
هه‌واڵ …. ته‌یب قادر
ته‌یب قادر
هه‌واڵ
پیاڵه‌كه‌م ده‌ست دایێ و
كه‌مێك له ئاسمانم تێكرد
باران وورد ورد له هه‌وا به‌رده‌بۆوه
په‌نجه‌كانم پێ كرد
زانیم ئه‌مڕۆ كه‌سێك دێ
كه‌سێك له سێبه‌ره‌كه‌م دێته ده‌ره‌وه‌و نیازی سڵاو كردنی هه‌یه
تێكه‌ڵاو بوون
له‌گه‌ڵ یه‌كتری
ده‌نكه شقارته‌و
ده‌نكه ترێ و
ده‌نكه هه‌نارمان گۆڕیته‌وه
له‌گه‌ل یه‌كتری
قله شه‌ربه‌ت و
قله خه‌ون و
قله پیاسه‌و
قله خه‌م و
قله گۆره‌ویمان گۆڕیته‌وه
له‌گه‌ل یه‌كتری
قیچه شه‌ڕه فرمێسكمان هه‌یه
قیچه شه‌ڕه له‌قه‌مان هه‌یه
قیچه شه‌ڕه گه‌ڕه‌كمان هه‌یه
قیچه شه‌ڕه ئاومان هه‌یه
قیچه شه‌ڕه پیاسه‌مان هه‌یه
له‌گه‌ڵ یه‌كتری
زۆرشتانمان گۆڕینه‌وه
چۆن ده‌كرێ له‌بیرت بكه‌م
هه‌ولێر 8/7/2010
تێبینی / ئه‌م دوو شیعره له ژماره 66 ی گۆڤاری مێرگ بڵاوبۆته‌وه
taibeqadir@gmail.com
http://taibqadir.kurdblogger.com/