
مژدێن و سه‌رمایه‌ی ئیرۆتیكی (Erotical capital)
مژدێن ژنه‌كوردی تازه‌ده‌ركه‌وتوو له‌م دواییه‌دا كلیپێكی گۆرانیی ده‌ركرد، كه بووه مایه‌ی گفتوگۆ و لێدوانێكی چڕ له نێو ڕاگه‌یاندن و میدیا كوردییه‌كاندا. كاتێك بۆ یه‌که‌مجار گوێبیستی گفتوگۆکانی ئه‌م بابهتهبووم، شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندن و چه‌شنی هه‌ندێك لهڕاڤهکردنهکان بۆ هونه‌ری گۆرانیی كلیپی مۆدێرنی کوردی، تووشی سه‌رسامییه‌کی گه‌وره‌ی کردم. من لای خۆمهوهبڕیارم دا له‌گۆشه‌نیگایه‌كی جیاوازه‌وه و دوور له هه‌موو كرژییهكی ئاینی و كۆمه‌ڵاتییه‌وه، به‌ڵكو له چاوی دونیای سه‌رده‌مه‌وه بڕوانمه ئه‌م ڕووداوه و شیكارێكی كورتی بۆ بكه‌م.
لێره‌دا پێشئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و كلیپهگۆرانییه ده‌مه‌وێ چاوێکی شیکارانه‌ی خێرا به‌سه‌ر چه‌مكێكی تازه‌دا بخشێنم، ئه‌ویش چه‌مكی “سه‌رمایه‌ی ئیرۆتیكی” یه (Erotical capital).
سه‌رمایه‌ی ئیرۆتیكی یه‌كێكه له‌و چه‌مکه تازانه‌ی سێکسۆلۆژهکان (sexologies) له‌م دواییانه‌دا کاری جیدییان له‌سه‌ر کردووه. ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی وردی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بده‌ین، به‌درێژایی مێژوو تاكو سه‌ره‌تاكانی نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی ڕابردووش به‌شێوه‌یه‌کی گشتی سێ سه‌رمایه‌ی تیادا به‌دیكراوه: سه‌رمایه‌ی ئابووری، سه‌رمایه‌ی مرۆیی یاخود كولتوری ئینجا سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ڵام ئێستا سه‌رمایه‌ی ئیرۆتیكیشی چووه‌ته‌پاڵ، كه به‌یه‌كێك له سهرمایهگرنگهكان و بنه‌ماكانی(asset) بوونی مرۆڤ له قه‌ڵه‌مدراوه. ئه‌م سه‌رمایه‌یه خاوه‌نی شه‌ش تاكو حه‌وت ڕه‌گه‌زی تایبه‌ته(distinct elements). یه‌كێك له‌وانه، كه به گرنگترینیشیان هه‌ژمار ده‌كرێت بریتییه له كاری سۆزداریی (emotional labour). ئه‌م ڕهگهزهبۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن (Arlie Hochschild)ه‌وه، پرۆفیسۆر له بواری سۆسۆلۆژیدا له یه‌كێك له زانكۆكانی كالیفۆڕنیا پێناسه‌كراوه. وا گوزارشی لێكردووه، كه بریتییه له به‌ڕێوه‌بردنێكی تایبه‌تی هه‌سته‌كان بۆ خوڵقاندنی پۆپیۆلاریتیی(popularity) له ڕێگه‌ی ده‌ربڕینی له‌ش و جوانییه‌وه.
گرنگیی ئه‌م سه‌رمایه‌یه له نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا، كه خاوه‌نی ڕۆشنبیرییه‌كی نوێ و خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێن بۆ سێكس و پێكهاته‌كانی ڕوو له زیادبوونێكی به‌رچاوه. ئه‌م سه‌رمایه‌یه له‌وه ده‌رچووه به ته‌نها بریتی بێت له هۆكارێك بۆ گه‌رمكردنی بازاڕی هاوسه‌رگیری و پێكه‌وه‌ژیان، به‌ڵكو پهلیكێشاوهته نێو بازاڕه‌كانی ڕاگه‌یاندن، ڕامیاری، ڕێكلام، هونه‌ر، وه‌رزش و له ژیانی ڕۆژانه‌شدا هۆكارێكی گرنگی سه‌رنجڕاكێشانی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌م سه‌رمایه‌یه لای ڕه‌گه‌زی مێینه زۆرتره وه‌ك له لای ڕه‌گه‌زی نێرینه، واته ژنان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندترن له‌م سه‌رمایه‌یه‌دا وه‌ك له پیاوان.
هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ڕه‌گه‌زی مێینه پێكهاتێكی بایۆلۆژی تایبه‌تی له‌لایه‌ن سروشته‌وه پێبه‌خشراوه، ژنانن قۆزاخه‌و سه‌رچاوه‌ی كۆپیكردنی ڕه‌گه‌زه‌كان و درێژه‌پێدانی بوونن. ئه‌مه‌یه وای كردووه ژنان خاوه‌ن توانایه‌كی تایبه‌ت و به‌رچاو بن له كه‌ڵه‌كه‌كردن و وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌م سه‌رمایه‌یه‌دا. له تێفكرینی زۆربه‌ی گه‌لانی جیهاندا کرده‌کاری (function) زاوزێ به‌ته‌نها بووه‌ته ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئافره‌ت و له‌وێوه ئافره‌تیان له هه‌موو ئه‌ركه ئهسڵییهكانی تر داماڵیوه.
هۆکاری ئه‌وه‌ی، که ئافره‌ت له ڕابردوودا و تاكو ئێستاش له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی سێهه‌مدا نه‌یتوانیوه هه‌میشه ئه‌و سه‌رمایه جه‌سته‌ییه‌ی خۆی به‌كاربهێنی ڕژێمی باوكایه‌تی بووه. ئه‌م ڕژێمه له ڕیگای خوڵقاندنی كۆمه‌ڵێك ئایدۆلۆژیای ئه‌خلاقیی(moral ideologies) سنووربهندهوه دونیایه‌ك به‌ربه‌ستی له به‌رده‌م ئافره‌تدا داناوه بۆ ڕێگه‌گرتن له گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و سه‌رمایه‌یه. به‌ڕاده‌یه‌ك، كه تیۆریی فێمنستییش نه‌یتوانیوه خۆی له‌و یاسایانه‌ی ڕژێمی باوكایه‌تی ڕزگار بكات.
سه‌رمایه‌ی ئیرۆتیكی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌ندروستی سێكسی(sex health) و ته‌ندروستی مێنتالیتی (mental health) به‌جێده‌هێڵێت. به‌و مانایه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی لاوازی ئیرۆتیكین تووشی شكستی سێكسی و مێنتالیتیش ده‌بن. بۆ نمونه، ئه‌وانه‌ی خۆیان به ناشیرین ده‌زانن له‌ڕووی له‌شولاره‌وه توانای ئه‌وه له‌ده‌ستده‌ده‌ن، كه بتوانن ئه‌م سه‌رمایه‌یه‌ی خۆیان وه‌گه‌ڕبخه‌ن له‌وێشه‌وه ڕه‌نگه توانای ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستبده‌ن، كه بتوانن هاوسه‌رگیرییه‌ك دابین بكه‌ن و به‌درێژایی ته‌مه‌نیان به قه‌یره‌یی ده‌مێننه‌وه. زۆربه‌ی سێكسۆلۆژهكان(sexlogies) له سه‌ر ئه‌وه هاوڕان، کهوهگهڕخستنی سه‌رمایه‌ی ئیرۆتیكی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به جوانی یاخود ناشیرینییه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به تواناكانی ئه‌و كه‌سه‌وه، كه وهگهڕیدهخات.
“كاترینه هاكیم” سۆسۆلۆی به‌ناوبانگی به‌ریتانی ده‌ڵێت “پێكهاته‌یه‌كی له جۆری خۆدهرخستنێك یاخود سه‌رنجڕاكێشانێكی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئافره‌ت له بڕوانامه‌یه‌کی به‌رز و سه‌ركه‌وتووی زانكۆ و كۆلیژه‌كان گرنگتره”. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا كاترینه ده‌ڵێت زۆر گرنگه ژنان توانا ئیرۆتیكییهكانی خۆیان بناسن و پێناسه‌ی بكه‌ن، له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و توانا ئیرۆتیکیانه سه‌رمایه‌ی ئیرۆتیکی به‌دوای خۆیدا دێنێ و سه‌رمایه‌ی ئیرۆتیكیش پێگه‌ی ژنان له نێو کۆمه‌ڵدا پته‌وده‌کات، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌ش بن، که ئه‌م سه‌رمایه‌یه ناتوانێ گه‌ره‌نتیی سه‌رمایه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئابووری مسۆگه‌ر بكات. وه‌كو نمونه، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی ئیرۆتیكی دیاریكراوی به‌رچاو بێت و پیاویكی ده‌وڵه‌مه‌ند بیخوازیت و هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ بكات ئه‌وا ڕیسكی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و پیاوه له‌حاله‌تی بینینی ئافره‌تێكی تردا، كه خاوه‌نی بڕێكی زیاتره له‌و سه‌رمایه‌یه ئه‌وی قه‌بوڵ بێت و ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م پشتگوێ بخات.
كاترینه باوه‌ڕی وایه ئه‌و پشكه له جوانی ده‌توانێت به ئاسانی كاریگه‌ریی له سه‌ر پله‌وپایه‌ی بڕوانامه‌كانیان دابنێت، هه‌روه‌كو چۆن مرۆڤ له كۆلێژێك یان په‌یمانگایه‌ك ده‌رده‌چیت به توانایه‌كی باشه‌وه ئاواش ده‌توانێت ئه‌و سه‌رمایه ئیرۆتیكییه وه‌كو بڕوانامه‌یه‌ك به‌كاربهێنێت. ئه‌مه به‌تایبه‌ت له بواری كاری ناده‌وڵه‌تیدا وه‌ك پیشه‌سازی و بازرگانییه مۆدێرنه‌كاندا، كه تیایدا ده‌خوازێت ئافره‌ت ئه‌و توانا ئیرۆتیكییهی خۆی پیشان بدات.
له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م توانایانه به‌گه‌رمی له گهڕدان به‌ڵام باسكردن و توێژینه‌وه لێیان له ئاستی میدیاكاندا قه‌بوڵكردنی زۆر سه‌خته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وا هه‌ست ده‌كرێت ده‌ست بۆ هه‌ندێك شوێنی ئینتییمی کۆمه‌ڵگا ده‌برێت، كه به هه‌زاران ساڵه داپۆشراوه. ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی ئێستای كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندمان به كه‌ناڵه ئیماندارهكانیشمانهوه بده‌ین، ده‌بینین پێشبڕكێیه‌كی سه‌یر له سه‌ر ئه‌وه‌ی كام كه‌ناڵی ئاسمانی ده‌توانێت چ ئافره‌تێكی جوان به‌ره‌و ڕووی شاشه‌كانیان دانێن. ڕه‌نگه كه‌ناڵه ئیمانداره‌كان بڵێن ئافره‌تانی بێژه‌ر و به‌رنامه پێشكهشكهرانی ئێمه خۆیان پێچاوه‌ته‌وه و شوێنه ئیرۆتیكهكانی وه‌كو سنگ و قژ و قاچوقول ده‌رناكه‌ون، به‌ڵام هه‌رگیز بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه پۆشاكی خۆپێچانه‌وه‌ی ئیماندارانخۆی چووه‌ته مه‌یدانی پێشبڕكێی ئیرۆتیكییه‌وه. جۆره‌ها قوماشی جیاواز، ڕه‌نگی جیاواز، جۆری دیزاین و دورمانی جیاجیا و سه‌یر داهێنراون بۆ به‌خشینی ئه‌و توانا ئیرۆتیكیه به ژنانی ئیماندار. سه‌رباری ئه‌مانه به‌ته‌نها دانانی ئه‌گه‌ر بڕێكی زۆر كه‌میش بێت له مه‌یكئه‌پ واته سوراووسپیاو به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌وڵی بره‌وپێدانی سه‌رمایه‌ی ئیرۆتیكی هه‌ژمار بكرێت. توانایه‌ك، كه سروشت به ڕه‌گه‌زی مێێنه‌ی به‌خشیوه هه‌رگیز سڕینه‌وه‌ی له جینێتیكدا له‌ژێر فشاری مرۆڤ خۆیدا هێند ئاسان نیه! ئه‌م هۆكاره‌یه وای كردووه مرۆڤ په‌نا بۆ ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كان به‌رێت. به بۆچوونی من هیچ ئافره‌تێك به ئیماندارهكانیشهوه نه‌یان توانیوه له وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌و توانایه خۆیان به دوور بگرن.
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌م توانایه به ته‌نها له مرۆڤدا بوونی نییه، به‌ڵكو هه‌ندێك لهئاژهڵانیش به‌تایبه‌ت باڵنده‌كان لێی به‌هره‌مه‌ندن و وه‌گه‌ڕی ده‌خه‌ن. لێره‌دا نمونه‌ی تاوس و باڵنده‌ی له جۆری تاوس ده‌توانرێت له به‌رچاو بگیرێت.
با بێمهوهسهر كلیپهگۆرانییهكهی مژدێن. هونه‌ر نابێت ده‌قاوده‌ق له واقیعدا چی هه‌یه بیگوازێته‌وه و وه‌كو خۆی پێشكه‌شی خه‌ڵكی بكات، به‌ڵكو ده‌بێت له ڕێگای سومبولهوه بچێته پشت په‌رده‌ی واقیعه‌وه و گوزارش له بنجوبناوانی بكات نه‌ك ته‌نها له ڕووكه‌شه‌كه‌ی. ئه‌وه‌ی ئێمه له ته‌نیایی مرۆڤدا ده‌یبینین حاڵه‌تێکی ده‌روونیی خه‌مۆکی(depression)یه. ئه‌وه ئه‌ركی هونه‌رمه‌نده له رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه و به به‌كارهێنانی سومبۆل ئه‌و ناواخنهمان بۆ ده‌رخات و په‌رچه‌کرداره‌کانی مرۆڤهکهمان بۆ به‌یان بکات. مژدێن له چیرۆكی گۆرانییه‌كه‌یدا باس له ته‌نیایی ده‌كات، كه زه‌فه‌ری به فێمێنیستێك بردووه و ناخی ده‌خواته‌وه. به‌ڵام ئه‌م فێمێنسته هه‌روا به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری نابێت، به‌ڵکو ته‌حه‌ددای ئه‌و ته‌نییایه ده‌كات. له‌م چیرۆكه‌دا بۆ ئه‌و ته‌حه‌ددا كردنه چه‌ند سیومبۆڵێك به‌كار هاتووه وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی كتێت، كه یه‌كێكه له باشترین چاره‌سه‌ری ده‌روونی بۆ ئه‌و نه‌خۆشیانه. جگه له‌وه ته‌والێت به‌كار هاتووه، كه شوێنێكی پێرفێكته بۆ گوزارش له ته‌نیایی. له نێو کۆمه‌ڵگای وڵاتانی جیهانی سێهه‌مدا ته‌والێت وه‌كو قێزه‌ونترین شوێن سه‌یر ده‌كرێت. وه‌کو نمونه، وشه‌ی فه‌رموو له‌ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بۆ پێشوازیکردنی میوان بۆ هه‌موو شوێنێك به‌کارده‌هێنرێت به‌ڵام بۆ ته‌والێت ده‌بێته جوێن و شوره‌ییه‌کی گه‌وره. چونکو وا ده‌زانرێت ته‌نها شوێنی فڕێدانی پاشهڕۆیهو جێگایهکهبۆ ده‌رخستنی شوێنه ئینتییمهكانی مرۆڤ. ئه‌م تیۆرییه له نێو كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوودا شكستی خواردووه، بگره ته‌والێت شوێنی حه‌وانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی ڕۆژنامهوانیشه، شوێنی بیرکردنه‌وه و دوورکه‌وتنه‌وه له قهرهبالغییه. ئه‌گه‌ر سه‌یری دیزاینی بیناسازیی ئێستا بکه‌ین ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به ته‌والێت ده‌درێت ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش گرنگی به هۆڵی دانیشتن بدرێت. ئه‌مه به مانای ئه‌وه دێت ته‌والێت شوێنێكه ته‌نها كردهكارهكهی (function) کۆکردنه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆ نییه، به‌ڵكو كرده‌كاری تریشی هه‌یه ئه‌ویش مۆڵگه‌ی ته‌نیایی و ئاسوده‌ییه‌كی كاتییه، شوێنی ده‌ربڕین و گوزارشه له جه‌سته و به‌شه‌کانی. ڕه‌نگه ته‌والێت تاكه شوێنێك بێت، مرۆڤ له نزیكترین و خۆشه‌ویسترین كه‌سی خۆیی، که هاوسه‌رێتی قه‌ده‌غه‌ده‌كات كاتێك، به‌كاری دێنیت له به‌رامبه‌ردا ژووری نوستنمان کراوه‌یه بۆ هه‌مان که‌س. واته ته‌والێت خاوه‌نی ڕه‌گه‌زێکی تایبه‌تییه(basic element) و پێویستی به خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ته.
مژدێن هه‌روه‌كو له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی خۆیشیدا باسی لێ ده‌كات ویستویه‌تی شتێكی تازه بكات، ویستویه‌تی سنوورێكی سه‌خت ببڕێت ئه‌ویش سنووری ڕووتییهو چوونه‌ناو ناخی خوده. به ڕای من ماتۆڕی پێشكه‌وتنی ژیان و داینه‌مۆی بهرجهستهكرنهوهی ئه‌و پێشكه‌وتنانه بریتییه له داهێنان و تێپه‌ڕاندنی ته‌قلید. مرۆڤ ناتوانێ تواناكانی خۆی له ئیشه‌كانی خه‌ڵكی تردا ببینێته‌وه، به‌ڵكو تواناكانی خۆی له شكاندن و په‌رتكردنی ئیشه‌كانی خه‌ڵكی تردا بۆ گه‌ڕان به دوای شتی نوێ‌دا ده‌بینێته‌وه. مژدێن نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌و سنووره‌ی به‌زاندووه به‌ڵكو جهربهزهییهكی سه‌رسه‌ختیشی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌و تێپه‌ڕاندنه. له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، که تازه به‌ڕووی دونیادا كراوه‌ته‌وه ساڵانه ڕه‌نگه سه‌دان ئافره‌ت له‌سه‌ر مه‌سجێكی مۆبایل، كه باس له سۆزداریی و خۆشه‌ویستی یاخود ئیرۆتیك ده‌كات ده‌كوژرێن یاخود ئه‌تك ده‌كرێن، مژدێن هاتووه بازی به‌سه‌ر چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی شارستانێتی و كولتوریدا داوه و پێشبینییه‌كانی خۆیمان له ڕێگه‌ی ئه‌و كلیپه‌وه پیشان ده‌دات.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده جگه له ده‌نگخۆشی و جهربهزهییهكهی كولتووری خوێندنه‌وه‌و پێناسه‌كردنی سه‌رمایه‌ی ئیرۆتیكیشمان بۆ ده‌كات به ئاواز و مۆسیقا و لایه‌نه عه‌یب و شارراوه‌كانی خودمان بۆ ده‌رده‌خات و پیرۆزییه‌كانیان تێكده‌شكێنێت. ئه‌و پێمان ده‌ڵێت خودی خۆم خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆمه‌و ته‌نها ئه‌م خوده بڕیار له‌سه‌ر شێوازی به‌كارهێنانی ئه‌م جه‌سته‌یه ده‌دات، هیچ خودێكیتر بۆی نییه بڕیار له سه‌ر ئه‌م جهستهیهبدات! ئه‌م تیۆرییه به‌مانای ڕزگاركردنی جه‌سته‌یه له خوده نامۆكان، به مانای ئازادكردنی عه‌قڵ دێت له ترادیسیۆن.
سه‌رچاوه‌کان:
بریتین له‌خوێندنه‌وه‌ی ئارتیکڵی ئه‌م سۆسۆلۆژیانهی خواره‌و
Cathrine Hakam:
http://personal.lse.ac.uk/hakimc/
Prof. Adam Green:
http://seevi.soc.utoronto.ca/cv/reports/webprofile.php?fsid=61
Arlie Russell Hochschild:
http://en.wikipedia.org/wiki/Arlie_Russell_Hochschild
ئاراس وه‌هاب
araswahab@hotmail.com