
چی به‌ڕێوه‌یه ؟ ….. ڕزگار عومه‌ر
ڕزگار عومه‌ر
orezgar@yahoo.ca
له کۆتایی 2007 دا تا ئه‌مڕۆ،ئابوری جیهانی چه‌ند ته‌وژمێکی قوڵی له خۆی گرتووه،که ئابوری ناسه هه‌ره موعته‌به‌ره‌کانی دام وده‌زگاکانی ڵیکۆڵینهوهوداڕێژهرانی ستراتیژی بازاڕ رێگه به‌خۆیان ناده‌ن بڵێن ” له کۆتایی تۆنێڵی ئه‌م قه‌یرانه تروسکایه‌ک دیاره ” خراپتر له‌وه،قسه‌و باسێکی جدی ده‌گوزه‌رێ،ده‌رباره‌ی قه‌یرانێکی تازه که په‌یوه‌ندی به به‌رزبونه‌وه‌یه‌کی خه‌یاڵی هه‌یه له نرخی خوارده‌مه‌نی له بازاڕی جیهانیدا،که پێشبینی ده‌کرێ له نیوه‌ی 2011 دا ده‌ربکه‌وێت، به تایبه‌تی له بازاڕی دانه‌وێڵه. ئه‌مه‌ش ته‌نیا تاقه قه‌یرانی چاوه‌ڕوانکراو نیه، به‌ڵکو لیستێک له قه‌یرانی جۆراوجۆری جیهانی له‌به‌رده‌ماندا وه‌ستاوه، ئابوری-جه‌نگ-سیاسی-ژینگه..هتد.
له2008دا که قه‌یرانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خوارده‌مه‌نی له ئاسته هه‌ره سه‌ره‌تاکانی خۆی بوو، کۆمه‌ڵێ ووڵات له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیادا، خۆپیشاندانی گه‌وره‌و خوێناویان به خۆیان بینی دژ به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خوارده‌مه‌نی. ئه‌م خۆ پیشاندانانه به شیوه‌یه‌ک بوو که سوپای ووڵات ئه‌رکی بووه پاراستنی عه‌ماره‌کانی دانه‌وێڵه . دیمه‌نه‌کانی سوپای فلیپین و ئه‌ندونسیا له جوارده‌وری سایلۆ و عهمارهکان تاقه وێنه‌ی ئه‌م ده‌ورانه نه‌بوو، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی له ووڵاتێکی وه‌کو میسر هه‌مان چه‌شن له خۆپیشاندان سه‌راسه‌ری ووڵاتی داگرت و به‌شێوه‌یه‌کی خوێناوی سههرکوت کرا. له خۆپیشاندنه‌کانی میسر له جیاتی لافیتهودروشم به‌شداربووان ” نان ” یان به‌رزکردبۆوه ، به‌رزکردنه‌وه‌ی نان ته‌نیا چڕکردنه‌وه‌ی په‌یامی تووڕه‌یی نیه،به‌ڵکو له مانا سیاسیه‌کانی خۆیدا دوو چاره‌نووس ی جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی دژ به یه‌ک نیشان ده‌دا، که (گوله‌و نان ) له‌م به‌ینه‌دا ده‌بن به سیمبولی ئه‌م قڵشته قوڵه‌ی نێوان ڕژێمه‌کان وچینه‌کانی خواره‌وه.
له باری تیۆریدا ، به‌شێک له ئابوریناسه‌کانی سه‌رمایه‌داری به‌ده‌وری بیانوویه‌کی تیۆریدا کۆبوونه‌ته‌وه ، ئه‌وان ده‌ڵێن :- زۆربوونی دانیشتوانی دونیا،پێگه‌یشتن و فراوان بوونی چینی ناوه‌ڕاست بۆ نموونه له دوو وڵاتی وه‌کو هیندستان و چین ڕۆڵی هه‌یه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خوارده‌مه‌نی له بازاڕه‌کانی دونیا !
کێشه ئه‌وه نیه به نا یان به به‌ڵێ ساغ بوونه‌وه ڕووبدات له‌سه‌ر ئه‌م تیۆریه که قاچێکی له‌سه‌ر بیردۆزه‌کانی ” مالتۆس “هو قاچێکی تری له‌سه‌ر ڕووسپی کردنه‌وه‌ی میکانیزمه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی بازاڕه . کێشه له‌وه‌دایه هیچ له‌م تیۆریانه دادی ئه‌وه نادات قوربانیانی ئه‌م قه‌یرانانه له‌سه‌ر تاسه‌ری دونیا ئه‌منیه‌تی ده‌ست گه‌یشتنیان به خواردن، به توانای کڕینی خواردن جاره‌سه‌ر بکا . کێشه‌که له‌وه‌دایه مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌کدا کۆمه‌ڵێ قه‌یرانی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بارکراوهو ” دڵنیایی” له چاره‌سه‌ر کردنی هیچ کام له‌م قه‌یرانانه بۆ بۆ مرۆڤایه‌تی له بن ده‌ستدا نیه، چونکه سیسته‌مه‌که ته‌نیا وه‌کو” قوربانی ” ڕۆڵی به به‌شی سه‌ره‌کی دانیشتوانی ئه‌م گۆ زه‌مینه داوه.
قه‌یرانه‌کانی ئه‌مڕۆی دونیا زۆرن ، که به‌شی زۆری دانیشتوانی ئه‌م گۆی زه‌مینه باجی ده‌ده‌ن و بێ ئه‌وه‌ی خۆیان هۆکاری ئه‌م قه‌یرانانه بن . قه‌یرانی بانک و دارایی له ڕۆژئاوا ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو حکومه‌ته‌کانی ڕۆژئاوا قه‌رزێکی زۆریان به بانکه‌کان دا‌و، خه‌ڵکێکی زۆری چینی کرێکار نه‌ک ته‌نیا بوون به ژماره‌ی له بن نه‌هاتووی زیادبوونی بێ‌کاری ، به‌ڵکو لێسه‌ندنه‌وه‌ی خانووبه‌ره له‌سه‌دان هه‌زاری خێزانی بێکار له ووڵاتێکی وه‌کو ئه‌مریکا به شێوه‌یه‌ک بوو، که بزنسی به زۆر ماڵ بارکردنی ئه‌وانه‌ی خانووه‌کانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن (به هاوکاری نێوان پۆلیس وبانکهکان) شان به شانی بزنسی کڕینه‌وه‌ی که‌ل وپه‌لی هه‌ڕاج کراوی ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌رده‌کرێن ، بوو به دیارده‌یه‌کی ئابووری-کۆمه‌ڵایه‌تی که گۆڤاری Newyorker مه‌له‌فێکی تایبه‌تی بۆ کرده‌وه.
سه‌ده‌ی بیست یه‌ک به دوو جه‌نگی گه‌وره ده‌ستی پێ‌کرد،ناتۆ به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا په‌لاماری ئه‌فگانستان و عێراقی دا،ئێستاش ناتۆ به دوای هه‌ل و مه‌رجێکی گونجاو ده‌گه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری ئێرانیش بدا. ئێران و چه‌کی ئه‌تۆمی کراوه‌ته ئه‌دره‌سی که‌یس دروست کردن بۆ شه‌رعیه‌ت پێدانی شه‌ڕێکی تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، له کاتێکدا مه‌له‌فی چه‌کی ئه‌تۆمی زۆر مه‌ترسیدارتره له‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تێک له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌م چه‌که‌ی ده‌ست که‌وێ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌مێکه ده‌ستیان پێگه‌یشتووه. هه‌ندێک له‌م ده‌وڵه‌تانه وه‌کو پاکستان-هینستان-ئیسرائیل-کۆریای باکور توندڕه‌وترین باڵه سیاسیه-سه‌ربازیه‌کان حوکمی ووڵاته‌کانیان ده‌که‌ن و هیچ کاتێکیش هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م چه‌که‌یان نه‌شاردۆته‌وه. ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێکه توندڕه‌وی ئاینی ، توندڕه‌وی میلیتاریستی به‌شێکه له کلتوری سیاسه‌ت و ژیانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی و تا ئێستاش یه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی ئیمزا نه‌کردووه ده‌رباره‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی . شه‌ڕ له له نێوان پاکستان-هیندستان که هه‌ردوکیان هاوپه‌یمان و ئه‌ڵقه له مستی ناتۆن هه‌میشه له سه‌ر کات بووه نه‌ک له سه‌ر ڕوونه‌دانی.ده‌بل ستاندارد بوونی مامه‌ڵه‌ی زلهێزه‌کانی دونیا له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌له‌فه هه‌روه‌کو شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیست مه‌ترسی ئه‌م کابوسه‌ی به‌گه‌رمی هێشتۆته‌وه . چونکهمهلهفی جه‌کی ئه‌تۆمی له ئه‌مڕۆی دونیادا به ده‌ستی هه‌مان ئه‌و هێزوو ئه‌و عهقلیهتانهیه که دروستیان کرد، که بڵاویان کرده‌وه، که له‌سه‌ده‌ی ڕابردووش به‌کاریشیان هێنا.
قه‌یرانی ئابوری ، سه‌رگه‌ردانی سیاسی قوڵی به دوای خۆیدا ڕاکێشاوه. له ئهروپاو له ڕۆژئاوا هێزه ڕاستڕهوهفاشیهکان وه‌کو ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کان ته‌نیا خۆپیشاندان ناکه‌ن ، به‌ڵکو له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌رووپادا ده‌نگ ده‌هێنن وده‌بن به به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.دروست کردنی ته‌وژمی ئه‌نتی په‌ناهه‌نده،ئه‌نتی جوله‌که،ئه‌نتی قه‌ره‌ج ، چیتر لاپه‌ڕه‌ی کتێبی مێژوو نیه ده‌رباره‌ی سیه‌کان و چله‌کانی سه‌ده‌ی بیست ،به‌ڵکو ڕاستیه‌کی ژیانی ئه‌مڕۆمانه . دیارده‌ی ره‌یسیزم له نێو دام ده‌زگاکانی پۆلیس له ئه‌مریکادا به تایبه‌تی له ویلاته‌کانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوا ئه‌وه‌نده به‌هێزه که به‌به‌رده‌وامی هۆڵی دادگاکان ، لاپه‌ڕه‌ی میدیاکان پڕن له‌و که‌یسانه‌ی که له‌سه‌ر ڕه‌فتاری رهیسیستی دژ به پۆلیس شکایه‌ت کراوه . ئه‌مه هه‌رگیز ئه‌و په‌ناهه‌ندانه ناگرێته‌وه که له‌به‌ر قاچاغ بوونیان نا‌وێرن شکایه‌ت بکه‌ن و له دام وده‌زگای قه‌زایی نزیک بنه‌وه ، بزوتنه‌وه‌ی ڕاستڕه‌وه‌ی له ئه‌مریکادا ئه‌وه‌نده به هێز بووه که پڕۆفیسۆر ” چۆمیسکی ” کردی به باسێکی زیندووی نێو موحازه‌ره‌کانی ، ئه‌و زۆر به‌سه‌راحه‌ت ئه‌و ڕاده‌گه‌یه‌نێ گه‌ڕانه‌وه‌ی فاشیه‌ت بۆ ئه‌مریکا له ئاستی ” ئیحتیمال ” ده‌رچووه له ئاستی ” هه‌ڕه‌شه‌دایه ” ، هاوشان بوونی میدیای ڕاستڕه‌ویش له بابه‌تی Fox news له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی سیاسی وحیزبی له بابه‌تی Tea Party به‌شێکی زیندووی قهلهقیهکانی چۆمیسکی یه.
قه‌یرانی پیس بوونی ژینگه ته‌نیا دوومه‌تری ئۆزۆن نیه . وێران بوونی سروشتی وه‌رزه‌کان و فراوان بوونی بیابانه‌کان ووشک بوونی دونیا نیه . پیس بوونی ژینگه ئاکامی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی زۆر قوڵی هه‌یه که ده‌بێته به‌شێک له دیارده‌کان و تراژیدیا مرۆڤایه‌تیه‌کانی ئێستا‌و ئاینده . شه‌ڕی نێوان دوو هۆز له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی جۆگه‌یه‌ک له ئه‌فریقیا ، بارمته کردنی کوێخای دێیه‌ک له‌هیندستان له‌لایه‌ن دانیشتوانی ئه‌ودیوی ڕووبارێک له‌به‌رامبه‌ر سێ مانگ له ئاودانی مهرهزهکانیان حیکایه‌ت نیه ، به‌ڵکو به‌شێکی گرنگی تازه‌ترین فلیمی دۆکیومێنتهریه له‌سه‌ر ئایندهی شه‌ڕه‌کانی ئێستا‌و ئایندهی ده‌ست گه‌یشتن به ئاوی کشتوکاڵ و خواردنه‌وه . قڕانی گژوگیاوسهوزایی له‌وه‌رگا سروشتیه‌کانی ناوچه‌ی ” دارفور ” کێبڕکێ ی دروست کرد‌و قوڵی کرده‌وه له نێوان دانیشتوانی ناوچه‌که . ڕژێمی سودان بۆ کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که ( له‌به‌ر ئیحتیمالی بوونی نه‌وت) هه‌موو خێڵه ئیسلامه‌کانی ناوچه‌که‌ی کۆکرده‌وه ،هه‌زاران چه‌ک و ئه‌سپی به‌سه‌ریان دابه‌ش کردوو تا ئه‌مڕۆش جینۆسایدی خه‌ڵکی دارفور به‌رداوه‌مه . له ئه‌مریکای لاتین کۆمپانایا زلهێزه‌کان له ئێستاوه خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵ ومه‌رجێکی تازه‌ی دونیا که بتوانن وێران بوونی ژینگه بکه‌ن به به‌رژه‌وه‌ندی مادی ، خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ جیهانی بوونه‌وه‌ی به‌رزتربوونه‌وه‌ی نرخی ئاو له نرخی نه‌وت. ئه‌وان ده‌چن له چڕترین دارستان ، یان له‌شوێنه هه‌ره به‌رزه‌کانی (سه‌رچاوه‌ی ئاو،ڕووبار ، ده‌ریاچه) ده‌چن ناوچه‌که به گشتی ده‌کڕن و دانێستوانی ناوچه‌که ده‌رده‌که‌ن . له به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی یه‌مه‌ن که بۆ بژێوی پشتیان به کشتوکاڵ و به خێوکردنی ماڵات به‌ستووه، له‌وێ بزنسی دروست کردنی قفڵ و ده‌رگای ئاسنینی بچوک له‌سه‌رده‌می کانیه‌کان و له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی جۆگه‌کان گه‌شه‌ی سه‌ندووه. میسر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که سوپاکه‌ی به‌سه‌ر 3 ده‌وڵه‌تدا باز ده‌داو ناهێڵێ به‌ربه‌ست له سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی ڕووباری ‘ نیل ” دروست بکرێ .
له به‌رامبه‌ر دونیایهیهکی وادا، له‌به‌رامبه‌ر ریزکردنی ئه‌م لیسته له قه‌یران و له چاره‌نووسی چاوهڕوهنکراودا،ڕه‌نگه ” ڕه‌شبینی ” چاوه‌ڕوانی باسی له‌م بابه‌ته بکا . به‌ڵام ، به ڕه‌چاو کردنی ئه‌وه‌ی له دونیای واقیعی ده‌گوزه‌رێ زۆر گرنگه له نێوان هه‌ڵوێستی ” بێ خه‌می ” و پشت تێکردن هه‌موو شه‌ریکی ئه‌م ” ڕه‌شبینیه ” بین !
ئه‌مه ڕه‌شبینیه بێ ئومێدی نیه به‌رامبه‌ر به مرۆڤ ودونیایهک که ژیانی تیا به‌ڕێ ده‌که‌ین ، ئه‌مه قه‌له‌قی و ترسێکی زۆر ڕه‌وایه له‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه فره ڕه‌هه‌ندیانه به‌ره‌و کوێمان ده‌با ؟ ئه‌م ڕه‌شبینیه،ئه‌م ترسه له چاره‌نووس له‌به‌رامبه‌ر تاک تاکی ئه‌م قه‌یرانانه هه‌ڵوێستی جیاواز‌و دژ به یه‌کی له ئاکار‌و پراکتیکی مرۆڤه‌کان ده‌رخستووه . ده‌کرێ ببیته ئه‌و ڕۆشنبیره کورت بینه دابڕاوه‌ی که ڕه‌خنه له ئه‌مڕۆی ئه‌م دونیایه‌و ئه‌م سیسته‌مه ته‌نیا به باسێکی ” ئایدیۆلۆژی ” ده‌بینێ ، ده‌شکرێ ببیته ئه‌و ده‌نگه‌ی خۆی سانسۆر ناکاو بێ په‌رده داوای ڕوخانی سیسته‌م ده‌کا . ده‌کرێ ئه‌و هاوڵاتیه سپی پێسته ئمریکایانه بیت که ده‌بن به چاوساغ و شان به‌شانی پۆلیس له‌سه‌ر سنوور ڕاوه په‌ناهه‌ندی مه‌کسیکی بکه‌یت ،ده‌شکرێ ئه‌و هاوڵاتیه ئه‌مریکایانه بیت که له بیابانی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا به ماشێنه‌کانی خۆیان ده‌چن ده‌به‌ی ئاو ، خواردن ، قوتوی شیری مناڵان ، پێڵاو و جلوبه‌رگ له‌سه‌ر ڕێگا قاچاغه‌کان داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده‌کان له‌م بیابانه له تێنیوێتی و له‌برسان نه‌مرن . ده‌کرێ خۆپه‌رستێکی تاکڕه‌و به‌رامبه‌ر به ژینگه‌و سروشت بیت، ده‌شکرێ ئه‌و پیرمێردهی کوێره دێیه‌که‌ی گه‌رمیان بیت که به‌ته‌نیا له دێیه‌که‌ی خۆی مابۆوه،چونکه خه‌ڵكی ئه‌و دێیهودێهاتهکانی ده‌وروبه‌ر هه‌موو له‌به‌ر بێ ئاوی چۆڵیان کردبوو،ئه‌م پیره‌مێرده له ڕێگای میدیاوه داوای له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کرد به تانکه‌ر ئاوی بۆبێنن ، چونکه ئاسکه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه له تێنوێتیدا پۆل پۆل ڕوو ده‌که‌نه ناو دێیهکهو به شوێن ئاودا سه‌رگه‌ردانن .
ساغ بوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌کام گۆشه‌ی ئه‌م دونیا وه‌ستاوین چیمان له‌ده‌ست دێت ، پێش ئه‌وه‌ی ساغ بوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی بێت یه‌کلاکردنه‌وه‌ی مرۆڤ بوونی خۆمانه به مانا هه‌ره جیهانیه‌که‌ی . بینینی هه‌ریه‌ک له‌م قه‌یرانانه وه‌ک ئه‌وه‌ی ” دوورن ” له‌من ،کورتبینی ودابڕانێکی گه‌وره به‌یان ده‌کا.
له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و قه‌یران و تراژیدیانه‌دا ” به‌رگری ” یه‌کی جیهانی هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و “به‌ربه‌ریه‌ت”دا، تازه دره‌نگه مشت ومڕی پڕ له ڕیای فیکری بکرێت له‌سه‌ر هاتنه‌وه‌ی ئه‌م سیسیته‌مه له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی نه‌ک دانیشتوانی ئه‌م گۆی زه‌مینه به‌ڵکو له‌سه‌ر هاتنه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی سروشت وژینگه‌ی گۆی زه‌وی ، پرسیاره‌که خۆی هه‌ڵگری وه‌ڵامه‌که‌یه، تۆ خۆت به به‌شێک ئه‌زانی له ” به‌رگری ” یان له ” به‌ربه‌ریه‌ت ” ؟
هاوپشتی کرێکاریی ژمارە ٣ – خولی چوارەم ١٨ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠