
محه‌مه‌د ساڵح دیلان له بیسته‌مین سالیادیداو بیره‌وه‌رییه‌ك
كامیل ژیر
وه‌ره ئاواز
وه‌رن ئامێره‌كانی ساز
وه‌ره سۆزی بزڕكاوی ده‌نگی هۆزار
وه‌ره ناڵه‌ی تووڕه بوونی كه‌وی كۆسار
له‌گه‌ڵ هاژه‌ی ئاڵۆزاوی تاڤگهكانا
له‌گه‌ڵ خوڕه‌ی ئاوی لێڵی جۆگهكانا
وه‌رن هه‌موو یهكگرین و به‌كوڵا بگرین
مه‌رگه‌ساتی شیوه‌نێكی وه‌ها پچڕین
كه زایه‌ڵه‌ی بگاته لای هه‌وری ئاسمان
بیگرێنێ و دایبكاته شه‌سته باران
ته‌پ و تۆزی ئه‌م پایزه ترسناكه بشواته‌وه
پاداشتێكی وه‌رد و باخی وشكی هونه‌ر بداته‌وه
ده‌ی هه‌وره‌كه بیكه به تۆف، بهڕههێڵه، یا به‌زریان
بۆ كپ بوونی شاگهروویهك كهسهردهمێ ئهیچریكان
نه‌ك به‌ته‌نیا ده‌ماری له‌ش، یاخود هه‌ناو
ڕه‌گی به‌ردی شاخه‌كانی ئه‌كرد به‌ئاو
ئه‌ی هه‌وره‌كه، مه‌گرمێنه، دایكه باران
باڵاتربوو له‌گرمه‌ی تۆ، ده‌نگی دیلان
ئه‌ی كۆمه‌ڵی باڵدارانی ئاوازه بێژ
زامێ دای له‌جه‌سته‌ی هونه‌ر، نابێ ساڕ‌ێژ
بچریكێنن، چریكهتان، مه‌گه‌ر بۆشین، یا بۆگریان
شووره‌ییه چریكه‌ی ده‌نگ، دوای چریكه‌ی به‌رزی دیلان
ئه‌ی ته‌لی ساز، مه‌رگی دیلان، بۆشاییه، كه‌له‌به‌ره
مه‌رگی دیلان كوستی منه، كۆستی تۆیه، هی هونه‌ره
***
وه‌ره هه‌ڵبه‌ست
وه‌رن بزوێنه‌كانی هه‌ست
وه‌ره سۆزی هه‌ستی ناسك
وه‌ره ئه‌ندێشه‌ی بهباسك
تێكه‌ڵ ڕسته‌ی شین و زاری
له‌گه‌ڵ وێژه‌ی ورده‌كاری..
ڕه‌وانبێژی؛ لێكچواندن، ڕه‌گه‌ز دۆزی، دركه و خوازه
هه‌رچی واتای جوانكارییه، چی بۆ هه‌ڵبه‌ست نۆته‌ی سازه
وه‌رن بگرین بۆ ئه‌و ده‌سته‌ی ئهیهێنانه كۆڕِِ و ئارا
بۆ نیگار‌و بۆ ڕووبه‌ندی ڕیزی وشه له‌جێی تارا
وه‌ره پێنووس، بۆ واقت وڕ، بۆ وه‌ستاوی ده‌سته‌وه‌ستان
بۆ خۆناكهی بهكۆتهره، به‌خۆڵه‌مێش، له‌دوای دیلان!؟
وه‌ره بگری، كه گریانیش پرۆستۆی ڕه‌وای تۆیه
وه‌ره بگری كه‌وا سته‌م له‌گریانیش سڵ و كۆیه
***
ئه‌ی وێژه‌وان؛ مه‌رگی دیلان بۆشاییه، ته‌می په‌سته
مه‌رگی دیلان كۆستی منه، كۆستی تۆیه، هی هه‌ڵبه‌سته
***
باكێشهی زۆر، چه‌رمه‌سه‌ری
ئاواره‌بوون ده‌ربه‌ده‌ری
هه‌رچی تریش كه‌بۆ دیلان باری نوێ یه، یا دێرینه
وه‌كو زامی دڵ و ئازار، بابێن بۆ ئه‌م كۆڕی شینه
ئه‌ی تاریكی ڕۆژی ڕوونی چوار دیواری به‌ندیخانه
ئه‌مجاره‌یان دیلانی دیل توند كراوی گۆڕستانه!
ئه‌ی پێوه‌ند و كۆت و زنجیر، ئیتر چنگی ژه‌هراویتان
ناگاته سه‌ر هه‌ستی ناسك، سۆزی خاوێن، گیانی دیلان
ئه‌ی كوردستان، دیلان شێتی سروشتت بوو ..
ئه‌ی نه‌ته‌وه، دیلان پێزو پڕشتت بوو ..
به‌یادی كه‌ن، دیلان له‌ڕێی نیشتمانا، ڕێگه و پرد بوو
به‌یادی كه‌ن، دیلان مرۆڤی تێكۆشه‌ر، دیلان كورد بوو ..
***
ئه‌ی نیشتمان، مه‌رگی دیلان، بۆشاییه، كاره‌ساته
مه‌رگی دیلان كۆستی منه، كۆستی تۆیه، هی خه‌باته
***
به‌ڕێزه‌كان، ئه‌و به‌هره‌یه‌ی هی ئێوه بوو، والهسهیوان
وه‌رن ببین بهكۆتهڵی چله‌ی ماته‌م، چله‌ی دیلان
وه‌رن بڵێین دیلانی كورد، ده‌ستی مردن نایمرێنێ
ساز‌و ئاواز، وێژه و هه‌ڵبه‌ست، ویژدانی گه‌ل ئهیژیێنێ
به‌رێزه‌كان، مه‌رگی دیلان، مه‌رگی له‌شه، نه‌وه‌ك هی گیان
له‌هه‌رجێیه‌ك، پێویستیبێ، ئاماده‌یه گیانی دیلان
ئێسته به‌دوا، دیلان له‌ناو دڵا ئه‌ژی، لهچاوانا
له‌تریفه‌ی مانگه‌شه‌وا، له‌شه‌به‌قی به‌ربه‌یانا
لهپێدهشت و له‌سه‌ر چیا و له‌ئاسۆدا، دیلان دیاره
له‌ئاهه‌نگ و زه‌ماوه‌ندی سه‌ركه‌وتنا، سهرقهتاره
له نێرگزا، به‌تاسه‌وه، بۆنی دیلان ههڵئهمژین
لهنهورۆزا، هه‌ر ناپاك و ئهژدههاكه، كهئهیكوژن
به‌ڕێزه‌كان، كهباخ و ڕه‌ز بسووتێنرێ، ده‌نگی دیلان
ئه‌چێته پاڵ ده‌نگی خیام، ئه‌بن به‌ته‌م، هه‌ورو باران
ئه‌بنه به‌فر، شه‌خته و سه‌هۆڵ، تۆف و زریان، ئه‌بنه ته‌رزه
ئه‌بن به‌با، به‌بروسكه، به‌لافاوی ڕووی ئه‌م ئه‌رزه
كهڕهز نه‌ما، له‌تاو كوپه‌ی به‌تاڵی مه‌ی، دوو هه‌ستیار
نه‌خێر هه‌زار، بۆ گازه‌ره‌ی پشتی تاوان، ئه‌بن به‌دار
لهمهیخانهی به‌بێ مه‌یدا، نه‌فره‌ت ئه‌كه‌ن له‌كاری به‌د
ئه‌بن به‌قین، سه‌ری ئاڵۆز، ده‌سی یاخی، بهكفرهحمهد
به‌ڕێزه‌كان: ئه‌گه‌ر هات و به‌پێنج شه‌ممان
ڕێتان كه‌وته دوا مه‌ڵبه‌ند و گۆڕی دیلان
له‌وێ نه‌بوو .. بۆ هه‌ڵبه‌ستی سۆفی خوازی له‌باره‌گای
مهحویدایه
له‌هه‌ینی دا، بۆ ئاوازی شمشاڵ و نه‌ی له‌لای ده‌روێش
عه‌بدوڵایه ..
له‌تاوه گۆز، لای مه‌وله‌وی، لهشهممانا، ئه‌ڵاوه‌یسی
ئهچریكێنێ .
به یه‌ك شه‌ممان، له‌لای نالی، یا لای سالم، بژاری خار، گوڵئهچێنێ ..
له‌لای بێخود، له‌لای نوری، لای كه‌مالی، بهدووشهممان
گوێ هه‌ڵخستووی وشه‌ی ته‌ڕه
به‌سێ شه‌ممان، له‌لای گۆڕان، لای جگه‌ر خوێن، لای قه‌دری جان
لهشكاری په‌پووی شه‌ڕه
به‌ڕێزه‌كان؛ بهچوارشهممان
ئه‌گه‌ر چوونه گردی سه‌یوان
گیانی دیلان له‌وێ نه‌بوو .. له‌و مه‌ڵبه‌نده ته‌نگ و تاره
له‌لای گۆڕی مامه كوڕنو، یا والهسهرگردی یاره
له‌گه‌ڵ گیانی شێخ مه‌حمود و پیره‌مێردی پیری ڕێگه پیشاندهرا
له‌گه‌ڵ هه‌موو هونه‌رمه‌ند و هه‌ستیارێك و مرۆڤێكی تێكۆشه‌را
وه‌كو خانی، كۆیی، سه‌لام، هه‌وری، بێ كه‌س، حه‌مدی، موختار
زێوه‌ر، جزیر، قانیع، ئه‌سیر، كامه‌ران و ره‌مزی و دڵدار
دهسگیراوی سروودێكی باڵاترن بۆ ڕزگاری
له‌نه‌ورۆزی ئاینده‌دا، پێشكه‌شی كه‌ن وه‌كو دیاری
***
به‌ڕێزه‌كان، وای ئه‌بینم خودی دیلان، جارێكی تر
بژیێته‌وه
لهبێستانی داهاتوودا، گه‌شاوه‌تر
بڕوێته‌وه
له‌گه‌ڵ گیانی ئازیزانا، بێنه‌وه كۆڕ، بێنه‌وه سه‌رشانۆی ژیان
سه‌ی ئه‌زغه‌ر وه‌ك سهرقافڵهیهك، زیره‌ك وێڵی كۆڵوانه‌سوور، تایه‌ر حه‌یران
مه‌ردان بهئای ئای و سه‌با، شه‌ماڵ بۆ له‌یل هه‌رێ له‌یلێ، سێوه سه‌حه‌ر
ئه‌حه‌ی ناسر بهخاوكهرو، نیگای كابان له‌شه‌قامی چۆڵ و سێبه‌ر
كاوێس ئاغا شه‌ڕی ده‌ربه‌ند بچریكێنێ، بیكا بهگۆڵدهست و دیاری
عارف له‌لای جزیره‌وه، مژده بدات: به‌فر باری، به‌فر باری
قادر له‌ناو په‌ڕه‌ی گۆڵی سه‌ربه‌ستیا چریكه‌ی بێ، ڕه‌شۆڵ قه‌تار
قادری تر له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێره‌وه، مه‌لا كه‌ریم له‌سه‌رچنار
ده‌روێش ئه‌ولا به‌شمشێر و كهشكۆڵهوه، ده‌ف بژه‌نێ، چالاك ئه‌كته‌ر
دووپهپوولهی وه‌كو كارزان، وه‌كو فرمان، به‌ره‌و ئاسۆی ڕوونی هونه‌ر
لهجهژنێكی سه‌ركه‌وتنا كۆڕێ بگرن، هه‌موو بیكه‌ن
بهگوڵمهزێ..
لێوی خه‌می ساڵه هامان، زه‌رده‌خه‌نه‌ی ڕزگاربوونی
تێدا بزێ..
***
به‌ڕێزه‌كان: كۆچی دیلان، جگه‌ر بڕو مه‌رگه‌ساته
كۆستی وێژه، كۆستی هه‌ڵبه‌ست، كۆستی هونه‌ر، هی خه‌باته
ئه‌ی كاوه‌ی كورد؛ توو كوردستان، به‌شداری به له‌م گۆڕه‌دا
ئه‌ی نیشتمان؛ تۆ پیرۆزییت، خه‌مخواری به له‌و گۆڕه‌دا
_____________________________________
شیاوی وتنه وه‌ك بیره‌وه‌رییه‌ك :
1- ئه‌م هۆنراوه‌یه له چلهكهی دیلاندا 13/12/1990 لههولی روشنبیریی جه‌ماوه‌ری سلیمانی خوێندرایه‌وه .
2- له‌كاتی خویندنهوهكهدا ، كه جه‌ماوه‌رێكی زورو بریكاری وه‌زیری روشنبیریی عیراق و به‌رپرسانی ئهوروژهی رژیم له سلیمانی ئاماده‌ی بوون ، بوو به چهپلهَ لیدان بۆ هه‌ندێ به‌یتی هۆنراوه‌كه به‌تایبه‌تی بۆ{دیلان له‌ڕێی نیشتمانا رێگه‌و پردبوو _ دیلان مروڤی تیگوشهر دیلان كوردبوو.. لهنێرگزا به‌تا سهوه بۆنی دیلان ههڵئهمژین _ لهنهوروزا هه‌ر ناپاك و ئهژدههاكه كهئهیكوژین .. ئه‌وه‌بو لهنهروزی دوای ئه‌و بۆنه‌یه‌دا راپه‌رین به‌رپابو و ناپاك و ئهژدههاكهكان كوژران .
3- به‌ریوه‌به‌ری كۆڕی چله‌كه ماموستا مسته‌فا سالح كه‌ریم چه‌ندجاریك وتی تكایه له چله‌ی ماته‌مدا چه‌پله نیه ، به‌لام جه‌ماوه‌ره‌كه چه‌پله‌ی زیاتری لیئه‌دا .
4- بۆئیوارهكهی له هۆلی یانه‌ی پیشه‌سازی ، به‌وبۆنه‌یه‌وه ، خوانێك رێكخرا ، كاك خه‌سره‌و جاف دوای ئه‌وه‌ی مهستبو، هه‌ستاو به‌ده‌نگی به‌رز له‌به‌ر چاوی ئه‌و به‌رپرسانه وتی من له كامیل ژیره‌وه فێری كوردایه‌تی بووم و بووم به كاژیك ! به‌لام ئه‌وانیش له‌و مهستتربوون و قسه‌كه سه‌رنجی رانهكیشان ! .