی له‌وه‌یه ئه‌و كاته‌ی تۆ
په‌تی ئارامیت ده‌پچڕێت و
هه‌واڵم ده‌پرسیت
هێشتا له دوایین نهۆمی ته‌نیایدا
ده‌ستم نابێته ژێر چه‌ناگه‌م و
وه‌ك په‌یكێكی نه‌شاره‌زا،
نه‌زانم له كوێوه بچمه‌وه بۆ لای خۆم.
خۆم ئه‌و كاته‌ی گیرۆده‌ی نامۆبوون ده‌بم و
خه‌ریكه خه‌مۆكی سه‌رم ده‌خوات
تۆ وه‌ره و ته‌ماشایه‌كی بیماریم بكه
چۆن ئاگری لێده‌چۆڕێت.
بنۆڕه چه‌ند ڕقم له خۆم ده‌بێته‌وه
چۆن پێست له جه‌سته‌م داده‌ماڵم و
گۆشت و ئێسكم فڕێده‌ده‌مه ژێر تایه‌ی سه‌یاره‌یه‌كه‌وه.
خۆم ئه‌و وه‌خته‌ی له سه‌ربانی وجوده‌وه
پێم ده‌ترازێت بۆ ناو عه‌ده‌م
تۆ مه‌هێڵه و په‌لكێشم بكه‌ره‌وه بۆ ژیان
كه من له‌لای ژیان نه‌بم
هه‌واڵیشم بپرسیت.. به هیچ ده‌چێت.
****
گه‌ر بۆت نه‌كرا شه‌و دره‌نگانێ هه‌واڵم بپرسه
با له‌مه زیاتر گله‌یی له خۆم نه‌كه‌م
له‌مه زیاتر تووشی خۆ خواردنه‌وه نه‌بم
له‌مه زیاتر بێهوده‌یی له چاومه‌وه فیچقه نه‌كات
بۆ ناو له‌پی ده‌ستی شكاوم
ئاخر وه‌خته خۆشم به‌تاڵ به‌تاڵ ده‌بمه‌وه له خۆم
به‌تاڵ ده‌بمه‌وه له مانا و
به‌تاڵ له پرسیار و
له خه‌یاڵ.
ئاخر تۆ بیربكه‌ره‌وه مرۆڤێك به‌تاڵ بێت له خۆی
به‌كه‌ڵكی چی دێت؟
بیهێنه پێش چاوت له بێمانایدا چلۆن خه‌ون ده‌بینرێت؟
مرۆیه‌كی به‌تاڵ له پرسیار
ده‌توانێت چی بۆ ژیان بكات؟
خه‌یاڵ نه‌بێت چۆن به‌رگه‌ی ئه‌م واقیعه خراپه بگرین؟
****
گه‌ر بۆت نه‌كرا به‌یانی هه‌واڵم بپرسه
هه‌ر كه خه‌به‌رت بووه‌وه و
دڵت خورپه‌یه‌كی كرد
بێ سێ و دوو بزانه ئه‌وه منم
چاوه‌ڕوانم هه‌واڵێكم بپرسیت و
په‌تی خۆكوشتن له گه‌ردنم بكه‌مه‌وه و
جارێكی‌تر له‌گه‌ڵ ژیان پێكبێمه‌وه.
****
تۆ هه‌واڵم نه‌پرسیت گومان تێمده‌ئاڵێت و
له په‌ل و پۆم ده‌خات
ده‌رفه‌ت نادات ده‌ستم له كتێبه‌كانم گیرببێت
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك بۆ دڵنیایی.
مردن وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت گاڵته‌م پێبكات
ده‌ستی ده‌نێته بینم و
تا دوا سنوره‌كانی خۆیم ده‌بات و
له نێوان خۆی و ژیاندا توڕمده‌دات.
هێنده‌م نامێنێت وه‌ك قه‌له‌باچكه‌یه‌كی وه‌ڕس
گڕ به‌رده‌مه‌وه وشه‌كانی خۆشبه‌ختی و
له ناو ئاگره‌كه‌یدا خۆم به‌جێبێڵم
تا ده‌بمه‌وه به خۆڵه‌مێش.
****
هه‌واڵ پرسینی تۆ ڕزگاربوونی منه له قه‌له‌قی
هێوربوونه‌وه‌مه له‌م شپرزه‌ییه زۆره‌ی تێیكه‌وتووم
وازهێنانه له خۆخواردنه‌وه.
****
تكایه ئه‌گه‌ر ده‌توانیت
له خه‌ونی ناخۆش و
له‌م ئازاره زۆره‌ی سه‌رم ده‌ربازم بكه.
****
من بۆ هه‌میشه له ژیان بوومه‌ته‌وه و
ده‌مه‌وێت سه‌فه‌رێكی درێژ به ناو تۆدا بكه‌م
ده تۆش ده‌رگاكانتم لێ دامه‌خه
به‌رگه‌ی ئه‌م ژه‌هری واقیعه ناگرم.
هه‌وڵی من بۆ ده‌ربازبوونه له واقیع
ده‌تۆش ڕێگه‌م بده
بۆ سه‌فه‌رێك كه ڕه‌نگه لێی نه‌گه‌ڕێمه‌وه
یان
كه گه‌ڕامه‌وه هیچم بیر نه‌مابێت
له‌م شتانه‌ی ده‌یانوسم.
له ژماره (58)ی گۆڤاری (هه‌نار)دا بڵاكراوه‌ته‌وه.
Dastan.barzan@gmail.com