
چاوپێكەوتن لەگەڵ تۆمەتبارێكی ئەنفال )تاهیرعوسمان ڕۆغزایی (
ئێستا چۆن دیوەخانانە وەردەگرن ئەوكاتەش زۆربەی رەئیس تیرەكانی جاف لەلای فەتاح بەگ دیوەخانانەیان هەبوو.
ديدار:عومەرمحمد
) تاهیر عوسمان ڕۆغزایی) پێشتر ئامرمفرەزە خاصەی ژمارە 62 بووە، لەسەروەختی ئەنفالیشدا ئامر سریەی جاش بووە لەفەوجی 35 . ئێستا كەهەڵمەتێكی راگەیاندنی فراوانوكەمپەین بۆدادگایی كردنی جاشو موستەشارەكان لەئارادایە، قسەكردن لەبارەیانەوە بووەتە بابەتێكی گەرم.. ئەمیش وەكو زۆركەسی ترناوبەناولەماڵپەرەكان لەسەری دەنوسنوبەتۆمەتباری ئەنفال ناوی دەبەن. لەپەویوەندیەكی تەلەفۆنیدا حۆی ناساندوداوای كرد ببمبینێت، مەبەستەكەی ئاشكراكرد كە لەدیدارێكی رۆژنامەوانیدا دەیەوێت ئەستۆپاكی خۆی بۆخەڵكی كوردستان رابگەیەنێت، بەڵام من پێم راگەیاند كە ئەستۆ پاكی ئەویان هەرتۆمەتبارێكی ترلەرێگەی دادگاوە دەبێتولەوێ دەتوانن بێگوناهی خۆیان یەكلایی بكەنەوە، نەك لەرۆژنامەدا، بەڵام ئەوسوربوو لەسەرئەوەی كەئەودیدارە سازبكەین، منیش پێشوازیم لە داواكەی كردوچاوەڕێ بووم تائێوارەی 13/11/2010 هات بۆسلێمانیو ئەم دیدارەمان سازكرد. بەڵام بەداخەوە كاتێك چاوپێكەوتنەكەم ناردبۆ رۆژنامەی هاوڵاتی بێجگە لەوەی بەناوی منەوە بڵاویان نەكردبووەوە بەجۆرێك كورتكرابووەوە كەهیچی وا لەدیدارەكەی ئێمەدا نەمابووەوە، دەنا بەنیازبووم ئەوەی هاوڵاتیو ئەوەی كەماوە كەنزیكەی 40 لاپەرەیA4ە هەموو پێكەوە لە ساڵنامەی ئەنفالستانی ژمارە 8 دا بڵاو بكەمەوە، بۆیە منیش بەناچاری جارێكی تر چۆنناردبووم بۆ هاوڵاتی بەهەمان ئەو مانشێتەی خۆم بۆم دانابوو دیدارەكە بڵاودەكەمەوەوئەوهەڵانەش راست دەكەمەوە كە رۆژنامەی هاوڵاتی كردبوویان، دیسانەوە ئەوەش پێویستە راست بكرێتەوە كە ناوبراو لەسەر وەختی ئەنفالدا موستەشارنەبووە بەڵكو فەرماندەی سریە بووە.