
سەدەی کارەسات5
برایم فەڕشی
ئیتهام لێدان له قاسملو و “پاسخ به ضد انقلاب”
برایم فه‌رشی مامه غه‌نی ئێوه هه‌ر له‌و ڕابیتهیدا، که ئیتهاماتی زۆرتان له حیزبی دێموکرات و قاسملو ده‌دا، نهشریەیهکتان ده‌دا ده‌رێ به نێوی پاسخ به زیددی ئینقلاب…
غه‌نی بلوریان رۆزنامه‌ی کوردستان!
برایم فه‌رشی پاسخ به زییدی ئیقلاب! له گه‌ڵ حیزبی تووده و سازمانی ئهکسهریهت که عومده‌ته‌ن ئه‌و نهشریەیه بۆ موخالفه‌ت و ئیفشا کردنی حیزبی دێموکرات بوو.
غه‌نی بلوریان ئێمه له‌و نهشریەدا شیرکهتمان نه‌بوو. ئه‌سڵه‌ن.
برایم فه‌رشی ئه‌و نه‌شریه…
غه‌نی بلوریان کێ شیرکه‌تی هه‌بوو
برایم فه‌رشی به سێ قۆڵی حیزبی دێمکرات..
غه‌نی بلوریان ئاخه کێ، ئه‌من کۆنگره‌ی چوارم بووم، من ئاگام له‌وه‌ی نییه، که‌سێک عوزووی ئه‌و مه‌جه‌له‌ی بووبێ و مه‌قاله‌ی نووسێبێ ئه‌من ئه‌وه‌ی نازانم، مه‌گه‌ر به دزیی نووسیبێتی، ئه‌و مهجهلهیه ئه‌سه‌ڵه‌ن له حیزبی دێموکراتی کوردستان په‌یره‌وی کۆنگره‌ی چوار مه‌تره‌ح نه‌بووه، و ئه‌من ئێستا له تۆی ده‌بیستم حه‌تتا…
برایم فه‌رشی پاسخ به زییدی ئینقلاب کێ ده‌یدا ده‌رێ؟
غه‌نی بلوریان پاسخ به زییدی ئینقلاب مومکینه حیزبی تووده و ئهکسهریهت، من نازانم، ناتوانم له ته‌ره‌ف ئهکسهریهتهوه قسه بکه‌م. وه‌لی ئێمه نهقشمان نه‌بووه لهوەیدا. واقعیه‌ته من له رۆزنامه‌ی کوردستاندا به قاسملومان کوتووه زیددی ئینقلاب، باندی قاسملو، ئه‌وه‌مان کوتووه بزانه کوردستان، مه‌دارکی که‌تبی سه‌ندی ده‌ستخه‌تی قاسملومان چاپ کردووه، بێ سه‌نه‌د قسه‌مان نه‌کردووه، به سه‌نه‌د قسه‌مان کردووه، خه‌تی قاسملو بووه سهنهدهکانمان هه‌رچی سه‌نه‌دمان هه‌یه خه‌تی قاسملو چاپمان کردووه، به‌ڵام ئه‌مه[ئێمە] له‌و مهجهلهیدا نهقشمان نه‌بووه، و ئیتلاعمان نه‌بووه هیچ یه‌ک له ئه‌فرادی ئێمه عووزوی ئه‌و مه‌جه‌له‌ی نه‌بووه. و ئیتلاعی دهقیقیشم نییه کێ مونتهشری کردووه.
برایم فه‌رشی بێینه سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی پێشوو، ده‌لیلی ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی به ته‌وافوق نه‌گه‌یشتوون، هه‌ر ئه‌وه بووه جمهوری ئیسلامی ئێوه‌ی به چه‌پ زانیوه یا خۆ نا ده‌لایلی ئه‌سڵی له ئیرتبات له گه‌ڵ ماهییه‌تی خودی جمهوری ئیسلامی بووه، که خودموختاری و خود گه‌ردانی و..
غه‌نی بلوریان خوب، ماهییه‌تی جمهوری ئیسلامی بۆ ئێمه روون بوو، ئێمه موعته‌قید بووین له گه‌ڵ قاسملوش بارها له سه‌ر ماهییه‌تی جمهوری ئیسلامی سوحبهتمان کردووه، بۆ خۆشمان به عینوانی کۆنگره‌ی چوار ئیعتقادمان له سه‌ر ئه‌وه‌ی بووه، که حاکمیه‌تی جمهوری ئیسلامی ده ماهییه‌تیدا نییه خودموختاری به کورد بدات، ئه‌من ئه‌وه‌م بارها له گه‌ڵ قاسملو پێش ئه‌وه‌ی جودا بینه‌وه و ئیستعفایه بده‌م، به‌حس کردووه. بارها که کاکه قاسملو خومه‌ینی هه‌ر رۆژه هات وهاوارێ ده‌کات که دێموکراسی یانی زیددی ئیسلام، دیموکراتیک یانی زیددی ئیسلام، که‌سێکی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ هاوار ده‌کات، چۆن ئه‌تۆ تهوقوعی لێده‌که‌ی له کوردستانێ فه‌قه‌ت دێموکراسی بدات! ئه‌تۆ ئینسانێکی عالمی ئنسانێکی ئیقتساددانی، دوکتوری ئیقتسادی ئه‌تۆ ئه‌هلی سیاسه‌تی، ئه‌تۆ سابقه‌ی عوزویهتت له حیزبێکی کۆمۆنیست دا بووه، له حیزبی توودهییدا هه‌بووه، ئینسانێکی ئاگاه بووی، ئینسانێکی ناشی و بێسه‌واد نی. چۆن حاکمیه‌تێکی به دێموکراسی موعته‌قید نه‌بێ، له کوردستان له به‌خشێک له ئێران دێموکراسی پێ ته‌حمیل دەکه‌ی؟ ناتوانێ ئه‌و کاره بکات.ئێمه ده‌بێ خواستەهایهکی مه‌ترح که‌ین که مونتهبق له گه‌ڵ قانوونی ئه‌ساسی بێ، و له حه‌قیقه‌تدا ئه‌و حاکمیه‌ته بتوانێ بۆی هه‌زم بێ، وه‌ئیلا شه‌ڕ نابڕێته‌وه. تۆ ده‌ته‌وه‌ێ خودموختاری بسه‌پێنی، ئێمه ناتوانین خودموختاری وه‌رگرین له‌و حکومه‌ته‌ی. ئه‌وەم من بارها به قاسملوو کووتووه. به‌نابه‌رئین ئێمه ده‌بێ له سهتحێکیدا که مه‌عقول بێ، وه‌ریگرین. ئه‌مه ده‌عوه‌تمان له قاسملو کردووه، خودگه‌ردانی بکاته پایه بۆ موزاکره، دایبنێن بڵێین ئه‌وه‌نده‌ی که‌مه ئه‌وه‌نده‌ی زۆره، ئه‌وه‌ی خراپه ئه‌وه‌ی چاکه، دابنیشین شی بکه‌ینه‌وه، موزاکره‌ی له سه‌ر بکه‌ین. ئه‌تۆ چووی بێ ئه‌وه‌ی له هه‌یئه‌تی سیاسی‌دا دانیشی مه‌تره‌حی بکه‌ی خودسه‌ر یه‌ک جانبه چووی له پشتی ته‌له‌وزیۆن ئیعلامت کردووه که خودگه‌ردانی یانی سه‌رگه‌ردانی، ئه‌ویش منداڵێکی کورد کوتوویه‌تی. کوتمان قاسملو ئه‌وه بۆ تۆ شایسته نییه، ده‌بێ له حیزبێکی بدونه هه‌یئه‌تی سیاسی بدونە ئه‌وه‌ی شی کاته‌وه، ڕه‌دی کاته‌وه له جه‌له‌سه‌ی هه‌یئه‌تی سیاسی‌دا، ئه‌تۆ چووی پشتی ته‌له‌وزیۆن ئه‌و قسانه‌ت کردووه، هه‌ر وه‌کوو ئه‌وه‌ی که ئێستا تیرۆر کراوه.
خودی نمایه‌نده‌ی دوکتور قاسملو له فه‌رانسه قسه ده‌کات ده‌ڵێ قاسملو موزاکره‌ی کردووه بێ ئه‌وه‌ی به ئیتلاعی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕابگه‌ینێ، نهشرهیهی خۆیان چاپی کردووه، یانی قاسملو ئه‌و سیستمه کاره‌ی هه‌بووه، ئه‌و ڕه‌وشه‌ی هه‌بووه، ته‌ک ڕه‌ویی هه‌بووه، له سه‌ر ته‌ک ڕه‌ویی بارها و بارها له حیزبی دێموکرات‌دا، چ ئه‌و ده‌مه‌ی له عێراق بووه، چ ئه‌و ده‌مه‌ی له ئێران بوو شه‌ڕ بووه له سه‌ر تهکرهویی قاسملو، تهکرهویی قاسملو فهرههنگێهکه که له حیزبی تووده وه‌رگیرابوو، قاسملو که له ڕه‌هبه‌ری حیزبی تووده دا بوو، له‌و ڕه‌هبه‌ری حیزبی تووده ئه‌و تهکرهوییه فێر ببوو، ئه‌و سیستمه فکرییه، سیستمه ته‌شکیلاتیه، له حیزبی تووده فێر ببوو، ئێستاش ڕه‌هبه‌ری حیزبی تووده دارایی موشهخهساتێکیه که تهکرهوییه و ئه‌سڵه‌ن به خیره‌دی جه‌معی ئیعتقادی نییه.
حیزبی تووده‌ی ئێران ئێستاکه که ئه‌من له گه‌ڵیان نزیکم، ده‌قیقه‌ن ده‌زانم له ئه‌وه‌ڵ بیدایه‌تی تهئسیسیهوه تا ئه‌ورۆ حیزبی تووده هیچ وه‌خت به [خرد جمعی] عه‌مه‌لی نه‌کردووه و هه‌میشه تهکرهویی کردووه و هه‌میشه تهکرهوییانه عه‌مه‌لی کردووه. قاسملوش ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی هه‌بوو. موتهئهسفانه ئه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی توودهئیسمیان هه‌یه، و به‌وه‌ی گه‌وره بوون و روشدیان کردووه، له ئه‌وه‌ڵه‌وه و ئێستاش هه‌ر ئه‌و تهفهکورهیان له جه‌وهه‌ریدا هه‌یه، که به ته‌دریج ده‌یانه‌وێ له خۆیان دووری که‌نه‌وه. ئه‌وانه‌ی که به ماهییه‌تی ئه‌و ڕههبهریەیان زانیوە و ده‌زانن، که ڕه‌وش و کاری غه‌ڵه‌ته، دژی سیستمه‌که‌ی موبارزه‌یان کردووه ورده ورده خۆیان ئیسلاح ده‌که‌ن. ئێمه خۆشبه‌ختانه له حیزبی دێموکراتی کوردستاندا بووین ڕه‌وشێکی خاسمان هه‌بووه، ئێمه دارایی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی به‌و شێوه‌یه نیین. ناڵێین موتهئهسر له سیستمی حیزبی تووده نه‌بووین له کاری خۆماندا، [بۆ] نمونه ته‌نیا حیزبی چه‌پ له ئێران حیزبی تووده بووه، ئه‌و ده‌می ئێمه مبارزهمان کردووه، حیزبێکی موته‌ره‌قی دیکه له ئێرانێ نه‌بووه. به‌قیه ئه‌حزابی بورژوازی و سه‌لته‌نه‌ت ته‌ڵه‌ب ، فاشیست بوون، جبهه‌ی میللی، به‌ڵام حیزبی چه‌پ [توودە] بوو. ئێمه ئه‌گه‌ر ئولگو بهرداریمان کردوه فکرمانکردۆتهوه له‌وان، سیستمی ته‌شیکلاتی خۆمان له گه‌ڵ ئه‌وان مونتهبق کردووه، مومکینه تا حدوودێک، وه‌لی به ته‌واو مه‌عنا ته‌حتی ته‌ئسیری ئه‌و فه‌رهه‌نگه نه‌بووین. ئێستا ئێمه ناتوانین ئه‌و سیستم و ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی ته‌حه‌مول بکه‌ین. ئێستا شورش ده‌که‌ین و موقامه‌ت ده‌که‌ین.
برایم فه‌رشی ئێوه که به‌ر ئه‌ساسی قانونی ئه‌ساسی تهرحێکتان دروست کرد بۆ حه‌لی مه‌سه‌له‌ی کوردستان ، جمهوری ئیسلامی ئه‌وه‌ی بۆ قه‌بوڵ نه‌کرد؟
غه‌نی بلوریان ته‌رحی مونتهبق بەر قانوونی ئه‌ساسی نه‌بوو ، ئه‌وه‌ی که هی شورایه
برایم فه‌رشی باشه یانی ئه‌وه‌ی که ئێوه ئێستا باسی ده‌که‌ن، که قاسملو ئه‌و شتانه‌ی قه‌بوڵ نه‌کردووه، ئه‌و شتانه به جێ خۆی…
غه‌نی بلوریان خوب ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ…
برایم فه‌رشی ببوره، قسه له سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئێوه یه‌ک حه‌ره‌که‌تی سیاسیتان به نێوی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار وه‌ڕێ خست بۆ ئه‌وه‌ی که مه‌سه‌له‌ی کوردستان رێگا حه‌للی نیزامی نییه، ڕێگا حه‌للی سیاسی هه‌یه، پێتان وابوو جمهوری ئیسلامی ده‌توانێ له گه‌ڵ ڕێگا حه‌للی سیاسی ئێوه بێ، به‌ڵام ته‌واوی تهلاشهکانی ئیوه کردتان، حه‌تتا ئه‌وه‌ی خۆشتان وه‌لا نا و به‌ڵکو مه‌لا له کوردستانیش هاتنه پێشێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به ئیستلاح حه‌ل بکات، بۆ ئه‌وه‌ش نه‌کرا جمهوری ئیسلامی بێته پێی، یانی ئایا ئه‌م حه‌ره‌که‌ته سیاسییه‌ی که ئێوه ده‌ستتان پێ کرد سه‌رئه‌نجامێکی یه‌کجار ناخۆش و به‌ر ئه‌ساسی ته‌حلیلێکی یه‌کجار غه‌ڵه‌ت و نادروست نه‌بوو؟
غه‌نی بلوریان به‌لێ، ئه‌ڵعان به‌و نه‌تیجه‌یه گه‌یشتووین! ئه‌ڵبه‌ته نه ئه‌ڵعان به‌و نه‌تیجه‌یه گه‌یشتووین قه‌بله‌ن به‌و نه‌تیجه‌یه گه‌یشتووین! پێش یورش به‌و نه‌تیجه گه‌یشتبووین! پێش ویش به‌و نه‌تیجه گه‌یشتبووین! چوون وه‌ختێکی ته‌رحی مه‌لاکان ، وه‌ختێکی مه‌لا که‌ریم شاریکه‌ندی کوژرا، تیرور کرا، و پاش ئه‌و جمهوری ئیسلامی حه‌تتا پایگای هه‌مزه‌ی ته‌شکیل دا بۆ سهرکوبی کوردستان، ئێمه ئه‌و ده‌می به‌و نه‌تیجه‌یه گه‌یشتین! که ئه‌و حاکمیه‌ته حه‌تتا کوچک‌ترین ته‌فاهومی ناتوانێ له گه‌ڵ ئێمه بکات! له گه‌ڵ ئێمه و کۆنگره‌ی چوار، به عیلله‌تی ئه‌وه‌ی له ماهییه‌تی دا نییه! له ماهییه‌تی دانییه حکومه‌تێکی سهرکوبگهره، حکومه‌تێکه کارێکی که ده‌یکات ده‌یه‌وێ نۆکه‌ری هه‌بێ بۆی بکات، کەوایە ئێمه ناتوانین ببین به عه‌واملی نۆکه‌ری، ناشتوانین ئیدامه به موزاکره بده‌ین! له حه‌قیقه‌ت ئێمه له موزاکره شل بووینه‌وه، پاش تیرۆری مه‌لا که‌ریم. چوونکو دیتمان ئه‌وانه به[سرکوب متوسل] بوون!
له حاڵێکیدا ئه‌گه‌ر جمهوری ئیسلامی له ماهییهتیدابایه، ئهوخواستانهی گویا به مه‌لا که‌ریمیان قه‌ول دابوو که ئه‌گه‌ر ئه‌نگۆ هه‌یئه‌تێکی بێنن دایبمه‌زرێنن فڵان بکه‌ن، ئێمه ده‌توانین موزاکره بکه‌ین و ڕێگای موزاکره ببینینه‌وه. پاش مه‌لا که‌ریم که تیرۆر کرا، مه‌گه‌ر مه‌لاکانی دیکه زیندوو نه‌بوون، مه‌گه‌ر نه‌ده‌بوو جمهوری ئیسلامی مه‌لاکانی دیکه بانگ کات. بڵێن سەرەڕای تیرۆری مه‌لا که‌ریم له باتی ئه‌وه‌ی حیزبی جمهوری ئیسلامی عه‌کسی مه‌لاکه‌ریم گه‌وره کاته‌وه به دیواری دات و شه‌هیدی نێو بنێ، بچێ خواسته‌کانی موردی ته‌ئید قه‌رار بدات. دیار بوو بۆ ئێمه سابیت بوو، پاش ئه‌وه‌ی تهوجوهی به‌وه‌ی نه‌کرد، ئیستفاده‌ی ته‌بلیغاتی له تیرۆری مه‌لا که‌ریم کرد. بۆ مان سابیت بوو ئیتر ئینتزارمان نابێ، لێی بێت. به عیلله‌تی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش هه‌میشه مه‌خفی بووین، خۆمان عه‌له‌نی نه‌کرد، له‌وانه به خاتری ئه‌وه‌ی بوو، ئیعتمادمان به‌و حاکمیه‌ته نه‌بوو. حیزبی تووده، ده‌فته‌ری هه‌بوو له‌وێ داینابوو، سازمانه‌کانی دیکه هه‌موو ده‌فته‌ریان له‌وێ دانابوو، کۆنگره‌ی چوار مه‌خفی بوو. قه‌ت جێگامان موشه‌خه‌س نه‌بوو بۆ حاکمیه‌ت، عیلله‌تی ئه‌وه‌ی ئیعتمادمان به حاکمیه‌ت نه‌بوو. به‌ڵام تهلاشمان ده‌کرد، چ بکه‌ین ڕێگایه‌کی دیکه‌مان نه‌بوو ده‌مانزانی ڕێگا حه‌للی موسهلهحانهی نییه، به موسه‌له‌حانه ئیمه وابه‌سته ده‌بین، به خه‌یانه‌ت ده‌کێشرێن، نامانه‌وێ شه‌ریکی ئه‌و خوێنانه بین. یه‌ک ئه‌و ڕێگایه‌یه، یه‌ک گه‌یشتن به‌و نه‌تیجه‌ی پاش کوشتنی مه‌لا که‌ریم، که ئه‌و حکومه‌ته هیچی له باراندا نییه بۆ میلله‌تی کورد. لێره مابوویهنهوه، چ بکه‌ین؟
بۆمان سابیت بوو ئه‌سڵه‌ن موزاکره به‌و شێوه که ئێمه کردوومانه له گه‌ڵ حاکمیه‌ت، شیوه‌یه‌کی غه‌ڵه‌ته، به‌و نه‌تیجه گه‌یشتین که ئه‌مه، دهبوویاییه رۆژی ئه‌وه‌ڵ له حیزبی دێموکراتیش ئیحیانه‌ن جیا بووینه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی کونگره‌ی چوار دابنێین، ده‌بوایه په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار موسه‌له‌ح له شاخی وه‌کوو نیروو بمێنێته‌وه، به‌ڵکه هێزێکی زۆری خۆی کۆکاته‌وه، و حه‌ول بدات [پردێک] په‌یدا کات له که‌لێن و کولێنێکی به‌ڵام ئه‌و ده‌می موتهوجهی ئه‌وی نه‌بووین حهقیەتهن. که بچین ئه‌و کاره‌ی بکه‌ین،[ پشت ببستین] به کورده‌کانی که له کێوین، بچین دابنیشین گۆشه‌یه‌کی [بەلانی کەم] به نان و په‌نیری بمێنینه‌وه له‌وێ، ئه‌وه واقیعیه‌ته ئێمه ئه‌وه‌مان ده‌رک نه‌کرد، ئه‌وه گه‌وره‌ترین ئیشتباهی ئێمه بوو که هاتین له شاره‌کانی تاران و ته‌ورێز و ڕهزاییهو سهنندهج و ئه‌وانه خۆمان موخفی کرد، له ئه‌ترافی ڕه‌زائیه خۆمان مه‌خفی کردبوو. مهقهرمان دروست کرد. لهحاڵیکیدا ئه‌و مهقهرهی له ئه‌ترافی ڕه‌زاییه دروستمان کردبوو، ده‌بووایه به عومدهترین مه‌قه‌ری ئێمه ته‌بدیل بێ، له کێوهکانهکانی ئه‌ترافی ورمێ، که به‌خشێ شکاکانی کوردستان بوو.
ده‌بووایه له‌وێ کۆ بینه‌وه هێزێکی دابنین، موزاکرهش بکه‌ین، و بمێنینه‌وه و ئیعتبار و حورمه‌تی په‌یڕه‌وانی کۆنگره‌ی چوار حفیز که‌ین، ئێمه ده‌مانتوانی حه‌تتا له‌و راستایه‌دا ئه‌ورۆکه مه‌تره‌ح بین له کوردستانێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌رکمان نه‌کرد، و ئیشتباهمان کرد نه‌مانتوانی ته‌شخیس بده‌ین. ئه‌ڵبه‌ته، ده‌توانم ئه‌وه‌ی بڵێم ته‌بلیغاتی حیزبی تووده، بۆ ئێمه که ئه‌وه ده‌وڵتێکه قانوونێکی داناوه، حیزب ئازاد ته‌بلیغات ده‌کات و قانونی ئه‌حزابی داناوه. ئێوه برۆن به ته‌ره‌فی قانونی کردن و حه‌تتا تهقازاشمان دا، حه‌وت نهفهرهکهشمان دیسان معرفی کرد، که ئه‌مه ئه‌و حه‌وت نه‌فه‌رین ته‌قازا ده‌که‌ین حیزبی دێموکرات په‌یڕه‌وی کۆنگره‌ی چوار قانوونی بێ، لایحهمان دا بۆ قانوونی کردن، یانی ته‌حتی ته‌ئسیری ئه‌و ته‌بلیغه‌ی، فکرمان بۆ وه‌ی نه‌چوو که بچین وه‌کوو نیرویهکی موسه‌له‌ح له شاخی بمێنیینه‌وه و خۆمان حفیز که‌ین. یانی نه‌مانتوانی ماهیه‌تی ئه‌و حاکمیه‌ته‌ی ، دروسته ئیعتمادمان پێی نه‌بوو، دروسته که تهشخیسمان دابوو ئه‌وانه به دێموکراسی موعتهقد نیین، دروستە تهشخیسمان دابوو ئه‌وانه پاش کوشتنی مه‌لا که‌ریم هەنگاوێکێان هه‌ڵنه‌هێناوه و ئیعتقادیان به‌و مه‌سه‌له نییه، به‌ڵام ئێستاکانه‌ش ئیعتقادمان به‌وه‌ی هه‌بوو که، بچین ته‌قازا بده‌ین بۆ عه‌له‌نی بوونی حیزب. ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌نوز ئیقرارمان به‌وه‌ی نه‌کردبوو، که ئه‌وه ماهییه‌ته‌ن ده‌بێ[سقوط] بکات. ماهییه‌ته‌ن ده‌بێ شوعاری سه‌رنگوونی هه‌ڵگری. ماهییه‌ته‌ن ده‌بێ موبارزه‌ی له گه‌ڵ بکه‌ی. نه‌گه‌یشتبووینه ئه‌و حه‌ده‌ی ئێستاکه، ئه‌وه پاش[ساڵی] 62 که زربهکه وه‌شا، خه‌ڵک عاله‌م، ده‌کوژراو ده‌بڕا، به نه‌زه‌ری من ئه‌وه‌ش ته‌حتی ته‌ئسیری ته‌بلیغات و ڕهوندو و شێوه‌ی به‌رخوردی حیزبی تووده له گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی بوو. که ئێمه‌ش ده‌و دامه‌ی که‌وتین. ده‌بێ ئه‌وه‌ش قه‌بوڵ بکه‌ین.
برایم فه‌رشی مامه غه‌نی باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌مانزانی ئه‌و حکومه‌ته موعتهقد به دێموکراسی نییه، حه‌لی..
غه‌نی بلوریان گه‌یشتین
برایم فه‌رشی حه..
غه‌نی بلوریان به‌ڵێ
برایم فه‌رشی له چ مه‌قته‌عێک گه‌یشتن؟
غه‌نی بلوریان ئه‌مه له ئه‌وه‌ڵه‌وه له گه‌ڵ قاسملو ئه‌و قسه‌مان ده‌کرد که خودموختاری نادا، به‌ڵام ممکینه ئیمتیازاتی دیکه‌ی لێ بستێنی. له گه‌ڵ قاسملو ئه‌وه‌مان مه‌تره‌ح ده‌کرد. له سه‌ر ئه‌و هه‌وایه‌ش هاتین موزاکره‌مان کرد. که موزاکره‌مان کرد نه بۆ خودموختاری ئه‌سه‌ڵه‌ن ئێمه خودموختاریمان مه‌تره‌ح نه‌کردووه، له گه‌ڵ حاکمیه‌ت. مه‌سه‌له‌ی حه‌قی ته‌عینی سه‌رنوشت له چوارچێوه‌ی ئێرانێ‌دا به شێوه‌ی شوراییمان مه‌تره‌ح کردووه، که ئه‌مه کوتمان کاکه گیان له قانوونی ئه‌ساسی خۆتاندا به شورا موعتهقدن، قورعانه‌که و دینهکهتاندا به شورا موعتهقدن، چ ئیشکالێکی هه‌یه شورایه‌کی سه‌رتاسه‌ری کوردستان ته‌شکیل ببێ، وه‌کوو مه‌جلسێکی بچکۆله، چ ئیشکالی هه‌یه له هه‌موو شارستانه‌کان شورا هه‌بێ، ئه‌نگۆ ئه‌ڵحان له هه‌موو دێهاتی شورا داده‌نین، له هه‌موو شاره‌کان شورا داده‌نین،لە کارخانه‌ی شورا داده‌نین، چی ئیشکالی هه‌یه له کوردستانێ ئه‌و شورایه بێ، به شێوه‌یه‌کی قانوونی، و شورایه دابندرێ و مه‌جلسێکی قانوونی دانبدرێ. و شورایه‌کی سەرتاسه‌ری کوردستانت هه‌بێ، کوردستان ببیته چوار ئوستان مه‌هابادیش بکه‌نه مه‌رکه‌زی ئوستانێک با شورایه‌کی، ئوستان سه‌رپه‌ره‌ستی ئه‌وه بکه‌ن. رییسی شورای ئوستان نێوی بنینن معاونی نوخست وه‌زیر، چ ئیشکالی هه‌یه به‌و شێوه‌یه عه‌مه‌ل بکه‌ن.
ئه‌مه به‌و شێوه‌یه حه‌ره‌که‌تمان ده‌کرد، چوونکو له موزاکراتێکی که له گه‌ڵ ئه‌وانه کردبوومان، ده‌مانزانی که‌لیمه‌ی خودموختاری بۆ مه‌لاکان قابلی قه‌بوڵ نییه، ئه‌سڵه‌ن تێیناگه‌ن یا تێده‌گه‌ن و خۆی لێ لاده‌ده‌ن. ئیعتقادیان نییه به دێموکراسی. ئه‌وه‌ی ناده‌ن به‌ڵام به ته‌حمیل ده‌توانین پوان[ئیمتیاز] هایهکی وه‌رگرین. به قاسملو بارها سوحبهتمان ده‌کرد، خودموختاری نادات با سیغه‌یه‌کی بۆ ببینینه‌وه. ده‌بێ ئه‌و خودگهردانیه بهێنین بیکه‌ینه پایه‌ی موزاکره، چوونکو به خودموختاری موعتهقد نییه له به‌ر ئه‌وه‌ی بوو. ده‌مانگوت به ڕێگای خودموختاری‌دا نابێ به‌ڵام قاسملو پا فشاری ده‌کرد ده‌یکوت خودموختاری ده‌بێ هه‌ڵنه‌گیرێ، له موحتهوایی که‌م که‌نه‌وه و به‌ڵام خودموختاری نێوه‌که ده‌بێ هه‌ر بمێنێ.
کوتم قاسملو ئه‌و تهشبیههم هێنایه پێشێ، کوتم ئه‌تۆ گوێزت ده‌وێ، کاکڵهکهت ده‌وێ بیخۆیی یان پێسته‌که‌ت ده‌وێ، یا کاکڵهکهت به‌شێک ده‌وێ پێستهکهشت به‌شێک ده‌وێ؟ ئاخه ددانت ده‌شكێ ماڵ‌وێران! ئه‌وه قسه‌ی من بۆ قاسملو بوو. عه‌ینه‌ن. کوتم وه‌ختێکی ماهیه‌تی ئه‌و حکومه‌ته ده‌ناسی، خودموختاری نادات، بیکه خودگه‌ردانی، بیکه شوورا، به شێوه‌یه‌کی دیکه به‌رخورد بکه، پێ فشاری مه‌که له سه‌ر خودموختارییه‌که، ده‌یگوت نا، میلله‌تی کورد عاشقی خودموختارییه، خودموختاری شوعارێکه چۆوه له نێو خه‌ڵکدا جێگای کردۆته‌وه، خه‌ڵک به خودموختاری نه‌بێ رازی نابێ،
ده‌مکوت کاکه ئه‌تۆ ده‌ڵێی نمایه‌نده‌ی خه‌ڵکم ، 98% خه‌ڵک ئه‌من قه‌بوڵ ده‌کات، ئه‌تۆ پێشه‌نگی خه‌ڵکی ، ئه‌من ئیمانم هه‌یه که قه‌بوڵ ده‌کا. حه‌تتا پێم کوت کاکه هه‌یئه‌تی سیاسی ته‌سمیم بگرێ ئه‌من له ته‌ره‌ف خه‌ڵکه‌وه ده‌چمه سه‌ر ته‌له‌وزیۆنی بۆ خه‌ڵک قسه ده‌که‌م. له سنه‌ی له مه‌هابادێ قسه ده‌که‌م، ده‌ڵێم ئه‌من روفهقای خۆم وادار کردووه خودموختارییان نه‌وێ خودگهردانیان بوي. فه‌رموو ته‌ئیدی بکه‌ن هه‌تا بچم بیڵێم. با قسان به من بڵێن، ئه‌من ئیعتقادهم هه‌یه خه‌ڵک قه‌بوڵی ده‌کات. حیزبی دێموکرات ئیعلامی کات خه‌ڵک قه‌بوڵی ده‌کات، کوتم کاکه ئه‌من نمایه‌نده‌ی حیزبی دێموکراتم.
ئیعلامیه کرا که غه‌نی بلوریان کاندیدی مه‌جلسه، ئه‌من نه‌چوومه هیچ جێگایه‌کی نوتقێ بکه‌م، ئیلا ره‌حیم خانێ نه‌بێ که تورکی تێدا بوو، ته‌نها جێگه‌یه‌ک که چووم ره‌حیم خان بوو، یه‌ک جێگا نه‌چووم نوتقی ئینتخاباتی بکه‌م به عیلله‌تی ئه‌وه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئه‌منی ته‌عیین کردووە. و موعتهقدم ئه‌گه‌ر منیش نه‌بایه‌م که‌سێکی دیکه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان معرفی کردبایه دیسان ئه‌ونده‌ی ئارا من هێنامه‌وه ئه‌ویش ده‌یهێنایه‌وه. شایه‌د هه‌م، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌من که له ئینتخاباتێ مه‌تره‌ح کرام ، ره‌حیمی قازیم پێشنهاد کرد، کوتم پێم‌خۆش نییه کاندید بم، ئه‌من حه‌وسه‌له‌م نییه ئه‌و مه‌لایانه من له زیندانه‌وه ده‌یانناسم پێم‌خۆش نییه، له مهجلسێکێدا ده‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ریش و عه‌مامه‌ی دانیشم، ئه‌من عومرێکی له زیندان له گه‌ڵیان دانیشتووم به‌سمه. یه‌کی دیکه بنێرن، دوکتور ره‌حیم قازی دیاریی که‌ن قاسملو کوتی کاکه غه‌نی گیان وه‌ختێکی شێخ عیزه‌دین نمایه‌نده‌ی کۆمه‌ڵه و چریکه‌کان حمایه‌تی ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ له مقابلیان ڕانه‌وه‌ستی وه‌ڵا قسه‌ی شێخ عیزه‌دین به‌ره‌نده ده‌بێ مومکینه ئه‌وان ڕییهکهی به‌رنه‌وه. ئه‌مه نه‌یبینه‌وه، ئه‌من کوتم باوه‌ڕم نییه به‌وه ، ئیعتقادم به‌وه‌ی هه‌یه ره‌حیمی قازی و غه‌یری ره‌حیمی قازیش حیزبی دێموکرت ئیعلامی کا و پشتیوانی لێبکات، ئه‌کسه‌ریه‌تی رهیی ده‌هێنێته‌وه، وه راستیش بوو، ئێستاش موعته‌قیدم. به‌نابه‌رئین قاسملو قه‌بوڵی نه‌کرد، ئه‌وه به‌حسێکه دوکتور ره‌حیمی قاز‌یان نارده ورمێ، چوونکی دوکتور ره‌حیمی قازی کوردان موعهرفیان کرد، نمونه‌ی زۆر زیندووه، به که‌مترین رهیی ئه‌ویش به تهوتئهی حه‌سه‌نی بردییه‌وه، ده‌نا شان به‌شانی حه‌سه‌نی ره‌حیمی قازی ڕه‌یی هێنابووه، له ئورمیه، ئورمیهیهکی که ترکیشه و کوردیشه. جا بزانه تۆ له کوردستانی ره‌حیمی قازییت دانابایه حه‌تمه‌ن، ئه‌و 85 دهرسهدهی ده‌هێناوه، به‌ڵام قاسملو نه‌یده‌ویست، پێ فشاری ده‌کرد، ئه‌من ئیستا که دوکتور قاسملو مردووه، نامه‌وێ به‌حسی ئه‌وه‌ی بکه‌م که بڵێم قاسملو بۆچی نه‌یده‌ویست. با خه‌ڵک قهزاوهتێ بکات، تاریخ قه‌زاوه‌ت بکات.
برایم فه‌رشی پێتان وانییه موسهوباتی کۆنگره‌ی چوار، نه په‌یڕه‌وانی کۆنگره‌ی چوار، موسهوباتی کۆنگره‌ی چوار پێتان وانه‌بوو موسهوباتێکی نادروست و راست ڕه‌وانه بوو، له ئیرتبات له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی کوردستان و حاکمیه‌ت؟
غه‌نی بلوریان وه‌ڵاهی وه‌ختێک ئیمه حاکمیه‌ت ته‌حلیل ده‌که‌ین، به‌سته به‌وه‌یه حاکمیه‌ت چۆن ته‌حلیل که‌ین، و له‌و حاکمیه‌ته چمان بوێ، وه‌ختێکی ئه‌مه حاکمیه‌تی تهحیلیل ده‌که‌ین که مه‌لان، ئه‌وه ئه‌سڵه‌ن ته‌زادی هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و خواسته‌ی که ئێمه هه‌مانه، وه‌کو دێموکراسی بۆ ئێران، خودموختاری بۆ کوردستان، خودی موسهوباتی کۆنگره‌ی چوار، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌زادی هه‌یه، چوونکو خودموختاری و دێموکراسی حکومه‌تێک ده‌یدا که له مههیهتدا به دێموکراسی ئیمانی هه‌بێ، و دێموکراسی رایج بکات له نێو جامعهدا.
ئه‌مما ئێمه دێنین له‌و حکومه‌تی که ئه‌وه‌ی رایج ناکات ، حکومه‌تی که زییدی دێموکراتیکه، عه‌مه‌ل ده‌کات، ئه‌و حکومه‌ته‌ی به دێموکراسی ئیعتقادی نییه، ئه‌و حکومه‌ته‌ی که به قانوونی ئه‌ساسی ئیسلامی خۆی دایناوه ئیعتقادی نییه، ئێمه دێنین موسهوباتێکی به حه‌دێک ئابهکی، مه‌تره‌ح ده‌که‌ین، به حه‌دێک راسترهوانه مه‌تره‌ح ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حاکمیه‌ته رازی بکه‌ین که خودموختاریمان بداتێ، یه‌کێک له‌وه‌ی که ئێستا دیاره، ئه‌و ده‌م ئێمه دیدمان شتێکی دیکه بوو، به دیدێکی دیکه ته‌ماشای جمهوری ئیسلامییمان ده‌کرد، ئه‌گه‌ر ئێمه رۆژی ئه‌وه‌ڵێ ده‌رکمان ئه‌وه بایه که ئه‌و حاکمیه‌تی جمهوری ئیسلامی، زییدی ئینقلابه، ئه‌سڵه‌ن له گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی رازی به موزاکرهش نه‌ده‌بووین. به‌ڵکه شوعاری سهرنگونیمان هه‌ڵده‌گرت. ئه‌ما بێنین ئه‌و واقعیه‌تی قه‌بوڵ بکه‌ین جمهوری ئیسلامی ئه‌من که له زیندانێ دابووم، خومه‌ینی ئێستا نه‌هاتبووه ئێرانێ، جمهوری ئیسلامیش ته‌شکیل نه‌ببوو، ئه‌من له زیندانێدا ده‌مدی که موجاهیدنی خه‌ڵک چه‌نده ته‌رفداری خومه‌ینین، و له مه‌نبه‌عی خومه‌ینی چ ته‌غزیه ده‌که‌ن، چ ئیمکاناتێک ده‌ستغه‌یب که له زیندانی شیرازێ بووم، 120، 130 نه‌فه‌ر موجاهیدی تێدا بوو، به ملیۆنها پوڵیان هه‌بوو له لایه‌ن دهستغهیبهوه بۆیان ده‌هات. وه‌ختێکی هاتینه ده‌رێ، مه‌گه‌ر موجاهید و حیزبی تووده و گروهای سیاسی موشه‌خه‌س ته‌واوی عاله‌م نهرژانه خه‌یابانێ، بۆ ده‌رهه‌م شکاندنی ماشینی جه‌نگی و سیاسی رژیمی سه‌لته‌نه‌تی ئێران، هاتنه مه‌یدان به نه‌واره‌کانی خومه‌ینی پشتیوانیان لێده‌کرد و له ته‌واوی شاره‌کانی ئێرانێ ته‌زاهورات بوو، بۆ پشتیوانی له خومه‌ینی، مه‌گه‌ر له سه‌رده‌شت و مه‌هاباد و سنه، و شاره‌کانی کوردستان چه‌ند که‌س کوژران به خاتری ته‌زاهورات عه‌له‌یهی حکومه‌ت و عه‌لیه‌ی حاکمیه‌ت بۆ پیروزی ئینقلاب، ئینقلابێک که به ته‌دریج خومه‌ینی له ره‌ئسی داب‌و، و ته‌بلیغاتێکی بۆ خومه‌ینی ده‌کرا.
ئه‌و واقعیه‌ته‌ی ده‌بێ بڵێین، هه‌موو میلله‌تی ئێرانێ، نه ته‌نها فریویان خوارد به‌ڵکو هه‌موو دونیا فریوی جمهوری ئیسلامی و خومه‌ینیان خوارد، ئه‌وه قه‌بوڵ بکه‌ین شه‌رق و غه‌رب فریوی ماهیه‌تی ئه‌و کابرایه‌یان خوارد، عیلله‌تی ئه‌وه‌ی فریویان خوارد چ بوو؟ له به‌ر ئه‌وه بوو ئێمه تاریخی قرونی وستامان فه‌رامۆش کردبوو.
که وه‌ختێک روحانیانی مه‌زهه‌بی دێنه سه‌رکار، چ جنایه‌تێکی ده‌که‌ن. ئێمه تهوجوهمان به تاریخی قرونی وستا[سەدەکانی ناوەڕاست] نه‌کردبوو، فه‌رامۆشمان کردبوو، تاریخمان فه‌رامۆش کردبوو، هه‌موو نیروکانی ئێرانێ فه‌رامۆشیان کردبوو، ئه‌غله‌ب میلله‌تی ئێرانێ ئه‌وه‌ی تاریخ خوان بوون، فه‌رامۆشیان کردبوو. ئێمه قه‌بوڵمان کردبوو، کتێبی خومه‌ینی په‌خش کرابوو من نهمخوێندبووه، ئه‌وه‌ی ماهییه‌تی ولایه‌تی فه‌قی له‌وێدا نیشان داوه، ئه‌وان فریوی زاهری خومه‌ینیان خوارد، ده‌یگوت له جهموری ئیسلامی‌دا، له حکومه‌تی ئیسلامی‌دا، کۆمۆمنیستیش ده‌توانن ئازادیان هه‌بێ، ئه‌وه یه‌ک. دووهه‌م به عیلله‌تی ئه‌وه‌ی که سازمانێکی ساواک وه‌کوو سازمانێکی سیاسی هی حاکمیه‌تی ئه‌و ده‌می فشاری زۆر له سه‌ر خه‌ڵک بوو، خه‌ڵک ناره‌زایه‌تییه‌کی زۆری له رژیمی سه‌لته‌نه‌تی هه‌بوو، له فهرەجێکی ده‌گه‌ڕا. میلله‌ت هاتنه مه‌یدانێ، ئه‌و رژیمه‌یان رووخاند، به ئومێدی وه‌ی حکومه‌تێکی چاکتر بێت، له دوای خومه‌ینی که‌وتین. ئێمه له زیندانێ بووین خه‌ڵک ته‌زاهوراتی بۆ خومه‌ینی ده‌کرد، هاتینه ده‌رێ ، خه‌ڵک ته‌زاهوراتی ده‌کرد، ئه‌ڵبه‌ته ته‌زاهورات بۆ ئازادی ده‌کرا، ته‌زاهوراتیان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی دیکتاتوری فاشیستی ئێرانێ بروا حاکمیه‌تێکی دێموکراتیک بێته سه‌ر کار، فه‌زاییه‌کی ئازاد هه‌بێ خه‌ڵک بتوانێ، نه‌فه‌س بکێشێ، به‌ڵام که‌س نه‌یده‌توانی ته‌حلیل بکات مه‌لایه‌ک به‌و ته‌رزی تهفهکورهیهوه، ئه‌ویش مه‌لایه‌کی شیعه‌ی موته‌عه‌سب، به‌و تهفهکورهیهوه، که کتێبی ولایه‌تی فه‌قهی مونتهشر کردووه،ماهییه‌تی ولایه‌تی فه‌قیهی تێدا نووسیوه، ناتوانێ ئه‌و شته‌ی بدات. ئه‌و وه دوای ئه‌و که‌وت ، ئه‌و وه‌دوای ئه‌و که‌وت. ئه‌و وه‌دوای ته‌بلیغاتی ئه‌و که‌وت، مه‌سه‌له وا شێوا، ته‌بلیغات وا کرا، له حه‌قیقه‌ت خه‌ڵک مونحه‌رف بوو، خه‌ڵک نێردرا بۆ ته‌ره‌فی پشتیوانی له جمهوری ئیسلامی، له خومه‌ینی له شه‌خسی خومه‌ینی. مه‌خسوسه‌ن. له حه‌قیقه‌تدا که‌س ئهوایلی ئینقلاب، ئه‌و نفرهتهی که لازم بوو له خومه‌ینی نه‌بوو، ئێستا هه‌یه، خومه‌ینیان به عینوانی که‌سێک که له موقابل رژیمی شایدا راوه‌ستاوه ، ئێستا حیزبی دێموکرات ئێستا، ئه‌وه‌تا رۆزنامهکهیانم له گیرفاندایه که بیخوێنمه‌وه ، چ به‌هایه‌کی به مقاومه‌تی خومه‌ینی له موقابل شایدا داوه. ئێستا بهعدهئهز کوشتاری قاسملوی که ده‌بیری ئه‌وه‌ڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانه. ئێستا ده‌نووسێ. به نه‌زه‌ری من ئه‌گه‌ر تیکه‌یه‌کی لێ بخوێنینه‌وه جالبه: که ئێستاش که ئێستایه ئێمه ده‌مانه‌وێ خۆمان به فریو به‌رین:
” به مناسبت درگذشت آیت الله خمینی. این است کارنامه ده سال فرمانروایی فردی که هنگامی در میان موج عظیمی از امید و آرزوی مردم بپاخواسته ایران زمام قدرت را به دست گرفت وعده می‌داد که ایران را به گلستان معطر تبدیل خواهد نمود، اثری از ظلم و تعدی و بی عدالتی باقی نخواهد گذاشت، استثمار را ریشهکن خواهد کرد و کار و نان و رفاه و سعادت به ارمغان خواهد آورد نام ایت الله خمینی به عنوان کسیکه در پیروزی قیام یکپارچه مردم و سرنگون کردن، نظام منسوخ سلتنطی نقش بسیار موثری داشت بدون شک در تاریخ باقی خواهد ماند.”
ئه‌وه نه‌زه‌ری ئێستای ره‌هبه‌ری حیزبی دێموکراته، که بهعدئهز کوشتنی ده‌بیر کولی حیزب به‌و شکڵه قه‌زاوه‌ت ده‌کات، ئه‌وه جيگای تهئهسفه، که پیاو ده‌بێ بگریی. بۆ ئه‌و جوره تهحلیلانه. ئێستا ئه‌وه‌ی ده‌که‌ن.
ئێستاش جه‌نابی ئاغای مه‌لا عه‌وڵا که رههبهرهکهیان کوشتووه و ناجهوانمهردانه تیروریان کردووه ، تهوتئهیان کردووه تیروریان کردووه و ئه‌وه نه‌ک قاسملویان کوشتووه ، به‌ڵکو گلولهیان له خواست میلله‌تی کورد داوه، ئه‌ویش بلاخره نمایهندهیک بووه له جه‌هه‌تی خۆیدا که خواستی میلله‌تی کوردی مه‌تره‌ح کردووه، شه‌ڕی بۆ کردوه به خه‌تی خۆی به بیرورای خۆی ، ئه‌من کارێکم نییه ، به‌ڵام پاش ئه‌و تیرۆره ش دیسان نمایه‌نده‌ی ئه‌و له فه‌رانسه‌ی وه‌کوو مه‌لا عه‌وڵا حه‌یاکی بێ یا ئه‌وانی دیکه بن، ده‌ڵێن ئێمه رێگای وی ئیدامه ده‌دین ، موزاکره‌ی ئیدامه ده‌دین. ئه‌وه ئێستاش فه‌رموو. چۆن جوابی ئه‌وه بدینه‌وه.
به‌نا به‌ر ئین موعتهقدم که ئه‌و موسهوباتهی کۆنگره‌ی چوارم که ئێستا ته‌ماشای ده‌که‌ین ئێستا دێین و به‌راوه‌ردی ده‌که‌ین، و ئێستا به ماهییه‌تی ئه‌و حاکمیه‌ته په‌یمان بردووه، چه‌نده ئیرتجاعییه. چه‌نده راسترهوانهیه، چه‌نده خام فکرانه‌یه، چه‌نده خلافکارانهیه.
ئه‌وه له ره‌ئسی وی‌دا قاسملوش بوو، که ئه‌و کۆنگره‌ی چواره ته‌سویب کرا ، ده رهئسیدا ئه‌منیش بووم، به‌و دیده‌وه ته‌ماشامان کردووه، و ئه‌و موسهوبه هه‌م قاسملو و هه‌م من هه‌م هه‌موو ئه‌عزای کۆنگره‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان رییمان پێ داواه، ته‌دوین کوننده‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه و موسهوبهیه خودی قاسملو بوو. که دیاره ئێمه‌ش ژێرمان ئیمزا کردووه،
به‌نا بهرئین شناختی مه له حاکمیه‌تی جمهوری ئیسلامی ته‌حلیلی ئێمه له جمهوری ئیسلامی له ئه‌ساس و بونیان ڕا غه‌ڵه‌ت بووه. به دونباڵی ئه‌و ته‌حلیله غهڵهتهش ئه‌و ته‌سمیمه غه‌ڵه‌ته دێته ده‌رێ. ئه‌وه قانونمه‌نده.
برایم فه‌رشی یانی با تهوجوه به‌وه، موسهوباتێکی ئێوه له‌و کۆنفرانسەی که به ناوی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار له ته‌ورێز گرتووتانه، زۆر له موسهوباتی ئەو کۆنگره‌ی چواره راستڕەوانەتر بووه؟
غه‌نی بلوریان به‌ڵێ، ئێمه ده‌بێ ئه‌وه‌ش قه‌بوڵ بکه‌ین که ئێمه موسهوباتێکی که له‌وێ تهسویبمان کردووه له کۆنگره‌ی چوار حه‌قیقه‌ته‌ن هه‌ر ئه‌و موسهوباتی کۆنگره‌ی چوار بووه، نه موسوباتێکی جه‌دید، شتێکمان لێ زیاد نه‌کردووه، ئێمه خۆمان نێو ناوه په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار ، په‌یڕه‌وانی کۆنگره‌ی چوار په‌یره‌وانی موسهوباتی ئه‌و کۆنگره بووه. به‌ڵام ئێمه ته‌رحێکی مولایمترمان داوه، له ته‌رحی حیزبی دێموکراتی که ئه‌و ده‌م دوکتور قاسملو بوو، به ئیستلاح خودموختاری ئیسرار ده‌کات له سه‌ری ئێمه که‌لیمه‌ی خودموختاریمان هه‌ڵگرتووه، مونتهبقمان کردووه له گه‌ڵ قانوونی ئه‌ساسی که بیکه‌ین به شورا. به جێگای خودموختاری . دیار خودموختاریمان به نه‌وعێک له نێو جوملهیدا هێناوه، به‌ڵام ئه‌ساسه‌ن ئه‌وه بووه، بائینکه خۆمان به په‌ێره‌وانی له لحازی فکرییه‌وه له لحازی ئیدئۆلۆژییه‌وه، موتهریقتر له جناحی قاسملو ده‌زانی به‌ڵام عه‌ینی ئه‌و رێگایه‌ی قاسملو ئینتخابی کردبوو ، موسهوباتی که قاسملو پێی موعتهقد بوو ، قاسملو ته‌سویبی کردبوو ، ته‌دوینی کردبوو، هه‌ر ئه‌و موسهوباتی کونگره ی چوارە عه‌ینی به‌و خهتهیدا رۆیشتووین.
یانی ئه‌وه مغایر بووه له گه‌ل ئه‌و دیده‌ی ئێمه که ده‌بوایه به شێوه‌یه‌کی دیکه به‌رخورد بکه‌ین له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی. ده‌توانم بڵێم قاسملو له لحازی دیده‌وه له به‌رانبه‌ری جمهوری ئیسلامی هیچ فه‌رقێکمان نه‌بوو. نه ته‌نیا فه‌رقێکمان نه‌بوو به‌ڵکو ته‌فاوتمان ئه‌وه‌نده بووه، مهقاومەتیان کرد شه‌ڕیان کرد، وه‌لۆ ئیشتباه به‌ڵام ئێمه دڵمان به‌وه‌ی به‌ست که چ بکه‌ین، بچین ته‌قازای عهلنی و قانوونی بوونی حیزب بکه‌ین. یانی واقعه‌ن ده‌بێ به خۆمان پێبکه‌نین. ئه‌وه دیدێکه که ئێستا هه‌مانه ئه‌و ده‌می پێمانوابوو، دروسته.
درێژەی هەیە……