
ئه‌فسانه‌ی تاڵه‌بانی …. عه‌زیز ڕه‌ئووف
جارێكی تر تاڵه‌بانی وه‌ك كوردێك پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراقی وه‌رگرته‌وه، ئه‌مه‌ش لای زۆرێك له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك خۆشی و لای هه‌ندێكیش قه‌له‌قی به‌دوای خۆیدا هێنا به‌وه‌ی كه له چوار ساڵی ڕابردوودا سه‌رۆك ته‌نها یه‌كجار ڤیتۆی به‌كار هێناو به‌به‌رچاوی به‌ڕێزیانه‌وه ته‌عریب له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌رده‌وام بووه و زۆرجاریش مالكی فه‌وجی سه‌ربازی ناردۆته ناوچه كوردنشینه‌كان و مادده‌ی سه‌دو چلیش له‌واده‌ی خۆیدا جێبه‌جێ نه‌كرا.
له ئێستاوه بۆ چوار ساڵی تر تاڵه‌بانی له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات داده‌نیشێت و زۆرێك له‌خه‌ڵكیش له سلێمانی ئاسمانیان گولله‌باران كرد، مرۆڤ سه‌ری ده‌سوڕمێت له ژووره نوستنه مۆدرێنهكانی ئه‌م شاره‌دا ئه‌م هه‌موو تفه‌نگه چی ده‌كات؟ به‌ڕاستی ترسناكه له عیراق قه‌سابخانه بۆ مه‌سیحیه‌كان ساز بدرێت و خه‌ڵكیش له سلێمانی هه‌ڵپه‌ڕن و ته‌قه‌ی خۆشی بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆك.
لێره‌وه ئێمه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئێمه له‌به‌رده‌م دوو عیراقداین، عیراقی خوێن و ته‌قینه‌وه و كوشتن و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر، له‌به‌رامبه‌ردا عیراقێك پڕ له مجامه‌له و زه‌رده‌خه‌نه‌ی به‌رپرسه‌كانی. له‌وه‌ها دۆخێك‌دا بێشك تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عیراقی دووه‌مه. به هیچ پێوه‌رێك سه‌رۆك تاڵه‌بانی سه‌رۆكی مه‌سیحیه‌كان و خه‌ڵكی داماوی سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدا و گه‌نجه خوێنگه‌رمه‌كانی سلێمانی و پاشماوه‌ی ئه‌نفالی گه‌رمیان نییه، چونكه دنیای پڕ له مجامه‌له‌ی به‌رپرسان له‌گه‌ڵ شه‌قامی پڕ له ململانێی عیراق و كوردستان ته‌واو له‌یه‌ك جودان.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانێت كه كه‌س له كوردستان دوژمنی نیه و ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئاراسته ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه په‌رۆشن ناكرێت ئه‌و دۆخه ناجێگیره له عیراقدا به‌رده‌وام بێت. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه نههانته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مانی لیستی گۆڕان بوو له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه گه‌ر ئه‌وان بهاتنایه‌ته ده‌ره‌وه ئه‌وا پارله‌مان نیسابی قانونی نه‌ده‌ما و تاڵه‌بانیش نه‌ده‌بوو به سه‌رۆك كۆمار. سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌بوو گه‌ر به بروسكهیهكیش بوایه سوپاسی ئه‌و هه‌شت پارله‌مانتاره‌ی بكردایه، ئه‌مه‌ش چه‌نده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به تاڵه‌بانی داوه، هێنده‌ش له‌به‌ر ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌شه‌نوجی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان.
گه‌ر سه‌رۆك تاڵه‌بانی سحرێكی هه‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه جیاوازه‌كانی عیراق، ئه‌وا ئه‌م سیحره له كوردستان ته‌واو به‌تاڵ ده‌بێته‌وه. مایه‌ی پرسیاره كه تاڵه‌بانی بتوانێت سه‌رجه‌م هێزه عیراقیه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك خوان كۆبكاته‌وه كه‌چی نه‌توانێت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه كوردیه‌كان كۆبێته‌وه. پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك چۆن ده‌توانێت بێسڵه‌مینه‌وه خۆی بكات به ماڵی حه‌عفه‌ری و نوجێفی و عه‌لاویدا، كه‌چی ناتوانێت سه‌رێك له ماڵی نه‌وشیروان مسته‌فای هه‌وڕێ دێرینه‌كه‌ی بدات و كۆتایی بهتهشهنوجی سیاسی بێنێت له كوردستان.
ترسی زۆرێك له خه‌ڵك بۆ ڕازیبوونی سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كانی عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌یه كه پێده‌چێت سه‌رۆك له‌سه‌ر مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد زۆر پێدانهگرێت. چونكه له ساتێك‌دا هه‌موو كورد باسیان له سوربوونی كوردبوونی كه‌ركوك ده‌كرد، سه‌رۆك تاڵه‌بانی پۆسته‌كانی دابه‌شكرد به‌سه‌ر 33 كورسی بۆ هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و به‌ته‌واوی خستینیه گومانه‌وه كه كورد له كه‌ركوكدا زۆرینه بێت. ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر دۆخی كه‌ركوكی ئاڵۆزتر كرد و كوردبوونی كه‌ركوكی كاڵ كرده‌وه و هێزه شۆڤێنیه‌كانی دڵخۆش كرد.
ترسه‌كه له‌وه‌وه سه‌ر چاوه ده‌گرێت كه له چوارساڵی ڕابردوودا به‌به‌رچاوی سه‌رۆك تاڵه‌بانیه‌وه مالكی فه‌وجی ده‌نارد بۆ خانه‌قین و كوڕانی یه‌كێتیش قاتی كهتافهیان بۆ ده‌پۆشی و وێنه‌ی پێشه‌وه‌ی جهبههكانیان له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه پیشان ده‌داین، كه‌چی نه‌مانبینی سه‌رۆك له ئاگادارینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مالكی بكات و له‌و كێشانه وریای بكاته‌وه. بێئومێدیهكه له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه جارێكی تر كورد له‌گه‌ڵ شیعه‌كان و خودی مالكیدا هاوپه‌یمانه له به‌غدا، ئه‌مه‌ش مانای دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی چوارساڵی ڕابردوو دێت.
تاڵه‌بانی له‌كاتێكدا ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێته‌وه كه شه‌قامی كوردی پڕه له‌نیگه‌رانی. ئێستا شه‌قامی كوردی پارچه پارچه بووه و ئه‌م دۆخه‌ش گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ری جیاوازی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت به‌تایبه‌ت جیاوازی چینایه‌تی له‌نێوان نوخبه‌ی سیاسی و زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. ئێستا سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌رۆك بارزانی چه‌ندین پارله‌مانتاری حزبه‌كه‌یان ناردۆته پارله‌مان و پرۆژه‌ی مه‌ترسیدار ده‌رده‌كه‌ن كه دیموكراسی له‌م ده‌ڤه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه، كه‌چی به‌رپرسان و خودی تاڵه‌بانیش باس له عیراقێكی دیموكراسی ته‌وافوقی ده‌كه‌ن. ئه‌ی كه‌واته تاڵه‌بانی و بارزانی بۆچی له كوردستان سیاسه‌تی ته‌وافوق جێبه‌جێ ناكه‌ن و له پارلهكانی كوردستاندا كار به كه‌مینه و زۆرینه ده‌كه‌ن؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌یه كه ده‌بێت به‌رپرسان بۆ ساتێك له خۆیانی بكه‌ن.
هه‌رچۆنێك بێت ئێستا سه‌رۆك بۆ چوار ساڵی تریش ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرته‌وه. به‌ڵام ئێستا سه‌رۆك له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌دایه، ئایا ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی چوار ساڵی ڕابردوو دووباره ده‌كاته‌وه یان نا؟ ئایا سه‌رۆك ده‌توانێ ڤیتۆ به‌كاربێنێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر بڕیارێك كه خزمه‌ت به دۆخی كوردستان و كه‌ركوك و مه‌سه‌له‌ی فیدراڵی نه‌كات؟
هه‌موو ده‌زانین كه سه‌رۆك چ له‌ڕووی یاسایی و چ له‌ڕووی ته‌مه‌نیشه‌وه چانسی ئه‌وه‌ی نیه جارێكی تر بچێته‌وه ئه‌و پۆسته. كه‌واته ئێستا سه‌رۆك له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژوویی گه‌وره‌دایه كه ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌و پۆسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌كار دێنێت. هه‌رچۆنێك بێت تاڵه‌بانی له‌به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ردایه كه یان تاڵه‌بانی ده‌كاته سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوویی كوردی داكۆكیكار له مافه ڕه‌واكانی كورد، یان خاڵی دووه‌م ته‌واو ناكه‌م و ئومێد ده‌كه‌م سه‌رۆك شایه‌نی خاڵی یه‌كه‌م بێت.