نه‌وشیروان موسته‌فاو ساڵه‌ح موتله‌گ
نه‌وشیروان موسته‌فاو ساڵه‌ح موتله‌گ
قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر کۆنگره‌ی 13 ی پارتی
یاسین بانیخێڵانی
یانزه‌ی ئه‌م مانگه پارتی دیموکراتی کوردستان سیانزه‌هه‌م کۆنگره‌ی خۆی له‌شاری هه‌ولێر به‌ست، دیاره ئه‌مه دیارده‌یه‌کی سروشتییه بۆ هه‌ر حیزبێک به پێی هه‌لومه‌رج و پێویستییه‌کانی له پێناو گۆڕانکاری، چاکسازی و نوێبوونه‌وه‌دا کۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت، ئه‌ڵبه‌ته قسه‌کردن له‌سه‌ر کۆنگره‌ی هه‌ر حیزبێک تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. ئه‌م کۆنگره‌ی پارتی و هه‌موو کۆنگره‌کانی هاوشێوه‌ی پارتی ته‌نها ڕواڵه‌تێکی ساخته‌ی خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر زیاتر هیچی ترمان پێناڵێت، چونکه وێنه‌کێشی نه‌مساوی فریدریش شتۆڤاسه‌ر گووته‌نی (هه‌رکه‌سێک پێشوه‌خت زانی سه‌رده‌که‌وێت، ئه‌وه خۆی کۆپی ده‌کاته‌وه) ڕێکوڕاست کۆنگره‌کانی ووڵاتی ئێمه خۆکۆپیکردنه‌وه‌یه به‌درێژایی مێژوو بێئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانکارییه‌ک له‌ناوه‌ڕۆکدا بکه‌ن، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م کۆنگره‌ی پارتیش پێشوه‌خت هه‌موومان ئه‌نجامه‌که‌یمان ده‌زانی.
ئه‌وه‌ی له‌م کۆنگره‌دا زیاتر جێگای سه‌رنجڕاکێشان و قسه له‌سه‌رکردنه خاڵه دژیه‌که‌کانه، به‌تایبه‌تی ئه‌و قسانه‌ی با‌رزانی سه‌باره‌ت به مافی چاره‌ی خۆنووسین وئازادی بیروڕا، که ده‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی له‌ناو میدیاکاندا درووستکرد، که له‌ڕاستیدا جگه له خراپ تێگه‌یشتن به‌هه‌ردوو باره‌که‌دا باری دڵخۆشی ئه‌ندامانی پارتی و تووڕه‌بوونی عه‌ره‌به‌کان هیچ مانایه‌کی تری قوڵی شاراوه‌ی تێدانییه، ئه‌گه‌ر هه‌شتبێت ڕه‌نگه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بێت له‌به‌رده‌م سه‌رکرده عه‌ره‌به‌کان به ڕوونی ئه‌م قسه کراوه، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی نوێ نییه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ده‌ڵێت، له کۆنگره‌ی ڤییه‌نای ساڵی 1992 ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی ڕازیبووه به مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ کورد، هه‌روه‌ها به‌درێژایی خه‌باتی چه‌کداری حیزبه کوردییه‌کان باسی مافی چاره‌ی خۆنووسینیان کردووه ئه‌مه به ته‌نها دا‌هێنانێکی نوێی پارتی و با‌رزانی نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا بۆ ئێمه ڕوون نییه، مانا‌و تێگه‌یشتنی سه‌رکرده کورده‌کانه له‌و چه‌مکه، که ده‌شێت جۆرێک له ئۆتۆنۆمیش مافی چاره‌ی خۆنووسین بێت، مانه‌وه‌ی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی عێراقدا به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ هه‌مان مانای هه‌یه‌و با‌رزانی له چواره‌م ڕۆژی کۆنگره‌دا ئه‌مه‌ی ڕوونکرده‌وه، ئیتر نازانم ئه‌و هه‌را گه‌وره‌و دڵخۆشی و چه‌پڵه لێدانه له‌پێناو چیدابوو، بۆ که‌سێکمان نه‌ده‌ی له کاتی لێدانی سرودی نیشتیمانی عێراق پێش لێدانی سرودی نیشتیمانی کوردستان و هه‌ڵکردنی ئاڵای عێراق له کۆنگره‌ی حیزبێکی کوردی‌دا فرمێسک بڕێژێ، سه‌یره ئه‌و چه‌پڵه‌لێده‌رانه هه‌مان چه‌پڵه‌لێده‌ربوون بۆ با‌رزانی ئه‌ندازیاری درووستکردنه‌وه‌ی عێراقێکی له‌که‌نار داڕوخاندا، کام عه‌ره‌بی عێراقی به شۆڤێنییه‌کانیشه‌وه هێنده‌ی با‌رزانی کاریکرد بۆ ئه‌وه‌ی عێراق پارچه پارچه نه‌کرێت، ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی با‌رزانی بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق گورزێکی کوشنده بوو له ئاینده‌ی کورد‌و ئه‌و مافی چاره‌ی خۆنووسینه درا.
له دیدێکی تره‌وه با‌رزانی گووتی: ( باوه‌ڕمان به بوونی ئۆپۆزسیۆن و رای جیاواز و ئازادی راده‌ربڕین و فره‌حزبی هه‌یه بۆ باشتركردنی بارودۆخه‌كه، له‌و بواره‌شدا رۆڵی گشت پارته‌كان به‌رز ده‌نرخێنین) ئایا به‌ڕاست با‌رزانی باوه‌ڕی به بوونی ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌ڵێ، ئه‌ی ئه‌و کورسییه له کوێ دانرابوو بۆ براده‌رانی گۆڕان، که گه‌وره‌ترین هێزی ئۆپۆزسیۆنن له کوردستان؟. کێ ده‌توانێت به‌م دوعا بڵێت ئامین، که بانگنه‌کردنی گۆڕان به‌تایبه‌تیش نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنیکییه، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت ئه‌وا ده‌بێت بانگکردنی ساڵه‌ح موتڵه‌گیش هه‌ر هه‌مان هه‌ڵه‌ی ته‌کنیکی بێت!، كێ هه‌یه له‌ده‌ستپێکی یه‌که‌م ڕۆژی کۆنگره‌ی پارتیدا‌و بینینی ئه‌و ده‌موچاوانه‌ی ڕۆژانه ئیهانه به‌کوردو خودی بارزانییه‌وه ده‌که‌ن توشی شۆک نه‌بووبێت، ئه‌گه‌ر با‌رزانی به ڕاستی بڕوای به ئۆپۆزیسیۆن و فره حیزبی هه‌یه ده‌بوو کورسییه‌کانی پێشه‌وه‌ی کۆنگره بۆ پیاوانی ئۆپۆزسیۆن ته‌رخان بکرایه‌ت نه‌ک بۆ که‌سانی وه‌ک ساڵه‌ح موتڵه‌گ و ئوسامه نجێفی، که له‌وتاره‌که‌یدا به‌ناوی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه خوێندییه‌وه له بری هه‌رێمی کوردستان (شیمالی عێراق)ی به‌کارهێنا، خۆزگه با‌رزانی ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ برا عه‌ره‌به شۆفێنییه‌کانا دڵفراوانه تۆزێکیش له‌گه‌ڵ دوژمنه کورده‌کاندا نه‌رم و نیان بوایه‌ت.
پێم وابێت هیچ هێنده‌ی قسه‌کردن ئاسان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت گه‌مژه‌یکیش پێی ده‌وێرێت، ئه‌وه‌ی گرنگه له قسه‌کردندا بڕوابوون و پابه‌ندبوونه به‌و قسانه‌ی ده‌یکه‌یت، مرۆڤ پێویسته نرخی قسه‌کردن بزانێت، ئه‌گه‌ر شکسپیر گووته‌نی: (هه‌رکه‌سێک ته‌نها قسه‌بکات بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن قسه‌یه‌کی کرد، ئه‌وا به‌زووترین کات زمانی قسه‌کردنیش له‌ده‌ست ده‌دات).
ئه‌وه‌ی با‌رزانی له وتاره‌که‌یدا گووتی: له واقیعدا هه‌ر ڕۆژێک دوای ئه‌وه وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌رگرت، به‌وه‌ی 35 ملیۆن دینار سزای سۆران عومه‌ری سه‌رنووسه‌ری ڕێگا مه‌گه‌زین درا له‌سه‌ر ئه‌و ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌ی ناو وتاره‌که‌ی با‌رزانی، دوو ڕۆژ دواتر خاوه‌نی ئیمتیازی ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر مه‌سعود عه‌بدولخالق به شه‌ش ملیۆن سزا درا، ڕۆژێک دواتر یاسای خۆپیشاندانی ئیمزاکرد دوای ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زاییه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، به‌ڕاستی ڕووداوێکی سه‌یره له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا پارتی و با‌رزانی ئیسپاتیان کرد چه‌ند باوه‌ڕیان به بیروباوه‌ڕی ئازاد و ڕای جیاواز هه‌یه، بۆیه من له‌و بڕوایه‌دام له‌سایه‌ی ئه‌و ئازادی ده‌ربڕینه‌ی پارتی ئیمانی پێیه‌تی ده‌بێت له‌مه‌و دوا هه‌موومان خۆمان بۆ سزای گه‌وره‌و قه‌به‌تر ئاماده بکه‌ین.