ستاتی نوێ ئێراق: به‌یه‌که‌وه‌بوون به‌گوشار و پاڵپێوه‌نان
شاخه‌وان شۆڕش
9.12.2010
له مانگی مارسی 2010 دا هه‌لبژاردن کرا، له‌م هه‌لبژاردنه‌دا که ساخته‌یه‌کی زۆری تێداکرا و هه‌رلایه‌نه له ناوچه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیدا درێغی له ساخته‌کاریدا نه‌کرد، لیستی ئێراقیه که عه‌ره‌بی سوننه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ده‌گرێته‌وه لیستی براوه‌ی هه‌لبژاردن بوو، مالیکی تووشی پاشه‌کشه بوو، لیستی کورده‌کان ئه‌وانیش تووشی پاشه‌کشه بوون.
له‌م هه‌لبژاردنه‌دا بۆ یه‌که‌جار دوای روخانی رژێمی به‌عس عه‌ره‌به سوننه‌کان و کۆنه به‌عسیه‌کان به‌م به‌هێزیه ده‌رده‌که‌ون و به‌مجۆره ستاتوسیان له ئێستادا له هاوکێشه‌ی ململانێی ده‌سه‌ڵاتی رامیاری و ئابوری گروپه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌یه‌کانی ناو ئێراق به‌هێزتره له پێشوو. ئه‌م به‌هێز بوونه له پرۆسه‌ی درێژخایه‌نی پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن خۆی ده‌رخست و ئێراقی خسته به‌رده‌م مه‌ترسی، که له‌ڕاستیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م بنچینه نادروسته‌یه که له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌بێ گوێدانه به‌رژه‌وه‌ند و ئاره‌زووی نه‌ته‌وه و گروپه جیاجیاکان ستاتی ئێراقی له‌سه‌ر دروستکراوه.
پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی ئێراق کێشه‌ی زۆر هه‌بووه و هه‌یه، ئێراق وڵاتێک نییه له بنچینه‌دا ئاره‌زوومه‌ندانه پێکه‌وه‌نرابێت یا خاڵی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی و که‌لتوری نێوان گه‌لانی ناو ئێراق وایکردبێت خۆڕسکانه یا به‌ویستی خۆیان له‌م ستاته‌دا خۆیان ببنیننه‌وه، له دوای رێککه‌وتنی لۆزان باشوری کوردستان به پێی به‌رژه‌وه‌ندی به‌تایبه‌تی کۆلۆنیالیزمی بریتانی و فه‌ره‌نسی به ئێراقه‌وه لکێندرا. وه‌کو بینیمان له دروستکردنه‌وه‌ی ئێراقدا دوای روخانی رژێمی به‌عس، ئه‌م پێکهاته‌یه به‌سه‌ر کورددا سه‌پێندرایه‌وه، چونکه رێگه‌ی گشتپرسی له‌سه‌ر مافی چاره‌نوس به کورد نه‌درا. راسته تاله‌بانی و بارزانی و هه‌وادارنی ئه‌وان خۆیان رێگه‌ی به‌غدایان گرته‌به‌ر، به‌ڵام بریاری که‌س و پارته ئێراقچییه کوردیه‌کان به‌تایبه‌تی تاله‌بانی (ی.ن.ک) و بارزانی (پ.د.ک) هه‌رگیز بڕیاری گه‌ل نه‌بوو، به‌ڵکو بڕیاری ئه‌وان له راکێشانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ناو ستاتی گه‌لکوژکاری ئێراق، ئاماژه‌یه به به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان. ئه‌وانه به‌پێی که‌لتوری رامیاری ئۆتۆنۆمیخوازانه‌یان به کۆمه‌ڵێ فاکته‌ر و میکانیزمی ئێراقچیانه به‌ستراونه‌ته‌وه که وا ده‌کات به‌رژه‌وه‌ندی کورد و پارته‌کانیان له چوارچێوه‌ی ئێراقدا ببینن، رێگه به ئاراسته سه‌ربه‌خۆخوازه‌کان بگرن و به به‌غداوه وابه‌سته‌بن، بۆیه سه‌یر نه‌بوو که له‌م ساته‌دا مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاله‌بانی پێیانوابوو چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌به‌غدایه.
سیسته‌می رامیاری نوێی ئێراق به‌مشێه‌وه‌یه‌ی که ئێستا هه‌یه که له‌نێوان سیسته‌می فیدرالی و دیسه‌نترالی گیری خواردووه به به‌سه‌ر کوردا سه‌پێندرا، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌کی دیکه به‌سه‌ر عه‌ره‌بی سوننه‌دا سه‌پیندرا، هه‌روه‌کو ئه‌وان چیتر فه‌رمانره‌وای ته‌نها نین، به‌مجۆره دژی ئه‌م سیسته‌مه رامیارییه نوێیه‌ن، ئاره‌زووی به‌هێزبوون و زاڵبوونی عه‌ره‌بی شیعه ناکه‌ن، هه‌روه‌ها ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵات په‌یداکردنی کورد له ئێڕاقدا ناکه‌ن و حه‌ز به مافی به‌رێوه‌به‌ریی ناوچه‌یی کورد ناکه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی ئاماژه‌مان بۆ کردن و پێشتر له وتاری تردا له‌سه‌ریان دواوم ئه‌م پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه‌یه که له‌ژێر گوشاری ئه‌مه‌ریکادایه و به‌هۆێ گوشاری ئه‌وان ده‌چێته پێشه‌وه، ئێراق نوقمی کێشه نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌تنی و ئایینیه‌کانه، دیارده خێله‌کیه‌کانه، وابه‌سته‌یی و دڵسۆزی خه‌ڵکی سه‌ر به نه‌ته‌وه و ئایین و گروپه‌کان بۆ پارت و که‌سایه‌تییه‌کانی سه‌ر به خۆیان به‌هێزتره له‌وه‌ی بۆ ئیراق، به‌مشێوه‌یه هه‌ر گروپه به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و ناوچه‌که‌ی خۆی له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئێراق لاگرنگتره. جگه‌له بوونی فاکته‌ری دیکتاتۆربوون و پاوانکردن به شیوه خێله‌کی و رۆژه‌هه‌ڵاتیه‌که‌ی که له لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه به‌هێزه‌کانه‌وه به‌دی ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش له دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتدا به راکشاوی له‌سه‌ره‌تاوه ده‌رکه‌وتووه. بۆنمونه مالکی سه‌رۆکی وه‌زیران هه‌وڵی به‌هێزکردنی خۆیدا و هێزی تایبه‌ت و داموده‌زگای تایبه‌تی به‌خۆی دروست کرد. گروپی سه‌در ئه‌و مینسته‌ریانه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه بوو قۆرغیان کردن ئیتر به‌م شێوه‌یه هه‌ر خێله و گروپه یا پارته خه‌ریکی به‌جۆرێ له جۆره‌کان دابڕین و پاوانکردن بووه. بۆیه سه‌یر نییه که پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی ئێراق له سه‌ره‌تاوه و تا ئێستا له هه‌ندێ قۆناغدا به پالپێوه‌نان، پینه‌کردن، فرتوفێڵ و رێگه‌یتر له باری ئه‌نارکی و هه‌لوه‌شانه‌وه ده‌ربازکراوه.
دروستکردنه‌وه‌ی ستات به‌م که‌موکوڕیانه‌ی پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی ئێراق هه‌یه‌تی، دروستکردنه‌وه‌ی ستاتێکه که له بنچینه‌دا له‌سه‌ر کێشه و سه‌پاندن بناغه‌ی چنراوه. له‌وه‌ته‌ی ئێراق سه‌پێندراوه و هه‌یه ستات و ده‌سه‌ڵات کێشه‌ی لاوازی ناسنامه‌ی ستاتیان هه‌بووه و ئێستاش هه‌یانه، پێشتر به‌هۆی بوونی ده‌سه‌لاتی داگیراکاری و بوونی سیسته‌می دیکتاتۆری، ئێستا به‌هۆی سه‌پاندن و ناچارکردن له ژێر ناوی پرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌کردندا.
به‌هۆی هه‌بوونی ناته‌بایی نێوان گروپه‌کان و به‌رژه‌وه‌ند و ئاره‌زووی جودای گروپه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان، ئه‌و جوداییه‌ی که له زۆر بوار و لایه‌ندا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌گه‌ری چه‌قبه‌ستنی پرۆسه‌که له بار و کاتی جیاوازدا هه‌یه و ده‌کرێ هه‌ره‌شه له پێکهاته‌ی ستاته‌که بێته‌ئاراوه. وه‌کو له پرۆسه‌ی درێژخایه‌نی پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردندا بینیمان، هه‌رسێ لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌که که هۆکاری به‌شێوه‌یێ له شێوه‌کان ئه‌م چه‌قبه‌ستنه بوون بانگاشه‌ی دلسۆزیان بۆ ئێراق ده‌کرد و به‌خۆیاندا هه‌ڵده‌گووت، به‌ڵام به‌کرده‌وه به‌جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌سه‌ر بوونی ستاته‌که هه‌ره‌شه‌بوون. چه‌قبه‌ستنی پێکهێننای ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردنی ئێراق و درێژه‌کێشانی ئه‌م پرۆسه‌یه تا نزیکه‌ی 8 مانگ، ره‌نگبێ ریکۆردی دواکه‌وتنی پێکهێنانی ده‌سه‌لات بێ له ئاستی جیهاندا. ئه‌گه‌ر گوشاری ئه‌مه‌ریکا نه‌بوایه ره‌نگبێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌رگیز پێکنه‌ده‌هێندرا. گوشاری ئه‌مه‌ریکا و لاملی لایه‌نه‌کانی ناو ئێراق له رێکه‌وتن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی جودایاندا نائاره‌زوومه‌ندی ئه‌م به‌یه‌که‌وه‌بوونه له ئێراقدا دووباره ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌و راستیه‌ی سه‌رکرده ئێراقیه‌کان نایانه‌وی دانی پێدا بنێن.
فاکته‌ره ئێراقچییه‌کان که عه‌ره‌بی شیعه و عه‌ره‌بی سوننه و کورده‌ئێراقچیه‌کان هه‌ریه‌که‌یان به‌جۆرێ هه‌یانه، به‌مشێوه‌یه‌ی که ئێستا هه‌یه هه‌رچۆنیبێ و ئه‌گه‌رچی کێشه‌ی زۆریان هه‌یه و له به‌رده‌م ئه‌گه‌ری گۆڕاندان به‌ڵام تا ئێستا توانیوویانه ئێراق به‌یه‌کگرتوویی بهێڵنه‌وه. دیاره تاکو ئه‌م فاکته‌رانه له‌نێویاندا به‌تایبه‌تی ئێراقچییه کوردیه‌کان وابمێنه‌وه، تاکو پ.د.ک و ی.ن.ک له‌سه‌ر پۆلیتیکی ئێراقچیانه‌یان به‌رده‌وام بن و وابه‌سته‌ی به‌غدا بن، هه‌روه‌ها به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا بتوانن رێگه له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌لته‌رناتیڤ و رێکخراوی سه‌ربه‌خۆخواز بگرن یه‌کگرتوویی ستاتی سه‌پێندراوی ئێراق درێژه‌ی ده‌بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رکاتێک فاکته‌ره ئێراقچیانه‌کان روویان له لاوازی و پاشه‌کشه کرد و له به‌رامبه‌ریدا فاکته‌ره سه‌ربه‌خۆخوازه‌کان به‌هیزبوون، ئه‌وه ته‌مه‌نی ستاتی ئێراق به‌مشوه‌یه‌ی که ئێستا هه‌یه به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت.
ئه‌گه‌ر سه‌یری سیسته‌می ئێراق وه‌کو سیسته‌می فیدرالی یا نیمچه فیدرالی بکه‌ین، ئه‌وه ئه‌م جۆره سیسته‌مه بنچینه له‌سه‌ر ویستی ئازادانه‌ی گروپه جیاجاکان له چوارچێوه‌یه‌کی رامیار‌یدا ده‌گرێت. ئه‌و گروپانه به‌بێ ناچارکردنیان له لایه‌ن هێزی ده‌ره‌کی ده‌بێ خۆیان ئازادانه بتوانن به ئاره‌زووی خۆیان بڕیاری مانه‌وه و به‌یه‌که‌وه‌بوون له‌سه‌ر بنچینه‌ی پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا له چوارچێوه‌ی ستاتدا بده‌ن. له‌ئه‌گه‌ری ئه‌م بڕیاره‌دا واچاوه‌روان ده‌کرێت، که ئه‌م گروپانه به‌رژه‌وه‌ندیان له به‌یه‌که‌وهه‌بوون له چوارچێوه‌یه‌کی رامیار‌یدا ده‌بیننه‌وه. له هه‌ر بار و کاتێکدا ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌یه‌که‌وه‌بوونه له ژێر گوشاری هێزی ده‌ره‌کیدا بێت، ئازادی له هه‌لبژاردنی چاره‌نوسدا نه‌بێت، له‌مباره‌دا به‌یه‌که‌وه‌بوون ناچارکردن و سه‌پاندنه.
سیسته‌می فیدرالی ئاره‌زوومه‌ندانه له نێوان ئه‌و نه‌ته‌وه و گروپانه‌دا که خاڵی هاوبه‌شی به‌هێز له ناسنامه‌ی ناسیونال و ئایینیاندا هه‌روه‌ها که‌لتور و رابردووی مێژوویاندا هه‌یه و به‌مشێوه‌یه له‌م لایه‌نانه‌وه له‌یه‌کتر نزیکن زیاتر گونجاوه و ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی هه‌یه. له‌باری به‌هێزی خاڵه هاوبه‌شه‌کاندا، لایه‌نه‌کانی ناو ستات هه‌ستی هاوبه‌شیان ده‌بێت، ستات به هی خۆیان ده‌زانن، وابه‌سته‌ییان بۆ ناسنامه‌ی هاوبه‌ش ده‌بێت و له‌گه‌لێ باردا خۆیان وه‌ک یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌بینن. به‌هێزیی فاکته‌ر و ئیلیمێنته هاوبه‌شه‌کان ده‌بێته‌هۆی هه‌ستی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی و وابه‌سته‌یی به ناسنامه‌ی هاوبه‌ش که راسته‌وخۆ فاکته‌ری هه‌ره‌گرنگی به‌هێزیی و ته‌مه‌ن درێژی ستاته فیدراله‌که‌یه. بۆ نمونه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه سیسته‌می فیدرالیان دامه‌زراوه. هه‌روه‌کو هۆی سه‌رکه‌وتنی سیسته‌می فیدرالی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌لمانی به‌هێزیی فاکته‌ره هاوبه‌شه‌کانه، له هه‌ر به‌شه ستاتێکدا خه‌ڵکی ئه‌م به‌شه‌ستاته هه‌ست و ناسنامه‌ی هاوبه‌شیان په‌سنده و شانازیان پێوه ده‌که‌ن.
له جیهاندا سیسته‌مێکی فیدرالی یا شێوه فیدرالی سه‌رکه‌وتووی ئاره‌زوومه‌ندانه له نێوان نه‌ته‌وه و گروپی ئه‌تنی جیاوازدا بوونی له‌راستیدا نییه. سیسته‌مه فیدرالیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی سه‌پێندراون و ئاره‌زوومه‌ندانه گشتپرسی له‌سه‌ریان نه‌کراوه. به‌لژیک وه‌کو سیسته‌مێکی فیدرالی سه‌رکه‌وتوو سه‌یری ده‌کرا، فاکته‌ره جوداخوازه‌کان له نێوان نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی به‌لژیکدا له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه هه‌بوون، به‌ڵام سه‌باره‌ت به که‌لتور و ئایین ئه‌م جوداییه لاواز بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی یه‌کسانی دابه‌سکردنی ده‌سه‌لات دراوه، به‌لام ئێستا ئه‌م سیسته‌مه فیدرالیه له مه‌ترسی داڕماندایه، ئه‌م داڕمانه‌ش په‌یوه‌ندی به کاته‌وه هه‌یه.
چێک و سلۆڤاک هیچ مێژووی خوێناویان له نێواندا نه‌بوو، به‌لام که له چاره‌نوس دیارکردندا ئازادکران هه‌ریه‌که چووه لایه‌ک. ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له روسیا ڕێگه‌یان درا هه‌مان رێگه‌ی جیابوونه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد. چاره‌نوسی یوگوسلاڤیامان بینی که چ له‌ڕیگه‌ی جه‌نگه‌وه یا ئاشتیانه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه به‌لایه‌کدا چوون. گه‌لێ له‌م نه‌ته‌وانه‌ی رێگه‌ی جیابوونه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد مێژووی خوێناویان له نێواندا نه‌بوو و تاوانی پاکتاوی ره‌گه‌زی و گه‌لکوژی له‌دژیاندا ئه‌نجام نه‌درابوو.
ئه‌م فاکه‌ته‌ره هاوبه‌شانه که له‌یه‌کچوون و وه‌کویه‌کی گروپه جیاجیاکان ده‌رده‌خه‌ن و واده‌که‌ن هه‌ست بۆ هاوبه‌شی و له‌یه‌کنزیکی پێکبهێنن له ئێراقدا یا لاوازن و یا له هه‌ندێ بواردا بوونیان نییه. عه‌ره‌ب و کورد یا عه‌ره‌بی شیعه و عه‌ره‌بی سوننه هه‌رگیز به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌م به‌یه‌که‌وه‌ییه‌یان هه‌لنه‌بژاردووه نه له رابردوودا نه له ئێستادا. مێژووی دوژمنداری و ناکۆکی نێوان سوننه و شیعه بۆ زیاتر له‌هه‌زار ساڵ ده‌گه‌رێته‌وه و له ئێراقدا به درێژایی ته‌مه‌نی ئێراق تا روخانی به‌عس سوننه وه‌کو چه‌وسێنه‌و و شیعه وه‌کو ژێرده‌سته بوون. کێشه‌ی نێوان کورد و عه‌ره‌ب به‌ر لکاندنی کوردستان به ئێراق هه‌بووه و له‌گه‌ڵ دروستکردنی ئێراق و به‌زۆرلکاندنی باشوری کوردستان به ئێراق به‌شێوه‌یه‌کی نوێ ده‌ستی پێکردووه، عه‌ره‌ب وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی داگیرکا‌ر و کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی خاکداگیرکراو و ژێرده‌سته مێژووی خوێناوی ئێراقیان تۆمارکردووه.
فاکته‌ری دیکه بۆ نموونه، لاوازی ناسنامه‌ی ستات، جوداکاری، گۆرینی دیمۆگرافیا، پاکتاوی ره‌گه‌زی، تواندنه‌وه، دیلامای ئاسایشی ناوخۆ، په‌راوێزکردن، دابه‌شکردنی نایه‌کسانی ده‌سه‌لات و سامانی ولات، نه‌بوونی مافه که‌لتوری و رامیاریه‌کان هتد به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئێراق هه‌بووین و ئێستاش زۆر له‌م فاکته‌رانه هه‌ر ماون.
برایه‌تییه مێژووییه‌که‌ی که سه‌رکرده ئێراقیه‌کان به عه‌ره‌ب و کورده‌وه بانگاشه‌ی بۆ ده‌که‌ن و پێیداهه‌لده‌ڵێن، بنچینه له‌سه‌ر ئه‌م مێژووه پڕله‌ناکۆکی و کێشه و فاکته‌ره نه‌رێنیانه ده‌گرێت! سه‌رکرده‌کانی هه‌ر سێ لایه‌نی سه‌ره‌کی هه‌موویان له‌ژێرناوی برایه‌تی و مێژووی هاوبه‌شیاندا خۆیان له راستییه‌کان لاده‌ده‌ن، هه‌وڵی شێواندنی راستییه میژووییه‌کان، فاکته‌ره ناته‌با و جوداخوازه‌کان ده‌ده‌ن.
کورد و عه‌ره‌ب، یا شیعه و سوننه، دوای ئه‌م هه‌موو کوشتار و ناکۆکییه، له‌گه‌ڵ بوونی مێژوویه‌کی دوورودرێژی خوێناوی له‌نێوانیاندا، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و نمونانه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ستاته یه‌کگرتووه‌کان که ئاماژه‌مان به هه‌ندێکیاندا، سووڕن له‌سه‌ر برایه‌تی، ئێراقیبوون و سه‌رکه‌وتنی سیسته‌می نوێی دوای سه‌دام! له راستیدا خۆلادان یا خۆگێلکردن له فاکت و راستیه هه‌نووکه‌یی و مێژووییه‌کان، خۆلادانه له‌به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی فاکته‌کان، درێژه‌دانه به چه‌مکی نکۆڵیکردن، دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی کێشه‌ی نێوان نه‌ته‌وه‌کان، به‌مجۆره دوورخستنه‌وه‌ی هێنانه‌دی ئازادی و ئاشتی درێژخایه‌ن له ناوچه‌که‌دا.